الأربعاء، 3 يناير 2018

ئیعجازی زانستی داتاشراوە یان سەلمێنراوە


پێوانە و تاقیکردەنەوە و هەڵسەنگاندن سێکوچکەی زانستی سەردەمن، کەواتە هەر دۆزینەوە وسەلمێنراوێکی زانستی کەبووە فاکت هەرگیز من وتۆ ناتوانین تانەی لێ بدەین، بۆ نموونە Expansion of the Universe یان DNA and RNA  لە ناو خانەدا ، کەواتە سەلمێنراوی زانستی لەم دواییەدا هەڕەمەکی و بێ سیستماتیك نیە بەڵکو لەزۆربەی بارەکاندا peer review ی بۆ ئەکرێت ئەمەش بریتیە لە پڕۆسەی سەپاندنی پێداچوونەوەیەکی ئەکادیمی بۆ توێژینەوە و دۆزینەوە زانستی و داهێنانەکان بۆ هەڵسەنگاندن و پشکینێکی زۆر دەقیق و وردڕێژ لەلاین شارەزا و پسپۆرانی تایبەت بۆ پێدانی مۆڵەت بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکەی لە یانەیەکی زانستی یان ژۆرناڵـێکی زانستی تایبەتمەند . وە ئەنجامی پێداچوونەوەکەش یان قەبوڵکردنە یانیش ڕەتدەکرێتەوە ، یانیش قەبوڵدەکرێت بە مەرجی ڕاستکردنەوەی هەڵە دەستنیشانکراوەکان لەلاین ئەم پسپۆرانەوە .
بەڵام ئێمە وەکو موسڵمان تاوانمان نیە کاتێك ئەبینین لە سەدەی بیست ویەك هەندێ لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز هاوتا و ئاوێتەیە لەگەڵ ئەم سەلمێنراوە زانستییانە ، بۆ نموونە بەتەحەدداوە ئەڵێــین :
لەسەردەمی دابەزینی قورئانی پیرۆز و 500 ساڵیش دوای دابەزینی قورئان هیچ کەسێك نەبوو بزانێ ئاسمان فراوان دەبێت .
بەڵام ئیستا بووەتە فاکتێکی زانستی و سەلمێنراوە کەوا ئاسمان واتە گەردوونی بینراو فراوان ئەبێت بەشێوەیەكی بەردەوام ڕاستەوانە لەگەڵ دووری نیوان گەلە ئەستێرەکان و پێچەوانە لەگەڵ پلەی گەرمیەکەی .

ئایا توشی شۆك نابیت کاتێك پێت ئەڵــێم کتێــبێك هەیە زۆر کۆنە و تەمەنی 1440 ساڵە و نووسەرەکەی تیایدا باسی ئەوەی کردووە ئاسمان بەبەردەوامی فراوان ئەبێت :
{{ وَالسَّمَاء بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ }} 
ئیبن عەباس و قەتادە و موجاهید و الثوري دەڵێن : "بأید" واتە هێز ، وە زانایانی تەفسیر دەڵێن وشەی "موسعون" : اسم فاعل بصیغة الجمع لفعل اوسع و هو یفید الأستمرار أي استمرار التوسع .
واتە : موسعون ناوی بکەرە و بە شێوەی کۆ هاتوە بە فرمانی فراوانتر و بۆ بەردەوامی واتە بەردەوامی فراوانبوون .
کەواتە مانای ئایەتەکە : ئێمە ئاسمانەکان بە هێز و بازووی خۆمان دروست کردوە و وە هەر ئێمەش فراوانی دەکەین (( بە شێوەیەکی بەردەوام )) .
ئایا ئەگەر ئەمە سینگل ئیعجاز بووایە هەڵوێستت چی ئەبوو ؟ بێگومان ئەتوت ئەمە سودفەیە و ئەم پێغەمبەرە هەر بەسودفە ئەم قسەیەی کردووە و ئیستاش زانست سەلماندوویەتی ، ئێمەش ئەمانوت ڕەنگە قسەی تۆش تەواو بێت و لۆجیکیە .
بەڵام ئیستا هەڵوێستت چی ئەبێت ئەگەر من 100 ئیعجازی زانستیت بۆ بنووسم هەمووی بە بەڵگەی دۆکیومێنتاری ؟

ئایا ئەڵێی سودفیەیە یان ئێکسیدەنتە یان چانسی ڕاندەمە یان ئەمە وەحـــی ئیلاهیە و خودای گەورە فەرموویەتی .
کەواتە ئێوە کەوتوونەتە بەردەم تەنگژەیەکی زۆر گەورە و هەرگیز لێــی دەرباز نابن مەگەر بڵێــن :
-{{ أشهد أن لا اله الا الله و أشهد أن محمدا رسول الله }}-



الأحد، 31 ديسمبر 2017

پێویستە بێ دینەکانیش بڕوا بە الله بێنن

هێڵکاری تەقینەوە مەزنەکە

لەسەرەتای سەرهەڵدانی ژیری و دروستبوونی کۆمەڵگەی مرۆیی لەسەر هەسارەکەمان دەیان هەزار ساڵ لەمەوبەر، مرۆڤ هەوڵیداوە وەڵامی کۆمەڵێك پرسیاری هۆو و هۆکار بداتەوە کــە وابەستەیە بە سەرەتای گەردوون و پەیدابوونی ژیان و ئادەمیزاد ، بەڵام خۆشبەختانە لەدوای پێشکەوتن و دۆزینەوە مەزنەکانی سەدەی نۆزدە و بیست و بیست ویەك لە بوارە جیا جیاکانی زانست و تیکنۆلۆجیادا توانرا بۆ هەموو مرۆڤایەتی بسەلمێنرێت [ دیزاینەر ] ێـــك بوونی هەیە وەکو هۆکار و بکەرێك لەپێش سەرەتای تەقینەوەی گەردوون There is a Designer before the Big Bang .
زانستی سەردەم بۆی سەلماندین بەهیچ شێوەیەك هەرگیزا وهەرگیز [ مــاددە ] لە هیچەوە نایەتە بوون بەبێ کارتێکردنی [ هــێز ] ێــکی دەرەکی "External forse" .
کەواتە ئێــمەی بڕوادار بە دیزاینەری گەردوون براوەی هەموو دیبەیتێکین لەسەر بوون و نەبوونی خودا ، چونکە بێ دین ئەگەر بڕوای بە هیچ شتێك نەبێت بەڵام بــڕوای بە زانست و توێژینەوە زانستیەکانە ، ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ ئەم مولحیدە هەست بە داڕمانی دەروونی ئەکات کاتێك ئەم سەلماندنە زانستیە ڕووبەڕووی ئەبێتەوە و هەموو بنەما و ئایدۆلۆجیەتی ئیلحادی هەڵدەوەشــێنێتەوە ، چونکە ئیلحاد لە کورتترین پێناسەیدا بریتیە لە : ڕەوتێکی ئایدۆلۆژی بۆ ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی ئەوەی خودایەك هەیە دیزاینەری هەموو شتێکە .
کەواتە زانستی سەردەم چەکوشێکی پۆڵایین ئەکێشێ بە سەری هەر کەسێك بڵێت : خودا بوونی نیە !
هەر مرۆڤێك پێی وابێت زانست بوونی خودای نەسەلماندووە با بفەرموێت وەڵامی ئەم پرسیارەمان بداتەوە :

چۆن گەردوون لە هیچەوە هاتە بوون ؟
How does the Universe come from No-thing 

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...