السبت، 18 فبراير 2017

ئیعجازی زانستی لە قورئان و فەرموودە


بـــەهێزترین ئیعجازە زانستیەکان 
بـــە بەڵگە و دەقی زانا کافرەکان
=*===============*=
نووسەر : کارزان زانست خواز

           زۆر زۆر دڵنیابە لەم بابەتەدا بەهیچ شێوەیەك [ هەڵە ] 
و [ درۆ ] و [ ساختە ] و [ چەواشە ] و [ پینەکاری ] نادۆزیتەوە چونکە ئەمە بابەتێکی تەواو زانستی و ئیعجازیە لە دەقی ئایەتەکانی قورئان و فەرموودە صحيحةکانی پێغەمبەری ئیسلام محمد د.خ لەگەڵ دەقی وتەکانی زانایان و دەزگا و جۆرناڵە زانستیەکان وەکو خۆی بۆتان نەقڵ ئەکەم .
کەواتە با ڕاستەوخۆ بچینە خزمەت ئیعجازەکان :
١- لە ئایەتی ژمارە  47 لە سورەتی "الذاریات" نووسراوە :
﴿ وَالسَّمَاء بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ


واتە : { ئێمە ئاسمانمان بونیاد ناوە بە هێز و بازووی خۆمان ، هەر ئێمەش بە بەردەوامی فراوانی ئەکەین } .
کەواتە نووسەری قورئان 1440 ساڵ لەمەوبەر فەرموویەتی ئاسمان واتە گەردوون فراوان ئەبێت بەبەردەوامی ، با بزانین زانستی نوێ لە دەزگا گەردوونیەکانی خودی کافرەکانەوە 
چی ئەڵێن ؟ فەرموون :
دەزگای ناسای باوەڕپێکراوی ئەمریکی ئەڵێت :
{ Our universe has been expanding since it exploded into being 13.7 billion years ago. }

سایتی فەڕمی ناسا
واتە : { ئەم گەردوونەی ئێمە واتە ئاسمان بە بەردەوامی فراوان ئەبێت لەو کاتەوەی هاتە بوون لە 13.7 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر }
ئایا محمد د.خ چۆن ئەم زانیاریە ڕێك و تەواوەی زانی ؟ ئایا تیلسکۆبی هابڵ یارمەتی داوە ؟ وەڵامەکەیم لە بێ دینەکان ئەوێت .
*************************************
٢- لە صحيحي مسلم لە فەرموودەی ژمارە 1681 نووسراوە :
حَدَّثَنِي عَبْدُ اللَّهِ بْنُ فَرُّوخَ ، أَنَّهُ سَمِعَ عَائِشَةَ ، تَقُولُ : إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، قَالَ : " { إِنَّهُ خُلِقَ كُلُّ إِنْسَانٍ مِنْ بَنِي آدَمَ عَلَى سِتِّينَ وَثَلَاثِ مِائَةِ مَفْصِلٍ }
سایتی ئیسلام وێب
 واتە : { خودای گەورە هەموو مرۆڤێکی لە ئادەمیزاد خەلق کردووە لەسەر 360  جومگە }

لەدوای تێپەڕینی 1440  ساڵ بەسەر ئەم فەرموودەیە ئێستا زانایانی بایۆلۆجی و بواری پزیشکی پێمان ئەڵێن :
{ 360 joints in the human body }

سایتی هێلثی جیهانی
واتە : { 360  جومگە لە جەستەی مرۆڤدا هەیە }
 ئایا محمد د.خ چۆن ئەم زانیاریە ڕێك و تەواوەی زانی ؟ وەڵامەکەیم لە بێ دینەکان ئەوێت .
*************************************

٣- لە ئایەتی ژمارە 61 لە سورەتی "الفرقان" نووسراوە :
{تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُّنِيرًا}

