نووسینی : کارزان چاورەش
20/2/2014
بێ دین بڕوا بە بوونی "ئەلەکتڕۆن" دەکات کە هەرگیز بە چاو
نابینرێت!!
بێ دین بـڕوا بە بوونی "کـارەبا" دەکات کـە هەرگیز بـە چاو
نابـینرێت!!
بێ دین بڕوا بە بوونی "عەقڵ" دەکــات کە هەرگیز بە چاو
نابینرێت!!
بێ دین بڕوا بە بوونی "وزە" دەکات کە هەرگیز بە چاو نابینرێت!!
بێ دین بڕوا بە بوونی "ئۆربیتاڵ" دەکات کە هەرگیز بە چاو
نابینرێت!!
هەر شتــێكیش بە چاو نەت بینی و زانیت کە بوونی هەیە کەواتە بڕوات پێی
هەیە !
بەڵام بـڕوا بە بوونی بەدیهێنەر و خالقێك ناکات کە (الله) یــە بەو بیانوەی
کە نابینرێت ! دڵنیام ئێستا تۆی بێ دین کە ئەمانەی سەرەوەت خوێندەوە لە دڵی خۆت
دەڵێــی ئەگەر ئەلەکترۆن و کارەبا و عەقـڵ و ....هتد نـەبیریت بە چاو بەڵام
شوێنکار و کاریگەریەکانی دەبینرێ بۆ نموونە ئەلەکترۆن نەبێ هیچ ماددەیەك بوونی
نابێ و رووناکیش نابێ ! وە کارەباش نەبێ هیچ ئامێرێكی کارەبایی کار ناکات ! وە
عەقلیش نەبێت مرۆڤ ناتوانێت بـڕیار بدات و چاکە و خراپە لەیەك جیا بکاتەوە ،،، وە
هەروەها ....
بەڵام بۆچی بیرناکەیتەوە کە شوێنکار و کاریگەری و جێ دەستی خالق و
بەدیهێنەرێکی زۆر زیرەك و زانا لەم گەردوونە فراوانەی ئێمە دیارە؟؟ لە خانەیەکی
بچووکی زیندەوەر کە دەبێ 10000
گەورەی بکەی بۆ ئەوەی بیــبینی
تا دەگاتە گەلەئەستێرەیەك کە 200~100 ملیار ئەستێرەی تیایە . وە ئەگەر (الله) نەبێ وەکو
ئێوە دەڵێن ئەوە ئەم گەردوونەی ئێمە بۆ یەك چرکە ساتیش خۆی ناگرێ ! وە لە هەردوو
ئاستی گەردی و فۆتۆنی هەرەس دێنێ و لاسەنگی لەهەر چوار هێزەکەی ڕوودەدات و کاول
دەبێ کە ئەمە زانست سەلماندوویەتی .
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە "بــڕوا" بەو
زاتە بەرز و زانایە بێنی کە هەموو شتێکی دروست کردووە بە ئەندازە و سیستەمێکی یەکجار یەکجار یەکجار رێك و ورد و دەقیق ؟
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق