الجمعة، 29 ديسمبر 2017

ئاماژەی قورئانی پیرۆز بە هۆلۆگرام

- گەورەترین ئیعجازی زانستی - 

===================

سەرەتا با پێناسەیەکی هۆلۆگرام بکەین :
[[ What is a hologram? A hologram is a physical structure that diffracts light into an image. The term ‘hologram’ can refer to both the encoded material and the resulting image. ]]سەرچاوە : http://holocenter.org/what-is-holographyواتە : هۆلۆگرام چیە ؟  هۆلۆگرام بریتیە لە وێنەیەکی تەنداری سێ دووری لەڕیگای ڕووناکیەوە بەرهەمدێت یاخود لەڕێگای تیشکی لەیزەرەوە ڕەنگدانەوەی ئەبێت لەسەر شاشەیەك.
کەواتە ئەوتوانین بڵێین هۆلۆگرام  لە وێـــنەیەکی لەیزەری خاوەن سێ دووری 3D خۆی ئەنوێنێ لەسەر وێنەیەکی تارمایی .. وە بۆ ئەوەی هۆلۆگرام دروست بکەی بۆ تەنێکی ماددی سەرەتا ئەبێ تیشکی لەیزەر ئاراستەی تەنەکە بکەی ئینجا تیشکدەرێکی تر دێت بۆ ئەوەی ڕووناکی دراوە ببڕێت کە لە تەندارەکەوە هاتووە ئینجا لە پۆینتی intergraded ی هەردوو تیشکەکە وێنەیەك ئەگیرێت وە کاتێك تیشكی لەیزەری سێهەمی ئاراستەی وێنە گیراوەکە ئەکەین ئەوا ڕێك وێنەیەکمان بۆ دروست ئەبێت وەکو تەندارە بنەڕەتیەکەی پێشوو وایە بەڵام وێنەیەکی ڕووناککراوەیە [brightness ] تیشکدەرە و شەیپەکەی 3D و ڕێـك تەریبی تەنداری یەکەمە ، واتە ئەگەر بمانەوێ هۆلۆگرامی مرۆڤێك دروست بکەین ئەوا لەکۆتاییدا وێنەی ئەو مرۆڤە ئەبــینیـن بەڵام وەك بڵێی ئەو کەسە لە شاشەکە هاتۆتە دەرەوە و بە شێوەیەكی ڕاستەقینە بوونی هەیە . کەچی لە راستیشدا تەنها کۆمەڵێ فۆتۆنی تەنداری لەیزەریە .
 ئەمە وێنەیەیەکی ڕوونکردنەوەیی هۆلۆگرامە :
- هێڵکاری هۆلۆگرام -

--------------------------------------- 


خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ١٤٤٠ ساڵ لەمەوبەر فەرموویەتی :{ .... وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا } سورة الکهف - ٤٩واتە : ئەو خەڵکە تاوانبار و بێ بڕوایانە هەرچیان کردووە لە دونیادا بە دەنگ و ڕەنگەوە ئامادەیە ، بێ گومان پەروەردگاری تۆ ستەم لە هیچ کەس ناکات . 

------------------------
خودای گەورە لەم ئایەتەدا فەرموویەتی ئەوەی بێ باوەران لە دونیادا کردوویانە ئێمە پێیان نیشان ئەدەینەوە لە کار و تاوانەکانیان . بەڵام ئەگەر وردتر و جوانتر سەرنج بەی لە دەستەواژەکان ئەبینین وشەی (وجدوا) هاتووە نەوەك (رأو) .وجدوا : واتە دۆزینەوەی یاخود بینینی شتێکی ماددی .
بەڵام رأو : واتە سەیرکردنێکی ئاسایی بۆ مادەیەك یان شاشەیەك .کەواتە ئەو کار و کردەوانەی ئێمە لە دونیا ئەیکەین خودای گەورە تەصویری ئەکات و لە قیامەتیشدا بە شێوەی وجود پێمان نیشان ئەداتەوە ، وجود واتە بوونێکی سێ دووری 3D ، ئەمەش لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا پێی ئەوترێ : 

هۆلۆگرام Hologram
واتە ئەو ڤیدیۆیەی لە قیامەتدا نیشانی ئێمە ئەدرێتەوە وجودیەتی هەیە و لەشێوەی تەنێکی ڕاستەقینە نیشانمان ئەدرێتەوە .

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...