واتە : { پاك و بێگەردە ئەو خودایەی بورج و خولگەی داناوە لە ئاسماندا و خۆرێکی پرشنگدار و مانگێکی ڕووناککراوەشی تێدا فەراهەم هێناوە }
لەم ئایەتەدا مانگ بە شێوەی بەرکار واتە مفعول هاتووە : أثر الأنارة علی القمر ؛ أي النور فاعل و القمر مفعول بە " منیرا " واتە مانگ لە تیشکی خۆرەوە ڕووناکی وەرئەگرێت و ئەیداتەوە وەکو ئاوێنەیەکی گەورە .
با بزانین زانستی نوێ لە دەزگا گەردوونیەکانی خودی کافرەکانەوە چی ئەڵێن ؟ فەرموون :
دەزگای لایڤ ساینس ئەڵێت :
{ The moon shines because its surface reflects light from the sun }

سایتی لایڤ ساینس

 واتە : { ئەو ڕووناکیەی لەسەر ڕووی مانگ ئەبینرێت بریتیە لە تیشکدانەوەی رووناکی خۆر }
ئەو پرسیارەی هەمیشە خۆی دووبارە ئەکاتەوە :
ئایا محمد د.خ چۆن ئەم زانیاریە ڕێك و تەواوەی زانی ؟؟ ئایا تیلسکۆبی هابڵ یارمەتی داوە یان کەناڵی ناشیوناڵ جیوگرافیك ؟ یاخود زانایانی دەزگای ناسا بە ڤایبەر ئەم زانیاریەیان پێداوە ؟ وەڵامەکەیم لە بێ دینەکان ئەوێت .

*************************************
٤- لە ئایەتی ژمارە 75 لە سورەتی "الواقعة" نووسراوە :
{ فَلاَ أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ ٱلنُّجُومِ }
واتە : { سوێند ئەخۆم بە شوێنی ئەستێرەکان }
خوای گەورە بۆچی سوێند ناخوات بە ئەستێرەکان ؟ خۆ ئەستێرەکان گرینگترن لەو شوێنەی کە داگیری ئەکەن لە ئاسماندا ؟
زانستی کۆسمۆلۆجی پێمان ئەڵێت هەرگیز هیچ مرۆڤێك ناتوانێ ڕاستەوخۆ لەسەر هەسارەی زەوی سەیری ئەستێرە بکات !
چونکە ئەستێرەکان زۆر لێمانەوە دوورن واتە تاوەکو تیشکەکەی ئەگاتە ئێمە سەدان و هەزاران و بگرە ملیۆنان ساڵ تێپەڕیوە ، واتە هەندێ ئەستێرە هەن کاتێ لە شەودا سەیریان ئەکەین مردوون . فەرموون ئەمەش دەقی وتەی زانایان :
{ When looking at stars, you're actually looking into the past. Many of the stars we see at night have already died }
پێگەی ئەسترۆنۆمی
واتە : { کاتێ لە شەودا سەیری ئەستێرەکان ئەکەیت تۆ سەیری ڕابردوو ئەکەیت ، بەڵکو بە دڵنیاییەوە هەندێ لەو ئەستێرانەی تۆ سەیریان ئەکەیت مردوون و لەناوچوون }

گەڕاینەوە بۆ پرسیاری ستراتیژی :
ئایا پێغەمبەر د.خ چۆن ئەم زانیاریە ڕێك و تەواوەی زانی ؟؟ ئایا تیلسکۆبی هابڵ یارمەتی داوە یان کەناڵی ناشیوناڵ جیوگرافیك ؟ یاخود زانایانی دەزگای ناسا بە ڤایبەر ئەم زانیاریەیان پێداوە ؟ وەڵامەکەیم لە بێ دینەکان ئەوێت .
*************************************
٥- لە صحيحی موسلیم لە فەرموودەی ژمارە 2645  نووسراوە : 
{ إِذَا مَرَّ بِالنُّطْفَةِ ثِنْتَانِ وَأَرْبَعُونَ لَيْلَةً ، بَعَثَ اللهُ إِلَيْهَا مَلَكًا ، فَصَوَّرَهَا ، وَخَلَقَ سَمْعَهَا وَبَصَرَهَا وَجِلْدَهَا وَلَحْمَهَا وَعِظَامَهَا }

