الأربعاء، 12 نوفمبر 2014

ئیعـجازی زانستی لە درۆکردنی باڵـندە

نووسینی : کارزان زانست خواز
بـەروار  : 12 / 11 / 2014
بێگومان درۆکردن سیفەتێکی خودییە کە هەموو مرۆڤێك لە ژیانیدا درۆدەکات بە ئەندازەی جیاواز جا زۆر بێت یان کەم ، بەڵکو هەندێ جار درۆکردن بۆ بەرژەوندی گشتی یان تایبەتی ڕەنگە پێویست بێت .  هەروەها بەم شێوەیەش پێناسەی کراوە :

A lie is an intentionally false statement to a person or group made by another person or group who knows it is not wholly the truth.

 بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژەیە بریتییە لە درۆکردنی ( باڵندە ) .
هەروەکو هەموومان دەزانین درۆکردن گواستنەوەی هەواڵێكە یان ڕاستیەك یان وەڵامدانەوەیەك بە هەڵە و ناتەواوی کە خاوەنەکەی دەزانێت هەڵەیە و دەیڵیت ئەوکات دەبێـتە ( درۆ ) .
لە ئەنجامی سەرنجدانی زانایانی بایۆلۆجی لە هەندێ جۆری باڵندەکان  بۆیان ڕوونبوویەوە کە هەندێ جۆری باڵندە (درۆ) دەکەن و ئەم سیفاتەیان لە جیناتدا هەیە .
هەروەکو باڵندەی [ drongo ] کە ئێـستا بە باڵنــدەی درۆزن و هەڵخەڵەتێنەر  ناسراوە لە باشوری ئەفریقیا زیاتر بەربڵاون ئەم جۆرە باڵندەیە جۆرە دەنگێکی ئاگادارکەرەوە دەردەکات بۆ ئەوەی باڵندەکانی دەروروبەری ئاگادار بکاتەوە کە ئاژەڵیکی دڕندە وا بەڕیوەیە بۆ لایان تاکو هەموویان ئەو خواردنە جێبێڵن و بڕۆن ئەویش بە تەنها دەمێنێتەوە و خواردنەکە دەبێتە بەشی ئەم باڵندەیە . کەواتە ئەم باڵندەیە بە " درۆ " دەنگێکی ئاگادارکەرەوەی دەرکرد و هەموو باڵندەکانی ئەو ناوچەیەی فریودا . هەروەکو زانا Tom Flower  لە زانکۆی Cape Town دەڵیت :

( They’re also accomplished impressionists. They make at least 51 different alarm calls, and only six of these are their own. The rest are cover versions of the alarm calls of other species

واتە : ( ئەمەش بەرهەمێکی خودکارییە لەم باڵندانەدا کە نزیکەی 51 گوفتاری ئاگادارکەرەوەی جیاواز دەردەکات ، وە تەنها شەش لەمانە هی خۆیەتی و ئەوانی تریش هەمووی ئاگادارکەرەوەن بۆ جۆرە باڵندەکانی تر )

وە لە کۆتاییدا زانایان گەیشتن بەم دەرەنجامە لە دوای زیاتر لە 850 کاتژمێر لە چاودێریکردنی ئەم باڵندەیە :

( the birds spend a quarter of their time following other animals like meerkats and pied babblers. They act as sentries, warning their neighbours about approaching predators with genuine alarm calls. But they’re also thieves. As Flower saw, the drongos sometimes sound a false alarm when one of its companions finds food. The meerkats and babblers flee from the non-existent predator )

واتە : ( باڵندەکان چارەکی کاتەکانی خۆیان دەبەخشن بە ئاژەڵەکانی تری وەکو meerkat و pied babbler کە دەبنە پاسەوان بۆیان وەکو هاوسێ و ئاگادارکەرەوەیەك لە ئاژەڵە دڕندەکان لەگەڵ گوفتار و دەنگی ئاگادارکەرەوەی ڕاستەقینە ، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەم باڵندانە دزن هەروەکو زاناFlower  بینی کە دەڵیت هەندێك جار باڵندەی [ drongo ] دەنگی ئاگادارکەرەوە بە "درۆ" دەردەکات کاتێك خواردنێك دەبینێت لە لای یەکێك لە هاوڕێکانی و ئەوکاتیش meerkat و pied babbler ڕادەکەن لە ترسی ئاژەلە دڕندەکان کە وادەزانن [ drongo ] لەبەر ئاژەڵە دڕندەکان ئەم دەنگەی دەرکردووە بەڵام لە ڕاستیدا ئاژەڵە دڕندەکان لەوێ نین و درۆیان لەگەڵ دەکات لەپێناو بە دەست هێنانی خواردنەکەی )

کەواتە بۆمان دەرکەوت هەندێ جۆری باڵندە هەن کە ( درۆ ) دەکەن لەگەڵ دەوروبەرەکەیان . وە ئەوەی دەبێتە ئیعجازێکی مەزن لە ئیعجازە زانستیەکانی قوڕئانی پیرۆز بریتیە لە باسکردنی سیفەتی ( درۆ ) بۆ جۆرە باڵندەیەك کە لەگەڵ پێغەمبەر سلیمان دواوە ، هەروەکو دەزانین پێـغەمبەر سولەیمان ( علیه السلام ) زمانی ئاژەڵەکانی زانیوە و قسەی لەگەڵ کردوون هەروەکو خوای گەورە لە قوڕئاندا قسە و گوفتاری پێغەمبەر سولەیمان لەگەڵ باڵندەی هودهودمان بۆ باسدەکات و دەڵێت :

{{ قَالَ سَنَنْظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنْتَ مِنَ الْكَاذِبِينَ }} - [ النمل 27 ]
واتە : ( پێغەمبەر سولەیمان بە باڵندەی هودهودی فەرموو لێدەکۆڵینەوە تا بزانین ڕاستت گوتوە یان درۆت کردوە )
سبحان الله ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە باڵندە درۆ دەکات و راستیش دەکات . ئەمەش ئیعجازی زانستی کە قوڕئانی پیرۆز 1400 ساڵ لەمەوبەر باسی کردووە .

وەڵامی ڕەخنەیەك پێش ئەوەی بگیرێت :

خۆ زانایان باسی ئەوە ناکەن کە باڵندەی هودهود درۆ بکات ! بەڵکو باسی باڵندەی drongo دەکەن کە ئەم باڵندەیە درۆ دەکات ؟

وەلام : قوڕئانی پیرۆزیش نەیفەرمووە باڵندەی هودهود درۆ دەکات بەڵکو لەسەر زمانی پێغەمبەر سولەیمان دەفەرموێت کە پرسیار لە هودهود کراوە درۆ دەکەی یان نا ؟ لە دوایشدا سولەیمان بۆی دەرکەوت کە هودهود ڕاستی کرد و هەوالەکەی درۆ نەبوو .  بەڵام ئەم ئایەتە پێمان دەڵێت کە بۆی هەیە باڵندە درۆ بکات هەروەکو زانایان بۆیان دەرکەوت باڵندەی drongo درۆ دەکات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ





سەرچاوەکان :

١- ناشیوناڵ جیگرافیك :
http://phenomena.nationalgeographic.com/2014/05/01/the-bird-that-cries-wolf-changes-its-lies


http://phenomena.nationalgeographic.com/2010/11/03/the-bird-that-cries-hawk-fork-tailed-drongos-rob-meerkats-with-false-alarms/

٢- ڕۆیتەرز :
http://www.reuters.com/article/2014/05/02/us-science-birds-idUSKBN0DH38720140502

٣- ساینسماگ :

http://www.sciencemag.org/content/344/6183/513

الخميس، 6 نوفمبر 2014

ئاماژەی قـوڕئان بۆ ژمارەی کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ




نووسینی : کارزان کۆزمۆلۆجیست
بـــەروار :  17 - 10 - 2014
هەموومان دەزانین قـوڕئانی پیرۆز لە سەردەمێکدا دابەزی کە زانست لە نزمترین ئاستدا بوو، وە لێکەوتە ئایدۆلۆجی و سایکۆلۆجیەکان لەگەڵ کەلتور و شارستانیەتی ئەوکاتدا زۆر سادە و کلاسیك بوو . بەڵام بە تێپەڕبوونی زیاتر لە 1300 ساڵ بەسەر مێژووی دابەزینی قوڕئانی پیرۆزدا ئەوجا زانست پێشکەوت و نهێنیە شاراوەکانی جیهانی زیندەوەران ئاشکرا بوون و مرۆڤ چووە دەرەوە لە زەوی و کۆمەڵەی خۆر و توانی مانگە دەستکردەکانی بنێرێ بۆ دوریەکانی گەردوون و لە بەرامبەریشدا چووە ناو قوڵایی ''یەکەی پێکهاتەی بوون'' هەتا گەیشتە ئەلەکترۆن و ناوك لەوێشەوە بۆ پرۆتۆن و نیوترۆن و ئەوسا چووە ئاستێکی بچووکتر و  قوڵتر تا گەیشتە کوارگەکان و لەوێشەوە بۆ بۆزۆنەکان "هێگز" !!
وە لە نێوان ئەم زانستانەدا "بایۆلۆجیا" زانستێکی سەرەکی و گرینگە بۆ مرۆڤ چونکە لە پێکهاتە و کارلێك و شێوە و فەرمان و جۆرەکانی زیندەوەران دەکۆڵێتەوە .
زانستی بایۆلۆجیا پێمان دەڵێت هەموو مرۆڤێك لە کۆمەڵێك کۆئەندام پێکهاتووە و هەر کۆئەندامێك لە کۆمەڵێك ئەندام پێکهاتووە و هەر ئەندامێکیش لە کۆمەڵێك شانە پێکهاتووە و هەر شایەنەیەكیش لە کۆمەڵێك خانە پێکهاتووە و هەرخانەیەکیش لە کۆمەڵێك ئەندامۆچکە پێکهاتووە :
زیندەوەر (مرۆڤ) >>> کۆئەندام >>> ئەندام >>> شانە >>> خانە >>> ئەندامۆچکە .
خانەکانی زیندەوەران زۆر زۆر بچووکن بە ڕادەیەك بە وردبینی ئاسایی نابینرێت !! بۆ نموونە ناوەندە تیرەی خانەیەکی مرۆڤ = 2% ی یەك میلیمیتەر !!
لەناو خانەکانی زیندەوەراندا ناوك هەیە ، بێگومان ئەم ناوکە داخراو نیە بەڵکو چەند کونێکی تیایە بۆ تێپەڕبوونی هۆڕمۆنەکان و هەندێ فەرمانی تر . وە لەناو ناوکدا شتێك هەیە پێی دەوترێت ((کرۆمۆسۆم)) . وە ژمارەی کرۆمۆسۆمەکان لە زیندەوەرێکەوە بۆ زیندەوەرێکی تر جیاوازە ، بۆ نموونە بۆقەکان 26 کرۆمۆسۆمیان هەیە و هەموو مەیموونەکانی چامپانزی 48  و مریشكەکان 78 و کرۆمۆسۆمیان هەیە ، بەڵام ئەی مرۆڤەکان چەند کرۆمۆسۆمیان هەیە لەناو هەر خانەیەکدا ؟
مرۆڤ لەهەر خانەیەکیدا 46 کرۆمۆسۆمی هەیە ، کەواتە لە ڕووی بایۆلۆجیەوە جیهانی  مرۆڤ بەستراوە بە ژمارە 46 . بەڵام تۆوی پیاو  و هێێلکەی ئافرەت  نیوەی ژمارەی کرۆمۆسۆمەکانی تیایە واتە تۆو = 1n : 23ch  وە هێلکە =  1n : 23ch کاتێك لە مناڵداندا تۆو و هێلکە یەکدەگرن دەبێتە 2n : 46ch دوو ئێن چل و شەش کرۆمۆسۆم . ( 46ch = 46 chromosomes )
با سەرنج بدەین بزانین ئایا قوڕئانی پیرۆز ئاماژەی بەم ژمارەیە کردووە لەگەڵ ناوی مرۆڤ ؟
خوای گەورە لە 4 شوێندا لە قوڕئانی پیرۆز ئاماژەیەکی پەنهانی بە ژمارەی  کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ کردووە کە ئەمەش بە یەکێك لە گەورەترین ئیعجازی ژمارەیی دادەنرێت لە قـوڕئاندا ، وە ئەگەر تەنها لە یەك شوێن ئاماژەی پێکرابا دەگوترا ڕەنگە ئەمە  بە صودفە یا ڕێکەوت بووە بەڵام لە چوار شوێندا ئاماژەی پێکراوە کە هیچ بوارێك بۆ قال و قیل و گومان نایەڵـێتەوە :

>>> ئـاماژەی یەکەم //
خوای گەورە لە سورەتی (النجم) باسی ئەوە دەکات کە خودا مرۆڤی دروست کردووە و هەر ئەویشە دەیژیێـنێ و دەیمرێنێ ، دواتر دەفەرمووێ :
(( وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى *45* مِنْ نُطْفَةٍ إِذَا تُمْنَى *46* )) سورة - النجم
واتە :
(( خوای گەورە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێی بەدیهێناوە *45* لە تۆوێك کاتێك دەپیتێنێ *46* )) سورة - النجم
سبحان الله ژمارەی ئایەتەکە = بە ژمارەی ئەو کرۆمۆسۆمانەی کە لە تۆو و هێلکەدا هەن کاتێك پیتێـن ڕوودەدات .


>>> ئـاماژەی دووەم //
سورەتی مرۆڤ (سورة الأنسان) ڕیزبەندی ژمارە 76 ـە لە قوڕئاندا ، وە ژمارەی ئایەتەکانی = 31 ئایەت .
ئێستاش با بێین ژمارەی (ئایەت) بــە (ڕێزبەندی) سورەت هەژمار بکەین :

1(31)   2(32)   3(33)   4(34)   5(35)   6(36)   7(37)   8(38)   9(39)   10(40)   11(41)   12(42)   13(43)   14(44)   15(45)  16(46)   17(47)   18(48)   19(49)   20(50)   21(51)   22(52)  23(53)   24(54)   25(55)   26(56)   27(57)   28(58)   29(59)  30(60)   31(61)   32(62)   33(63)   34(64)   35(65)   36(66)   37(67)   38(68)   39(69)   40(70)   41(71)   42(72)   43(73)     44(74)   45(75)   46(76) 

سبحان الله ژمارەی ڕێزبەندی سورەتەکە یەکیـگرتەوە لەگەڵ ژمارە 46 : 46(76) 


>>> ئـاماژەی سێـیەم //
خوای گەورە لە سورەتی "التین" باسی خەلق و بەدیهێنانی مرۆڤ دەکات لە ئایەتی چوارەمدا ، ئەگەر ژمارەی "پیتەکان" بژمێرین لە سەرەتای سوڕەتەکە تا دەگەینە وشەی (الْإِنْسَانَ) دەبینین 46 پیت هەیە :
(( وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ *1* وَطُورِ سِينِينَ *2* وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ *3* لَقَدْ خَلَقْنَا )) تا ئێـرە 46 پیت . (( الْإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ *4* ))
سبحان الله مرۆڤیش بەدیهێنراوە لە 2n : 46ch واتە دوو ئێن 46 کرۆمۆسۆم .


>>> ئـاماژەی چوارەم //
خوای گەورە لە سورەتی "الأنسان" باسی خەلق و بەدیهێنانی مرۆڤ دەکات لە ئایەتی دووەمدا ، ئەگەر ژمارەی "پیتەکان" بژمێرین لە سەرەتای سوڕەتەکە تا دەگەینە وشەی (الْإِنْسَانَ) دەبینین 46 پیت هەیە :
(( هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا  *1*  إِنَّا خَلَقْنَا ))
 تا ئێرە 46 پیت .
ئەمەش تەواوی دوو ئایەتەکە :
(( هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا  *1*  إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا *2* ))
سبحان الله مرۆڤیش بەدیهێنراوە لە 2n : 46ch واتە دوو ئێن 46 کرۆمۆسۆم .

ئایا ئەمە نایسەلمێنێ قوڕئانی پیرۆز ئاماژەیەکی زۆر ڕاشکاوی داوە بە ژمارەی کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ ؟ وە پێمان دەڵێ قوڕئان دوورە لە تەحریف و دەستکاری کردن یەك پیتی زیاد و کەم نەکراوە! وەهیچ هەڵەیەکی تیانە ؟
ئایا ئەمە نایسەلمێنێ کە لە لایەن خوداوە دابەزیوە ؟؟ ئایا لە سەردەمی پێغەمبەردا کرۆمۆسۆم زانراو بوو ؟
بێ دینەکان بیر بکەنەوە و پەشیمان ببنەوە ، دەرگای تەوبە کراوەیە ...،،
هەرچەند زانست بەرەوپێش دەچێ زیاتر شکۆمەندی و ڕاستی قوڕئان دەردەخات بۆ هەموو جیهانەکان .

بڵاوی بکەنەوە بۆ هاوڕێکانتان ...

کۆنڤـیرزەیشنی گەردوون لە نێوان زانست و قورئاندا




پــــــــــێشەکـــــــی 
----------------

قوڕئانی پیرۆز لەسەردەمێك دابەزی خورافیاتەکان تیایدا بڵاو دەبوویەوە ، ئەفسانەکان ئەقڵی خەڵکی دۆگماتیك کردبوو . زانستەکان زۆر سادە و مۆدێست بوون !! بۆیە ئیسلام هات بۆ ئەوەی ڕێگا ڕووناك بکاتەوە و چاکسازی لە بیر و باوەڕەکان بکات ، وە ڕاستییە زانستییەکان پێشکەش بکات کە لە دواییدا مرۆڤەکان دەیدۆزنەوە بە تێپەڕبوونی سەدەکان .
-
وە لەم وتارەشدا بەهــــێزترین ئیعجازی گەردوونی لە قورئانی پیرۆز دەخەمە ڕوو . 
سەرەتا دەبێ بزانین گەردوون پێکهاتووە لە :
73% ی وزەی تاریك dark energy
وە 23% ی لە ماددەی تاریك dark matter
وە 4% ی لە ماددەی ئاسایی matter
وە چوار جۆر هێزی سەرەکی کار لەم پێکهاتانەی سەرەوە دەکەن لە گەردووندا :
١- هێزی کارلێکی بەهێز strong nuclear
٢- هێزی کارلێکی لاواز weak nuclear
٣- هێزی کارۆموگناتیسی electromagnetic
٤- هێزی کێش gravitational
لە دوای تەقینەوە مەزنەکەی گەردوون یەکسەر ئینفڵەیشن و هەڵئاوسانێکی یەکجار خێرای بەخۆوە بینی بە سپەیستایم وردە وردە پلەی گەرمیەکەی دابەزی بە پێچەوانە هاوڕێژەبوون لەگەڵ ئێکسپانشن : Expansion ، زانای فیزیا ستیفن هاوکینگ دەڵیت (( پاش 1 چركە لە تەقينەوە مەزنەكە پلەى گەرمى بەتێكڕايی 10,000,000,000 پلە دابەزى، واتە نزيكەى هەزار جار لەپلەى گەرمى چەقی خۆر، و ئەم پلە گەرميانە بەم نرخە بەرزانە تەنها لەتەقينەوەكانى بۆمبە هايدرۆجينيەكاندا هەن ، و لەم كاتەدا گەردوون بەزۆرى فۆتۆن و ئەلەکترۆن و نيوترۆنەكان لەخۆدەگرێت ئەوانیش ئەو تەنۆلكە زۆربچوكانەن كەتەنها بەهێزى لاوازو كێشكردن و هەروەها بەدژەكانيان و هەندێك لە نيوترۆن و پرۆتۆن كاريگەردەبن ))
هەتا ئەم کاتە هیچ (ئەستێرە و گەلاکسیەك) لە گەردووندا بونیان نیە ! وە گەردوون بە تەپ و تۆزێکی گازی گەرم پڕکرابوویەوە ریڤلۆڤ دەبوو کە ئێستا نوێترین ناولێنان بۆ ئەم تەپ و تۆزە بریتییە لە (دوکەڵی گەردوونی : الدخان الكوني : Smoke) . بەڵام لە نوێترین توێژینەوەکانی بواری گەردوونناسیدا شتێکی یەکجار سەیر باسی لێوە دەکرێ لە ناوەندە زانستیەکاندا ئەویش بریتییە لە : 
))
 قسەکردن یان کۆنڤێرزەیشنی گەردوون دوای تەقینەوە مەزنەکە!! ))  
ئەم هەواڵەش بەناوبانگترین پێگەی جیهانیی لە بواری بۆشایی) www.space.com)بڵاوی كردووەتەوە و خاوەنی ئەم دۆزینەوەیەش یەكێكە لە زانایانی بۆشایی كە ناسراوە بە پرۆفیسۆر (مارك ویتڵ) لە زانكۆی ڤـێرجیـنیا ، لەم هەواڵە زانستییەدا كە چەندین گۆڤاری پسپۆڕی تایبەتمەند و پێگەی زانستی لەسەر زمانی نووسەری وتارەكە بڵاویان كردووەتەوە، دەقاودەق ئەمەی خوارەوە هاتووە :

((The universe expanded rapidly after the Big Bang, during a period called inflation. Later, it continued to expand at a slower rate as it cooled enough for gas to condense and form stars. All this time, density variations contributed characteristics to the sound that Whittle's team has determined))


واتە :
( ڕاستەوخۆ دوای تەقینەوە مەزنەكە گەردوون بە خێرایی فراوان بووە لەو ماوەیەدا كە پێی دەوترێت‌ : هەڵاوسان : ئینفڵەیشن . دوای ئەوە گەردوون بە شێوەیەكی خاوتر بڵاوبووەتەوە ، كە ئەمەش بووە بەهۆی ساردبوونەوەی گازەكە ‌و چڕبوونه‌وه‌ی ‌و پێكهاتنی ئەستێرەكان . هەموو ئەم ماوەیە گۆڕانكارییەكانی چڕی بەشدارییان لە پێكهێنانی تایبەتمەندییەكانی ئەو ((دەنگە)) دا كرد كە لە لایەن تیمی ویتڵ Whittle ەوە دەستنیشانكراوە )
وە زانایان دەڵێن ئەم دەنگە نزیکەی یەك ملیۆن ساڵی خەیاندووە کە لەم قۆناغەیدا گەردوون وردە وردە گازە یەکجار گەرمەکانی سارد دەبوویەوە و ئەستێرە سەرەتاییەکان دەستیان دەکرد بە دروست بوون لەم گازانە . توانراویشە چۆنێتییەكانی ئەم دەنگە دەستنیشان بكرێت و دەركەوتووە كە دەنگێكی هێدی بووە low sound . ئنجا دوای ئەوە ئەستێرەكان دەستیان بە پێكهاتن كردووە.
وە سەرەڕای ئەمەش لە وتارێكدا بە ناوی (گەردوونی سەرەتا قسە دەکات) لەبارەی دۆزینەوەیەكی نوێی زانای گەردوونناس پرۆفیسۆر "مارك ویتـڵا " لە زانكۆی ڤـێرجـینیا . ئەم زانایە دۆزەرەوەی دەنگە گەردوونییەكەیە و باسی لەو شەپۆلە دەنگییانە كردووە لەو کاتەی ‌ گەردوون تەمەنی 000380 ساڵ بووە دەری كردووە و ئەم دەنگەش لە ئەنجامی بڵاو بوونەوە و فراوانبوونی گەردوون بووە درێژەی كێشاوە هەتا گەردوون تەمەنی گەیشتووەتە 1,000,000 یەك ملیۆن ساڵ . دوای ئەوە ئەستێرەكان دەستیان بە دروست بوون كردووە . 
هەروەها دەتوانن لەم سایتانە بخوێننەوە :
http://www.washington.edu/news/2013/04/04/listening-to-the-big-bang-in-high-fidelity-audio/
http://scienceblogs.com/startswithabang/2009/09/02/listening-to-the-big-bang/
بێگومان ئەم هەواڵە زانستییەش بۆ یەكەم جار جێی سەرسووڕمانە ! چونكە ئایا گەردوون قوڕگ و زمانی هەیە تاكو دەنگیان پێ‌ دەربكات؟؟ 
بەڵام ئەم دۆزینەوانە بۆ ئێمەی موسڵمان زۆر کۆنە و 1400 ساڵ پێش ئێستا پیاوێکی نەخوێندەوار لە بیابانێکی عەرەبی ئەم هەواڵەی پێ ڕاگەیاندووین ، كاتێك‌ كە دەگەڕێینەوە خزمەت قورئانی پیرۆز هەر وەکو لە دۆزینەوە و داهێنانەکانی تری زانایاندا ئاماژەی بۆ کردبوو و بە شێوەیەکی زۆر زانستی ، بەهەمان شێوە ئێستاش دەبینین بە ڕاشكاوی قسەی لەسەر دۆزینەیەكی لەم جۆرە كردووە .
ئەم ئایەتە پیرۆزە باسی سەرەتاکانی بەدیهاتنی گەردوون دەکات كە دەفەرموێت‌ :
)
ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَــــــالَتَا أَتَيْنَا طَــــــائِعِينَ ) - [ فصلت: 11 ]
واتە : (( دواتر پەروەردگار ڕووی کردە ئاسمان لە کاتێکدا دوکەڵ بوو، بە ئاسمان و زەوی گوت : بە ویستی خۆتان بێ یان بە ناچاری بێت وەرنە ژێر فەرمانی من ، وتیان هاتینە ژێر فەرمانی تۆ ))
تەفسیری : "مختصر تفسیر القرآن"
بەڕاستی لەم ئایەتە پیرۆزەدا کۆمەڵێك ئیعجازی زانستی یەکجار مەزن و گەورە دەبینرێت کە هیچ زانا و زانستێك نەك پێش 1400 ساڵ بەڵکو 100 ساڵ پێش ئێستا نەیزانیوە ! هەتا هەندێك ئیعجاز لەم ئایەتە هەیە کە تەنانەت 4 ساڵ پێش ئێستا نەزانراو بووە !!
یەکەم شت قوڕئانی پیرۆز لەم ئایەتە پیرۆزەدا سوکسێشن و ڕێزبەندی بەدواییەکداهاتنی قۆناغـەکانی دروست بوونی گەردوون بە شێوەیەکی زۆر تەواو و زانستی باس دەکات . خوای گەورە پێش ئەوەی باسی دوکەڵی گەردوونی بکات Smoke باسی ئاسمان دەکات واتە ئاسمانی دروست کردبوو بە شێوەیەکی سەرەتایی ئەوجا ئەم دووکەڵە هاتە بوون ، دووەم شت پێمان دەڵێ ئاسمان پێشی زەوی دروست کراوە ، سێـیەم شت ئەم دوکەڵە گەرمە شەپۆڵی دەنگی دەرکردووە واتە قسەی کردووە لەگەڵ دیزاینەرەکەی کە خودایە . ئیمامی قورتوبی – ڕەحمەتی خوای لـێ‌ بێت – لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا : (قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ) دەفەرموێت ‌:
)
 زۆربەی زانایان وتوویانە : خوای گەورە (گوف
تاری) لە زەوی و ئاسمانەكاندا دروستكردووە و، ئەوانیش بەو شێوەیەی كە خوای گەورە ویستوویەتی دواون و قسەیان كردووە )
-----------------------------------------------------------------

کۆتایی
-------

بەڕاستی دەبێ دڵەکانمان ڕابچلەکێت کاتێك دەبیـنین کەسێكی بێ دین بێ ئەوەی هیچ بنەمایەکی زانستی بزانێت و ناشارەزایە لە ئیسلام و قوڕئان وە دوورە لە هەموو بنەمانیەکی ئەخلاقی و مرۆیی بە قەڵەمێکی ژەهراوی و عەقڵـێکی ژەنگاوی هەر بە سوکی و ئاسانی دەڵێ قورئان وتەی محمدە !!! 
والله ثم والله ثم والله ئەوە من سوێندم خوارد ڕۆژێك دێت ئایەتە زانستیەکانی قوڕئانی پیرۆز لە هەموو زانکۆکانی جیهاندا بە زمانە جیاوازەکان دەخوێندرێت وەکو یەکێك لە سۆرسە زانستیەکان . ئایەتەکانی قورئان دەلکێـندرێت بە کتابە زانستیەکانی فیزیك و کیمیا و ئیمبریۆلۆجیا و کۆزمۆلۆجیا و جیۆلۆجیا و بایۆلۆجیا و ....هتد . 
پەلەتان نەبێت، خوای گەورە خۆی سوێندی خواردووە کە ڕۆژێك دێت هەموو مرۆڤایەتی لەم قوڕئانە تێدەگات و شکۆمەندی ئەم کتابە (ئایینی و زانستییە) دەردەکەوێت وەکو خۆر بە ئاسمانەوە پـڕیشکی زانستی دەنێرێ بۆ هەموو ناوەندە زانستیەکان و دەماغ و دڵەکان ڕۆشن دەکاتەوە { إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (87) وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُ بَعْدَ حِينٍ (88) } - [ سورة ص ] 
واتە : بەڕاستی ئەم قوڕئانە بیرخەرەوەی هەموو جیهانەکانە ، وە دوای ماوەیەك یان چەند سەدەیەك هەموو جیهان لە ڕاستی ئەم قوڕئانە تێدەگەن .
(تەکنیکی نانۆ) وا بەڕێوەیە بۆ ناوەندە زانستی و ئەلەکترۆنیەکان کە بە نێگەتیڤ بلیۆن یەکەی داید چووەتە قوڵایی میتیریالەکان ، دڵنیام لەوکاتەی تەکنیکی نانۆ لە جیهانی واتایی دێتە جیهانی جەستەیی، قـوڕئانی پیرۆز کۆمەڵێك نهێنی پەنهانی ئەم جیهانەمان پێ دەڵێت کە هەتا ئێستا هیچ موفەسیر و هەتا هیچ شەرەزایەكی ئیعجازی زانستیش پێی نەگەیشتووە ...!!
دڵنیابن 100% چەند ساڵێکی تر قوڕئان دەچێـتە سەر تــرۆپی زانست و وەکو گەورەترین و سەرسوڕهێنەرترین کتاب لە جیـهاندا پێناس دەکرێت . وە ئاینی ئیسلام حوکمی هەموو جیهان دەکات و شۆمەندی بۆ موسڵمانان دەگەڕێتەوە و مرۆڤایەتی دەحەسێتەوە لەژێر سایەی حوکمی میانڕەوی ئیسلام .
------------------------------------------
زۆر سوپاس بۆتۆی خوێنەر ، تکایە بڵاوی بکەوە با هەموو دونیا بزانێ ئێمە خاوەنی قوڕئانێکین هەتا خۆر ڕوناکی بێنێ شکۆمەندی قوڕئان دەمینێ .

الخميس، 9 أكتوبر 2014

ئادەم و حەوا بــە بەڵگەی زانستی
====================




نووسەر : کارزان  زانست خواز


بە درێژایی مێژوو ئەوانەی کە بڕوایان بە خودا و کتابە ئاسمانیەکان نـەبوو تیۆری (خەلق)یـان ڕەتدەکردەوە و جێگرەوەی ماددی و هۆکاری سروشتیان دەخستە شوێنی ، وە هەموو ئایینە ئاسمانیەکان کاتێك باسی ڕەچەلەك و ئۆریجنی مرۆڤیان دەکرد دەیانبـردەوە سەر دوو کەس، کە باوك و دایکی مرۆڤایەتین ئەوانیش : "ئادەم و حەوا" یان (ئادەم و ئیڤە) . هەموو زمانە جیاوازەکانی دونیا بەم شێوەیە ناوەکەی دێنن، واتە ئەم دوو ناوە نەگۆرە هەتا لە هەموو کتابە ئاسمانیەکانیشدا .
چەند ساڵێك لەمەوبەر زانستی بۆماوەزانی مرۆیی human genetics هەڵسا بە لێکۆڵینەوەیەکی یەکجار مەزن و دورودرێژ و ئاڵۆز لەسەر ڕەچەڵەکی مرۆڤی زیرەك Homo sapiens .
- بۆ مرۆڤە (نێرەکان) لە ڕێگای پشکنینی مایکرۆیی ئەنجامدرا لەسەر "کرۆمۆسۆمی Y" لە چەند شوێنێکی جیاواز بۆ ڕەگەزی نێر لە وڵاتە جیاجیاکاندا کە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی هەموو مرۆڤە نێرەکانی سەر زەوی ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ یەك باوك . واتە درەختی وای کرۆمۆسۆمی هەموو نێرەکان ڕەگەکەی یەك کەسە ئەویش :

 " Y-chromosomal Adam (Y-MRCA)"

واتە : Y کرۆمۆسۆم ئادەم

ئەمانەش لینکی سایتی سکای نیوز و ویکیپیدیا و ناشیونال جیوگرافیك و کەناڵی Ufo لە یوتیوبن وەکو بەڵگە :

http://www.sci-news.com/genetics/science-y-chromosomal-adam-01709.html
---------------------------------------------------------------
http://en.wikipedia.org/wiki/Y-chromosomal_Adam
---------------------------------------------------------------

http://ngm.nationalgeographic.com/print/2006/03/human-journey/shreeve-text
---------------------------------------------------------------

https://www.youtube.com/watch?v=jVrtiK3XqTM

- هەروەها لە بەرامبەریشدا بۆ دۆزینەوەی ڕەچەڵەك و بنەڕەتی مرۆڤە (مێـیەکان)ی سەر زەوی پشکنین و لێكۆڵینەوە ئەنجامدرا لە هێڵەکانی  مایتۆکۆندریای خانەی ئافرەتان کە ئەمەش لە شوێنی جیاجیا لە وڵاتەکان ئەنجامدرا وە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ڕەچەڵەکی هەموو مرۆڤە مێـیەکانی سەر زەوی دەگەڕێتەوە سەر یەك کەس،
واتە درەختی مایتۆکۆندریای حەوای هەموو مێیـەکان ڕەگەکەی یەك ئافرەتە ئەویش :


 " Mitochondrial Eve "

واتە : مایتۆکۆندریای ئیڤ یان مایتۆکۆندریای حەوا  .
- ئەمانەش لینکی سایتی ویکیپیدیا و ساینس دەیلی و جینیت کوێدوکەن وەکو بەڵگە :

http://es.wikipedia.org/wiki/Eva_mitocondrial
---------------------------------------------------------------

http://www.sciencedaily.com/releases/2010/08/100817122405.htm
---------------------------------------------------------------

http://www.gentequeeduca.org.br/planos-de-aula/eva-mitocondrial-nossa-mae-africana

بیگومان هیچ کەسێك هەتا هیچ زانایەکیش ناتوانێ ئەم دۆزینەوە گرنگە ڕەت بکاتەوە چونکە ئەمە بیردۆزێك نیە یان بیرۆکەیەك بێت وەکو ئیڤۆڵیوشن !! بەڵکو ئەمە تاقیکراوەتەوە لە تاقیگەی زانستی و بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراوە هەتا ناشیونال جیۆگرافیك کە گرینگترین و باوەڕپێکراوترین سەرچاوەی زانستیە زۆر بە جوانی باسی ئەمە دەکات و دەڵێت ڕەچەڵەکی هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی دەگەڕێتەوە سەر یەك پیاو و یەك ئافرەت واتە یەك دایەن و یەك باوان :

https://www.youtube.com/watch?v=p4AwIkzut48

زانست پێشکەوت و لێکۆڵینەوەی کرد و  گومانی بێ دین و کافرەکانی ڕەواندەوە دەربارەی ڕەچەڵەکی مۆڤ و بۆی سەلماندین کە ئەوەی هەزاران ساڵە ئایینە ئاسمانییەکان باسی دەکەن دەربارەی ڕەچەڵەکی مرۆڤ کە ئادەم و حەوان ڕاستە و ئەمڕۆ هیچ گومانێك نەماوە کە ئێمە هەموومان نەوەی یەك دایك و یەك باوکین . نەوەك وەکو ئەوەی بێدین و کافرەکان بە درێژایی مێژوو گاڵتەیان بەوە دەهات کاتێك دەمانگوت ئێمە هەموومان لە ئادەم و حەواین بەڵکو بە ئەفسانەی پێشینان ناویان دەبرد !!
کۆنترین ئێسکە پەیکەری مرۆڤ کە دۆزرابێتەوە پێی دەڵێن (ئاردی هیومان) کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 5 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا وە ئەمە ڕێك تیۆری ئیڤەڵۆشن پوچەڵ دەکاتەوە چونکە بە پێێ ئەم تیۆرە دەبوایە مرۆڤ لەو کاتەدا مەیموون بوایە یان لە قۆناغی پەرەسەندن بوایە ! ئەمەر هەر بۆخۆی بە نێگەتیڤانە بەسەر خۆتان شکایەوە !!
وە قورئانی پیرۆز وەکو ئیعجازێکی زانستی سەردەم بە زامانی ئاماژە پێمان دەڵێ ئادەم و حەوا یەکەم مرۆڤ نەبوون لەسەر زەوی ! بەڵکو ئادەم و حەوا یەکەم مرۆڤی زیرەك و قسەکەرن لەسەر زەوی و باوك و دایکی هەموو مرۆڤایەتین کە دەتوانن ژیری خۆیان بەکار بێنن و داهێنان بکەن و جیاواز لە هەموو جۆرەکانی تری زیندەوەران بژین . بەڵام خوای گەورە ئادەم و حەوای کردە جێنشینی ئەو مرۆڤانەی کە پێشتر لەسەر زەوی دەژیان و ئەقڵ و ژیرییەکی سەرەتاییان هەبوو وە قسەشیان نەدەزانی ، هەروەکو زۆر جوان بۆمان ڕوون دەبێتەوە لەم دوو ئایەتە پیرۆزەدا :
{ وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (30) وَعَلَّمَ آَدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (31)  } سورة البقرة
کاتێك خوای گەورە پێناسەی ئادەم دەکات بەوەی کە خەلیفە و جێ نشینە ، بۆمان رووندەبێتەوە کە هەموو جێ نشینێك دەبێ لەوە بچی کە پێشتر لەوێ بووە ! بۆ نموونە هەر چوار خولەفای ڕاشدین هەر هەموویان مرۆڤ بوون و موسڵمان بوون و شارەزابوون لە ئایینی ئیسلام بۆیە بوونە خەلیفەی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەربێت ، کەواتە ناکرێ بڵێـێن ئادەم و حەوا خەلیفەی خودان لەسەر زەوی ! چونکە خودا یەکسان نــیە بە مرۆڤ ! هەروەها خودا لەسەر زەوی نەژیاوە !! بەڵکو کۆمەڵێك مرۆڤی هاوشێوەی ئادەم و حەوا ژیاون (پرایمەری هیومان) . لە لایەکی ترەوە لەم ئایەتە سەرسوڕمانی مەلائیکەتەکانمان بۆ دەردەکەوێت بە قسەکردنی ئادەم ! کەواتە مرۆڤەکانی تر نەیانتوانیوە قسە بکەن و سوپاس و ستایشی خوا بکەن ، کە زانستیش ئەمەی سەلماندووە هەروەها بەشێك لە موفەسیرە گەورەکانی قورئان باسی ئەوەیان کردووە کە ئادەم یەکەم مرۆڤ نەبووە لەسەر زەوی .
هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت :
{
إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ  } سورة آل عمران - ٣٣
واتە : ( بەڕاستی خودا ئادەم و نوح و نەوەکانی ئیبراهیم و نەوەکانی عیمرانی هەڵبژاردووە )
ئایا هەڵبژاردن لەنێوان کۆمەڵێ کەس ناکرێت تاکو چاکترین و باشترین هەڵبژێرێ ؟
باشە ئەگەر ئادەم تاکە مرۆڤێك بوایە خوای گەورە چۆن إصطفا ی دەکرد واتە چۆن هەڵی دەبژارد ؟
بێگومان پێش ئادەم مرۆڤ هەبووە .
ئەو لێكۆڵینەوانەی کراون لەسەر ئادەم و حەوای زانستی بەس لە ڕووی کاتەوە هەندێ جیاوازیان هەیە هەروەکو هەندێکیان دەڵین ئادەم 60,000 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە . وە هەندێکی تریان دەڵێن 100,000 تا 200,000 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە .
وە حەواش 180,000 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە . وە هەندێکی تریان دەڵێن 100,000 تا 200,000 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە .
وە لە نوێترین توێژینەوەکاندا کە لە ویکیپیدیاش ئاماژەی پێداوە دەڵین مێژووی ئادەم و حەوا زۆر لەیەك نزیکن و لەیەك کات ژیاون هەر وەکو نوسراوە :

