الأربعاء، 10 فبراير 2016

کرۆمۆسۆمی 2 لەنێوان ئیڤۆڵیوشن و زانستی سەردەمدا
================================

fusion or stuck ?


"هیوادارم ماندوو بوونم بەفیرۆ نەڕوات و هەمووتان بە چاوێکی زانستیانە بیخوێننەوە "
نووسینی : کـارزان زانـسـت خـواز

سەرەتا پێویستە پێناسەیەکی بیرۆکەی یان تیۆرەی ئیڤۆڵیوشن بکەین لە زاری داروینیزمەکان :
(Evolution:a gradual change in the characteristics of a population ofanimals or plants over successive generations)
ئەمەشیان لە ویکیپیدیاوە :
(Evolution : is the change in the  inherited  characteristics  of biological populations over successive generations. )
واتە /
{{ ئیڤۆڵیوشن : بریتییە لە گۆڕانکاری لە جیناتی بۆماوەیی تایبەتمەند لە تاکەکانی کۆمەڵگەی زیندەیی بە درێژایی نەوە یەك لە دوای یەکەکان }}
کەواتە تیۆری ئیڤۆڵیوشن پێمان دەڵێت زیندەوەران گۆرانکاریان بەسەردێت و لە سپیشێکەوە دەگۆڕین بۆ سپیشێکی تر بە میوتەیشن ، وە میکانیزمی ناچڕال سێلەکشن ئەوەی باشترینی کردووە هەڵیدەبژێرێت و مانەوە بۆ باشەکانە و ئەوانەی سیمیلاریتییان هەیە لە شێوەی جەستە و جیناتدا ئەوا یەك ڕەچەڵەك و یەك پێشینەی هاوبەشیان هەیە .
وە هەموومان ئەزانین مرۆڤ یەکێکە لەو زیندەوەرانەی لەسەر هەسارەی زەوی ئەژی ، ئەگەر پرسیار لە مولحـیدێـك بکەین ئایا کێ تۆی خەلق کردووە ؟
بێگومان ئەڵێت : کەس منی خەلق نەکردووە بەڵکو من بە ئیڤۆڵیوشن هاتمە بوون ، واتە سەرەتا بێکتریایەکی تاك خانە هاتەبوون لەناو ئاودا [ئەی کێ سەرەتا یەکەم بێکتریای دروست کرد ؟ - وەلامەکەی تەرکە !!] ئینجا ئەم بێکتریایە ئیڤۆلی بەسەر هات و بوو بە ئاژەڵی فرە خانە ودواتر لە زەریا و دەریاکان هاتە دەرەوە و ئیڤۆلی بەسەر هات تا بوو بە مەیموونی چامپانزی ، دواتر ئەم مەیموونە هەندێك لە وەچەکانی لقی لێ بوویەوە و بوو بە مرۆڤ !!
باشە ئێمە ئەزانین مرۆڤ 46 کرۆمۆسۆم لەهەر خانەیەیەکی هەیە ، لە بەرامبەریشدا مەیموونی چامپانزی 48 کرۆمۆسۆمی هەیە ، ئایا چۆن چامپانزی توانی 2 کرۆمۆسۆم لەخانەکانیدا کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی ببێتە مرۆڤ ؟
وەلامی بێ دین : دوو کرۆمۆسۆم یەکیان گرت و ڤیوژنی کرد بۆ ئەوەی ببن بە یەك ! واتە لەحیم بوون !!
*************************************
با بەیەکەوە گەشتێکی زانسی بکەین بۆ ناو قولایی زانستی سەردەم و لە سێبەری توێژینەوە نوێیەکان بزانین ئایا ئەم ئارگومێنت و بەڵگەیەی بێ دینەکان ڕاستە ؟ ئایا کرۆمۆسۆمی 2 لە مرۆڤدا ڤیوژنی کردووە ؟ تکایە لەگەڵمان بن ...

 دوو جۆر یەکگرتنی کڕۆمۆسۆم هەیە :
- یەکەمیان :
stuck translocation کە پێی دەڵین robertsonian translocation
- دووەمیان :  fusion translocation

- جۆری یەکەم واتە stuck translocation یان robertsonian translocation ئەمەیان شتێکی سروشتیە و لەهەر 1000 کەس دانەیەکیان هەیەتی و وەکو نەخۆشیەك وایە دوو لە کرۆمۆسۆمەکانی یەك دەگرن بەو واتایەی بەیەکەوە دەنووسێن لە تەنیشتەوە .
[  Translocations are common. It is thought that about 1 in a 1000
people have a Robertsonian translocation. ]
NHS / Page 3

- هەروەها جۆری دووەم واتە fusion translocation ئەمەیان تەنها ساختەیەکە و داروینیزمەکان بانگەشەی بۆ ئەکەن هەروەکو لە خوارەوە بە درێژی باسی ئەکەین ..


داروینیزمەکان ئەڵێن : ئەم جیاوازیەی نێوان کرۆمۆسۆمی مرۆڤ و چامپانزی لەوە هاتووە کەوا کرداری ڤیوژن یان یەکگرتنی دوو کرۆمۆسۆم ڕویداوە لە پێشینەی مرۆڤ لە سەردەمێکی نزیکدا بۆ ئەوەی وەکو یەك کرۆمۆسۆم دەربکەوێت ، وە ئەمەش پێویستی بەوە هەیە شوێنەواری لەحیم بوون و یەکگرتن دیار بێت لەسەری .
وە لێکدانەوەی داروینیزمەکان پوخت دەبێتەوە لەوەی کەوا لافی ئەوە لێ ئەدەن کرۆمۆسۆمی 2 لە مرۆڤدا دەرەنجامی ڤیوژنی دوو کرۆمۆسۆمە لە چامپانزیدا ئەوانیش 2A & 2B لە میوتەیشنێکدا کە ڕوویداوە لە سەردەمێکی نزیکدا لە مێژووی ئیڤۆڵیوشن ، کەواتە پێویستە کۆتاییەکانی ئەم دوو کرۆمۆسۆمە لەیەك بچن کە پێی دەڵینtelomeres  لە شامپانزی و ناوچەی نیوەی کرۆمۆسۆمی 2 لە مرۆڤدا وەکو دەرەنجامێك بۆ لەحیم بوونەکەی .
ئەم ئارگومێنت و بەڵگەیە لە رواڵەتدا زۆر بەهێزە و لەلایەن زۆرێك لە داروینیزمەکان باس دەکرێت وەکو بەڵگیەك کەوا قابیلی گومان و قال و قیل نیە !!
بەلام پێش ئەوەی ئەم بەڵگەیەش لە گۆڕ بــنێــین بە پێویستی ئەزانم هەندی پێناس و دەستەواژەی زانستی ڕوون بکەمەوە چونکە زۆر دووبارە ئەبێتەوە .

تەوەری سەرەکی بابەتەکەمان کرۆمۆسۆمە :
کرۆمۆسۆم چیە ؟

کرۆمۆسۆم : بریتیە لە پێکهاتەیەکی شێوە درێژ ئەکەوێتە ناو [ناوك]ی خانە ، ناوچەی ناوەراست لە کرۆمۆسۆم پێی دەوترێت سێنترۆمیر [ Centromere ]  وە سەرەکانی کرۆمۆسۆم بریتیە لە دووبارە بووەوەی پەیژەی ترشی ناوەکی کە ناوی دەبرێت بە تیلۆمێر : [ telomere ] ڕێك وەکو سەرە قەیتانی پێڵاو وایە کە ئاسنێکی پێوەیە .
تیلۆمەر پێك دێت لە دووبارە بوونەوەی یەك لە دوای یەکی سیکوێنسی ترشی ناوەکی (نیۆتایدەکان کە هێما دەکرێن بەم شێوەیە : TTAGGG ) وە ئەم هێمایانەش بەردی بینای ترشی ناوەکین DNA کە پیتی هەر هێمایەك ئاماژەیە بۆ کورتکراوەی یەکێك لە تفتە کیمیاییەکان کە هەر نیوکلۆتایدێك لە وانی تر جیائەکاتەوە ، بۆ نموونە T سایمینە thymine و G گوانینە  ئیتر بەم شێوەیە .
لەمیانەی زانینمان بە سروشت و پێکهاتەی تیلۆمەرەکان ئەوا بە بەراورد کردنی دووبارە بوونەوەی ترشی ناوەکی لە سەرەکانی هەردوو کرۆمۆسۆمە بچووکەکە لە چامپانزی لەگەڵ خاڵی ناوەڕاست کە گریمانەی لەحیــم بوونی هەیە لە کرۆمۆسۆمی 2 لە مرۆڤدا ، پێویستە لەسەری سیمیلارێتی و لێكچوونێکی زۆر بەدیار بخات کە ئەمەش هەموو ئەو خەیاڵ و فەنتازیایەیە کەوا داروینیزمەکان لە میانەی پشکنین و بەراوردکاری ئەو شوێنەدا بانگەشەی بۆ ئەکەن !
سەرخەرانی تیۆرەی ئیڤۆڵیوشن گریمان ئەکەن کەوا 2 کلیــلـی گرینگ هەیە لە سیکوێنسی کرۆمۆسۆمی 2 کە بەڵگەن بۆ لەحیم بوون .
1- کلیلی یەکەم : وایدادەنێن کەوا لەحیم بوون ڕویداوە لە کۆتایی لەسەر کۆتایی تیلۆمەر لە کرۆمۆسۆمی چامپانزی :
تاقیکردنەوەی ئەو گریمانەیە :
--------------------------
هەروەکو جێگیر و کۆنیستانتە ناوچەی تیلۆمەری لە کۆتاکانی کرۆمۆسۆمەکان پێك دێت لە هەزاران دووبارە بووەوەی سیکوێنسی ترشی ناوەکی بۆ تفتە دووانەییەکان کە 6 دانەن TTAGGG بەڵام بە بەراوردی ئەمە بە خاڵی ڤیوژن کەوا باسی دەکەن لە کرۆمۆسۆمی ژمارەی 2 ی مرۆڤدا ، سیکوێنسی ترشی ناوەکی ئەبیــنین کەوا زۆر زۆر کەمترە لەوەی بەلایەنی کەمەوە پێویستە هەبیت بۆ ئەوەی ناوچەی تیلۆمەری هەیبێت telomeric !  لەڕاستیدا پێویست بوو یەکگرتن و ڤیوژن سەر بە سەر بوایە .
وە توێژینەوەیەکی نوێ دووپاتی ئەمەی کردەوە لە خولی جینۆمی زانستی بە ناونیشانی :

Genomic Structure and Evolution of the Ancestral
Chromosome Fusion Site in 2q13–2q14.1
and Paralogous Regions on Other
Human Chromosomes

لەم توێژینەوەیە ئەوەیان دۆزیەوە کەوا (ناوچەی ڤیوژن و لەحیم بوونی تیلۆمەری) بیــنیان  زۆر جیاوازە و پچڕاوە وەکو نموونەی لەحیم بوونی سەر بە سەر لە نێوان دوو کرۆمۆسۆمدا ! وە ئەم دەرەنجامانە توێژەرانی توشێ شۆك کرد و هەموویان شڵەژان !! چونکە ئەبوایە ڤیوژنەکە لەم دواییە ڕویدابوایە ، وە ئەم جیاوازیە زۆرانە و  پچڕانەکەی زۆر جێگای تێڕامان بوو ! وە لەدوایشدا توێژەران پرسیار ئەکەن :
( ئەگەر ڤیوژن رویداوە لە ڕێزەکانی دووبارە بوونەوەی تیلۆمەر لە کەمتر لە
6 ملیۆن ساڵ ، ئەی بۆچی ڕیزەکانی شوێنی ڤیوژن گۆڕا بەم ڕادەیە ! )
If the fusion occurred within the telomeric repeat arrays less than 6 mya [million years ago], why are the arrays at the fusion site so degenerate?

