الاثنين، 22 يناير 2018

تێگــەیشتنێکی نوێ بۆ ئیڤەڵوشن لە ڕوانگەی ئیسلامەوە


=====================================

گفتوگۆکردن دەربارەی بوون و نەبوونی خودا تەوەرەیەکی زۆر سەرەتاییە چونکە هەرکەسێك لەم گەردوونەدا عەقڵی هەبێت واتە ژیر بێت بە ناچاری عەقڵەکەی پاڵی ئەدات بۆ ثیۆلۆجی واتە دان ئەنێت بە بوونی خودا یان هێز و دەسەڵاتێکی دەرەکی زۆر زیرەك و بە توانا و دیزاینەر لەپشت ئەم گەردوونە . 
ئەگەرچی کەسانێكیش هەبن ئینکاری لە بوونی خودا بکەن بەڵام ئەمە تەنها ئینکاری حەق و ڕاستیە ئەگینا سەلماندنی نەبوون هەر لە بوونی هەبوو پوچەڵ ئەبێتەوە .
کەواتە ئێمە هەموومان ئەزانین خودایەك یان هێز و دەسەڵاتێك هەیە گەردوون و ژیان و ئادەمیزادی بەدیهێناوە . بەڵام خودای گەورە پێمان ناڵێت چۆن و بە چ شێوازێك خودا ئەم  ئاژەڵ و زیندەوەرانەی خەلق کردووە ! بەڵکو شێوازی خەلق کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ ئاشکرا کردووین : (( أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا )) ، ئەمڕۆش زانستی نوێ بە تیۆرەیەکی سەلمێنراو باسی هەمان میکانیزم و شێوازی هاتنە کایەوەی گەردوون ئەکات : The Big Bang Theory . 
بیردۆزی [ بیگ بانگ ] کە سەلماندی خودا گەردوونی بەدیهێناوە

هەروەها خودای گەروە باسی شێوازی هاتنە کایەوەی مرۆڤ ئەکات : خەلقی ڕاستەوخۆی ئادەم و حەوا ، واتە هەموو مرۆڤە نێر و مێ یەکانی سەر زەوی ئەچنە سەر یەك دایان و باوان ؛ زانستی مۆدێرنەش لەم دواییە ئەم ڕاستیەی سەلماند ئەم دایان و باوانە ئادەم و حەوا یە : 
[ Y-chromosomal Adam (Y-MRCA) ] واتە ئادەم
[ Mitochondrial Eve ]   واتە حەوا

بەڵام خودای گەورە شێوازی هاتنە کایەوەی ئاژەڵەکان و زیندەوەرانی بۆ ئێمە باس نەکردووە ، بەڵکو ئەمەی وەکو مەتەڵێك بۆ ئێمەی ئادەمیزادی خاوەن ژیری و عەقڵ جێهێشتووە هەروەکو لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرموێت : 
{ قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ؟  } سورة العنکبوت – 20 
واتە : (( بەناو زەویدا بڕۆن و بگەڕێـن و سەرنج بدەن چۆن خەلق و ژیان دەستی پێکردووە ؟  ))

واتە خودا فەرمان بە مرۆڤەکان ئەکات بە گەشتی نەوەك تەنها بە موسڵمان ! بەڵکو بە هەموو مرۆڤایەتی ئەڵێـت بە دوای شێوازی بەدیهاتنی ژیان و چۆنیەتی هاتنە کایەوەی ئاژەڵ و پڕایمەتەکاندا بگەڕێن . 
کەواتە خودای گەورە نـــەیفەرمووە : بەناو زەویدا بگەڕێن بۆ ئەوەی بزانن کێ خەلق و ژیانی دەست پێکردووە ؟ ئایا سروشتە یان خودا ؟ یان سپۆنتانیس جەنەرەیشن بوو ؟ 
نانا نەخێر هەرگیز خودا ئەم داوایەمان لێ ناکات چونکە هیچ مرۆڤێکی ژیر و عاقڵ ئەمە ڕەت ناکاتەوە و ئەمە پیشەی مرۆڤی ژیر و دانا نیە ، بەڵکو ئێمە وەکو مرۆڤی ژیر و خاوەن عەقل ئەبێ بەدوای شێواز و چۆنیەتی و تایتڵ و میکانیزمی خەلق و ژیاندا بگەرێــێن کە خودا پەیــڕەوی کردووە سەدان ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بەڵکو بلیۆنان ساڵ،  نەوەك بە دوای ئەلتەرناتیڤ بۆ خودا بگەڕێــین .
------------------------------
پێویستە موسڵمان بزانێت واتای ئەم چەمکانە چیە :
١- پەرەسەندن : تطـور : Evolution / 

نابێ بە هیچ شێوەیەك موسڵمان بڕوای پێ بکات چونکە بوونی خودا ڕەت ئەکاتەوە و سروشت ئەکاتە ئەلتەرناتیڤ .

٢- پەرەپێدراو : تطويـر : evolvement / 

واتە ئەکرێ و بۆی هەیە خودا بە پەرەسەندن ئاژەڵەکانی هێناوەتە کایەوە بەو واتایەی خودا لە هەموو گۆڕانکاری و ئیڤۆلڤەکان هۆکار بووە بەڵام بێ ئەوەی دانەیەك بگۆڕیت بۆ دانەیەکی تر بەڵکو هەموو سپیشزەکان بە جیا خەلق کراون دوای ئەوە گۆڕانکاری و ڤاریەیش لەناو فامیلیەکان ڕویداوە بەهۆی نیوتڕاڵ میوتەیشن هەروەها لە ئەنکۆمپلێکسەوە بۆ کۆمـپلێکس بەتێپەڕبوونی کات)

٣- دیزاینی زیرەك : تصميم ذکي : Intelligent Design / 

ئەم تیۆرەش ئەڵێت خودای باڵادەستی دیزاینەر هەموو ئاژەڵەکانی لە [ئاو] خەلق کردووە بە دیزاینێکی زیرەکانە [ intelligent design ] یەك بەدوای یەك بەو واتایەی خودا سەرەتا جۆرەها بەکتریای خەلق کردووە ئینجا جۆرەها ماسی و ئینجا جۆرەها تیمساح و جۆرەها دەیناسۆر و جۆرەها فیل و جۆرەها ورچ و جۆرەها مەیمون و جۆرەها مرۆڤ ...هتد . سیکوێنس و ڕیزبەندیەکە زۆر گرینگ نیە ، گرینگ ئەوەیە خودا هەر جۆرە ئاژەڵێکی خەلق کردووە بە سەربەخۆیی و هەرگیز هیچ ئایەت و فەرموودەیەك نادۆزیەوە نــە لەقورئان و نــە لە ئینجیل و نـــە لەتەورات و نــە لەزەبوور بە ئاماژەش باسی ئەوە بکات ئاژەڵێك گۆڕابێت بۆ ئاژەڵێکی تر بەتێپەڕبوونی کات !!

- کەواتە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی زۆر شێواز و ڕیگا هەیە بۆ هاتنەکایەوەی ژیان لەسەر زەوی بەڵام ئێمەی موسڵمان خاوەن قورئان و فەرموودەین بۆیە نابێ بەهیچ شێوەیەك پاڵپشی هیچ بیردۆز و گریمانەیەك بکەین ئەگەر دژ و پێچەوانەی دەسەڵاتی خودا و ئایەت و فەرموودەکان بوو . زۆر بەداخەوە لەم دواییە چەند موسڵمانێــك بــڕوایان بە بیردۆزەکەی داروین هێــناوە بێ ئەوەی شارەزایی تەواویان هەبێت لە زانستی بایۆلۆجی و کۆسمۆلۆجی و جینۆم و فۆسەلایزەیشن و خودی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز .
بەڕاستی ئەمە کارەساتە چونکە تۆ ئەتەوێ موسڵمانانی تریش لەگەڵ خۆتدا لەخشتە بەریت ، چۆن ئەبێ تۆ بڕوا بە بیردۆزێك بکەیت جێگای خودا و ئایین بگرێـتەوە ؟
===================== 
لە کۆتاییدا ئەمەوێ ڕێــنمایی خۆم و ئێــوەش بکەم بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەك بڕوا بە هیچ گریمانە و تیۆرێك نەکەین هەتاوەکو ئەبێت فاکت و ڕاستی و تاقی ئەکرێتەوە و بەڵگەی زانستی لەسەر پێشکەش ئەکرێت . ئینجا ئەگەر هاوتا بوو لەگەڵ ئایەت و فەرموودەکان یانیش بەلایەنی کەم دژیان نەبێت ئەوکات ئەتوانن بــڕوای پێ بکەین چونکە ئێــمە قاعدة و ڕێسایەکی شەرعیمان لە ئایینی ئیسلامدا ئەڵیت :
{{  الأصل في الأشياء الإباحة }}
واتە : بنەرەت و ڕاستی لە کار و بارەکاندا ڕێگەپێدراوە .
کەواتە هەموو شتێك لە ئایینی ئیسلامدا ڕیگەپێدراو و حەلال و موباحە مادەم هیچ دەق و تێکستێك نەبێت دژی بێت و قەدەغە و حەرامی بکات .

الأحد، 21 يناير 2018

ئیسرا و میعراج بـە بەڵـگەی زانستی

==============================

الإسراء : شەوڕەوی | المعراج : بەرزبوونەوە | شوێکات : شوێن + کات


دوای ئەو هەموو دژواری و ناڕەحـەتیە کە هاتە پێش پێغەمبەر (محمد) دروودی خوای لەسەربێت لەپێناوی گەیاندنی ئیسلام بەخزمان وکەسانی خۆی لەقورەیش دوای ئەوهەموو ئازار وئەشکەنجەیەی کەهاتە ڕێی لەسەردەستی ئەهلی مەککە و دوای ئەو سەفەرە دڵ تەزێن وناهەموار و پڕ زەحمەتەی کە پـێغەمبەر دروودی خوای لەسەربێت ئەنجامیدا بۆ طائیف ، وە دوای ئەو وەڵامە سەختە کەوەڵامیان دایەوە و دوای ئەوهەمووە خوای گەورە ویستی ڕێـز لە پێغەمبەرەکەی دروودی خوای لەسەربێت بگرێت بەوەی کەمیوانداری بکات وڕاستەوخۆ گفتوگۆی لەگەڵ بکات وەبرا پێغەمبەرەکانی پێش خۆی نیشان بدات لەگەڵ دەسەڵاتی خۆی وەبەهەشت ودۆزەخ ...هتد ، وە بۆ ئەوەی جبریل بەشێوەی خۆی ببینێت وەنوێژی لەسەر فەرزبکات تاکو ببێتە هۆی پاك وخاوێنی جەستە ودەروونی و ڕەواندنەوەی خەمەکانی، بەسەرهاتی ئیسراء و میعراج لەچەندین فەرموودەدا هاتووە ، کە ( صحـیح ) ـــە ، ئەمەش هەندێکیان :

ئەبو شهابي الزهري دەفەرموێت : { أسری رسول الله صلی الله علیه وسلم ألی البیت المقدس قبل الهجرة بسنة } هەروەها اِبن اِسحـاق دەفەرموێت : 
{ ئینجا شەوڕەوی کرا بە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لە "المسجد الحرام"  بۆ "المسجد الأقصی" } . وە دواتر بە مەخلوقێك ( البراق ) بەرزکرایەوە بۆ ئاسمان کە شێوەی ئەم مەخلقوقە وڵاخێکی سپی بەرز بوو لە گوێدرێژ بەرزتر بوو لە ئێستر نزمتر بوو  . 
بەڵام ئەوەی دەبێتە جێگای پرسیار، یان لۆجیك وزانست وعەقلە سەلیمەکان لێی دەکۆڵنەوە ئەمەیە : 

- ئایا پێغەمبەر بەچەند ساڵ یان چەند مانگ ئیسراء ومیعراجی تەواو کرد ؟ واتە کاتەکەی چەند بوو ؟!    
بێگومان بە پێـی دەقی ڕیوایەتەکان و فەرموودە پیرۆزەکان کاتێکی زۆر زۆر کەمی خەیاندووە بەڕادەیەك کە هێشتا جێگا و سەرینەکەی گەرم بوو کە گەڕایەوە لەلای خودای پەروەردگار ، واتە کەسێك لە مەککەوە بچێتە مسجد الحرام و لەوێشەوە بۆ مسجد الأقصی و دواتریش بۆ ئاسمانەکان واتە لە دایمەیتەری گەردوون دەرچوو ، وە لەوێشدا بینیـنی زاتی پەروەردگار و مەلائیکەتەکان و بەهەشت و دۆزەخ و ....هتد ، ئایا ئەمە دەکرێ لە چەند خولەکێك تەواو ببێت ؟
هەروەها پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت کە هاتەوە لە شەوڕەویەکەی فەرمووی : [ اُتیت علوم الأولین و الآخرین ] واتە : (( زانیاری و زانستی سەرەتاکان و کۆتاکانم وەرگرت یان بینیم ))



با بزانین زانستی نوێ چیمان پێ دەڵێت :



لە گەردووندا شتێك هەیە پێـی دەڵێن کونە ڕەشەکان The Black Holes

 کە دەزگای ناسا بەم شێوەیە پێناسی دەکات : 

[ It is a great amount of matter packed into a very small area - think of a star ten times more massive than the Sun squeezed into a sphere approximately the diameter of New York City. The result is a gravitational field so strong that nothing, not even light, can escape. In recent years, NASA instruments have painted a new picture of these strange objects that are, to many, the most fascinating objects in space. ]


واتە : 

(( بڕێکی یەکجار زۆر لە ماددە کە لە شوێنێکی یەکجار بچووکدا کۆکراوەتەوە ، بێنە پێش چاوت ئەستێرەیەك 10 جار گەورەتر بێت لە خۆر وە گوشرابێت بۆ بوارێکی زۆر بەرتەسك بە ڕادەیەك بگاتە تیرەی شاری New York ، وە بێگومان ئەم شوێنە کانگای هیزێکی یەکجار بەهێزی کێشکردنە کە هیچ شتێك هەتا ڕووناکیش لێـی دەرباز نابێت ، لەم ساڵانەی دواییدا ئامێرەکانی ناسا توانییان وێنەیەکی نوێ بگرن بۆ ئەو تەنە نامۆیانەی زۆر سیحراوی و سەرسوڕهێنن لە ئاسماندا . ))


هەروەها لە لێوارەکانی ئەم کونە ڕەشانە شتێك هەیە پێی دەوترێت : [  event horizon ] واتە ( أفق الحـدث : ئاسۆی ڕوودان ) کە ئەمەش وەکو بازنەیەکی گەورە دەوری کونە ڕەشەکەی داوە هەروەکو ناسا بەم شێوەیە باسی دەکات :

(( If the total mass of the star is large enough (about three times the mass of the Sun), it can be proven theoretically that no force can keep the star from collapsing under the influence of gravity. However, as the star collapses, a strange thing occurs. As the surface of the star nears an imaginary surface called the "event horizon," time on the star slows relative to the time kept by observers far away. When the surface reaches the event horizon, time stands still, and the star can collapse no more - it is a frozen collapsing object. ))

بە کورتیەکەی واتە : دوای داڕمانی پڕشنگداری ئەستێرە ڕووەکەی نزیك دەبێتەوە لە ئاسۆی ڕوودان و کات هێواش دەبێتەوە بۆ ئەستێرەکە بە ڕێژەی کەسێك لە دوورەوە چاودێری بکات ، کاتێك ڕووەکەی دەگاتە ئاسۆی ڕوودان، کات دەوەستێت بەبێ جوڵە، وە ئەستیرەکەش لەمە زیاتر داناڕمێت ، بەڵکو لەم خاڵەدا داڕمان دەوەستێت .

کەواتە کونە ڕەشەکان ڕستن و نەسیجی گەردوونی یان تۆڕی شوێکات لار دەکەنەوە بە بڕیکی یەکجار یەکجار زۆر ، بەڵام شتێکی ترمان هەیە پێـی دەڵێـن [ Wormhole : الثقب الدودي : کونە کرمەکان ] کە بەم شێوەیە پێناسەی کراوە :




(( A wormhole is a hypothetical topologyical feature that would fundamentally be a shortcut through spacetime . A wormhole is much like a tunnel with two ends, each in separate points in spacetime. ))
واتە : 
(( کونی کرمی شێوازێکی ئەندازەی نابڕەکییە کە لە بنەڕەتدا ڕێگایەکی کورتە لە شوێکاتدا ، واتە کونی دودی وەکو تونێلێکی زۆر گەورەیە بە دوو دەمەوانەوە ، کە هەریەکەیان پچڕاوە لە شوێکاتدا )) 


واتە ئەم کونە کرمانە لە گەردووندا دوو شوێنی یەکجار دوور لە گەدووندا بەیەك دەگەیەنن وە دەتوانن ماددە بگوازنەوە لە گەردووندا لە خاڵیکەوە بۆ خاڵێکی تر بە خێراییەکی سەرسوڕهێن کە لە خێرایی ڕووناکیش زۆر زیاترە ، بەڵام لە ڕاستیدا خێرایی زیاد نابێت بەکو V = ∆ x  / ∆ t واتە لادان کەم دەکاتەوە و ڕاستەوخۆ خێرایی زیاد دەبێت .  

وە زانایان دەڵێن ئەگەر هاتوو تونرا کەسێك بگاتە ئاسۆی ڕوودان ئەوا دەتوانێت هەموو ڕووداوەکانی گەردوون لە Big Bang تاکو لەناوچوونی گەردوون هەر هەمووی وەکو ڤیدیۆیەك ببینێت لەماوەی چەند چرکەیەك ، وە دواتریش ئەگەر چوویە ناو کونی دودی ئەوا دەتوانێت مەودایەکی یەکجار زۆر لە گەردووندا ببڕێت بە کاتێكی زۆر زۆر کەم ، واتە خێرایی نەگۆرە بەلام لادان کەمی کردووە بۆیە کاتێکی کەمیشی پێویست دەبێت . ئەمەش دەقی وتەی زانا : Matt McIrvin کە ئەڵێت :
(( If an external observer sees me slow down asymptotically as I fall, it might seem reasonable that I'd see the universe speed up asymptotically . ))
واتە :  
ئەگەر چاودێرێکی دەرەکی لە نزیکەوە من ببـینـێت کە بەردەبمەوە "  بۆ ئاسۆی ڕوودان " ، لۆجیکانە وایە کە گەردوون لە نزیکەوە خێرا دەبێت کەوا کۆتایی گەردوون دەبینیت لە تروسکەیەکی سەرسوڕهێندا کاتێك بە میانەی ئاسۆی ڕووداندا دەڕۆیت .
هەروەها ئەڵێت :
(( If I fall into the wormhole I see the entire history of the universe outside play itself out to the end )) .
واتە : ئەگەر من بکەومە ناو کونێکی کرمیەوە "ثقب دودي" ئەوا هــەموو مێژووی گەردوون ئەبینم لەسەرەتاوە تا کۆتایی گەردوون . 

هەروەها زانای فیزیایی John Baez دەڵێت : 

(( Faraway events in the arbitrarily distant future never end up on my " past light-cone," the surface made of light rays that get to me at a given time. ))
واتە :
وە لەداهاتووی دووردا ڕووداوەکان دەبینی وە لە کۆتایی خولگەکەدا لولەکی ڕووناکی ڕابردوو هەستی پێدەکرێت ، وە ڕوێکی دروستکراو لە تیشکی رووناکی کە پێم دەگات لە کاتێکی دیاریکراودا .
کەواتە ئەوەی بە ئاسۆی ڕوودانی کونەرەشەکاندا تێدەپەڕیت [ ڕابردوو + ئێستا + داهاتوو ] دەبینێت .

هەروەها زانایان باس لەبوونی هەندێ ڕەنگ ئەکەن لەئاسماندا  ئێمەی مرۆڤ بەچاوی ئاسایی خۆمان ناتوانین بیان بــینــین کەوا لە ئەستێرەکانەوە دەردەچێت :
[ Purple stars are something the human eye won't easily see because our eyes are more sensitive to blue light. Since a star emitting purple light also sends out blue light — the two colors are next to one another on the visible light spectrum — the human eye primarily picks up the blue light. ]
https://www.livescience.com
واتە : ئەستێرە مۆرەکان بەچاوی مرۆڤ نابینرێت چونکە چاوەکانمان زیاتر هەستیاریان بۆ ڕەنگی شین هەیە، واتە ئەستێرەکە هەردوو ڕەنگی شین و مۆر دەنێرێت بەتەریبی یەکترەوە لەسەر شەبەنگی بینراوی ڕەنگەکان ، جا چاوی مرۆڤیش رەنگی شینی پێدەگات و مۆرەکە نابینێت چونکە ئەم ڕەنگە ئاسایی نیە و لەئەستێرەی  Purple ـــەوە دەرئەچێت . .
کەواتە هیچ کەسێك لەئێمە ئەستێرەی مۆری نەبینیوە ، واتە بەلامانەوە شتێکی سەیرە ئەگەر بەچاوی خۆمان ئەستێرەی مۆر ببینین .
پێغەمبەریش کاتێك لە ئیسرا و میعراج گەڕایەوە فەرمووی : 
[ انْطَلَقَ بِي جِبْرِيلُ حَتَّى نَأْتِيَ سِدْرَةَ الْمُنْتَهَى فَغَشِيَهَا أَلْوَانٌ لَا أَدْرِي مَا هِيَ ] صحيح مسلم - ( ج 1 / ص 388 )
واتە : جبریل منی برد تا گەیشتینە درەختی "سدرة المنتهی" ئەویش کۆمەڵێ ڕەنگی هەبوو نەمئەزانی چین !
بێگومان ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەو ڕاستیەی لەجیهانی ڕەنگەکاندا بەدیئەکرێت واتە هەندێ ڕەنگ لەئاسماندا بوونی هەیە و ئێمە ناتوانین بیانبـــینین و پێغەمبەریش هەمان قسەی فەرمووە .
---------------------------
سبحان الله ! ئەوانەی سەدان ساڵە گاڵتەیان بە پێغەمبەر و بە موسڵمانان دەکرد دەربارەی ئیسرا و میعراج و بە [ درۆ ] و خورافەیان لەقەڵەم ئەدا ئەمڕۆ زانستەکەی خۆیان و لەسەر دەستی خۆیان و بە ئامێرەکانی خۆیان پێمان دەڵێن بەڵێ دەکرێ مرۆڤێك دوورترین مەودا ببڕێت لە کاتێكی یەکجار یەکجار کەم ، وە هەروەها دەڵێن هەمان مرۆڤ ئەگەر گەیشتە ئاسۆی ڕوودان هەموو زانست و زانیارییەکان دەربارەی گەردوون دەبینێت و دەزانێت ، هەر ئەمەشە کە لە ئیسرا و میعراجدا ڕوویداوە کاتێك پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت بە کاتێكی یەکجار کەم گەیشتە ئەوپەڕی گەردوون و لەگەردوونیش دەرچوو دواتر گەڕایەوە ، وە کاتێك هاتەوە فەرمووی [ أتیت علوم الأولین و الآخرین ] واتە : (( زانیاری و زانستی سەرەتاکان و کۆتاکانم وەرگرت یان بینیم )) . سبحان الله !

---------------------------------------
و آخر دعوانا أن الـحمد لله رب العالمین ..



سەرچاوەکان :



https://scifi.stackexchange.com/questions/114454/why-did-time-dilation-cease-to-be-a-factor


http://math.ucr.edu/home/baez/physics/Relativity/BlackHoles/fall_in.html


http://science.nasa.gov/astrophysics/focus-areas/black-holes/



http://www.nasa.gov/centers/glenn/technology/warp/ideachev.html




http://en.wikipedia.org/wiki/Event_horizon



The numbers concerning fatal radii, dimming, and the time of the last photon came from Misner, Thorne, and Wheeler's Gravitation (San Francisco: W. H. Freeman & Co., 1973), pp. 860—862 and 872—873.  Chapters 32 and 33 (IMHO, the best part of the book) contain nice descriptions of some of the phenomena I've described.
Information about evaporation and wormholes came from Robert Wald's General Relativity (Chicago: University of Chicago Press, 1984).  The famous conformal diagram of an evaporating hole on page 413 has resolved several arguments on sci.physics (though its veracity is in question).
Steven Weinberg's Gravitation and Cosmology (New York: John Wiley and Sons, 1972) provided me with the historical dates.  It discusses some properties of the Schwarzschild solution in chapter 8 and describes gravitational collapse in chapter 11.

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...