الخميس، 6 نوفمبر 2014

ئاماژەی قـوڕئان بۆ ژمارەی کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ




نووسینی : کارزان کۆزمۆلۆجیست
بـــەروار :  17 - 10 - 2014
هەموومان دەزانین قـوڕئانی پیرۆز لە سەردەمێکدا دابەزی کە زانست لە نزمترین ئاستدا بوو، وە لێکەوتە ئایدۆلۆجی و سایکۆلۆجیەکان لەگەڵ کەلتور و شارستانیەتی ئەوکاتدا زۆر سادە و کلاسیك بوو . بەڵام بە تێپەڕبوونی زیاتر لە 1300 ساڵ بەسەر مێژووی دابەزینی قوڕئانی پیرۆزدا ئەوجا زانست پێشکەوت و نهێنیە شاراوەکانی جیهانی زیندەوەران ئاشکرا بوون و مرۆڤ چووە دەرەوە لە زەوی و کۆمەڵەی خۆر و توانی مانگە دەستکردەکانی بنێرێ بۆ دوریەکانی گەردوون و لە بەرامبەریشدا چووە ناو قوڵایی ''یەکەی پێکهاتەی بوون'' هەتا گەیشتە ئەلەکترۆن و ناوك لەوێشەوە بۆ پرۆتۆن و نیوترۆن و ئەوسا چووە ئاستێکی بچووکتر و  قوڵتر تا گەیشتە کوارگەکان و لەوێشەوە بۆ بۆزۆنەکان "هێگز" !!
وە لە نێوان ئەم زانستانەدا "بایۆلۆجیا" زانستێکی سەرەکی و گرینگە بۆ مرۆڤ چونکە لە پێکهاتە و کارلێك و شێوە و فەرمان و جۆرەکانی زیندەوەران دەکۆڵێتەوە .
زانستی بایۆلۆجیا پێمان دەڵێت هەموو مرۆڤێك لە کۆمەڵێك کۆئەندام پێکهاتووە و هەر کۆئەندامێك لە کۆمەڵێك ئەندام پێکهاتووە و هەر ئەندامێکیش لە کۆمەڵێك شانە پێکهاتووە و هەر شایەنەیەكیش لە کۆمەڵێك خانە پێکهاتووە و هەرخانەیەکیش لە کۆمەڵێك ئەندامۆچکە پێکهاتووە :
زیندەوەر (مرۆڤ) >>> کۆئەندام >>> ئەندام >>> شانە >>> خانە >>> ئەندامۆچکە .
خانەکانی زیندەوەران زۆر زۆر بچووکن بە ