الأحد، 28 يناير 2018

ئایا خۆر دەخولێتەوە یان دەڕوات ؟

=================================
 

 >>> سوڕانەوە : واتە جوڵەی بازنەیی تەنێك بە دەوری خاڵێکی دیاریکراو .
>>> خولانەوە : واتە جوڵەی بازنەیی تەنێك بە دەوری چەقەکەی خۆیدا .

خۆر یەکێکە لە ئەستێرەکانی گەلەئەستێرەکەمان کە قەبارەکەی نزیکەی 1,300,000 جار لە قەبارەی زەوی گەورەترە و 10 هەسارە بە دەوریدا دەسورێنەوە (Xena هەسارەی دەیەم) ، هەندێکیان مانگێك یان زیاتریان هەیە . پێویستە سەرەتا لەڕووی زانستییەوە جوڵەی خۆر ڕوونبکەینەوە دواتر بزانین قوڕئانی پیرۆز پێش 14 سەدە چۆن باسی لێوەکردووە .

لە کۆندا هەتا چەند ساڵێك لەمەوبەر خەڵکی وایاندەبینی کە زەوی جێگیرە و خۆریش بە دەوریدا دەسوڕێتەوە بەم سوڕانەوەیەش دیاردەی شەو و ڕۆژ پەیدا دەبێت . بەڵام دوایی بۆیان ڕوونبویەوە کە خۆر جێگیرە و زەوی بە دەوریدا دەسوڕێتەوە و بە دەوری خۆشیدا دەخولێتەوە . وە لەدوای ئەمەش بۆیان دەرکەوت کە خۆر کێش دەکرێت بـە ئاراستەی چەقی گەلاکسی مێلکی وەی واتە گەلەئەستێرەی کاکێشان ، بەڵکو بەدەوریدا دەسوڕێتەوە بە شێوەیەکی زۆر ڕێك و هەستیار و هەژمێرکراو کە خێرایی سوڕانەوەی خۆر بە دەوری گەلەئەستێرەکەمان = 200 ~ 250 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا ، بەڵام هێشتا ئەمەش لێڤڵی کۆتایی نەبوو، بەڵکو دۆزیانەوە کە خۆر جوڵەیەکی تریشی هەیە پێـی دەوترێت : جوڵەی هەڵبەز و دابەز falling & rise ، لێرەدا بابەتەکە زۆر ئاڵۆزبوو، بۆیە پێویستی کرد کە زانایان زیاتر هەوڵەکانیان چر بکەنەوە بۆ توێژینەوە لەسەر جوڵەی خۆر و سۆلاری سیستەم .


زانایان زۆر بە وردی هەڵسان بە توێژینەوە لەسەر جوڵەی خۆر بۆ زانینی سوڕگە و خولگەی تەواوی خۆر کە لەمیانەی جوڵەکەیدا دەیکێشێت لە دەوری گەلەئەستێرەکەمان،  زانایان بۆیان دەرکەوت خۆر ناخولێتەوە بەڵکو دەڕوات و بەشێوەیەکی ڕاستیەقینە شێوەی ڕێڕەوەی خۆریان دەستنیشانکرد ، وە شێوەی ڕۆیشتنەکەی لەناو گەلەئەستیرەکەمان ڕێك لە شێوەی ڕاکردنی  ئەسپ دەچیت .

ئینجا زانایان بۆیان دەرکەوت خۆر دوو جوڵەی سەرەکی هەیە لەناو گەلەئەستێرەکەمان :
جولەی بەسووڕ لەدەوری گەلەئەستێرەکەمان .
جولەی هەڵبەز و دابەز بۆ سەرەوە و بۆ خوارەوە .
بۆیە کاتێك سەیری خۆر دەکەین وادەردەکەوێت کە بەرز دەبێت و نزم دەبێت لەهەمانکاتدا بۆ پێشەوە دەڕوات وە بەمەش خۆر یەك خول تەواو دەکات بەدەوری گەلەئەستێرەی میڵکی وەی لـە ماوەی 230,000,000 ساڵ !
وە یەك هەڵبەز و دابەزی خۆر ( falling & rise ) = 60 ملیۆن ساڵ !
کاتێك توێژینەوە کرا لەسەر جوڵەی ئەسپ لە پێشبڕکێکاندا بە ئامانجی بینیــنی ڕەوگەی ڕاستەقینەی ڕۆیشتنی ئەسپ بۆیان دەرکەوت کەوا ڕێك 100% لە جوڵەی falling & rise ی خۆر دەچێــت .


ڕۆیشتن بە ئاراستە (ڤیکتۆر)ی ئارامگە :
زانایان لە دوای توێژینەوە قوڵ و وردەکانیان بۆیان دەرکەوت کەوا خۆر دەڕوات بە ڤیکتۆر و ئاراستەیەکی دیاریکراو ناویان ناوە ( ئارامگەی خۆر :Solar Apex : مستقر الشمس ) کە فەلەکناسەکان بەمشێوەیە پێناسەی دەکەن :
 { A point toward which the solar system is moving; it is about 10°
southwest of the star Vega . } 
واتـە : } ئەو خاڵەی کەوا خۆر و هەسارەکانی بۆی دەچن بە لارەگۆشەی10° لە باشوری خۆرئاوای ئەستێرەی ڤێگایە . {

با بەیەکەوە سەرنجی ئەو ئایەتەی قوڕئانی پیرۆز بدەین کە باسی جوڵــەی خۆرمان بۆ دەکات :
بسم الله الرحمن الرحیم /
( وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ) سورة یس [ 38 ]
واتە : خۆر دەروات بۆ ئارامگەی خۆی ، ئەمەش ویست و دەسەلاتی خودای زاڵ و زانایە .

لەم ئایەتە پیرۆز و ئیعجازییە خودای باڵادەست باسی شێوەی جوڵەی خۆردەکات یان ڕوونتر بڵێم جوڵەی خۆرمان بۆ ئاشکرا دەکات پێش زیاتر لە 14 سەدە ، کە ئێمە چەند خاڵێك دەرەنجام دەکەین لەم ئایەتە زانستییە :
1- خۆر دەڕوات
2- خۆر ئارامگە و ئەپێکسی هەیە
3- لەناو زیاتر لە 100,000,000,000 ئەستێرە لە میڵکی وەی خودای گەورە باسی جوڵەی خۆری کردووە کە ئەمـڕۆش زایان باسی جوڵەی خۆر دەکەن جیاواز لە ئەستێرەکانی تری میڵکی وەی


سبحان الله - - - پاکی و بێ گەردی بۆ ئەو خودایەی قوڕئانی پیرۆزی بۆ هەموو مرۆڤایەتی دابەزاندووە "أِنْ هُوَ أِلاّ ذِكْرٌ لِلْعاَمِين" کە هەرچەند کێرڤی زانست بەرەو ترۆپ بچێت زیاتر شکۆمەندی و گەورەیی قوڕئان و ئایەتە زانستیەکانی دەردەکەوێت و هەوڵ و تێکۆشان و توێژینەوەی زانایانی بێ بڕوا و دوور لە ئیسلام هەمیشە یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتن لە ئایەتە زانستیەکانی قوڕئانی پیرۆزدا . ئەمەش بەڵێنی خودا هەروەکو دەفەرموێت :
( سَنُرِيهِمْ آَيَاتِنَا فِي الْآَفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ) سورة فصلت - 53 -
وە لەکۆتاییدا هەندێك لە زانایان کاتێك قوڕئان بەراورد دەکەن بە زانستی مۆدێرنە بۆیان دەردەکەوێت ئەستەمە ئەمە فەرموودەی پیاوێکی نەخوێندەوار بێت پێش زیاتر لە 1440 ساڵ بۆیە دەبنە موسڵمان ،، وە هەندێکی تریشیان موسڵمان نابن بەڵام دان بەو ڕاستیە دەنێــن کە ئەم قوڕئانە فەرموودەی کەسێکە باسی پێش بیگ بانگ و دوای بیگ کڕاشــی کردووە بە شێوەیەکی زۆر کورت و پوخت و زانستی .
ئێمەی موسڵمانیش دەبێت شانازی بەوە بکەین خودای گەورە هیدایەتی داوین بۆ ڕێگای ڕاست ، وە لەسەرمانە بانگی خەڵکی بکەین بۆ ڕێگای ڕاست و هیدایەتی ئیلاهی ..

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...