الاثنين، 29 يناير 2018

پەیڵەنتۆلۆجی ئیڤەلوشن بەدرۆ ئەخاتەوە

===============================
(( بەشی یەکەم ))

زۆر بەداخەوە ئەبینم هەندێ لە [بێ دین] و [قورئانیەکان] بە چاوێکی سوك سەیری پۆست و بابەتەکانم ئەکەن وەك بڵێــی منیش وەکو کەسێکی نەشارەزا یان وەکو کۆلکە مەلایەکی جاهیل و بێ عیلم باسی ئیڤەڵوشن ئەکەم !! نەخێر و سەد جار نەخێر من وانیم . قسەیەك ناکەم جۆرنال و سەرچاوەکەیەکی زانستی و ئەکادیمی پاڵپشتی نەکات ، بەڵکو ئەوەی من باسی ئەکەم لە بابەتەکانم 100% دڵنیابن هەمووی بە بەڵگەوەیە و ڕاستەوخۆ سایتە زانستی و ئینگلیزیەکان هاوپێچ ئەکەم لەگەڵ بابەتەکانم بۆ ئەوەی هیچ فێرخواز و زانست خوازێك گومان لە ڕاستی و دروستی دەیتا و بابەتەکانم نەکات . ئەوەشی تانەی لێ ئەدات ئەوە خۆی ئازادە چۆن ڕای خۆی دەرئەبــڕێت . بەڵام وا باشترە هەروەکو چۆن ئامادەیی و بوێری ئەوەی هەیە ڕەخنەم لێ بگرێت بەهەمان شێوە ئامادەیی و بوێری هەبێت دیبەیتیشم بکات بە ئاشکرا لەبەر چاوی ئەندامان و خەڵك نەوەك بێتە چات و بپاڕێتەوە بۆ ئەوەی هەر بە نهێنی دیبەیت بکەین !!
====================
ئینجا با پێناسەیەکی بیرۆکەی یان تیۆرە یئیڤەڵوشن بکەین لە زاری داروینیزمەکان :
( Evolution:  a gradual change in the characteristics of a population of animals or
plants over successive generations )
ئەمەشیان لە ویکیپیدیاوە :
( Evolution : is the change in the  inherited  characteristics  of biological populations over successive generations ) .
واتە /
{{ ئیڤەڵوشن : بریتییە لە گۆڕانکاری لە جیناتی بۆماوەیی تایبەتمەند لە تاکەکانی کۆمەڵگەی زیندەیی بە درێژایی نەوە یەك لە دوای یەکەکان }}
کەواتە تیۆری ئیڤەڵوشن پێمان دەڵێت زیندەوەران گۆرانکاریان بەسەردێت و لە سپیشێکەوە دەگۆڕین بۆ سپیشێکی تر بە میوتەیشن و تێپەڕبوونی کات ، وە میکانیزمی ناچراڵ سێلەکشن ئەوەی باشترینی کردووە هەڵیدەبژێرێت و مانەوە بۆ باشەکانە و ئەوانەی سیمیلاریتییان هەیە لە شێوەی جەستە و جیناتدا ئەوا یەك ڕەچەڵەك و یەك پێشینەی هاوبەشیان هەیە .
زانستی پەیڵەنتۆلۆجی واتە ئەو زانستەی لە فۆسەلایزەیشنەکان ئەکۆڵێتەوە ئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە زانستی جیۆلۆجی ، ئەگەر بە زمانێکی سادەتر بدوێــین ؛ دۆزینەوەی بەبەردبووەکان و پاشماوەی ئەو زیندەوەرانەی بە تێپەڕبوونی سەدان هەزار ساڵ و میلۆنان و بلیۆنان ساڵ بەسەر مردنیان تێپەڕیوە ، یارمەتی زانایان ئەدات بۆ دۆزینەوەی ئاژەڵە لەناوچووەکان و شێوە و قەبارەیان لەگەڵ تەمەن و ڕەگەز و هەندێ زانیاری تر بەسوود بینین لە ئێسکە بەبەردبووەکانیان .
ئینجا یەکێ لە دەستکەوتە زێرین و دۆزینەوە پێشەنگەکانی زانستی پەیڵەنتۆلۆجی بریتیبوو لە [ تەقینەوەی کەمبریان ] .
تەقینەوەی کامبریان : دەرکــەوتن و هاتنەکایەوەی لەناکاوی پێشینەکانی ئاژەڵان و گیاندارەکان بوو لە تۆماری شوێنەواری زەوی ، مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ 520 تا 530 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، هاوپێچی ئەم تەقینەوەیە هاتنەکایەوەی ئاژەڵ و زیندەوەرە فرەخانەکان بوون کەوا لەزەوی ژیان و تاکو ئێستاش بەردەوامن لە ژیان .
واتە ئەم تەقینەوەی کامبریانە ڕێك 180 پلە پێچەوانەی ئیڤەڵوشن بوو ! چونکە ئەگەر بە گوێرەی تیۆرەی ئیڤەڵوشن بێت ئەبوایە لە کامبریاندا سەرەتا زیندەوەرە تاك خانەکان دروست بوونایە و دواترو ردە وردە گۆڕانکاریان بەسەرا بهاتایە بۆ فرە خانە و لە ئەســسێکشەوڵ ڕیپرۆدەکشنەوە گۆڕابوونایە بۆ سێکــشوەڵ ڕیپرۆدەکشن . ئینجا گوێ و دەماغ و چاوی سەرەتاییان هەبووایە و دوای ئەمە ئەندامە ئاڵۆزەکانیان بۆ فەراهەم بهاتبایە بەهۆی ناچراڵ سێلەکشن واتە هەڵبژاردنی سروشتی !
کەچی ئەمە وانەبوو ! بەڵکو لە تەقینەوەی کامبریان هەموو ئاژەڵەکان لەناکاو هاتنە بوون و بە ئەندامۆچکە و خانە و شانە و ئەندام و کۆئەندامی تەواوەوە هاتنە بوون بۆ ئەوەی سایکڵ و ئیکۆڵۆجی بەڵانسی خۆیان بپارێزن .
فەرموون بیخوێننەوە ئەوەتا باوکی رۆحی بێ دینەکان و داروینیزمەکان "ڕیچارد داوکێنز" لە کتێبی { THE BLIND WATCHMAKER } لە لاپەڕە 229-230  ئەڵێت :

[[ IT IS AS THOUGH THEY [FOSSILS] WERE JUST PLANTED THERE, WITHOUT ANY EVOLUTIONARY HISTORY. NEEDLESS TO SAY THIS APPEARANCE OF SUDDEN PLANTING HAS DELIGHTED CREATIONISTS. ...BOTH SCHOOLS OF THOUGHT (PUNCTUATIONISTS AND GRADUALISTS) DESPISE SO-CALLED SCIENTIFIC CREATIONISTS EQUALLY, AND BOTH AGREE THAT THE MAJOR GAPS ARE REAL, THAT THEY ARE TRUE IMPERFECTIONS IN THE FOSSIL RECORD. THE ONLY ALTERNATIVE EXPLANATION OF THE SUDDEN APPEARANCE OF SO MANY COMPLEX ANIMAL TYPES IN THE CAMBRIAN ERA IS*** DIVINE CREATION*** AND (WE) BOTH REJECT THIS ALTERNATIVETHE ONLY ALTERNATIVE EXPLANATION OF THE SUDDEN APPEARANCE OF SO MANY COMPLEX ANIMAL TYPES IN THE CAMBRIAN ERA IS*** DIVINE CREATION*** AND (WE) BOTH REJECT THIS ALTERNATIVE." ]]

داوکینز لە کۆتاییەکەیا ئەڵێت ئەلتەرناتیڤ و بەدیلمان بۆ لێکدانەوەی تەقینەوەی کامبری بریتیە لە خەلق واتە CREATION . ئیلحادم ڕۆۆۆۆ !!
کەواتە ئاژەڵەکان لەناکاوێك هاتنە بوون نەوەك بە تێپەڕبوونی بلیۆنان ساڵ .
=======================

(( بەشی دووەم ))


هەروەکو لە بەشی یەکەم ئاماژەمان پێدا تەقینەوەی کامبری گەورەترین ئاستەنگ و بەڵگە بوو لەبەردەم بیرۆکەی ئیڤەڵوشنی داروینی .
لەم بەشەدا باسی میکانیزمێکی تر ئەکەین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئیڤەڵوشن ئەویش : PUNCTUATED EQUILIBRIUM واتە نـــەگۆڕانـی زیندەوەری بەبەردبوو، بنچینەکەی ئەوەیە زانایان تێبینی ئەوەیان کرد لە تۆماری هەڵکەندنەکانی بەبەردبووەکان دەرکەوتووە زیندەوەران بە درێژایی ماوەی ژیانی خۆیان نــەگۆڕاون ، بۆ نموونە :
وایدابنێ زیندوەرێکمان هەیە "A" ئەم زیندوەرە یەکەم هەڵکەندنی بەبەردبووی بۆ دۆزرایەوە ئەگەڕێتەوە پێش 300 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، ئینجا دوای ئەوەی کۆمەڵێك بەبەردبووی هەمان زیندەوەر دۆزرایەوە و کۆتا بەبەردبووی ئەم زیندوەرە "A" دۆزرایەوە کەوا ئەگەڕێتەوە بۆ 200 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر . کەواتە ئەم بوونەوەرە پێش 300 ملیۆن ساڵ دەرکەوت و 200 ملیۆن ساڵ لەمەوبەریش لەناوچوو . کاتێك بەراوردی هەموو هەڵکەندن و بەبەردبووەکانی ئەم زیندەوەرە ئەکەین ئەوە ئەدۆزینەوە هیچ ئیڤەڵوشن و گۆڕانکاریەك بەسەر ئەم زیندەوەرە نــەهاتووە لەماوەی 100 ملیۆن ساڵدا کەوا هەزاران وەچەی خستۆتەوە لەم هەموو ساڵانەدا لە جۆرەها ژینگە ژیاوە ، ئەم دیاردەیە لە زۆربەی زیندەوەرە بەبەردبووەکان تێبــینی کراوە و تەحەدییەکی گەورەیە بۆ ئیڤەڵوشنی پلەبەندی . هەروەها زانای ئیڤەڵوشنەری GOULD, STEPHEN J. دان بەو ڕاستیە ئەنێت و ئەڵێت هەموو ئاژەڵە بەبەردبووەکان ئەم دیاردەیان لێ بەدی کراوە و ئیڤەڵوشنی پلەبەندی و گۆڕانکاری پلە بە پلە لەنێوان ئاژەڵاندا ئەستەمە :

"PALEONTOLOGISTS HAVE PAID AN ENORMOUS PRICE FOR DARWIN'S ARGUMENT. WE FANCY OURSELVES AS THE ONLY TRUE STUDENTS OF LIFE'S HISTORY, YET TO PRESERVE OUR FAVORED ACCOUNT OF EVOLUTION BY NATURAL SELECTION WE VIEW OUR DATA AS SO BAD THAT WE ALMOST NEVER SEE THE VERY PROCESS WE PROFESS TO STUDY. ...THE HISTORY OF MOST FOSSIL SPECIES INCLUDES TWO FEATURES PARTICULARLY INCONSISTENT WITH GRADUALISM: 1. STASIS. MOST SPECIES EXHIBIT NO DIRECTIONAL CHANGE DURING THEIR TENURE ON EARTH. THEY APPEAR IN THE FOSSIL RECORD LOOKING MUCH THE SAME AS WHEN THEY DISAPPEAR; MORPHOLOGICAL CHANGE I USUALLY LIMITED AND DIRECTIONLESS. 2. SUDDEN APPEARANCE. IN ANY LOCAL AREA, A SPECIES DOES NOT ARISE GRADUALLY BY THE STEADY TRANSFORMATION OF ITS ANCESTORS; IT APPEARS ALL AT ONCE AND 'FULLY FORMED.'" (GOULD, STEPHEN J. THE PANDA'S THUMB, 1980, P. 181-182)

وە لێــرەشدا دان بەوە ئەنــێت داروینیزمەکان بێ ئاگان لەم ڕاستیە مەترسیدارە :

"STASIS, OR NONCHANGE, OF MOST FOSSIL SPECIES DURING THEIR LENGTHY GEOLOGICAL LIFESPANS WAS TACITLY ACKNOWLEDGED BY ALL PALEONTOLOGISTS, BUT ALMOST NEVER STUDIED EXPLICITLY BECAUSE PREVAILING THEORY TREATED STASIS AS UNINTERESTING NONEVIDENCE FOR NONEVOLUTION. ...THE OVERWHELMING PREVALENCE OF STASIS BECAME AN EMBARRASSING FEATURE OF THE FOSSIL RECORD, BEST LEFT IGNORED AS A MANIFESTATION OF NOTHING (THAT IS, NONEVOLUTION). (GOULD, STEPHEN J., "CORDELIA'S DILEMMA," NATURAL HISTORY, 1993, P. 15)
"MOST FAMILIES, ORDERS, CLASSES, AND PHYLA APPEAR RATHER SUDDENLY IN THE FOSSIL RECORD, OFTEN WITHOUT ANATOMICALLY INTERMEDIATE FORMS SMOOTHLY INTERLINKING EVOLUTIONARILY DERIVED DESCENDANT TAXA WITH THEIR PRESUMED ANCESTORS." (ELDREDGE, (ELDREDGE, NILES, MACRO-EVOLUTIONARY DYNAMICS: SPECIES, NICHES, AND ADAPTIVE PEAKS, 1989, P. 22)

کەواتە ئیڤەڵوشن تەنها خەیاڵ و قسەی بێ مانایە ، ئەگینا زانست و دۆزینەوە زانستیەکان هەمیشە دژ و پێچەوانەی ئیڤەڵوشنن .
=======================

(( بەشی سێیەم ))

لە بەشی سێیـەمی بەدرۆخستنەوەی ئیڤەڵوشن باسی سێکشــنێکی تری فۆسەلازەیشن ئەکەین کە بریتیە لە { LIVING FOSSILS } واتە هەڵکەندراوە زیندووەکان یاخود "زیندەوەرە بەبەردبووە زیندووەکان" .
یەكێ لە بنەماکانی ئیڤەڵوشن ئەوەیە؛ ڕوودانی میوتەیشن دڵنیایی و حــەتمیە، هەربۆیە ئیڤەڵوشن دڵنیایی و حەتمیە، کەواتە هەر دەبێ هەموو زیندەوەرێك ئیڤەڵوشن بکات یان بۆ باشتر کە سروشت هەڵی ئەبژێرێ، وە یــان بۆ خراپـتر کە سروشت لەناوی ئەبات .
ئەمەش مانای ئەوەیە زیندەوەرەکان بەردەوام لە ئیڤەڵوشندان لە سپیشێکەوە بۆ سپیشێکی تر، ماســـی ئەگۆڕێت بۆ خشۆك ، خشۆكەکانیش ئەگۆڕێن بۆ دەیناسۆڕەکان .. ئیتر بەم شێوەیە . بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە ؟
نـەخێر ، نەخــــێر و سەد جار نەخێر ئەمە ڕاست نیە چونکە بڕێکی یەکجار زۆر لە زیندەوەرەکان لە سەرەتای تۆماری هەڵکەندن و فۆسەڵایزەیشنی خۆیانەوە نــەگۆڕاون تاوەکو ئەمڕۆشێ لەگەڵدابێت، یانیش ئەگەر لە هەندێکیان گۆڕانێکی زۆر زۆر کەم و دەگمەن هەبێت بەڵام هەر لەهەمان چەنشن و سپیشزی خۆی ماوەتەوە و نەبۆتە زیندەوەرێکی تر، واتە 300,000,000 بۆ 400,000,000 ملیۆن ساڵ هیچ ئیڤەڵوشن و پەرەسەندنێك ڕووی نەدابێت ؟ ئەمە ناو ئەنــێت چی ؟ ئەم تەمەنەش بە نزیکەیی ئەکاتە 11% ی مەودای سەرەتای دەستپێکردنی ژیان لەسەر زەوی . 
پرسیار ئەکەین و ئەڵێــین بۆچی ئەم ئاژەڵ و زیندەوەرە بەبەردبووانە بەهیچ جۆرێك ئیڤۆڵڤیان نەکردووە ؟ ئەمانە بەڵگەیەکی بەرجەستە و شاهێدێکی ئامادەن لەسەر ڕوونـــەدانی ئیڤەڵوشن .
- بەڵام ئەگەر دوو زیندەوەر لەیەك بــچن واتە سیمیلارێتیان هەبێت بەمانای ئەوە دێت یەك پێشینەی هاوبەشیان هەبێت ؟ 
- ئایا داروینیزمەکان بەو ڕادەیە بڕوایان بە ڕێكەوت و کۆینــسیدێنس هەیە بۆ ڕوودانی ئیڤۆڵڤ بەبێ میکانیزمێکی بەڵگەدار ؟
فەرموون ئەم بەڵگانەش بخوێــننەوە :


HTTP://EN.WIKIPEDIA.ORG/WIKI/CATEGORY:LIVING_FOSSILS 

HTTP://WWW.MNN.COM/EARTH-MATTERS/ANIMALS/PHOTOS/15-ANIMALS-THAT-ARE-LIVING-FOSSILS/CROCODILES 

HTTP://WWW.MNN.COM/EARTH-MATTERS/ANIMALS/PHOTOS/15-ANIMALS-THAT-ARE-LIVING-FOSSILS/HORSESHOE-CRAB 

HTTP://WWW.MNN.COM/EARTH-MATTERS/ANIMALS/PHOTOS/15-ANIMALS-THAT-ARE-LIVING-FOSSILS/PLATYPUS 

HTTP://WWW.MNN.COM/EARTH-MATTERS/ANIMALS/PHOTOS/15-ANIMALS-THAT-ARE-LIVING-FOSSILS/NAUTILUS 

HTTP://WWW.MNN.COM/EARTH-MATTERS/ANIMALS/PHOTOS/15-ANIMALS-THAT-ARE-LIVING-FOSSILS/TUATARA 

HTTP://WWW.ABC.NET.AU/NEWS/2008-01-22/FOSSIL-SUGGESTS-PLATYPUS-LIVED-IN-DINOSAUR-TIMES/1019588


HTTP://WWW.SCIENCEDAILY.COM/RELEASES/2013/06/130604113437.HTM


HTTP://WWW.BBC.CO.UK/NEWS/SCIENCE-ENVIRONMENT-22770959
HTTP://WWW.BBC.CO.UK/PROGRAMMES/P00486WY


ئــێستا زانیت ئیڤەڵوشن تەنها لە خەیاڵ و فەنتازیەك زیاتر هیچی تر نیە ؟
============================

(( بەشی چوارەم ))

ئەمجارەشیان لە بەشی چـوارەمی بەدرۆخستنەوەی ئیڤەڵوشن باسی سێکشــنێکی تری فۆسەلازەیشن ئەکەین کە بریتیە لە { CONVERGENT EVOLUTION } واتە ئیڤەڵوشنی لەیەكنزیکی پێشینە پــچڕاو . ئەم جۆرە ئیڤەڵوشنە ئەمانە ئەگرێتەوە : 
١- بـڕێکی یەکجار زۆر لە زیندەوەران لە لوتکەی سیمیلارێتیدان بەڵام پێــشینەی هاوبەشیان نیە ، ئەی چۆن هاتنە کایەوە ؟
٢- تەنها و تەنها لەڕێگای سودفەوە هاتنە کایەوە ، بەو شێوەیەی میوتەیشنەکان کوێرانە ڕێگایەکیان هەڵبژارد و ڕێك لێکچووی زیندەوەرەکانی تر بوون کە سەرەنجام بووە هۆی هاتنە کایەوەی ئەم زیندەوەرانە و بەم تایتڵ و مۆدێلە لێکچووە سەرەڕای ئەوەی یەك پێشینەی هاوبەشیان نــەبووە !
---------------------
ئیتر ئەمە بیرۆکەی پێــشینەی هاوبەش ڕەت ئەکاتەوە بەهۆی لێكچوونی جیناتەوە، واتە ئەگەر یەکێك [دوو] زیندەوەری زۆر لێکچووی هێنا هەم لە ڕووی سۆماتیك و هەم لە ڕووی جینات، ئینجا وتی ئەمە بەڵگەیە لەسەر پێــشینەی هاوبەش ، منیش پێــی ئەڵێم بە داوای لێبوردنەوە زۆر هەڵەیت چونکە خودی ئیڤەڵوشن وەڵامی ئەم خاڵەی داوەتەوە و ئەڵــێت : مەرج نیە ئەمە پێشینەی هاوبەش بێت بەهۆی سیمیلارێتی و لێکچوونی نێوان دوو زیندەوەر هەرچەند زۆر زۆریش لەیەك بچن ! ئەمەش کۆمەڵێك بەڵگە و نموونە : 
HTTP://EN.WIKIPEDIA.ORG/WIKI/LIST_OF_EXAMPLES_OF_CONVERGENT_EVOLUTION
بەڵام خاڵی سەرەکی بریتیە لە خۆبەدەستەوەدانی مولحید بۆ ڕێکەوت واتە سودفە،بەڵام زۆر بە کوێرانە و تا دوورترین مەودا پشتی پێ ئەبەستێ، ئەگەر هاتوو ئێمە بە وردی بڕوانینە ئەم چەشنە لێك چوونە بە پشت بەستن بە بنەماکانی ئیڤەڵوشن ئەوا زیندەوەرانی ئەم چەشنە هەڵدەستن بە ئیڤۆڵڤ لە ڕێگای ڕاندۆم میوتەیشن ! ڕێکەوتێکی 100% بێ خەوشە !!
ON A MOLECULAR LEVEL, THIS CAN HAPPEN DUE TO RANDOM MUTATION UNRELATED TO ADAPTIVE CHANGES
HTTP://WWW.SCIENCEDAILY.COM/ARTICLES/C/CONVERGENT_EVOLUTION.HTM
چۆن ئێمە ئەتوانین سیمیلارێتی نێوان جۆرەکانی ئاژەڵان بژەینە بەڵگە لەسەر درەختی پەرەسەندنی ڕەچەڵەکەکان لەسایەی بوونی کۆمەڵێکی یەکجار زۆر لە چینەکانی گەردیلەیی و پێکهاتەیی بایۆلۆجی بۆ چەشنە زیندەوەرێك کە ئەستەمە هاوبەش بن لە ڕەچـەڵەکێکی ساختەدا کەوا هاوتەریبی ئەم درەختەیە کە داروینیزمەکان هاوپێچیان کردووە لەژێری دەستەواژەی CONVERGENT_EVOLUTION .
تەحەددیەکە بە ڕوونی دیارە ، لەسەر چ بنەمایەك داروینیزمەکان پەنایان بردووە  بۆ لێکچوونی یەکەم لە پێشینەی یەکەم بــۆ پێشێنەی هاوبەش لە کاتێكدا لێکچووی هاوشێوەی خۆی هەیە! ئەمە ئەستەمە بگوازرێتەوە بۆ نەوەکان .
تەحەددی ئێمە بەردەوام و بەڵگەدارە، ئەوانیش هیچ وەڵامێکیان نیە جگە لەوەی کوێرانە [ بـڕوا ] بە ئیڤەڵوشن بکەن :

