السبت، 3 فبراير 2018

ئەستێرەی شعرا .. ئیعجازێك لە لوتکەدا

=====================================
 
ئەستێرەی شعرا بە ئینگلیزیەکەی [ Sirius ] لە شەودا دروەشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا وە چوارەم بریقەدارترین تەنەکانی ئاسمانە لەدوای خۆر و مانگ و پلانێتی زوهرە لەچاوی بینەرەوە .
ئەستێرەی شوعرا نزیکەی 8.6 ساڵی ڕووناکی لێمانەوە دوورە بەم هۆیەوە دەبێتە یەکێك لە نزیکترین ئەستێرەکان لە زەوی ، یەك ساڵی ڕووناکی = 94,605,284,000 kilometers
وە بـڕی درەوشاوەکەی دەگاتە [ 1.45 AM ] بۆیە بە درەوشاوەترین ئەستێرەی ئاسمان دادەنرێت وە بارستەکەی هەژمار کراوە بە 2.1 بارستەخۆر هەروەها تیرەکەی = 1.7 تیرەی خۆر , هەروەها هێزی کیشکردنی 350,000 جار لە کێشکردنی زەوی زیاترە  . پلەی گەرمیەکەی = 10,000 K . وە کاتی خۆی دەریاوانەکان ناویان ناوە { تەیر } وە خەڵکی بادیەش لە ناوچەی جەزیرەی عەرەبی پێی دەڵین { المرزم } .
جێگای ئاماژەیە ئەم ئەستێرەیە لە  31 / 1 / 1862  ز دۆزرایەوە لە لایەن فەلەکناسی ئەمریکی Alvan Graham Clark 
هەروەها میصریە کۆنەکان ناویان ناوە [Σωσις  - سوبدت - Seba-en-Sopdet ] کە نزیکەی 2000 ساڵ پێش زایین ئەم ئەستێرەیان بینیوە کەچی هیچ زانیاریەکی زانستیـیان دەربارەی نەبووە .
بەڵام قورئانی پیرۆز پێش زیاتر لە 1400 ساڵ ئاماژەی پێداوە کە ناوی خۆی واتە ربوبیەتی کردوە بە خاوەنی ئەستێرەیەك کەوا شایەنی ئەوەیە خودای پێ بناسین و دەسەڵاتی لە بەدیهێنراوەکانیدا ڕەنگ بداتەوە، هەروەکو خودای گەورە دەفەرموێت : 
{ وأنَّهُ هُوَ رَبُّ الشِّعْرَى } النجم - ٤٩ .
واتە : { وە بەڕاستی ئەو خودا و خاوەنی ئەستێرەی شوعرایە } .

یەکەم ئیعجاز ئەوەیە خودای باڵادەست کە لەناو بلیۆنان ئەستێرە ئاماژەی بە شوعرا کردووە کە ئەمڕۆش زانایان زۆر گرینگی بەم ئەستێرەیە دەدەن .
وە دووەم ئیعجاز بریتییە لەوەی ناوی ئەم ئەستێرەیە لە سورەتی ( النجم ) هاتوە واتە سورەتی ئەستێرە .
ئیعجازی سێهەم : خودای گەورە لەچەند ئایەتێك پێش ئەوەی ئاماژە بەم ئەستێرەیە بکات وەسفی لەدایك بوون و بەدیهێنانی مرۆڤ دەکات و دواتر باسی مردن و دووبارە زیندوو بوونەوە دەکات بەم شێوەیە :

{  وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى (39) وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى (40) ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَى (41) وَأَنَّ إِلَى رَبِّكَ الْمُنْتَهَى (42) وَأَنَّهُ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَى (43) وَأَنَّهُ هُوَ أَمَاتَ وَأَحْيَا (44) وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى (45) مِنْ نُطْفَةٍ إِذَا تُمْنَى (46) وَأَنَّ عَلَيْهِ النَّشْأَةَ الْأُخْرَى (47) وَأَنَّهُ هُوَ أَغْنَى وَأَقْنَى (48) وَأَنَّهُ هُوَ رَبُّ الشِّعْرَى  } سورة النجم .

ئێستاش زانایانی کۆسمۆلۆجی پێمان دەڵین هەموو ئەستێرەیەك وەکو مرۆڤ لەدایك دەبێت و گەشەدەکات ، دواتر دەمرێت و لەناو دەچێت ، ئەوجا دوبارە زیندوو دەبێتەوە و دێتەوە بوون ، واتە ئەستێرە هەیە لە یەك بلیۆن ساڵدا لەدایك بووە و گەشەی کردووە و مردووە و دووبارە هاتۆتەوە بوون ، سبحان الله مرۆڤیش بە هەماش شێوەیە .
هەر ئەوەندە دەتوانین بڵێین : خودایە گیان پاکی و بێ گەردی و زانایی هەر بۆتۆیە و شایەنی تۆیە ،، خودایە گیان ئەوە ئێمە شایەتیمان دا کە ئەم قورئانە پیرۆزە فەرموودەی تۆیە و پێـغەمبەر محمد [دروودی خوای لەسەر] بێت نێردراوی تۆیە و بە حەق هاتووە بۆ ئەوەی لە تاریکی کوفر و گومرایی ڕزگارمان بکات بۆ نور و ڕوناکی ئیمان و باوەڕ .
------------------------------------
سەرچاوەکان :

1- http://science.nasa.gov/astrophysics/focus-areas/how-do-stars-form-and-evolve/

2- http://www.nasa.gov/multimedia/imagegallery/image_feature_468.html

3- http://www.miraclesofthequran.com/scientific_39.html

4- The Holy Quran

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...