هەروەکو ئاشکرایە داروینیزمەکان پەنا دەبەنە بەر لێکدانەوەیەکی تری دۆگمایی بۆ خۆلادان لەم تێبینیانە ! کەوا لەنێوانیاندا تاقیکردنەوەکە پوچەڵ دەکاتەوە ، سەرخەرانی ئیڤۆڵیوشن دژی ئەم پچڕانە بوون لەم ناوچەیەدا بەڵام هەتا ئەم بانگەشەیەشیان خۆی ناگرێت لەبەردەم تاقیکردنەوەی کرداری چونکە ڕێژەی لادان زۆر گەورەتر بوو لەوەی کەوا تەمەنی 6 ملیۆن ساڵ بێت وەکو ڕادەی کۆتا بۆ تەمەنی ئەو یەکگرتن و ڤیوژنەی کەوا بانگەشەی بۆ ئەکەن هەر ئەمەش بوو کەوا هەموو توێژەرانی وروژاند و کەوتنە گومان لەم ڤیوژنە !
تێبینی دووەم کەوا شایەنی ئاماژەیە و زۆر بەسەختی ئەم بانگەشەیەی داروینیزمەکان پوچەڵ ئەکاتەوە ، ئەویش بوونی دووبارەبوونەوەی سیکوێنسەکانی تیلۆمەری  DNA telomeric لەناو کرۆمۆسۆمەکانی شیردەرەکان ڕووداوێکی دانراوە ، وە ئەمەش پێویست نیە بۆ ڕوودانی ڤیوژنێکی کۆن لە نێوان دوو کرۆمۆسۆم ، هەروەکو زانای بایۆلۆجی داروینیزم [ ريتشارد ستيرنبرگ ] ئاماژە بەوە ئەکات کەوا سیکوێنسی دووبارە بوونەوەی تیلۆمەرەکان ئاسایی بوونی هەیە لە هەموو جینۆمی شیردەرەکان ، بەڵام سیکوێنسی دووبارە بوونەوەی تیلۆمەری لە کرۆمۆسۆمی 2 لە مرۆڤدا ئا ئەمەیە سەرخەرانی ئیڤۆڵیوشن چواردەوریان داوە ، هەروەها بەکاریشی دێنن وەکو بەڵگەیەك بۆ ڤیوژن .

2- کلیلی دووەم : ئەو ناوچەیەیە کەوا گریمانە کراوە دەکەوێتە بەشەچەق ( Centromere ) ی نائەکـتیڤ کە ئەکتیڤەیشن کراوە لەدوای یەکگرتن لەکاتێکدا هەر کرۆمۆسۆمێك یەك بەشەچەقی کارلێکەری هەیە و پێویستە بۆ پارێزگاری لەسەر چاڵاکی و هاوسەنگی خانە ، چونکە بوونی دوو بەشەچەق ( Centromere ) دەبێتە هۆی لەدەستدانی هاوسەنگی و دواتریش دەبێتە هۆی  لادان و لەناوچوونی کرۆمۆسۆم [The decay of chromosome ]

هەڵسەنگاندنی گریمانە : سەرەڕای نەبوونی میکانیزمێکی زانراو بۆ لەکارخستنی سینترۆمیر یان بەشەچەقی کرۆمۆسۆمی مرۆڤ ئینجا داروینیزم و سەرخەرانی یەکگرتنی کرۆمۆسۆم گریمانە دەکەن کەوا ئەم ڤیوژنە بە ڕێگایەکی نەزانراو ڕویداوە دوای ئەوەی لەحیم بووە !
هەر لەم سۆنگەیەوە زانا فێربانگس بانگەشەی ئەوەی ئەکات کەوا بەشێکی ناوەڕاست بوونی هەبووە ڕۆژێك لە ڕۆژان لە شوێنی دووەم کەوا لافی ئەوە لێئەدات لە کرۆمۆسۆمە لەحیم بووەکەیە !
بەڵگەی دروست ئەوەیە کەوا پشت ئەبەستێ بەو دەرەنجامانەی لە "بەشی ناوەڕاستی کرۆمۆسۆم لە مرۆڤ و مەیموون کەوا هەندێ شوێنی هەیە سیکوێنسی DNA گۆڕاوە بە شێوەیەکی زۆر گەورە ! وە خۆی دووبارە کردۆتەوە بە بەردەوامی کە ناوئەبرێت بە سیکوێنسی ئالفۆید  (Alphoid) "
هەروەها سەرەڕای ئەمانەش توێژەران گەڕاون بەدوای سیکوێنسی ئالفۆید لە کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ هەروەکو چاوەڕوان کراو بوو لە هەموو بەشەچەقەکان دۆزیانەوە ، ئینجا لە شوێنی کرۆمۆسۆمی 2 دۆزیانەوە کەوا گریمان دەکرێت پاشماوەی بەشی ناوەڕاستی لەناوچوو بێت ! وە ئەم پاشماوانە بەڵگەیە لەسەر بوونی بارێك بۆ بەشی ناوەڕاستی لەکارکەوتوو لەڕووی فەرمانەوە .
کێشەی سەرەکی لەسەر بانگەشەکەی بێربانگس خۆی دەنوێنێت لە سیکوێنسی ئالفۆید سەرەڕای ئەوەی بوونی هەیە لە ناوچە ناوەڕاستیەکان کە ئەمەش پابەند نیە تەنها بە بەشە ناوەڕاستەکانەوە لە کرۆمۆسۆمی مرۆڤ ، هەر لەمەوە بوونی سیکوێنسی ئالفۆید لەم شوێنەدا بەڵگە نیە بۆ بوونی پاشماوەی بەشەجەقی لەناوچوو ، وە بەپشت بەستن بە لێکدانەوەی فێربانگس و زانایانی تر کە تیۆرەی یەکگرتنی کرۆمۆسۆمەکان پەسەند دەکەن ئێمە دەتوانین ئەوە دەرەنجام بکەین کەوا سەدان بەشی ناوەڕاستی لادراو بوونی هەیە ! وە بێگومان ئەمەش کارێکی مەحال و ئەستەمە ئەگەر کرایە ئارگومێنت بۆ ئیڤۆڵیوشن .
ئەوەی زیاتر سیناریۆکەی فێربانگس دەخاتە ژێر گومانەوە و پوچەڵی ئەکاتەوە بریتییە لە گەیشتنی زۆرێك لە توێژینەوەکان بە ئەنجامی گۆڕاو ، هەروەکو دۆزیانەوە کەوا هیچ یەکگرتنەوەیەکی ئیڤۆڵیوشنی بوونی نیە و نابێتە نموونە بۆ چاودێران جگە لە لێکچوونێك کەوا دەگاتە پلەی مامناوەند لە بەشی ناوەڕاستی کرۆمۆسۆمی X .
کۆمەڵەی بـاڵـدینی بۆ توێژینەوە ( Baldini et al ) ئەوەیان دۆزیەوە : بەڕاستی بەرزترین ڕێژەی لێکچوون و سیمیلارێتی لە سیکوێنسەکان لە نێوان مرۆڤ و مەیمووندا بەراورد بە سیکوێنسی ئالفۆید زۆر کەمترە بەڕێژەی 91% لە ڕێژەی سیمیلارێتی کەوا بانگەشەی بۆ کراوە .
هەروەها هەندێ ناوچەی لێکچوویان پێکاوە کەوا فێربانگس گریمانەی کردبوو لە کرۆمۆسۆمی 9 لە مرۆڤدا ..!!!
بۆ زیاتر ئاڵۆزی و لێك گرێدان لۆقا و تیمەکەی هەندێ شوێنی تریان تۆمار کردووە بۆ دروست کردنی لێکچوون لە سیکوێنسەکانی ئالفۆید لە هەموو شوێنە سەرەکیەکان .
بەڵام کێشەی هەرە گەورە ئەوەبوو کەوا ئەم توێژنەوانە دەریان خست کە ئەنجامەکانی پێکاو لە ناوچە ئالفۆیدەکان جیاوازن لەگەڵ تۆماری ڕەچەڵەکی ئیڤۆڵیوشن .
هەر لەو میانەیەشدا توێژینەوەیەکی فراوان و نوێ دەریخست و ڕوونیکردەوە کە دووبارە هەڵسەنگاندنیان کرد بۆ بەڵگەکان و پێدراوەکان و لە لایەن گێڤری برێگمان و جێری تومکێنز کە ئەمانەش لە زانایانی بۆماوەزانی و سپێشەلایزن ، وە لە پوختەی توێژینەوەکانیان گەیشتن بەم دەرەنجامە : [ داروینیزمەکان ڕاست ناکەن و بەهیچ شێوەیەك لەحیم بوون و ڤیوژن روینەداوە لە کرۆمۆسۆمەکان هەروەکو بانگەشەی بۆ ئەکەن ]
وە ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوانە لەم خاڵانەدا ئەخەینە ڕوو :
1- ئەو شوێنەی کە بانگەشەی بۆ ئەکەن ڤیوژنی کردبێت کە دەکەوێتە شوێنێك لە بەشەچەقی کرۆمۆسۆمی دووەم پێویست بوو کە بە پلەیەکی مەعقول و گونجاو دیار بێت و پارێزگاری کردبوایە لەسەر هاویەکی توخمەکان و بەشەکۆتاکانی تیلۆمێرەکان لە کرۆمۆسۆمە تایبەتەکانی چامپانزی ، بەڵام لە ڕاستیدا لە بری ئەو ناوچەی کە لەناوچووە و پوکاوەتەوە شێوێندرابوو بە پلەیەکی زۆر .
2- هەروەها پارچەی DNA کە کڕۆکی شوێنی یەکگرتنەکەیە بەهیچ شێوەیەك یەکانگیر نابێتەوە لەگەڵ جینۆمی چامپانزی لە ناوچە تیلۆمەریەکان کە گومان دەبرا لە هەردوو کرۆمۆسمی 2A & 2B بوونی هەبووایە .
3- ئەو ناوچەیەی نوساوە بە شوێنی یەکگرتنەکە و پێکهاتووە لە 30 کیلۆ بەیسی نیوکلۆتایدی،  توخمە هاویەکە تەواوەکان زۆر بەکەمی بوونیان هەیە (بە سیکوێنسی پێشەوە و پێچەوانە) وە ئەوانەشی کە بوونیان هەیە زۆر کەمن کە هاویەك بن و لەبازنەکەدا بن .

4- توخمە کۆتاکانی دووبارە بووەوە (تیلۆمەریەکان) کەوا خاوەن سیکوێنسی پێچەوانەن ( TTAGGG &  CCTAAA) هەردووکیان بوونیان هەیە لەسەر هەردوو لای شوێنی یەکگرتنەکە لەکاتێکدا پیویست بوو ئەوەی پێشەوە تەنها بۆ لای چەپ بوایە و پێچەوانەکەش تەنها بۆ لای ڕاست بوایە .
6- سیکوێنسەکە لە ناوچەی کڕۆك و لە شوینی یەکگرتنی 798 دووانە لە تفتی نیوکلۆتایدی تاك و تەنها نیە لە جۆرەکەی بۆ شوێنی یەکگرتن کە بانگەشەی بۆ ئەکەن ، بەڵکو بوونی هەیە لە نێوان هەموو جینۆمەکان بە ڕێژەی 80% و زیاتریش .


ئەم تێبینیانەی تیمی توێژەران لێدانێکی کوشندەبوو بۆ سامپڵی ڤیوژن و ئیڤۆڵیوشن کەوا سەلماندی ساختەیەکی بێ بەلگەیە و تەنها قسەی گیرفانە ! بێ ئەوەی هیچ پیدرواێکی زانستی هەبێت و ئەم دەرەنجامانەش هەموو ئەوانەی توشی شەرمەزاری کرد کەوا داکۆکیان لە ڤیوژنی کرۆمۆسمی 2 ئەکرد لە مرۆڤدا و هەمیشە بانگەشەیان بۆ ئەکرد !

کێشە و تەنگژە بەڵگەدارەکان لەسەر سامپڵی یەکگرتن و ڤیوژن
---------------------------------------------------------------
کێشەی یەکەم :
ئێمە ئەزانین هیچ بەڵگەیەك نیە لەسەر ژمارەی کڕۆمۆسۆمەکان بۆ تیۆرەی ئیڤۆڵیوشن ، وە جیاوازی یان سیمیلارێتی لە ژمارەی کرۆمۆسۆمەکان بەهیچ شێوەیەك نابێتە بەلگە بۆ ئیڤۆڵیوشن .
لەناو سپیشزە نزیکەکان لە درەختی ئیڤۆڵیوشن کە بانگەشەی بۆ ئەکرێت کرۆمۆسۆمەکان دەرئەکەون بە شێوەیەكی زۆر گەورە هەروەکو کرۆمۆسۆمەکان لەناو یەك فامیلی ماردا لە 38 کڕۆمۆسۆم هەیە تا ئەگاتە 78 کڕۆمۆسۆم !! وە مشکەکان تۆمار کراون لە نێوان 22 بۆ 40 کرۆمۆسۆم !
وە لەم سۆنگەیەوە بیرکردنەوە بە پشت بەستن بە سامپڵی لەحیم بوون لەسەر نەمانی سیمیلارێتی لە ژمارەی کرۆمۆسۆمەکان لەنێوان مرۆڤ و مەیموندا کارێکی نەگونجاوە و نابێتە بەڵگە لەسەر بوونی پێشینەی هاوبەش لەنێوانیاندا .

کێشەی دووەم :
سەرخەرانی تیۆری ئیڤۆڵیوشن بانگەشە بۆ ئەوە دەکەن کەوا ڤیوژن ڕویداوە لەدوای ئەوەی هێلی ئیڤۆڵی مرۆڤ جیابۆتەوە لە چامپانزی ، بەو واتایەی کەوا ئەمە ڕوینەداوە تەنها لە ڕەچەڵەکی مرۆڤدا نەبیت ، وە ئەمەش زۆر بە ساکاری بەڵگەیە لەسەر بوونی بارێکی ڤیوژنی کرۆمۆسۆمی لە هێڵی پێشینەکانی مرۆڤ ، بەڵام ئەمە بەڵگە نیە لەسەر ئەوەی هێڵی رەچەڵەکمان دەگەڕیتەوە بۆ مەیموونەکان ، بەڵام تاکە لێکدانەوە و سۆڵیوشن بۆ ئەمە بریتیە لەوەی کەوا لەمێژوودا تا ئێستا مرۆڤ هەندێ گۆڕانکاری جینی بەسەرهاتووە لە ڕابردوودا ، وە بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە بەڵگە بێت بۆ ڕەچەڵەکی هاوبەش بێگومان ئەبێت لینکێکی ڤیوژنی هەبێت لەنێوان ئێمە و مەیموونە بەرزەکان ، وە ئەمەش هەرگیز بوونی نەبووە و بە هەڵەیەکی تری لۆجیکی و زانستی دائەنرێت .

کێشەی سێهەم :
بوونی کێشەیەکی ڕاستەقینە لەو گریمانەی کەوا پێشینەی هاوبەش و لێکچوو بە مەیموون و دواتر بووە بە جۆرێکی نوێ کە مرۆڤە (Homo sapiens) هاوکات لەگەڵ گۆڕانکاری جینۆمی زۆر گەورە بۆ یەکگرتنی کرۆمۆسۆم ، ئەوکات گریمانەی یەکگرتن کێشەیەكی ئاڵۆز هەڵئەگرێت بۆ داروینیزمەکان کەوا هیچ مرۆڤێك نیە لەم گەدوونەدا 48 کرۆمۆسۆمی هەڵگرتبـێت لەهەر خانەیەکیدا !!
سەرەڕای ئەوەی ئەستەمە و نەبووە و ناشبیت تەنها ئەوەیە یەکگرتنە کرۆمۆسۆمیەکان لە مرۆڤدا ڕووئەدات و زۆر بە دەگمەن و ئەستەمیش ئەگوازرێتەوە بۆ وەچەکانیان ، واتە ئەم یەکگرتنە لە ئاستی سۆماتیکە نەوەك گۆنادەکان : تێست و ئۆڤەریەکان .
بەپێچەوانەی سەرنجە ڕوونەکان بۆ بێ توانایی سامپڵی یەکگرتنی کڕۆمۆسۆمی لەسەر مانەوە و هەڵبژاردنەکەی بە نێگەتیڤ و خۆ لێ ڕزگار کردنی لە وەچەکان ، چونکە لە زۆربەی کات تاکی نەزۆك و ئیفلیج بەرهەم دێنێت و بە نەخۆش هەژمار ئەکرێن ، هەربۆیە ئێمە تێبینی ئەکەین سەرخەرانی ئیڤۆڵیوشن بەپێچەوانەی ئەو ڕێگایە ئەڕۆن کە خۆیان کێشاویانە ! ( ڕۆڵی هەڵبژاردنی سروشتی national selection ) بەو گریمانەی کەوا توانای میوتەیشنی یەکگرتوو بۆ بلاوبوونەوە لەهەمان کاتدا تیاچوونی کۆمەڵەکە کەوا 48 کرۆمۆسۆمی بەتەواوی هەڵگرتووە .
بەپێـی تێست و سەرنجەکان دووبارە ڕێکخستنەوەی کڕۆمۆسۆمەکان لەم جۆرەدا زۆر ئەستەمە و بە ئاسانی ناگوازرێتەوە بۆ وەچەکانیان ، وە ڕوودانی میوتەیشن بەم قەبارەیە ڕووبەڕووی کێشەیەکی زۆر گەورەمان ئەکاتەوە لەسەر ئەم زیندەوەرە لەکاتی کرداری پیتێن واتە یەکگرتنی سپێرم و ئۆڤەریەکان لە کاتی توخمە زۆر بوون واتە زۆربونی سێکشوەڵ .


لە کۆتاییەکەی ئەڵێم :
ئەگەر ئێمە سامپڵی لەحیم بوون و یەکگرتنی دوو کڕۆمۆسۆممان وەرگرت و بڕوامان پێی هێنا لەگەڵ ئەوەی زۆر هەزەلی و نالۆجیکیە ! ئەی ئەو مرۆڤانە لەکوێن کە هەڵگری 48 کڕۆمۆسۆم بوون پێش میوتەیشن ؟ بوونە هەڵم و چوونە ئاسمان ؟
ئایا ئەمە چ هەڵبژاردنێکی سروشتیە کە بووە هۆی لەناوبردنیان و لەهەمان کات پارێزگاری لە خزمە نزیکەکانیان لە مەیموونە باڵاکان کەوا هەمان شیوە و دیزانیان هەبوو ؟
وە ئەگەر میوتەیشنی لەحیم بوون هاتبووایە و بینرابووایە بە ڕێژیەکی زۆر لە سروشتدا و بووبایە هۆی نەزۆکی و زیانی زۆر بۆ خێزانەکەی ، ئەی بۆچی هەڵبژاردن بە دژی ڕێڕەوی دیاریکراو ڕۆیشت بە میکانیزمە داروینیە وێنەکێشراوەکە ؟
وە ئەگەر بینراو بوایە و ڕویدابا لە مەیموونە باڵاکان ئەی بۆچی بەهیچ شێوەیەك لە مرۆڤدا ڕوینەداوە بەڵکو پارێزگاری کردووە لە بنەرەتەکەی خۆی و هەڵبژاردنی سرووشتیش میوتەیشنی هەڵبژارد بە نێگەتیڤ لەسەر درێژایی ئەم مێژووە و هەرگیز بەدیاری نەخست ؟ لەکاتێکدا داروینیزمەکان ئەڵێن : هەڵبژاردنی سروشتی باشترین هەڵدەبژێرێ .

هەروەها لەسەردەمی ئێستاماندا زۆربەی مولحیدەکان پشت دەبەستن بە دەزگای سەربەخۆی زانیاری NHS کەوا سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەریتانیایە واتە :
NHS foundation trusts are semi-autonomous organisational units within the National Health Service in England. They have a degree of independence from the Department of Health (and, until the abolition of SHAs in 2013, their local strategic health authority). As of March 2014 there were 147 NHS Foundation Trusts 
ئەم دەزگایە لە ڕیپۆرتێکی زانستیدا باسی یەکگرتنی کڕۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ دەکات بەم شێوەیە :
[What is a Robertsonian translocation?
A translocation is an unusual arrangement of the chromosomes
in the cell. Most people with a translocation have the correct
amount of genetic material but it is arranged in an unusual
pattern. In the case of Robertsonian translocations, two
whole chromosomes become ‘stuck together’ resulting in 45
chromosomes instead of the usual 46.
]
Page : 2
هەروەکو بینیمان ئەڵێت لە یەکگرتنی دوو کڕۆمۆسۆم واتە Robertsonian translocation بە شێوەی ستەك " stuck " ئەبێت نەوەك ڤیوژن : [ two
whole chromosomes become stuck together
] کەواتە ئەمە هیچ پەیوەندی بە ئیڤۆڵی چامپانزی نیە بۆ مرۆڤ .
===============================
سوودم لەم سەرچاوە زانستیانە وەرگرتووە بۆ نووسینی ئەم بابەتەم :


{{ بە زانستی سەردەم تیۆرەی ئیڤۆڵیوشن ئەخەینە زبلدانی مێژوو }}
{{ بە زانستی سەردەم تیۆرەی خەلق ئەخەینە ناوەندە ئەکادیمیەکان }}


بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...