الأحد، 18 مايو 2014

( زەوی) لە نێوان زانست و قورئاندا


*******************************
وتارێکی زانستیە دروست بوون و  شێوە و جووڵەی گۆی زەوی باس دەکات بە نوێترین تیۆری زانستی ، دواتریش بەراوردی دەکات بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز .



لە نووسین و ئامادەکردنی : کارزان  زانست خواز -  2014 / 2 /14

- زەوی ئەو هەسارەیەیە کە دەکەوێتە ڕێزبەندی هەسارەی سێیەم لە دووری خۆرەوە ، هەروەها بە هەسارە شینەکە ناسراوە بەهۆی ئەوەی نزیکەی 75% ڕووبەرەکەی بە ئاو داپۆشراوە ، وە بە هەسارەی زیندووش ناوی دەهێنن چونکە تاکە هەسارەیە لە هەموو گەردووندا زیندەوەری لەسەر بێت و بۆ ژیان بشێت . وە قەبارەکەی دەگاتە نزیکەی 611314477055 km^3  و تیرەکەشی یەکسانە بە 12756 km . بە پێی بیردۆزی بیگ بانگ زەوی پیش 4.5 بلیۆن سال دروست بوو کە سەرەتا وەکو کۆمەڵێك لە (میتیۆر) لە بەردی گڕگرتووی بڵێسەداری بەیەکەوەنووساو بوو ، وە پڕی بوو لە بورکانی یەکجار گەورە و بەهێز ، دواتر بە تێپەڕبوونی کات پلەی گەرمیەکەی کەمێك دابەزی وە لەگەڵ ئەو دووکەڵەی لە بورکانەکان دەردەپەڕی هەڵمی ئاویشی لەگەڵ بوو ، کاتێك زیاتر پلەی گەرمی زەوی دابەزی هەڵمە ئاوەکە بوو بە هەور و بەرز بوویەوە بۆ کەشی ئاسمان و دواتر چڕ بوویەوە و بۆ هەزاران ساڵ باران باری بەبەردەوامی و جۆگەلە و رووبارەکان درووست بوون و ئاوێکی زۆر چوو بە ژێر خاکی زەویدا . وە لەدوای ئەمە میتیۆرێکی بچووکتر لە زەوی لە دەرەوەی کۆمەلەی خۆرەوە بە خێراییەکی یەکجار یەکجار زۆر بە ئاراستەی زەوی هات و خۆی کێشا بە زەویدا کە لەئەنجامدا بوە هۆی تەقاندنی بەرگە بەردینەکەی زەوی و چاڵێکی یەکجار مەزنی دروست کرد و بەم هۆیەش ئاوی ژێر زەوی هاتە دەرەوە کە ئێستا بەم چالە گەورە پر ئاوە دەوترێ زەریای هێمن (المحیط الهادي) وە لەدوای ئەو زەبرەی ئەم میتیۆرە بە زەوی گەیاند چەبد جارێك میتیۆرەکە لەریەوە واتە دوورکەوتەوە و نزیك بوویەوە لەزەوی هەتا گەیشتە خاڵی هاوسەنگی (balanced point  ) و دواتر بەهۆی کاریگەری هێزی کێشی زەوی ئەم میتیۆرە دەستی کرد بە خولانەوە بە دەوری خۆی و دواتریش سوورانەوە بە دەوری زەوی لە ناوەندە دووری 384,400 km  ، ئەم میتیۆرە ئێستا ئێمە پێی دەڵێین مانگ (moon) .
بەڵام هەتا ئەوکاتەش هیـچ زیندەوەرێك لەسەر زەوی بوونی نەبوو ، دواتر ژیان دەستی پێ کرد و ئاوەدان کرایەوە بە زیندەوەران و مایكرۆ ئۆرگەنیزمەکان و  رووەك و گیا . ئەمە کورتەیەك بوو لەسەر هەسارەی زەوی بە پێی نوێترین تیۆری زانستی .


-- ئێستاش زەوی بەراورد دەکەین بە ئایەتەکانی قورئان :
- شێوەی زەوی  : قورئانی پیرۆز بە دوو جۆر باسی شێوەی زەوی دەکات : یەکەم لە ئاستی بینەرێك لە سەر ڕووی زەوی -  دووەم : لە ئاستی بینەرێك لە دەرەوەی کۆمەلەی خۆر :

- یەکەم : لە ئاستی بینەرێك لەسەر رووی زەوی :
{ وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ } سورة الغاشیة - 20
{{ ئایە ناڕوانن کەوا خوا چۆن زەوی بۆ تەخت کردوون ؟ }}
- دووەم : لە ئاستی بینەرێك لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر :
{ يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ } سورة الرحمن - 33
واته : { ئەی گرۆی جن و ئادەمیزاد ئەگەر توانیتان لە تیرەی ئاسمانەکان و زەوی دەربچن ئەوا دەربچن و کونی بکەن ، بەڵام ناتوانن دەربچن مەگەر بە دەسەڵاتی خوا نەبێت - لێرەدا ( فَانْفُذُوا ) نفاذ بە مانای دەرچوون لە شتێك یان کونکردنی شتێك دێت یان کونبەدەری بکەی }
خوای گەورە لە ئایەتی یەکەم زەویمان بۆ وێنا دەکات وەکو تەنێکی تەخت کە دەڵیت ئایە نابینن خوای گەورە زەوی بۆ ئێوە تەخت کردووە لێرەدا بۆ ئاسانکاری تێگەیشتن لە فەزلی تەختایی زەوی خوا بەم شێوەیە باسی کردووە ،  کە ئەگەر تەختایی تیا نەبا هەمووی چیا و دۆڵ و کەند و بەردەڵان بوایە ئەوکات  ژیان زۆر ئەستەم دەبوو لەسەری ئەمە لە چاوی بێنەرێك لەسەر ڕووی زەوی .
- بەڵام لە ئایەتی دووەم باسی شێوەی زەوی و ئاسمان دەکات کە لە چاوی بینەرێك لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ، لەم ئایەتەی سوورەتی (الرحمن) خوای گەورە باسی ئەوە دەکات کە ئێمەی مرۆڤ و جن هەرگیز ناتوانین لە تیرەی ئاسمان و زەوی دەربچین ، باشە دەزانین ئاسمان لە چاوی بینەرێكەوە لەسەر زەوی شێوەی گۆیی یە و تیرەی هەیە ، بەڵام لە چاوی بینەرێك لەسەر زەوی هەرگیز زەوی بە شێوەی گۆیی (کُرويِ) نابینرێت هەتا نووسەری قورئان باسی تیرەی زەوی بکات ، قورئان تاکە کتابێكە کە 1440 ساڵ لەمەو بەر لەگەڵ وشەی زەوی ناوی تیرەی هێنابێ . با بزانین تیرە چیە ؟



تیره‌ Diameter قُطر : بریتییه‌ له‌و هێڵه‌ راسته‌ی که‌ دوو خاڵی به‌رامبه‌ر یه‌ك له‌ بازنه‌یه‌ك یان گۆیه‌کدا به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت که‌ به‌ چه‌قه‌که‌یدا ده‌روات .
با وای دابنێنن کە نوسەری قورئان وای زانیوە زەوی تەنێکی تەختی بازنەییە نەوەك گۆیی !! ئەی باشە ئەگەر تەخت بوایە بۆچی تەحەددیی هەموومانى دەکرد کە ناتوانین کونی بکەین ؟!! خۆ کونکردنی تەنێکی تەخت زۆر ئاسانە !! کەواتە بێگوومان زەوی گۆییە و تیرەی هەیە هەروەکو لەم ئایەتە پیرۆزەدا باسی کراوە .
وە ئێستا زانایانی جیۆلۆجیا دەڵین کونکردنی زەوی مەحاڵە و موستەحیلە ! چونکە تیره‌ی گۆی زه‌وی یه‌کسانه‌ به‌ 12756 km ، پێشکەوتووترین ئامێرەکانی مرۆڤ تا ئێستا توانیویه‌تی تا قولایی 13 km بروات و دواتر ئامێره‌کان له‌ کارده‌که‌وتن و نووکەکانیان دەتوانەوە به‌ هۆی گه‌رمی ناوه‌کی ناخی زه‌وی ! که‌ زانایان ده‌ڵێن پله‌ی گه‌رمی ناوەکی زه‌وی یه‌کسانه‌ به‌ پله‌ی گه‌رمی خۆر ! کەواتە با خەیاڵمان ئاسوودە بکەین هێشتا له‌ توێکڵی زه‌ویداین !!!
هەروەها لە دوو شوێنی تر لە قورئاندا زۆر بە روونی باسی شێوەی گۆیی زەوی کراوە بەڵام نامەوێ وتارەکەم زۆر درێژ بکەمەوە هەر بەم بەڵگەیەی کە باسم کرد کۆتایی بەم بەشە دێنم .
ئەمانە هەموویان ئیعجازی زانستین لەسەردەمی زانست و تەکنۆلۆژیادا گرینگی خۆیان هەیە .

- خەلقی زەوی : خوای گەورە بە دوو رۆژ بە هەژماری رۆژەکانی خۆی زەوی دروست کرد بە بەڵگەی ئەم ئایەتە :
{{ قلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَنْدَادًا ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ (9}}

- ئایا زەوی سەرەتا دروست کراوە یان ئاسمان لە ڕووی کاتەوە ؟ زانست دەڵی سەرەتا ئاسمان دروست بووە دواتر زەوی . ئەی قورئان ؟ با سەرنج بدەین :
خوای گەورە دەفەرموێت :
{ أَأَنْتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ بَنَاهَا (27) رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا (28) وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا (29) وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا (30) } سورة النازعات .
لەم چەند ئایەتەدا خوای گەورە پێش 1440ساڵ بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و زانستیانە ئەو نهێنیەمان بۆ ئاشکرا دەکات کە ئاسمان پێش زەوی دروست کراوە ، وشەی " بعد " واتە دوا یان لە پاش بە ماوەیەکی تەواو ئەگەر ماوەکە کەم بوایە خوای گەورە وشەی " ثم " یان " فـ " بە کاردەهێنا کە ئەم دوو وشەیە بۆ کورتە مەودا بەکار دێت لە زمانی عەرەبیدا  ، کەواتە خوای گەروە دەفەرموێت لەدوای ئەوەی ئاسمانم دروست کرد و تاریکی و روناکیم بەدیهێنا ، ئەوجا لەدوای ئەمە زەویم دروست کرد و فراوانم کرد یان خڕم کرد بە شێوەی نیمچە گۆیی .

جوولەی زەوی :
زەوی سێ جوولەی سەرەکی هەیە ، یەکەمیان لەدەوری خۆی دەخولێتەوە ، دووەمیان لەدەوری خۆر دەسورێتەوە ، سێیەمیان لەدەوری گەلە ئەسێرەی کاکێشان دەسورێتەوە .
رەخنەگرانی ئیسلام هەمیشە ئەم قەوانەمان بۆ لێدەدەنەوە کە دەڵێن بەهیچ جۆرێك قورئان باسی سورانەوەی زەوی بە دەوری خۆر نەکردووە . با بزانین رەخنەگران راست دەکەن یان قورئان و ئیعجازیەکان ؟
لە دوای ئەوەی کریتەرکامەکانی (کامیرای جولەداری کۆنترۆڵکراو)ی دەزگای ناسا پێشکەوتنیان  بەخۆوە بینی و توانیان مواسەفاتی { فری موڤینگ } بۆکریتەرکامەکانیان زیاد بکەن هەڵسان بە وێنەگرتینی جولەی زەوی و هەسارەکانی تری کۆمەلەی خۆر بە شێوەی ڤیدیۆ کە جولەی راستەقینەی زەویمان بۆ دەردەخات ، وە گەیشتنە ئەم دەرەنجامانەی خوارەوە :
١- لە ناو هەموو گەلەئەستێرەی کاکێشان کە 200,000,000,000 مليار ئەستێرەیە تەنها یەك ئەستێرە هەیە کە ناخولێتەوە بەڵکو بە شێوەی هێڵی دەجوڵیت و دەروات بە عەرەبی بەم جوڵەیە دەوترێت " جریان " کە ئەم ئەستێرەیەش خۆرە The Sun .
2- لە ئەنجامی ئەم جولەیەی خۆر بۆیان دەرکەوت کە هەسارەکان بە دەوری خۆردا ناسووڕینەوە !! بەڵکو خۆر بە شێوەی هێڵێکی راست دەروات و هەسارەکانیش دوای دەکەون بە جوڵەشێوەی لەولەبی ، واتە ئەگەر بینەرێك لە تەنیشتی کۆمەلەی خۆرەوە سەرنج بدات ئەوە دەینێت هەموو هەسارەکانی کۆمەلەی خۆر هەڵدەبەزن و دادەبەزن بە شێوەی راست و چەپ لە هەمان کاتدا ، رونکردنەوەی جولەی لەولەبی بە نووسین کەمێ گرانە بەڵام بە ڤیدیۆ زۆر جوان لێی تێدەگەین . بە واتایەکی تر زەوی بە شێوەی 3D فریکوێنسی دەسورێتەوە بە دەوری خۆردا نەوەك بە شێوەی 2D  . ئەمە نوێترین دۆزینەوەی زانایانی ناسایە .

ئایا قورئان باسی نوێترین جولەی زەوی کردوە کە ئێستا زانایان دۆزیویانەتەوە ؟؟ بێگومان بەڵی . با سەرنج بدەین :
سەرەتا گرینگی ئیعجازەکە لەمە دەردەکەوێ قورئان لەناو هەموو تەنەکانی ئاسمان بەس لە (خۆر) دا باسی جریان یان رۆیشتن ی خۆری کردوە بە شێوەی هێڵێکی راست ! خوای گەورە دەفەروموێت :
{ وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيم ِ} سورة يس  - 38
واتە : خۆر دەڕوات بە شێوەیەکی سەبەخۆ (جريان) ، ئەمە توانا و ویستی خوای بەرێز و زانایە .
جولەی زەوی :
خوای گەورە نــەیفەرمووە : (( ألم نجعل الأرض دوّارا ؟؟ )) واتە نەیفەرمووە ئایەزەویمان نە کردوە بە تەنێکی خولاوە ؟؟! چونکە ئەم دەستەواژەیە هەلەیە !!!
بەڵکو فەرموویەتی :
{ أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ كِفَاتًا } سورة المرسلات - 25
واتە : ئایە زەویمان نەکردوە بە کیفات ؟ یان سیفەتی کیفاتمان بە زەوی بەخشیوە .
با بزانین کیفات مانای چیە ؟
عەرەب دەڵین : كَفَتَ الطّائِرُ , أَي اَسْرَعَ وَ تَقَلّبَ في طَيَرانِهِ .
واتە : باڵندەکە بەرز و نزم بوویەوە ، یان خێرا بوو و هەڵگەرایەوە لە فڕینەکەی ، کە جولەی راستەقینەی باڵندەکان شەپۆڵدار و پێچاوپێچە نەوەك بە شێوەی هێڵی راست بێ یان خولانەوە کە ئەم جولەیەی باڵندەکانیش100%  لە جووڵەی زەوی دەچیت . زەویش لە کاتی رۆیشتنی لەگەڵ خۆر لەناو گەلەئەستێرەکەماندا بە شێوەی پێچاوپێچ و شەپۆڵدار (حركة كفاتية) هەڵبەز و دابەز دەکات لەسەر هێلەئاراستەی جوڵەی خۆر بە شێوەیەکی 3D .
ئەمەش لینکی ڤیدیۆی ناسایە :
http://www.youtube.com/watch?v=0jHsq36_NTU

- ئاوی زەوی :
هەر وەکو لەسەرەوە ئاماژەمان بەوەدا کە هەسارەی زەوی سەرەتا بێ ئاو بوو دواتر ئاو لە ناخی زەوی هاتە دەرەوە لە رێگەی بورکانەکان و ئەو زەبرەی کە بەهۆی زەبری میتیۆدی پێی کەوت و ئاوی لە ژێر زەویەوە دەرهێنا .
با بزانین قورئان لەم بارەیەوە چی دەڵێت ؟
نووسەری قورئان 1440 ساڵ پێش ئیستا باسی ئەمەی کردوە بە شێوەیەکی زۆر رێك و زانستی :
{
وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا (30) أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءَهَا وَمَرْعَاهَا (31)  } سورة النازعات
واتە : زەویشمان لەدوای ئەوە فراوانکرد یان شێوەی نیمچە گۆییمان پێ بەخشی ، وە ئاوی زەویشمان لە ناو خودى زەوی دەرهێنا و کانیا و جۆگەمان تیا دەرخست .
بەس ئەوەمان بۆ دەوترێت بڵێن پاکی و بێ گەردی بۆ ئەو خوایەی کە ئەم قورئانەی لەم ئاستە بەرزەی پەیامی و بەلاغی و زانستی و ئەندازەییە دابەزاندووە کە هەر وشەیەکی ئەم قورئانە لە جێی خۆیەتی و کۆمەڵێك حیکمەت و دانایی و بەڵگە و ئیعجازی زانستی لە خۆ گرتووە .
ئەم هەموو ئیعجازانەی کە باسمان کردن تەنها لە بارەی زەویەوە بوو ، کە مشتێك بوو لە خەروارێك . ئایا ئەم ئیعجازانە بۆ کێ هاتوون ؟!! بێگوومان بۆ کەسانێك کە الوالبابن واتە خاوەن عەقڵ و هۆشی ئەکتیڤ و بەکارهێنەرن ، نەوەك کوێرانە بەدوای رێچکە و رێبازە دەستکردەکانی مرۆڤەکان بکەون و بە شێوەیەکی موطلەق ئایین رەتدەکەنەو و بیر لەوە ناکەنەوە کەم ئەم ئیعجازانە هەموویان دەیسەلمێنن کە وشەکانی ئەم قورئانە پیرۆزە هەمووی لە دەرەوەی ئەم گەردوونە دابەزیوە بۆ سەر گیانی پاکی محمد دروودی خوای لەسەر .  ئێستا کاتی ئەوە نەهاتوە بیرکردنەوەیەکی زانستیانە لە حاڵی خۆتان بکەنەوە ؟  ناترسن لە توورەی خوای پەروەردگاری جیهانیان ؟ وە ئایا حەز ناکەن بەبەر ڕەحمەت و سۆزی ئەم خوادیە بکەون و بچنە بەهەشتی نەبراوە و بێ خەم بن هەتا هەتایە . دەرگای تەوبە کراوەیە هەتا خۆر لە خۆرئاوا هەڵدێ و لە خۆرهەڵاتیش ئاوادەبێ .
لە کۆتاییدا هیوادەخوازم کە هەمیشە پێش ئەوەی شوێن ئایین بکەون شوێن زانستی بنەرەت و راستەقینە بکەون ، چونکە بێ گوومان زانست نزیکمان دەخاتەوە لە خوای گەورە کە بە دەیان و سەدان زانا هەن لەدوای گەڕان و بەدەستهێنانی زانست بڕوایان بە خوا هێان و بەشێکیشیان کە زانستیان بەراورد کرد بە قورئان موسڵمان بوون . بۆیە تۆش هەتا لە ژیان ماوی بگەرێوە بۆ باوەشی زانست کە ئەویش راستەوخۆ ئاراستەت دەکات بۆ باوەشی پڕ میهر و سۆزی ئیسلام .
*******************************************************
و آخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین …
---------------------------------------------------




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...