{{Two reports in August 2013 suggest much younger ages, and in fact, suggest that both (Y-chromosomal Adam) and (Mitochondrial Eve) could have lived at the same time }}

واتە :  دوو توێژینەوە لە ئەیلولی 2013 ئەنجامدراوە بە پێی تەمەنە بچووکەکان بە ساڵانێکی زۆر ، وە لە ڕاستیدا ئاماژە بەوەدەکات کە هەر یەك لە ئادەم Y کرۆکۆسۆم و ئیڤ مایتۆکۆندریا لە یەك  سەردەمدا ژیاون .

هەروەها لە لێکۆڵێنەوەیەکی تردا دەڵێت :

{{ In the study, led by Stanford University School of Medicine geneticists reported the Y-MRCA to have lived between 120,000 and 156,000 years ago, based on genome sequencing of 69 men from 9 different populations. In addition, they estimated the age of Mitochondrial Eve to about 99,000 and 148,000 years. This would imply that the discrepancies between the age of male and female MRCA are reconcilable }}


واتە :  لە لێکۆلێنەوەیەکدا بە سەرپەرشتیاری مامۆستای پزیشك لە زانکۆی ستانفۆرد کە دەڵیت  Y-MRCA واتە ئادەم ژیاوە لە نێوان 120,000 تا  156,000 ساڵ لەمەو بەر ، لەسەر بنەڕەتی ڕیزبەندی جیناتی کە لە 69 پیاو لە 9 گرووپی نیشتەجێی جیاوازدا وەرگیراوە ، وە لە بەرامبەریشدا کات و سەردەمی ژیانی ئیڤ مایتۆکۆندریا دەگێڕێتەوە بۆ 99,000 تا 148,000 ساڵ لەمەو بەر ، کە ئەمەش گرەنتی و بەڵگەیەکە کە هەردووکیان لەیەك سەردەمدا ژیاون .

- لەم دوو توێژەنەوە دا تەمەنی ئادەم و حەوا دیاریکراوە  :
بۆ ئادەم دەڵێ 208,300 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە :
http://www.sci-news.com/genetics/science-y-chromosomal-adam-01709.html

وە بۆ حەوا 200,000 ساڵ پێش ئێشتا ژیاوە :
http://www.sciencedaily.com/releases/2010/08/100817122405.htm
کەواتە بە پێی نوێترین توێژینەوە 8,300 ساڵ نێوانی ئادەم و حەوایە ، وە لە ئاینیشدا ئادەم و حەوا لەیەك کات نەبوو ! بەڵکو حەوا دوای ئادەم دروست کرا بە ژمارەی رۆژەکانی خوا = نّ يَوْماً عِندَ رَبّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مّمّا تَعُدّونَ ، واتە هەر رۆژێك =  1,000 ساڵ ، وە یەك دەقی شەرعی نیە باسی مێژووی ئادەم وحەوا بکات نە لە قوڕئان و نە لە حەدیث ! وە لە هیچ ئایەت و حەدیثێك باس نەکراوە ، بەڵام لێکدانەوەی هەندێ مێژووناسی ئیسلامی هەیە کە باسی مێژووەکەی دەکات بەڵام وابەستەی هیچ دەقێکی شەرعی نیە .
لە کۆتـــــاییدا :
سپێشیاڵێتی جیناتی مرۆڤ وادەکات خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێت لەسەر ڕەچەلەکی مرۆڤ و کات و شوێن و ژمارەکەی . وە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە مێژوو و ڕەچەڵەکی مرۆڤەکانی ئەمڕۆ بدۆزرێتەوە و هەرهەموویان ببـاتەوە سەر دوو کەس کە باوك و دایکی مرۆڤایەتین بە ناوەکانی (ئادەم و حەوا) وە هەموو گومانەکانی ڕەواندەوە دەربارەی ئەوەی کە باوانی ئێمە مەیمون بووە ! چونکە بە پێی بیردۆزی پەرەسەندن (Evolution) مرۆڤ لە مەیموونەوە پەرەی سەندووە ، بەڵام زانست  تیۆری ئیڤۆلیشنی لە زۆر تیوبەوە پوچەڵکردەوە یەکێك لەمانە Yئادەم و مایتۆکۆندریای حەوا بوو .
ئەمەش یەکێکە لە بەخششە مەزنەکانی خودای باڵادەستی کارامە کــە زانست بە مرۆڤ دەدات تا بتوانێت گومانەکان بڕەوێنـێـتەوە و بیرو باوەڕی خۆی تۆکمەتر بکات بۆ ئەوەی سەربەرز بێت لە هەردوو دونیا .
------------------------------------------------

و آخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین .







بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...