نووسین و ئامادەکردنی : کارزان چاوڕەش
31-3-2014
what is
the "time" ?
کات بریتی یه له سه‌ره‌نجامی دابه‌شکردنی لادان به‌سه‌ر خێرایی ، به واتایه‌کی ساده‌تر یه‌کێکه له پێکهێنه‌ره‌کانی مادده کــه ئه‌گه‌ر کاتی ته‌واو نه‌بێ بۆ سوورانه‌وه‌ی ئه‌له‌کترۆن به ده‌وری نیوکلزی ئه‌تۆمدا ئه‌وا مادده بوونی نابێ .
ئێستا زانایانی فیزیا و کۆزمۆلۆژی ده‌ڵێن : الوقت = الوهم
یان : Time = illusion
- واته : کات = ئه‌ندێشه
زانایان بۆ نموونه زانا Sean carroll ده‌ڵێت : ده‌کرێ " ئێستا " هه‌م ڕابردووبێ و هه‌م ئێستا بێ و هه‌م داهاتووبێ ! ئه‌مه چۆن ؟؟
زۆربه‌مان یان ده‌توانم بڵێم هه‌موومان به هه‌ڵه له کات تێگه‌یشتووین ، به نموونه‌یه‌کی ساده روونی ده‌که‌مه‌وه : ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی له چایخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر کورسیه‌ك دابنیشێت وه دوور له‌م پیاوه‌ش زینده‌وه‌رێکی ئاسمانی {Aliens} به بڕی 10 ملیار ساڵی رووناکی له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌ك وه‌ستاوه توێـی کات بۆ هه‌ردووکیان یه‌کسانه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زینده‌وه‌ره ئاسمانی یه‌که سواری پایسکلێك ببێت و به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی پیاوه‌که‌ی سه‌ر زه‌وی پاسکله‌که‌ی لێبوخڕێت واته لێی دووربکه‌وێته‌وه ئه‌وا توێی کات زۆر بۆ دواوه ده‌چێ و بۆ 200 ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه دواوه له‌سه‌ر زه‌وی له "ئێستا" ی ئه‌م زینده‌وه‌ره ئاسمانی یه ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م زینده‌وه‌ره ئاسمانی یه ئاراسته‌ی لێخورینی پایسکیله‌که‌ی پێچه‌وانه کرده‌وه به ئاراسته‌ی پیاوه‌که له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وا کات ده‌چێته پێشه‌وه و بۆ داهاتوو ده‌ڕوات به بڕی 200 ساڵ واته ده‌بێته سه‌رده‌می نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌ی سه‌ر زه‌وی .
که‌واته کات ئه‌ندێشه‌یه (وه‌همه ) و ده‌گۆڕیت به پێـی هێزی کێشکردن و دووری و ئاراسته ، ئێستا بۆمان ده‌رکه‌وت "کات" قابیلی گۆرانه و وه‌کو هه‌موو دروستکراو و مه‌خلوقه‌کانی تر رێژه‌ی یه .
باشه "کات" ێـك دروست کراو بێت و گۆراو بێت و سه‌ره‌تا و کۆتایی هه‌بێ چۆن ده‌بێ کار له خالق و دیزاینه‌ر بکات ؟ ئایا ده‌کرێ خالق بخرێته نێوان دوو توێی " کات " و بڵێین ئایا کێ خودای دروست کرد ؟ واته پێش خودا کات هه‌بووبێ ؟ ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا پرسیارێکی هه‌له‌یه .