الثلاثاء، 15 أبريل 2014

خێرایی ڕووناکی لە قورئانی پیرۆز - The speed of light in the Qur'an



رووناکی هێندێکی بــڕەکی ئاراستەدارە ، واتە بـڕ و ئاراستەی هەیە و بە شێوەی هێڵێکی راست دەروات بە بۆشایی و هەوادا ، فۆتۆن بڕی رووناکی دیاری دەکات ، وە خێراییەکەشی لە یەکەی نێودەولەتی بە نزیکەیی =       3 x 10^8 m / s
بە نووسین : سێ سەد ملیۆن مەتر لە یەك چرکەدا .
وە سەرەتاکانی دۆزینەوەی خێرایی رووناکی لەسەر دەستی فەلەکناس ئۆلاس رۆمەر بوو لە ساڵی 1767 کە گەیشتە ئەو دەرەنجامەی
 خێرایی روناکی = km / s 299792 وە ئەوکات بۆ یەکەم جار دەرکەوت کەوا خێرایی روناکی سنووردارە ، واتە 247 ساڵ لەمەوبەر ئۆلاس خێرایی رووناکی دۆزیەوە .
بەڵام خێراییە بنەرەتیە تەواوەکەی لە سیستەمی SI نێودەوڵەتی = km / s299792.458
ئەم ژمارەیە لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پێوانەکان لە پاریس دانرا لە ساڵی 1983 .
بەلام ئەوەی جێی ئاماژەیە و دەبێتە مایەی سەرسوڕمانی ئێمە بریتیە لە کتابێکی زۆر کۆن مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ زیاد لە 1440 ساڵ لەمەو بەر کە بە شێوەیەکی زۆر ورد و رێك خێرایی رووناکی دیاری کردوە بۆمان بەڵام هەتا کاتی خۆی هات و دکتۆر ( محمد دودح ) توێژەر لە دامەزراوەی ئیعجازی زانستی هەڵسا بە هەژمارکردنی خێرایی رووناکی لەم کتابە کۆنە کە (( قورئانی پیرۆزە )) ! ئایا سەیر نیە بە لاتان ؟؟ با بەیەکەوە سەنج بدەین بزانین ئەمە چۆن ؟!!
لەم کتابەدا لە سوورەتی ژمارە 32 السجدة و ئایەتی ژمارە 5 هاتووە :
{{ يُدَبِّرُ الأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ }} .

s=چرکە   ،  km=کیلۆمەتر
بۆ هەژماری خێرایی هەر تەنێك لە گەردووندا ئەم یاسا فیزیاییە بەکار دێت :

خێرایی تەن = لادان / کات
لە کاتێکدا :
الأمر : تەن  -   یوم (رۆژ) : کات  -   الف سنة (هەزار ساڵ) : لادان

یەك رۆژ واتە رۆژێك لای خودا ، وە هەزار ساڵ واتە لادانی هەزار ساڵ لە سوورانەوەی مانگ .

** کات : یەك رۆژ لەسەر زەوی = 86164.09966 s
** لادان : هەزار ساڵ = 12000 جار سوورانەوەی مانگ بە دەوری زەویدا
وە یەکسانە :

= 12000 x ناوەندە خێرایی خولگەی مانگ x کات لە 30 رۆژی خولانەوەی مانگدا
وە دەکاتە :
12000 x 368207 x 0.89157 x 655.7198395 km
با ئێستاش بێــین وەکو یاسا فیزیاییەکە لادان دابەشی کات بکەین بۆ دۆزینەوەی خێرایی :

خێرایی رووناكى =
12000x368207 x 0.89157 x 655.7198395 / 86164.09966 s

خێرایی رووناکی =  km / s 299792.458
خێرایی رووناکی لە قورئاندا =  km / s 299792.458

خێرایی رووناکی لە سیستەمی SI نێودەوڵەتی =  km / s 299792.458

کەواتە رێك هەردوو ئەنجامەکەی یەکەی نێودەوڵەتی SI و ئەنجامەکەی قورئان %100 هاوتا و یەکسان بوون .

299792.458 = 299792.458

سبحان الله ،،،، پاکی و بێ گەردی بۆ ئەو خوایەی کەوا 1440 ساڵ لەمەو بەر خێرایی رووناکی لە قورئانەکەی بە بڕێکی یەکجار ڕێك و ورد دیاری کردوە بە رادەیەك لە ئاستی پۆینت و فاریزە بۆمانی هەژمار کردووە . بەراستی ئەم جۆرە موعجیزانەی قورئانی پیرۆز لە سەردەمی زانست و زانیارییدا بایەخی خۆی هەیە و ئەو کەسانە لێی تێ دەگەن کەوا بە دوای راستیەکاندا دەگەرێن یان راستیەکانیان دۆزیوەتەوە و باوەری خۆیانی پێ پتەوتر دەکەن .
بێ دینی بەرێز ئایا ئەم ئیعجازە سەرسوڕهێنەرەی قورئانی پیرۆز شایەدی ئەوە نیە کەوا محمد نێردراوی خوایە و قورئانی پیرۆزیش هەر هەر لە لای خوداوە دابەزیوە ؟ ئایا ئێوە خۆتان بە شوێنکەوتەی زانست نازانن ؟؟ ئەگەر زانستخوازێکی راستگۆبیت دەبێ دان بەو راستیەدا بنێی کە قورئانی پیرۆز  وتەی خودایە بە بەڵگەی زانستیی حاشا هەڵنەگر .
بەو هیوایەم ئێوەش بگەرێنەوە ناو باوەشی بە رەحم و سۆزی ئیسلام و رەزامەندی خوای گەورە بەدەست بێینن و خۆتان لە ئاگری دۆزەخ رزگار بکەن و بە بەهەشتی نەبراوە شاد ببن ... ئێوە برا و خوشکی ئەزیزی ئێمەن و لە خۆشەیوستی و وەفای ئێمە بۆ ئێوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەم ئایینە کەوا لەگەڵ عەقڵ و زانست و لۆژیك یەکدەگرێتەوە ...





بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...