مرۆڤ که زینده‌وه‌رێکی ناوك راسته‌قینه‌یه
و له کۆمه‌ڵێك کۆئه‌ندام پێکهاتووه ، یه‌کێك له کۆئه‌ندامه‌کانی بریتییه له
" کۆئه‌ندامی سوڕان "
کۆئه‌ندامی سوڕان وه‌ك هۆکارێکی گواستنه‌وه
له نێوان ئه‌و خانانه‌دا کارده‌کات که له رێگه‌یا‌نه‌وه دوو شله ده‌گوازرێنه‌وه
ئه‌وانیش خوێن و لیمفن .
لێره‌دا باسی سورانی خوێن ده‌که‌م که پێی
ده‌ڵێن دڵه لووله کۆئه‌ندام " Cardiovascular system " له رووی میکانیزمی فه‌رمان و کۆنترۆڵی له‌شه‌وه
.
دڵ : ئه‌ندامێکه راده‌بێ به گواستنه‌وه
و پاڵنانی خوێن له رێی تۆرێك لووله‌ی خوێنه‌وه ، هاوکات به ده‌ماغی دووه‌میش پێناسه ده‌کرێ که
ژماره‌یه‌ك ده‌مارەخانه‌ی تیایه .
ئایا دڵی مرۆڤ به‌س وه‌کو پاڵنه‌رێکی خوێن
کارده‌کات یان فه‌رمانی تری هه‌یه ؟؟
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئێمه بزانین کۆنترۆڵکردنی
له‌ش له رێگەی ده‌ماغه‌وه به شێوه‌ی کاره‌باییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ له رێی موڤ
نیه‌ورۆنسه‌وه واته ده‌ماره‌خانه‌ی گوێزه‌ره‌وه‌ی زانیاری له ده‌ماغه‌وه بۆ هه‌موو
له‌ش وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه ، وه له ناو ده‌ماغدا ده‌ماره خانه‌کان فه‌رمانیان
گواستنه‌وه نیه "موڤ ئینفۆرمەیشن" به‌ڵکو لێکدانه‌وه‌و شیکاری زانیاری
وه‌رگیراوه ، به‌لام پسپۆران و زانایانی بایۆلۆژی دوای ئه‌وه‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی وردیان ئه‌نجامدا له سه‌ر
دڵی مرۆڤ بینییان که‌وا دڵی مرۆڤ هه‌مان ده‌ماره‌خانه‌ی ده‌ماغی تیایه که فه‌رمانیان
لێکدانه‌وه‌و شیکاری زانیارییه ، شایه‌نی باسه ئه‌م ده‌ماره‌خانانه Neurons ژماره‌یان 40000 ده‌ماره خانه‌یه له
ناو دڵدا که به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێن له‌گه‌ڵ ده‌ماغ کرداره‌کانی میکانیکی و
ئایدۆلۆژی له‌ش رێکده‌خه‌ن و کارلێك دەکەن . لێکۆله‌ران گه‌یشتنه ئه‌و بروایه‌ی که
وتیان ده‌ماغی مرۆڤ له لایه‌ن دڵه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێ و دڵی مرۆڤ بیرده‌کاته‌وه
و تێده‌گات و لێکده‌داته‌وه .
ئه‌وه‌ی ده‌بێته ئیعجازێکی مه‌زنی قورئان
ئه‌وه‌یه که 1430 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوای گه‌وره ئه‌م راستییه‌ی باسکردووه که ده‌فه‌رموێ
: { أَفَلَم یَسیرُوا فِی الاَرضِ فَتَـکوُنَ لَهُم قُلوُبٌ یَعقِلوُنَ بِها } الحج 43 واته
: ئاخۆ ئه‌وان نه‌گه‌راون به‌سه‌ر زه‌ویدا له کاتێکدا دڵیان هه‌یه و پێی بیر
ناکه‌نه‌وه .
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ تیشک بخه‌مه سه‌ر
چه‌ند ره‌خنه‌یه‌کی بێ دین و عەلمانیەکان که ده‌لێن ئێستا زانست و ته‌نکنۆلۆژیا
توانیویه‌تی دڵی ده‌ستکرد دروستبکات "القلب الأصطناعي : Artificial heart " که به‌س خوێن ده‌گوازێته‌وه و مرۆڤه‌که‌ش
به ئاسایی ده‌ژی !! که‌واته قورئان هه‌له‌ی کردووه و مرۆڤ به دڵ بیر ناکاته‌وه
و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ده‌ماغه‌وه نیه !!
زۆربه‌ی بێدینه‌کان به شێوه‌یه‌کی رووکاری
و سورڤەیزی ده‌رواننه بابه‌ته‌کان و ناچنه قولاییه‌که‌ی و لێبکۆڵنه‌وه تا بزانن
ئایا له راستیشدا هه‌ر وایه ؟!!
له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1950 وه هه‌ولی
دروستکردنی "دڵی ده‌ستکرد" دراوه ، که له‌دوای هه‌وڵ و تێکۆشانێکی
زۆری پسپۆرانی پزیشکی توانرا یه‌که‌م دڵی ده‌ستکرد بچێنرێ له جێی دڵه ناته‌واوه‌که‌ی
خۆی له لایه‌ن دکتۆر "ونتون کولی" که له په‌یمانگای تیکساس بۆ دڵ
کاری ده‌کرد له ولایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان . که ئه‌مه له ساڵی 1969 بوو نه‌خۆشه‌که‌ش
له دوای 60 کاتژمێر مرد !! وه
له ساڵی 1982دا لێژنه‌یه‌کی پزیشکی به سه‌رپه‌رشتی دکتۆر ولیه‌م دیفرایز توانیان دڵی
ده‌ستکردی Jarvik 7 بچێنن بۆ نه‌خۆشێك به ناوی بارنی کلارك که 112 ڕۆژ ژیا و دواتر
مرد !! که‌واته ئه‌م دڵه به‌س بۆ کاتی ته‌نگانه‌یه تاکو دڵێکی سروشتی ده‌ست ده‌که‌وێ
و له جێگای داده‌نرێته‌وه .
ئه‌م دڵه ده‌ستکردانه زۆر جار نه‌خۆش
توشی سه‌کته ده‌که‌ن که له ئه‌نجامی جه‌ڵته‌ی خوێنه‌وه‌یه به‌رهه‌مدێ له ناو
دڵه ده‌ستکرده‌کان ، که له دواییدا موولووله‌کانی خوێنی ده‌ماغ ده‌گرێت ، ئه‌مه
و ده‌یان له‌مپه‌ری تر هه‌یه که ئه‌م دڵه ده‌ستکردانه رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه ،
زانایان له دوای ئه‌وه‌ی دڵی ده‌ستکردیان دانا بۆ پیاوێك به ناوی peter Houghton راسته‌وخۆ ئه‌م پیاوه
گۆرا و گرینگی به هیچ شتێك نه‌ده‌دا !! گرینگی به پاره‌و ماڵ و ژیان و هیچ شتێ نه‌ده‌دا
و نه‌یده‌زانی بۆچی ده‌ژی وه هه‌ندێك جار بیری له خۆ کوشتنیش ده‌کرده‌وه !!،،،
وه پیاوێکی تری موسڵمان , بوو به مولحید دوای ئه‌وه‌ی دڵی که‌سێکی مولحیدیان بۆ
دانا که به روداوێك مردبوو ! وه ئه‌م پیاوه دوای ئه‌وه‌ی بووه مولحید زۆر
سیفاتی که‌سه مولحیده‌که‌ی هه‌ڵگرتبوو که دڵه‌که‌ی لێ وه‌رگیرابوو !!
هه‌روه‌ها له کاتی دانانی دڵی ده‌ستکرد
بۆ مرۆڤ لاسه‌نگییه‌ك دروست ده‌بێ له نێوان لێدانی دڵ و ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی که ده‌ماغ
بلاوی ده‌کاته‌وه "شه‌پۆڵی گاما" چونکه هه‌ر چه‌ند ژماره‌ی لێدانه‌کانی دڵ زیاد
بکات به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ده‌رکرده‌ی شه‌پۆله‌کانی ده‌ماغ زیاد ده‌کات . بۆیه ئه‌مه
ده‌بێ دڵ خۆی بزانێ که ده‌ماغ چه‌ندی پێویسته له خوێن تا به‌و ئه‌ندازه‌یه بۆی
بنێرێ که ئه‌مه‌ش له دڵی سروشتی‌دا خۆکاری "ذاتي" دیاری ده‌کرێت . دڵی
ده‌ستکردیش مه‌حاله بتوانێ ئه‌م هاوسەنگیە رابگرێت .
که‌واته بۆمان ده‌رکه‌وت هه‌ر وه‌ك چۆن
مه‌حاله ده‌ماغی مرۆڤ بگۆرین ! به هه‌مان
شێوه نابێ دڵی مرۆڤیش بگۆرین به دڵیکی پلاستیکی و اصطناعي که به‌س خوێن
بگوازێته‌وه .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق