الأحد، 28 يناير 2018

وەڵامی گومانێك لە سورەتی الکهف

========================

هەروەکو پیشەی خۆیان بە بێ ئەوەی زانیارییان هەبێت و لێی بکۆڵنەوە یەکسەر بڕیاری لەسەر ئەدەن و ئەڵین : قورئان هەڵەی کرد !
بێدین و کافر و ناحەزانی ئیسلام هەمیشە هەوڵ ئەدەن خەڵکی دوور بخەنەوە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە لەسەر دوو تەوەرە یان دوو ڕەوگەی سەرەکی کار ئەکەن :

- یەکـەم : نشر الشبهات / بڵاوکردنەوەی گومانەکان

- دووەم : ترویج الشهوات / پەرەدان و وروژاندنی ئارەزووەکان [سێکس]

یەكێك لە ڕەخنەکانیان ئەمەیە :
{ نووسەری قورئان وایزانیوە کەوا قەبارەی خۆر زۆر بچووکترە لە زەوی ، بۆیە دەڵێت کاتێ خۆر ئاوا ئەبێت ئەچێتە چاڵێکی یان دەریایەکی گەرم : ( حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا )  الكهف - 86 - }

وەڵام :

دیاردەیەك هەیە لە زمانی فیزیکی پێی ئەوترێت 
Depth perception فریودانی قولایی ] ئەم دیاردەیە لە زۆر باردا ڕوو ئەدات بەتایبەت کاتێك سەیری تەنە دوورەکان ئەکەین بۆ نموونە کاتێك سەیری کەشتیەکی ناو دەریا ئەکەین و لێمان دوور ئەکەوێتەوە تا ئەگاتە هێلی ئاسۆ ، وای ئەبینین وەك چۆن بڵێــی لەدەریادا نوقم ئەبێت ! لەکاتێکدا ئەو کەشتیە تەنها لێمان دوورئەکەوێتەوە .
وە هۆکاری ئەم دیاردەیەك ئەمەیە :
دەماغی مرۆڤ [ The Brain ] ناتوانێ دایمێنشنی سێهەم بپێـکـێت یان قوڵاییەکان پێوانە بکات لە دووریەکی زۆردا ، بۆیە بینەر وائەزانێ دیمەنەکە دوو دووری هەیە واتە      2D ، بۆ نموونە کاتێك شەوان سەیری ئەستێرەکان ئەکەین لەئاسماندا ناتوانین جیاوازی بکەین لە نێوان ئەستێرە دوورەکان و ئەستیرە نزیکەکان کە جیاوازی نێوانیان بە چەندان بیلیۆن کیلۆمەترە ! وە ئێمەش هەموویان لەیەك دووری ئەبینین .
بەهەمان شێوە [ذوالقرنین] کاتێك گەیشتە باکوری خۆرئاوای زەوی کە هەندێك لە موفەسیرە هاوچەرخەکان ئەڵێن ( ئەمریکای باکوور ) بووە جا لەوێدا دەمەوئێوارە بوو بۆیە قەدەری خوا وابوو کەوا دیمەنی خۆرئاوابوون ببینـێت لە کاتێكدا لەم ناوچانەدا بەتایبەت لە (( Yellowstone )) کە ناوچەیەکی دڵگیرە و گڕکان و چاڵی گەرمی تیایە کە دەیان هەزار ساڵە بەردەوامە لە سوتان و گەرم بوون سەیری ئەم وێنەیە بکە :

بۆی هەیە ئەمە یەکێك بێت لەو دیمەنانەی کەوا ذو القرنين بینیبــێتی ، وە ئەم شوێنە لەسەردەمی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت نەزانراو بوو . وە کاتێك لە نەخشەی جیهان سەریری شوێنە جوگرافیەکەی ئەکەین ڕێك ئەکەوێتە خۆرئاوای زەوی ، هەربۆیە قوڕئانیش ناوی ناوە [مغرب الشمس] .
کەواتە ئەوەی لە لێواری دەریایەك یان چاڵێكی بوڕکانی گەرمی ئاو بێت و نزیك کاتی خۆر ئاوابوون بێت ئەوا بێگومان وا خۆر ئەبینێت کەوا لەم دەریایە ئاوا ئەبێت .
 هەروەها لە پێگەی www.smashingapps.com لەبابەتێکدا بەناونیشانی [ The Incredible Beauty Of Sunrise And Sunset Scenes ] نووسراوە : 
[ A good photographer can only capture the memory of the sunrise next to majestic mountains and the sunset going down to rest behind the ocean’s horizon. ]
http://www.smashingapps.com/2010/06/18/the-incredible-beauty-of-sunrise-and-sunset-scenes.html
لەسەدەی بیست و یەك هەمان دەربڕین و دەستەواژەی قورئان بەکارئەهێنین و ئەڵێین خۆر لەپشت ئەم چیایە هەڵدێت و لەپشت ئەم چیایە ئاوا ئەبێت ! بەهەمان لۆجیك دەکرێ بڵێین Anjay کە نووسەری بابەتەکەیە هەڵەی کردووە و وایزانیوە خۆر ئەچێتە پشتی چیایەك ئاوائەىێت !!

- قوڕئانی پیرۆز نـــــەیفـەرمووە : الشمس تغرب في عین حمئة !!
- بەڵکو فەرموویەتی : [ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ ]
واتە لێرەدا (أداة تشبیه) و لێکچواندنێك هەیە [وجدها] بۆ ئەوەی کەوا لە چاوی بینەر وا بینراوە کە خۆر لەم دەریایە ئاوا ئەبێت .

>>>> ئێستاش ئاماژە ئەکەم بە دوو ئیعجازی زانستی لەم ئایەتە :
١- ئەگەر قوڕئانی پیرۆز لە نووسینی پێغەمبەر خۆی بووایە ، ئەوا چۆن زانی کەوا دەیاچە و بوڕکانی گەرم هەیە لە ئەمریکا ؟
٢- قوڕئانی پیرۆز وەسفی دیاردەی فریودانی بینینی کردووە کە تایبەتە بە دووری سێهەم ، واتە مرۆڤ ناتوانێت بە 3D بـیبـینـێت و بە 2D تەنەکان ئەبینێت وەکو ئەوەی تەخت بێت ، وە ئیعجازەکەش لە وشەی (وَجَدَهَا) ــە کە ئەم وشەیە دووپاتی ئەوە ئەکاتەوە قورئانی پیرۆز باسی بینینی مرۆڤی کردووە .

هناك تعليق واحد:

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...