السبت، 13 يناير 2018

مردووە ئاسنەکان ؛ ئیعجازێکی پەیڵەنتۆلۆجی

==============================

خودای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا 1440 ساڵ لەمەوبەر فەرموویەتی :
[ وَقَالُواْ أَئِذَا كُنَّا عِظَاماً وَرُفَاتاً أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقاً جَدِيداً * قُل كُونُواْ حِجَارَةً أَوْ حَدِيداً ] سورة الإسراء - 49 , 50 -

واتە :  ( بێ بڕوایان بەسەرسامیەوە دەڵێن : ئەگەر بووینە ئێسکی ڕزیو و پوکاو ، چۆن سەرلەنوێ زیندوو دەکرێینەوە بە خەلقێکی نوێ ؟ پێیان بڵێ ببنە بەرد یان ئاسن هەر زیندوو ئەبنەوە )

ئیستاش زانستی سەردەم گەیشتە ئەو دەرەنجامەی جەستەی زیندەوەرەکان لەژێرخاکدا ئەگۆڕێن بۆ بەرد و هەندێکیش بۆ کانزایەك ناسراوە بە [ کانزای ئاسنی پایرایت ] ئەمەش شێوگی کیمایی pyrite : FeS2  وەئەمەش زۆر جار پێی ئەوترێ زێری ساختە جونکە بریقە و ڕەونەقێکی زێڕی هەیە : 


وەدوای ماوەیەك ئەم کانزایە واتە ئەم ئاسنە بەهۆی شێ و رطوبەوە ئۆکسیدەیشن ئەکات واتە ژەنگ هەڵدێنی و ئەڕزێ !

کەواتە هەندێ زیندەوەر لەدوای مردنی ئەبێتە ئاسن و زۆربەشیان ئەبنە بەرد، خودای گەورەش تەحەددای کافر و بێ باوەڕانی کردووە و پێیان ئەڵێت ببنە بەرد یان ئاسن و ژەنگاویش بن ئێمە هەر زیندووتان ئەکەینەوە .

- پرسیاری ئێمە ئەوەیە : ئایا محمد چۆن زانی بۆی هەیە زیندەوەر لەدوای مردنی ببێتە بەرد یان ئاسن تاکو بەم شێوەیە وەڵامی کافران بداتەوە ؟

******************************
سەرچاوە :


کافرەکان دوژمنی ئێمە نین

=======================

زۆر بەداخەوە ئێمە لەژینگەیەك پەروەردەکراوین کەلتور و داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان لەڕووی پەروەردەییەوە زاڵبوون بەسەر بنەماچەسپاوەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بەڕادەیەك ئەگەر یەکێك کارێکی حەرام بکات ئاسایی و نۆرمالە، بەڵام ئەگەر کارێك بکات پێچەوانەی عادەت و داب و نەریتی کۆمەڵگای کوردی بێت ئەوا پێی ئەڵێن : نەکەی !! عەیبە !! جوان نیە !!  کەچی ئەم دەستەواژانە لە ئاینی ئیسلامدا پولێکی سووتاو ناهێنێ، بەڵکو 
[ حلال و مباح ] لەگەڵ [ حرام ]  کار و گوفتارەکان لێك جیائەکاتەوە .
ئینجا یەکێك لە نەریت و کەلتورە سەقەت و ناڕێكەکانی ئەم کۆمەڵگایەی ئێمە ئەوەیە بەچاوێکی زۆر سوك و دوژمن ئاسا سەیری مرۆڤێکی کافر ئەکەن !!
یەعنی لەمناڵیەوە وا فێرکراوین هەرچی کافرە :
- پیسە
- بێ عەقڵە
- دوژمنی ئێمەیە
- نەزان و دواکەوتووە
- زیناکەر و داوێن پیسە
- دز و ڕێگرە
- دۆزەخی و ئەهلی ئاگرە
- نابێ هاوڕێیەتی بکەین
- نابێ چاکەی لەگەڵ بکەین

بـــــــــــەڵام ....!
بەڵام زۆر بەداخەوە ئەم تێڕوانـــینە سەراپای هەڵەیە و پێچەوانەی فەرمایشتەکانی ئیسلامە .
بەڵێ سەراپای هەڵەیە چونکە هەرگیز ئایینی ئیسلام پێمان ناڵێت دژایەتی کافر بکەین . بەڵکو ئێمە دژایەتی ئەو کافرانە ئەکەین کەوا ستەمکار و خوێنڕیژ و دوژمنی ئێمەن و هەوڵ و پلانیان لەناوبردنی موسڵمانان و ئیسلامە. واتە کافرێکی موسالم و شەڕنـــەکەری مەدەنی لە ئەڵمانیا یاخود یابان یان ئەمریکا بۆخۆی خەریکی کەسابەت و کار و پیشەی خۆیەتی و زیانی بۆ کەس نیە و هیچ کێشەی لەگەڵ موسڵمان نیە ، بۆچی تۆ ڕقت لێیەتی ؟ کێ ناڵێ ئەم کافرە لەسەر دەستی تۆ موسڵمان نابێت و خودای گەورە ئەیکاتە یەكێك لە داعی و بانگخوازەکانی ئەم سەردەمە .
بانگخوازی ئەڵمانی Pierre Vogel

خودای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا پێمان ئەفەرموێت :
[ لا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ] سورة المــمتحنة -٨-
واتە : ( بەدڵنیاییەوە خودای گەورە قەدەغەی ئەوەتان لێ ناکات دادپەروەری و ڕەفتاری چاك لەگەڵ ئەو کافرانەدا بکەن کەوا جەنگیان دژ نەکردوون و دژایەتی ئایــنیان نەکردوون و لەماڵ و شوێنی خۆتان دەریان نەکردوون، چونکە بەڕاستی خودا دادپەروەرانی خۆش دەوێت . )
کـــەواتە ئەم ئایەتە پیرۆزە ڕێك پێچەوانەی ئەو کەلتور و نەریتەیە کەئێمەی لەسەر پەروەردەکراوە بەهەڵە .
هەروەها ئەگەر ڕاشکاوانەتر بدوێـــین لەم سەردەمەدا موسڵمان هەموو ژیانی بەندە لەسەر تەکنۆلۆژیا و ئامێرەکانی وەکو مۆبایل و سەیارە و فڕۆکە و تیڤی و سەتەلایت و بەفرگر و سپلیت و هیتەر و گیزەر و گڵۆپ و کارەبا و حەپ و دەرمان و ئامێرە پزیشکیەکان و قوماش و جل و بەرگ و  ....هتد کــــــە ئەمانە زۆربەی هەرەزۆری دروستکراوی دەستی کافرەکانە ئێمە بەکاریان دەهێنیــن . زۆر بەداخەوە هەندێ مەلا و مامۆستای ئایینی لەمیمبەرەکانەوە دوعا ئەکەن و ئەڵین : خودایە هەرچی وڵاتی کوفرە لەناوی بەرە و تەخت و وێرانی بکە !!
ئەم دوعایە تاوانێکی زۆر گەورەیە چونکە وڵاتێك نەماوە بەناوی وڵاتی کوفر بەڵکو هەرچی وڵاتی کوفرە ئێستا ڕێژەیەك موسڵمانی لێیە ! دواتریش ئەگەر خودا ئەم وڵاتانە لەناوبات ئەوا تۆ ناتوانی چیتر هاواربکەیت و وتار بدەیت چونکە هەموو کەل و پەلەکانی ناو مزگەوتەکەت دروستکراوی دەستی کافرەکانە !!
وە ئەوەی زیاتر دژایەتی ئێمەی موسڵمان ئەکات هەندێك لە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی خۆرئاوان نەوەك خەڵك و هاوڵاتیەکانی، مامۆستای ئایینی هەیە ئێستا بووەتە تاجیر و بزنسمان لە وڵاتی چین کەل و پەل دێنـێـت و لێرە دەیفرۆشیتەوە واتە خۆی پێ دەوڵەمەند کردووە ، دواتریش کە هاتە سەر میمبەر دوعایان لێ ئەکات !!

کـــەواتە ئیسلام هەرگیز کێشەی لەگەڵ کوفر نیە بەڵکو کێشەی لەگەڵ زولم و ستەم و ناداگەری و خوێنڕشتن هەیە واتە ئەو کافرەی شەڕت ئەکات و هاتووە لە وڵاتی خۆت وەدەرت ئەنێ و ئازادیەکانت زەوت ئەکات ئەوە دوژمنتە نەوەك کافرێکی موسالم و مەدەنی .
===========================

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

الجمعة، 12 يناير 2018

ژمارەکان ئیڤەڵوشن بەدرۆ ئەخەنەوە

=======================


سەرەتا با پێناسەیەکی ئیڤەڵوشن بکەین :

Evolution : is changes in gene frequency in a population from one generation to the next and large-scale evolution the descent of different species from a common ancestor over many generations.
سەرجاوە : ئێرە کلیك بکە

لەهەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە ئەکات ئیڤەڵوشن پڕۆسەیەکی لەسەرخۆیە و بەهێواشی گۆڕانکاری ئەکات و جۆری نوێ دێنێتەکایەوە :

"The preservation of many transitional forms, through layers representing a length of time, gives a complete
record of slow and steady evolution."

بەڵام ئیستا زانایان و سەرچاوە زانستیەکان پێمان ئەلێن ژمارەی جۆری ئاژەڵەکان لەسەر زەوی زۆر زۆر زۆر زۆر لەوە زیاترە کە پێشتر خەمڵێنرابوو ، ئاشکرایە یەکەم خانەی زیندوو بەدیهێنراوە نزیکەی 4,000,000,000 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر ،  وە ئەگەر بێت و بەپرەسیپڵەکانی ئیڤەڵوشن هەژماری جۆرەکانی ئاژەڵان بکەین لەگەڵ لەناوچوونە گشتیەکانیش ئەوا ئەبێ ژمارەی جۆرەکان لە چەند ملیۆنێك زیاتر نەبێت ، بەڵام ئیستا سەرچاوە زانستیەکان پێمان ئەلێن نزیکەی  1,000,000,000,000یەك ترلیۆن
 "species" واتە جۆری ئاژەڵ بوونی هەیە و لەهەر جۆرێکیش بە هەزاران و ملیۆنان و بلیۆنان دانــــــــــەی هەیـــــە !!


لەجەستەی یەك مرۆڤدا زیاد لە 100,000,000,000,000  سەد تــرلیۆن خانەی بەکتریا بوونی هەیە، وەلەزەویشدا نزیکەی ملیۆن ملیۆن ملیۆن ملیۆن ملیۆن ملیۆن خانەی بەکتریا و خانە سەرەتاییەکان بوونیان هەیە.


توێژەران لەساڵی 2013 لە گۆڤاری SCIENCE ئاماژەیان بەوەدا : ئێمە پێــویستمان بە 50 ساڵ هەیە لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی بەردەوام لەگەڵ تێچووی 50,000,000,000 $ بلیۆن دۆلار تەنها بۆ ئەوەی جۆرەکان ئاژەڵان لەسەر زەوی بدۆزینەوە و هەژماری بکەین .

هەروەکو ئاماژەمان پێدا لەسەرەوە یەکەم خانەی زیندوو بەدیهێنراوە نزیکەی 4,000,000,000 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەم هەژمارەبێت پێویستە زەوی هەر ساڵێك 200 جۆری نوێ لە ئاژەلەکان بەرهەم بهێنێت، ئەمەشیان ئەستەمە چونکە ئەگەر وابووایە ئیستا ئێمە لەم 2018 ساڵەی ڕابردوو ئەبوایە  403,600  جۆری ئاژەڵی نوێ بەرهەم بهاتبایە و لەبەرچاومان بە شێوەی ئیڤەڵوشن و ناچراڵ سێلەکشن، بێگومان ئەمەش هەرگیز لۆجیکی و زانستی نیە چونکە ئێمەی مرۆڤ سەدان ساڵە توێژینەوەی زانستی ئەکەین و هیچ شتێکی لەم جۆرەمان بەدینەکردووە .
ئەمەش نەبینراوە و بوونی نیە کەواتە ئیڤەڵوشن تەنها درۆیەکە و تیۆرەیەکی ساختە و فەیکە ! کەواتە ئەم ترلیۆن جۆرەی ئاژەڵان لەکوێ هات ؟



-------------------------------------------------
سەرچــاوە : ← ئێرە کلیك بکە



ئایا محمد چۆن زانی ؟

=================
- زەوی سالانە بارستەکەی کەمدەکات -

یەکێکی تر لە ئیعجازە زانستیەکانی قورئانی پیرۆز داخوران و کەمکردنی زەویە ، خودای گەورە ١٤٤٠ ساڵ لەمەوبەر فەرموویەتی :
[ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا وَاللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ وَهُوَ سَرِيعُ الْحِسَابِ [ سورة الرعد -41-
واتە : ئایا کافر و بێ بڕواکان نازانن ئێــمە لە لایەنەکانی زەوی کەم دەکەینەوە ، بێگومان خودای باڵادەست فەرمانڕەوایە و کەس ناتوانێ ڕیگری لێبکات وە خێراشە لەهەژمار و لێپێچینەوەدا .
ئەگەر وردبینەوە لەم ئایەتە پیرۆزەدا بۆمان دەردەکەوێ خودای گەورە باسی [ أطراف ] ئەکات ، تاکی "أطراف" ئەبێتە [طرف] واتە لایەن . واتە لەچەند لایەنێکەوە زەوی کەمدەکات لەقەبارە و بارستە و پێکهاتەکەی . ئیستاش با بچینە خزمەت 3 توێژینەوەی نوێ لەم دواییەدا ئەنجامدراوە و بۆیان دەرکەوتووە زەوی کەمدەکات لەم لایەنانەوە :
١- خاکەکەی :

Earth Loses 50,000 Tonnes of Mass Every Year ; According to some calculations, the Earth is losing 50,000 tonnes of mass every single year, even though an extra 40,000 tonnes of space dust converge onto the Earth’s gravity well, it’s still losing weight.
The net loss is about  0.000000000000001% every year, so it doesn’t account for much when compared to the total mass of the Earth, which is 5,972,000,000,000,000,000,000 tonnes. It will take trillions of years for all of the hydrogen to be depleted. Helium represents 0.00052% of the atmosphere and it’s a scarcer element.

سەرچاوە :  https://scitechdaily.com/earth-loses-50000-tonnes-of-mass-every-year/
--------------------------------------------
٢- ئاوەکەی :

The Earth has lost a quarter of its water, Knowing how much hydrogen had disappeared from the oceans over the last four billion years enabled the researchers to calculate that the oceans have lost about a quarter of their water since the Earth’s early days.

سەرچاوە : http://sciencenordic.com/earth-has-lost-quarter-its-water
----------------------------------------------------
٣- هەوایەکەی :

Earth’s atmosphere is slowly losing 0xygen and we don’t know why: study ; The Earth’s oxygen content is slowly declining and scientists aren’t sure why. Researchers out of Princeton University say that atmospheric oxygen has dropped 0.7 per cent over 800,000 years. But they also say the decline has sped up in the past century (a further 0.1 per cent) thanks to the use of fossil fuels.

سەرچاوە :  https://globalnews.ca/news/2964482/earths-atmosphere-is-slowly-losing-oxygen-and-we-dont-know-why-study/


کـــــەواتە بۆ ئەوەی بێدین و دوژمنانی ئیسلام قورئان بەدرۆ بخەنەوە سەرەتا ئەبێ زانست و توێژینەوە زانستیەکان بەدرۆ بخەنەوە چونکە دەرەنجامی توێژینەوە زانستیەکان ئاوێتە و هاوتەریبی ئایەتە پیرۆزەکانی قورئانن، ئەو قورئانەی ١٤٤٠ ساڵ لەمەوبەر بۆ پێغەمبەر محمد دابەزی لەسەردەمێکدا ناسراو بوو بە عصر الجاهلی واتە سەردەمی نەزانی و جاهیلی لە بیابانی عەرەبی . 
- ئەو پرسیارە ستراتیژیەی ئێمە ئاراستەی بێ بڕوا و کافرانی ئەکەین ئەمەیە : ئایا محمد دروودی خوای لەسەر بێت چۆن زانی زەوی کەمدەکات ؟؟

============================

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين .

الخميس، 11 يناير 2018

قورئان ١٤٤٠ ساڵە باسی کردووە

=================================






هەرچەند زانایان توێژینەوە بکەن لە یەکەکانی پێکهاتەی بوون بە زیندوو، و نازیندووەوە زیاتر شکۆمەندی و گەورەیی قورئانی پیرۆزمان بۆ دەردەکەوێت .
زانایان توانیان ڕاستیەکی تر بسەلمێنن کەوا سەدان ساڵە کافر و مولحیدەکان ڕەخنەی لێ ئەگرن و بەئەفسانەی پێشینان و هەڵەی قورئان هەژماریان ئەکرد، بەڵام خۆشبەختانە ئیستا زانستی سەردەم سەلماندی :
- ئاسمان قسەدەکات
- زەوی قسەدەکات
ئەمانەش دوو ڕاستین لە قورئاندا ئاماژەی بۆ کراوە هەروەكو خودای گەورە فەرموویەتی :
[ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ ] سورة فصلت -11-
واتە : ( دوای ئەوەی خودای گەورە ئاسمان و زەوی خەلق کرد ، ئینجا ڕووی کردە ئاسمان لەکاتێکدا دوکەڵ بوو؛ بەئاسمان و زەوی فەرموو : فەرمانبەردار و ملکەچ بن، بەخۆشی خۆتان یان بەزۆر بتانخەمەوە ژێر دەسەڵاتی خۆمەوە ؟! ئاسمان و زەوی وتیان : ملکەچی تۆین و چۆن دەفەرموویت وادەکەین ) .
ئیستاش ئەمەش دەقی دەرەنجامەکانی توێژینەوەی زانایانە :
- زەوی قسە دەکات :

Earth Speaks in an Inaudible Voice , Earth’s hum turns out to be just one of the many enigmatic signals resonating in the range known as infrasound. Broadly defined as sound waves longer than 56 feet, infrasound lies below the rumbling 20-hertz bass notes at the threshold of human hearing.
سەرچاوە : ← ئێرە کليك بکە


- ئاسمان قسە دەکات :

Bell Labs' Holmdale Horn Antenna in New Jersey picked up an odd buzzing sound that came from all parts of the sky at all times.
"When we first heard that inexplicable 'hum,' we didn’t understand its significance, and we never dreamed it would be connected to the origins of the universe," Penzias said in a statement. "It wasn’t until we exhausted every possible explanation for the sound's origin that we realized we had stumbled upon something big."
سەرچاوە :   ← ئێرە کليك بکە


ئــێستا کافر و بێ دینەکان چیتان بۆمایەوە ؟ بۆ ئەوەی جەنابت قورئان بەدرۆ بخەیتەوە ئەبێ سەرەتا ئەزیەت بکێشی و زانست بەدرۆ بخەیتەوە ! ئەمەشیام ئیمپـــــۆسیبل واتە ئەستەمە !
-------------------------------------------------

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين .

الاثنين، 8 يناير 2018

گومانی [ گومانەکان ] لە ئیسلامدا

Suspicion of suspicions in Islam
========================


بەشێك لەبێباوەڕان و مورتەدان گومانێكیان بڵاو کردۆتەوە ئەڵێن :
[ هۆکار و پاڵنەری سەرەکی بۆ ئەوەی من بـبمە مولحید و لەئیسلام دەربچم ڕێگری ئایینی ئیسلام بوو لە گومان ! واتە لە ئایینی ئیسلامدا گومان و شەك حــەرامە و نابێت بەهیچ شێوەیەك موسڵمان گومانی هەبێت لەهیچ بابەت و بەش و پایە و ڕوکنێك لە ئیسلامدا ، چونکە هەر کاتێ گومانت بۆ دروست بوو ئەوکات تۆ کافریت و خوێنت حەلالە !! ]
با بزانین ئاخۆ قسە و پاساوەکانی ئەمانە ڕاستە ؟
- ثیۆلۆجی لە ئیسلامدا هەڵدەقوڵێت لە بنکەی گومانەوە بۆ لوتکەی یەقین و بڕوابوون بە غەیب و پەنهان . کەواتە خودی گومان بەشێكە لە بنەما و پرەنسیپڵی ئیسلام ، خودای گەورە خۆی ئەڵێت تۆی مرۆڤی خاوەن عەقڵی ئازاد بڕوا بەهیچ شتێك مەکە کاتێك بەڵگەی لەسەر نەبوو، هەتا بڕوا بەخوداش مەکە ئەگەر بەڵگەی لەسەر نەبوو واتە بنەمای ئیسلام پێچەوانەی شوێنکەوتەی باوباپیرانتە بە کوێرانە ئەمەش لەئایەتەکانی قورئاندا بە ڕوونی ئاماژەی بۆ کراوە .
خودای گەورە خۆی لەزۆر ئایەتدا ئاشنامان ئەکات بە چەندین بنەمای گومان و شەك بۆ ئەوەی بە یەقینەوە خودا بپەرستین نەوەك بۆماوەییانە لەباوباپیرانمانەوە بۆمان مابێتەوە ..
ئەمانەش بەشێكن لەو ئایەتانەی مرۆڤ هاندەدات بۆ ئەوەی گومان بکات تا لێکۆڵینەوە Research بکات و بە عیلم و زانستەوە خودا بپەرستێ ، تەنانەت خودای گەورە دەیزانی هەندێ کات خودی پێغـەمبەریش (دروودی خوای لەسەر بێت) گومانی هەبووە لەهەندێ ئایەت !! بۆیە ئەگەر بۆ پێغەمبەر جائیز و ڕێگەپێدراو بێت گومان بکات ئەوا بێ گومان بۆ من و تۆش گومان ئاساییە . لەخاڵی پێنخەم ئاماژەم پێیداوە :
١- قل سيروا في الأرض فانظروا کيف بدأ الخلق ؟ واتە بەناو زەویدا بگەڕێـن و توێژینەوە بکەن لەسەر پەیدابوونی ژیان و یەکەم خانەی زیندوو Abiogenesis : The Origin of Life .
٢- أفلم ينظروا الی السماء فوقهم کيف بنينها وزينها ومالها من فروج ؟ واتە توێژینەوە بکەن لەسەر سەرەتای دروستبوونی ئاسمان و ئەستێرەکان Cosmology and Big Bnag  .
٣- فالينظر الأنسن مم خلق ؟ واتە توێژینەوە بکەن لەسەر سەرەتای پەیدابوونی مرۆڤ و پەیڵەنتۆلۆجی Paleontology  .
٤- وإن کنتم في ريب مما أنزلنا علی عبدنا فأتوا بسورة من مثله وادعوا شهداءکم من دون الله إن کنتم صـدقین . واتە : ئەگەر تۆی مرۆڤی خاوەن عەقڵی ئازاد گومانت هەبوو لەم قورئانە ، ئەوا  مافی خۆتە بەڵام پـێـویستە سورەتێکی هاوشێوەی سورەتەکانی قورئان بـهێنیت بەو مەرجەی کۆپی پێستی قورئان نەکەی تەنها یەك دوو وشەی لێ بگۆڕیت !
٥- فأن کنت في شك مما أنزلنا إليك فاسأل الذين يقرءون الکتاب من قبلك . واتە : ئەی محمد ئەگەر تــۆ گومانت هەیە لەوەی بۆتۆمان دابەزاندووە لەبارەی نەوەی ئیسرائیلەوە ئەوا پرسیار بکە لەو کەسانەی پێش خۆت کە لەتەورات شارەزان و دەیخوێننەوە .
---------------------------------------------------

کەواتە خودای گەورە خۆی ئەفەرموێت کوێرانە و بێ زانستScience    بڕیاد مەدە کە خودا هەموو شتێکی خەلق کردووە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکت هەبێت و نەزانیت چۆن خەلق کراوە و چی تیایە و قەبارە و بـڕ و دایمێنشن و بارگە و وزەکەی چۆنە ، واتە وەکو ئەو کەسانە مەکەن هەمیشە ئەڵێن : خودا خودا .. خودا خۆی ئەزانێ و بەس !
بۆیە تۆی مرۆڤی خاوەن عەقڵی ئازاد هەمیشە بۆت هەیە گومانت هەبێت بەڵام بەو مەبەستەی بگەیتە یەقین و دڵنیایی و لێکۆڵینەوە بکەیت نەوەك تەنها ئامانجت دژایەتی و ناشرین کردنی ئایین و موسڵمانان بێت .
کـــەواتە ئەم گومانەی بێ بڕوایان و پاساوەکانیان کە باسی ئەکەن دەربارەی گومان هیچ گومانی تیا نیە کە گومانێکی پووچە !!



بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...