HTTP://PRECEDINGS.NATURE.COM/DOCUMENTS/2123/VERSION/1

HTTP://WWW.NCBI.NLM.NIH.GOV/PUBMED/20129036


HTTP://WWW.NCBI.NLM.NIH.GOV/PMC/ARTICLES/PMC3104589/


HTTP://WWW.NATURE.COM/HDY/JOURNAL/V108/N5/FULL/HDY2011119A.HTML


HTTP://EN.WIKIPEDIA.ORG/WIKI/LIST_OF_EXAMPLES_OF_CONVERGENT_EVOLUTION
AN ANCIENT ADAPTIVE EPISODE OF

بەو هیوایەم توانیبێتم لەم زنجیرە باسەدا کە تەواوم کرد لە چوار بەشدا ســـودێكتان پێ بگەیەنم و زیاتر بۆ هەموو لایەکی دووپات بکەینەوە بە بەڵگەی زانستی و بەرجەستە کە ئیڤەڵوشن خەیاڵ و درۆ و ئەفسانەیەکی بێ مانایە و هیچ سێکشنێكی زانست و خاوەن عەقڵێکی سەلیم بڕوای پێ ناکات .
- زۆر بە داخەوە چەند گەنجێك تەرییقەتیان وەرگرتووە و بوونەتە [قورئانی] ، هەموو قوڕئانیەکیش بەسەریدا سەپێنراوە بڕوا بە ئەفسانەکەی داروین بێــنێت کە فەنتازیایەکی پڕە لە دۆگما .
من دەمێکە ڕامــگەیاندووە و ئێســتاش دووپاتی ئەکەمەوە هەر کەسێك جا موســڵمان بێت یان بێ دین یان ئەگنۆستیك یان مەسیحی یان هەر بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیایەکی هەبێت ئەگەر بڕوای بە ئیڤەڵوشن هەبوو پینەو پەڕۆی درۆیەکانی داروینی ئەکرد من ئامادەم دیبەیتی لەگەڵدا بکەم ئەگەر بڕوای بە دایەلۆگ و گفتوگۆ هەیە، ئەگینا پشتگوێــی بخەن و با دەهۆڵی خۆی بکوتێ خۆ هەر نەبێ خۆی بڕوای بە خۆی هەیە !!!


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...