ئاماژەی قورئانی پیرۆز بۆ فرۆکەی بارهەڵگر
-----------------------------------------------
هەروەکو
دەزانین قورئانی پیرۆز بۆ کات و سەردەمێكی دیاری کراو دانەبەزیوە بەڵکو هەتا خۆر
روناکی بێنێ ئەم قورئانەش ئەمێنێ بە هەموو ئیعجاز و
تەحەدیەکانیەوە . وە قورئانی پیرۆز باسی زۆر شتی کردوە بە شێوەی ئاماژە کە هەرگیز
هیچ کەسێك نەبووە 1400 ساڵ پێش ئێستا ژیابێت و باسی لەم شتانە کردبێت وە ئەم
شتانەی کە لە قورئاندا باسکراون لەم سەردەمەی ئیستاماندا گرنگیەکی زۆری هەیە .
یەکێك لەو شتانەی کە قورئانی پیرۆز ئاماژی پێداوە بریتیە لە {{فرۆکە}} ،، ئایا چۆن
؟!! با بەیەکەوە سەرنج بدەین :
سەرەتا خوای گەورە لە سوورەتی الملك باسی فڕینی باڵندەکان دەکات کە
بەسەرمانەوە دەفرن :
خوای گەورە لە سورەتی الملك دەفەرموێت :
{ أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَافَّاتٍ وَيَقْبِضْنَ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا الرَّحْمَنُ } - 19
ئایە نەیانبینیوە کاتيك باڵندەکان بەسەریانەوە کە باڵەکانیان دەکەنەوە و لەیەك دەدەن کە بێ گومان خوای بەخشندە دەستی پێوە گرتوون .

بەڵام خوای گەورە لە سورەتی النحل دەفەرمووێت :
{ أَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ مُسَخَّرَاتٍ فِي جَوِّ
السَّمَاءِ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا اللَّهُ } - 79
ئایە نەیانبینیوە کاتێك باڵدارەکان بۆیان فەراهەمکراون (لەخزمەتیاندان) لە کەشی ئاسمان یان لە بەرزایی ئاسمان هیچ کەسێک رایانی نەگرتوە تەنها خودا نەبێت .

ئێستا با بێین بەراوردێك بکەین لە نێوان ئەم دوو ئایەتەدا :
خوای گەورە لە سوورەتی الملك مەبەستی باڵندەی زیندووە لە مێشوولەیەك هەتا دەگاتە چۆلەکە و باز و کوندە پەپۆ و .......هتد ، بە بەڵگەی ئەوەی وشەی "الرحمن" لە قورئاندا بەس بۆ بوونەوەرە زیندووەکان بەکار دێت بەڵام وشەی " الله " بۆ زیندوو و نازیندوو بەکار دێت ، وە لە سوورەتی الملکیش وشەی الرحمن بەکار هاتووە کە مەبەسەتی رەحمی خوایە بە باڵندە زیندوەکان .

بەڵام لە سوورەتی النحل خوای گەورە وشەی ( الرحمن ) ی بەکار نەهێناوە
بەڵکو وشەی " الله " ی بەکارهێناوە ، واتە مەبەستی بێ گیانە ، وە
هەروەها نەیفەرمووە " فوقكم " واتە بەسەرتانەوە لە بڵنداییەکی نزم ،
بەڵکو فەرموویەتی (( في جو السماء )) واتە لە کەشی ئاسمان یان لە بەرزایی ئاسمان ،
وە هەروەها لە هەمان سوورەت واتە النحل خوای گەورە باسی " مسخرات " ی کردووە
واتە بۆ ئێوەی فەراهەمهێناوە یان لە خزمەتی ئێوەی داناوە .
کەواتە :
-1 فرۆکە بێ گیان و نازیندووە بەڵام باڵندەکان زیندوون .
2 - باڵندەکان بالەکانیان لێك دەدەن بەلام فرۆکەکان بالەکانیان جێگیر و ثابتة .
3 - فرۆکە لە بەرزاییەکی زیاتر دەفرێت لە باڵندەکان .
4 - فرۆکە بۆ ئێمە موسەخەر و فەراهەمهێنراوە واتە بۆ گواستنەوە و بارهەڵگرتن و نەفەر و گواستنەوە بەکاری دێنین ، بەلام باڵندەکان بۆ ئەم کارە ناشێن .
هەروەها دکتۆر " عەلی مەنصور کیالي " لە تەفسیری (( التفسیر الشامل للقرآن الکریم )) کە لە 10 بەرگ پێکهاتووە باسی ئەم ئیعجازەی کردووە .

کەواتە خوای گەورە لە سورەتی " النحل " باسی فرۆکەی
کردوە بە شێوەیەکی زۆر سەرسووڕهێن ...
ئەمەش ئیعجازێکی نوێی قورئانی پیرۆزە .