لەم فەرموودە پیرۆز و ئیعجازیەدا بۆمان دەرئەکەوێت کە ( نطفة و علقة و مضغة و عظام و لحم ) تەنها شەش حەفتە واتە 42 شەو ئەخایەنێت لەگەڵ ڕۆحکردن بەبەری کۆرپەلە و دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە و تەصویرەکەی واتە بەخشینی شیوەی مرۆڤێتی بەو کۆرپەلەیە .
ئەی زانستی سەردەم چی ئەڵێت ؟
فەرموون ئەم دەقە بخوێننەوە :
{ During the 6th week after fertilization the unborn child can respond to local tactile stimulation by reflex movements. At the end of the sixth week, the unborn child is clearly recognizable as a human being by gross morphological observation }
پێگەی ئەپراونتەیبل

واتە : لە حەفتەی شەشەم واتە دوای تێپەڕینی 42 ڕۆژ لە پیتاندن کۆرپەلە هەستەکانی ئەکتیڤ ئەبێت کە هێشتا لەدایك نەبووە ، هەروەها لە حەفتەی شەشەم کۆرپەلە شێوە مرۆڤیی وەرئەگرێت و ئەناسرێتەوە کەوا ئەمە کۆرپەلەی مرۆڤە .
>>> ئایا پێغەمبەر د.خ چۆن ئەم زانیاریە ڕێك و تەواوەی زانی ؟؟ ئایا مایکرۆسکۆب و دەزگای سۆنار و ئەڵتراساوندی هەبوو ؟ یاخود پزیشکەکانی ئەڵمانیا بە ماسنجەر ئەم زانیاریەیان پێداوە ؟ وەڵامەکەیم لە بێ دینەکان ئەوێت .
------------------------------------------------
لە کۆتاییدا ڕوو ئەکەمە بێ دین و دوژمنانی ئیسلام ، ئەپرسم ئایا ئەم ئیعجازانە درۆن ؟ ئایا ساختەکاری و چەواشەن ؟
خۆ بە چاوی خۆت بیــنیت من هیچم نەکردووە جگە لەوەی دەقی ئایەت و فەرموودەکانم هێناوە لەگەڵ دەقی وتەی زانایان و تێکستەکانی دەزگا و جۆرنالە زانستیەکان بێ ئەوەی یەك پیتی دەستکاری بکەم .
وەکو دەمکوتکردنێك بۆ ئەوانەی ئەڵێن موسڵمانان هەمیشە پینە و پەڕۆ ئەکەن و موعجیزە ئەتاشن ؛ ئایا ئێمە چیمان پینە و پەڕۆ کردووە ؟ دەی فەرموو تۆی مولحید بچۆ مزگەوتێك قورئانێك بێنە و سەیری بکە بزانە هەمان ئەو ئایەتە نیە کەوا من بە دەق و وێنەش دامناوە ، یاخود ئەو سایتە زانستیانە بکەوە و جوان سەرنجی بدە بزانە درۆیە یان ڕاستە ؟
کەواتە ئێوە تەنها دوو هەڵبژاردەتان بۆ مایەوە :
- یان ئەبێ بڵێن قورئان موعجیزەیە و لەلایەن خوداوە دابەزیوە بەڵام ئێمە نامانەوێ ببینە موسڵمان .
- یانیش ئەبێ بڵێن زانست و قورئان هەردووکی درۆیە و ئێمەی مولحید بڕوامان بە هیچ نیە .
-----------------------------
خوشك و برای بێ دینم ، ئەگەر واهەست ئەکەیت ئەم بابەتە دڵی نەرم کردووی ، واهەست ئەکەیت نزیك ئەبیتەوە لەوەی بڕوا بە خوای گەورە و قورئانی پیرۆز بێــنیت وەکو پەیامێك لەلایەن خودای باڵادەست و میهرەبانەوە ، تکات لێ ئەکەم گوێ لەم دەنگە بگرە بە هەستێکی قوڵەوە :
دەنگێکی کاریگەر
هەروەها گوێ لەم ئایەتانەش بگرە بەو هیوایەی دڵ و دەروونت ئارام بکاتەوە :

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...