بۆچی ئایین رەتدەکەیتەوە ؟
========================
نووسـەر :
کارزان زانست خواز
17/2/2014
بەناوی خوای بەخشندە و
میهرەبان
-------------------------------------
ـــ هەموو مرۆڤێك لە
ژیانیدا هەوڵدەدات خۆشبەختی و کامەرانی بەدەست بێنێت ، وە بێ گومان خۆشبەختی و
کامەرانی شتێکی مەعنەویە نەوەك ماددی و دارایی ، بەڵام دەرەنجامی هەوڵەکانمان
رەنگدانەوەی جیاوازی هەیە لە ژیانماندا و وامان لێ دەکات بە جیاوازی بژین و ژیان
بەڕێ بکەین لە دیدگا و ئاسۆی جیاوازدا .
لێرەدا پرسیارێك دروست
دەبێت : ئایا ئایـین (بە تایبەتی ئیسلام) خۆشبەختی بە مرۆڤ دەبەخشێ یان دڵتەنگی و
نەهامەتی ؟
بێگومان ریالیتی و واقیع
پێمان دەڵێت کە ئایـینەکان بەگشتی و ئایینی ئیسلام بە تایبەتی هاتووە بۆ خۆشبەتی
کۆمەڵگا و لە ئاژەلەکانمان جیابکاتەوە نەوەك چەوساندنەوە و نەهامەتی بیت یان بە
ئاژەڵمان یەکسان بکات !
بەڵام ئەو ئایندارانەی بە
هەڵە لە چەمکی ئاینداری تێگەیشتون ژینگەیەکی نەشیاو وێنا دەکەن لە ژیاندا و وای
نیشان دەدەن کە ئایین بریتیە لەوەی کە بە زۆر خەڵك بکەیتە باوەڕدار و لە هەموو کات
و شوێنێکدا دەبێ رای خۆت بسەپینی ، وە هەندێکی تریش ئاین بە فاکتەری دابڕان
دادەنێن لە دونیا و تەنها خۆیان بە بەندایەتی خودا خەریك دەکەن . بۆیە لێرەدا
پیویستە ئێمەی ئایندار خۆمان لە (افراط و تەفریط) بە دوور بگرین و هەموو شتێك بە
پێوانەی خۆی پێوەی پابەند بین .
وە لە ئێستادا ژمارەیەكی
کەم هەن لە مرۆڤەکان کە بێ دینی هەڵدەبژێرن و پێیان وایە لە هەموو خورافات و کۆت و
بەند و سنورێك رزگاریان بووە !! لە راستیدا ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە چونکە تۆ هەرگیز
ناتوانی بە پێچەوانەی واقیع بیربکەیتەوە ئەگەر واش بیربکەیتەوە ئەوا پێشی هەموو
کەسێ خۆت هەست دەکەی کە هەلەی بەلام هەر هەوڵدەدەی واقیع و لۆژیك بگۆڕی بۆ ئەوەی
لەگەڵ ئەو چەند بنەما و چەمکە هەڵەیەی تۆ بگونجێت . بیگومان هەموومان دەبێ بۆ عەقڵ
و لۆژیك و زانست ملکەچ بین ، با هەموومان بەیەکەوە بە بێ دین و دیندارەوە بێین
لێبکۆڵینەوە و بزانین عەقڵ و لۆژیك و زانست چیمان پێئ دەڵیت ؟
ڕێسایەك هەیە لە لۆژیك
دەڵێت : {هەموو دیزانکراوێك دیزانەری هەیە}
وە عەقلێش دەڵیت : {هەموو
شتێك خاوەنی هەیە }
وە زانستیش دەڵێت :
{هەموو "شتێك" سەرەتا و کۆتای هەیە و ڕێژەییە}
هەموولایەکمان هەتا ئێرە
کۆڕاین ، بەڵام بەداخەوە لێرە بەدواوە دەبینە دوو کۆمەڵە ! کۆمەڵێکمان عەقڵ و
لۆژیك و زانست قەبوڵ دەکەن و کۆمەلێکیشمان رەتی دەکەن .
- ئایا بۆچی ئەوانەی بێ
ئایین دەژین ڕێژەیەك لە عەقڵ و لۆژیك و زانست رەت دەکەن؟!
لەبەر ئەوەی ئەگەر بڵێن
بروامان بە عەقڵ و لۆژیك و زانست هەیە ئەوا بێگومان دەبێت بروا بینێت و بڵێ : لا
اله الا الله . وە ئەگەر ویستی لە ژیانی قیامەتیشدا لە خۆشبەختان و سەرفرازان بێت
ئەوا دەبێت ببیتە ئایندار و بڵێت : محمد رسول الله .
ئێستا لای بێ دین
پرسیارێك دورست دەبێ : ئایا من لە چیدا عەقڵ و لۆژیك و زانست رەت دەکەمەوە ؟
- تۆی بێ دین لەم خالانەی
خوارەوەدا لۆژیك و عەقڵ و زانست رەت دەکەیەوە :
1- لۆژیك دەڵێ سیستەم و
ستراتیژیەت رەهەندێکی هەرەمەکی روونادات . بەڵکو دەبێت دانەر و ریکخەری هەبێ ،
بەلام تۆ رەتی دەکەیەوە .
2- ئەگەر سەرنجێك بدەین
لە مۆدێرن کۆزمۆلۆژیا واتە "زانستی گەردووناسی نوێ" ئەوا پێمان دەڵێت
ئەم گەردوونەی ئێمە لە لە ئاستێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆر بەرزی رێکخستندایە و یەکجار یەکجار
بە سیستەم و میکانیزمێکی ورد و ڕێك دارێژراوە بە ڕاددەیەك ئەگەر دووری دوو ناوکی
ماددەیەكمان لەیەك دوورخستەوە یان نزیك کردەوە بە رێژەی :
{1\100000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000 {
ئەوا ئەم ماددەیە لە ناودەچێت ، تۆ ڕەتی
دەکەیەوە کە ئەمە دەستی بەدیهێنەر و خالق رای گرتبێ .
3- هەموومان دەزانین Cell واتە خانەی زیندەوەر کە یەکەی پێکهێنانی زیندەوەرە یەکجار یەکجار
ئاڵٶزە و پڕیەتی لە دەزگا و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی وزە و زانیاری و بەرهەمهێنان ،
چەندین زانا لەسەر ئاڵۆزی خانە بڕوایان بە خودا هێناوە کە دەیان گوت مەحالە
خانەیەك بەم هەموو ئاڵۆزی و بچووکیەوە لە خۆوە دروست بوبێت و بیگومان دیزانەر و
بەدیهێنەری هەیە . بەڵام تۆی بی دین رەتی دەکەیەوە .
4- ئیعجاز ؛ ئیعجاز واتە
ئەو شتانەی کە "عەقل"ی مرۆڤ لە ئاست تێگەیشتی دەستە وەستان دەبێت و
ناتوانێت بە عەقڵە سادەکەی خۆی لێکدانەوەی بۆ بکات ، هەموو ئیعجازەکان کە لە
پێغەمبەرانەوە بینراون کەس نەیتوانیوە ئینکاری بکات و بەڵکو دەمی هەموو بێ
بڕوایانی داخستوە . بەڵام ئیعجازەکانی کۆتا نێردراوی خوا بۆ مرۆڤایەتی هەمە جۆر و
هەمە لایەنە و بەردەوامە تا رۆژی قیامەت . ئیعجازی زانستی و پزیشکی و ژمارەیی و
گەردوونی و زیندەیی و زامانەوانی و ،،،،،،هتد لە فەرموودەکانی خوادا هەیە کە
قورئانی پیرۆزە . وە زانستی نوێش تەنانەت بە بڕی یەك "مایکرۆ" جیاوازی
نیە لەگەڵ هەموو ئەو ئیعجازانەی کە لە قورئاندا هاتوون و لەم دواییەدا دۆزراوەتەوە
.
لە کۆتاییدا هیوادارم
هەموو لایەکمان بە بێ دین و دیندارەکان کوێرانە بە دوای باوك و باپیرانمان نەکەوین
! بەڵکو هەتا خوداپەرستی و ئاینداریشمان با بە عەقڵ و لۆژیك بیت ، ئەوەتا خودای
گەورە هانمان دەدات بۆ ئەوەی عەقڵی خۆمان بخەینە گەر : قل أفلا تعقلون ؟ . وە
ئاینی ئیسلامیش لە ئەلیفەوە تا یاء هەمووی لەگەڵ عەقڵ و لۆژیك و زانست دەگونجێت .
بۆیە ئێستا ئێمەی مرۆڤایەتی هیچ حوجە و پاساوێکمان نەماوە تا بەکاری بێنین بۆ
وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی خودای پەروەردگار کاتێك دەڵیت بۆچی موسڵمان نەبووی و
بروات بە من و بە پێغەمبەر و نیردراوەکان نەهێنا ؟
هیوادارم زیاتر و زیاتر
خۆمان بەهرەمەند بکەین بە زانست و زانیاری چونکە بێ گومان بۆ ئاسۆی ئیمان و
بەهەشتی خوامان دەبات .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق