نووسینی : کارزان زانست خواز
بـەروار
: 12 / 11 / 2014
بێگومان درۆکردن سیفەتێکی خودییە کە هەموو
مرۆڤێك لە ژیانیدا درۆدەکات بە ئەندازەی جیاواز جا زۆر بێت یان کەم ، بەڵکو هەندێ
جار درۆکردن بۆ بەرژەوندی گشتی یان تایبەتی ڕەنگە پێویست بێت . هەروەها بەم شێوەیەش پێناسەی کراوە :
A
lie is an intentionally false statement to a person or group made by another
person or group who knows it is not wholly the truth.
بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژەیە بریتییە لە درۆکردنی
( باڵندە ) .
هەروەکو هەموومان دەزانین درۆکردن
گواستنەوەی هەواڵێكە یان ڕاستیەك یان وەڵامدانەوەیەك بە هەڵە و ناتەواوی کە
خاوەنەکەی دەزانێت هەڵەیە و دەیڵیت ئەوکات دەبێـتە ( درۆ ) .
لە ئەنجامی سەرنجدانی زانایانی بایۆلۆجی لە
هەندێ جۆری باڵندەکان بۆیان ڕوونبوویەوە
کە هەندێ جۆری باڵندە (درۆ) دەکەن و ئەم سیفاتەیان لە جیناتدا هەیە .
هەروەکو باڵندەی [ drongo ] کە ئێـستا بە باڵنــدەی درۆزن و
هەڵخەڵەتێنەر ناسراوە لە باشوری ئەفریقیا
زیاتر بەربڵاون ئەم جۆرە باڵندەیە جۆرە دەنگێکی ئاگادارکەرەوە دەردەکات بۆ ئەوەی
باڵندەکانی دەروروبەری ئاگادار بکاتەوە کە ئاژەڵیکی دڕندە وا بەڕیوەیە بۆ لایان
تاکو هەموویان ئەو خواردنە جێبێڵن و بڕۆن ئەویش بە تەنها دەمێنێتەوە و خواردنەکە دەبێتە
بەشی ئەم باڵندەیە . کەواتە ئەم باڵندەیە بە " درۆ " دەنگێکی
ئاگادارکەرەوەی دەرکرد و هەموو باڵندەکانی ئەو ناوچەیەی فریودا . هەروەکو زانا Tom
Flower لە زانکۆی Cape Town دەڵیت :
( They’re also accomplished impressionists. They make at
least 51 different alarm calls, and only six of these are their own. The rest
are cover versions of the alarm calls of other species )
واتە : ( ئەمەش بەرهەمێکی خودکارییە لەم
باڵندانەدا کە نزیکەی 51 گوفتاری ئاگادارکەرەوەی جیاواز
دەردەکات ، وە تەنها شەش لەمانە هی خۆیەتی و ئەوانی تریش هەمووی ئاگادارکەرەوەن بۆ
جۆرە باڵندەکانی تر )
وە لە کۆتاییدا زانایان گەیشتن بەم
دەرەنجامە لە دوای زیاتر لە 850 کاتژمێر لە چاودێریکردنی ئەم
باڵندەیە :
( the
birds spend a quarter of their time following other animals like meerkats and
pied babblers. They act as sentries, warning their neighbours about approaching
predators with genuine alarm calls. But they’re also thieves. As Flower saw,
the drongos sometimes sound a false alarm when one of its companions finds
food. The meerkats and babblers flee from the non-existent predator )
واتە : ( باڵندەکان چارەکی کاتەکانی خۆیان
دەبەخشن بە ئاژەڵەکانی تری وەکو meerkat
و pied babbler کە دەبنە پاسەوان بۆیان وەکو هاوسێ
و ئاگادارکەرەوەیەك لە ئاژەڵە دڕندەکان لەگەڵ گوفتار و دەنگی ئاگادارکەرەوەی
ڕاستەقینە ، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەم باڵندانە دزن هەروەکو زاناFlower بینی کە دەڵیت هەندێك جار باڵندەی [ drongo ] دەنگی
ئاگادارکەرەوە بە "درۆ" دەردەکات کاتێك خواردنێك دەبینێت لە لای یەکێك
لە هاوڕێکانی و ئەوکاتیش meerkat
و pied babbler ڕادەکەن لە ترسی ئاژەلە دڕندەکان
کە وادەزانن [ drongo ] لەبەر
ئاژەڵە دڕندەکان ئەم دەنگەی دەرکردووە بەڵام لە ڕاستیدا ئاژەڵە
دڕندەکان لەوێ نین و درۆیان لەگەڵ دەکات لەپێناو بە دەست هێنانی خواردنەکەی )
کەواتە بۆمان دەرکەوت هەندێ جۆری باڵندە هەن
کە ( درۆ ) دەکەن لەگەڵ دەوروبەرەکەیان . وە ئەوەی دەبێتە ئیعجازێکی مەزن لە
ئیعجازە زانستیەکانی قوڕئانی پیرۆز بریتیە لە باسکردنی سیفەتی ( درۆ ) بۆ جۆرە باڵندەیەك
کە لەگەڵ پێغەمبەر سلیمان دواوە ، هەروەکو دەزانین پێـغەمبەر سولەیمان ( علیه
السلام ) زمانی ئاژەڵەکانی زانیوە و قسەی لەگەڵ کردوون هەروەکو خوای گەورە لە
قوڕئاندا قسە و گوفتاری پێغەمبەر سولەیمان لەگەڵ باڵندەی هودهودمان بۆ باسدەکات و
دەڵێت :
{{ قَالَ سَنَنْظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنْتَ
مِنَ الْكَاذِبِينَ }} - [ النمل 27 ]
واتە : ( پێغەمبەر سولەیمان بە باڵندەی
هودهودی فەرموو لێدەکۆڵینەوە تا بزانین ڕاستت گوتوە یان درۆت کردوە )
سبحان الله ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی
کە باڵندە درۆ دەکات و راستیش دەکات . ئەمەش ئیعجازی زانستی کە قوڕئانی پیرۆز 1400
ساڵ لەمەوبەر باسی کردووە .
وەڵامی ڕەخنەیەك پێش ئەوەی بگیرێت :
خۆ زانایان باسی ئەوە ناکەن کە باڵندەی
هودهود درۆ بکات ! بەڵکو باسی باڵندەی drongo
دەکەن کە ئەم باڵندەیە درۆ دەکات ؟
وەلام : قوڕئانی پیرۆزیش نەیفەرمووە باڵندەی
هودهود درۆ دەکات بەڵکو لەسەر زمانی پێغەمبەر سولەیمان دەفەرموێت کە پرسیار لە
هودهود کراوە درۆ دەکەی یان نا ؟ لە دوایشدا سولەیمان بۆی دەرکەوت کە هودهود ڕاستی
کرد و هەوالەکەی درۆ نەبوو . بەڵام ئەم
ئایەتە پێمان دەڵێت کە بۆی هەیە باڵندە درۆ بکات هەروەکو زانایان بۆیان دەرکەوت
باڵندەی drongo درۆ دەکات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان :
١- ناشیوناڵ جیگرافیك :
http://phenomena.nationalgeographic.com/2014/05/01/the-bird-that-cries-wolf-changes-its-lies
http://phenomena.nationalgeographic.com/2010/11/03/the-bird-that-cries-hawk-fork-tailed-drongos-rob-meerkats-with-false-alarms/
٢- ڕۆیتەرز :
http://www.reuters.com/article/2014/05/02/us-science-birds-idUSKBN0DH38720140502
٣-
ساینسماگ :
http://www.sciencemag.org/content/344/6183/513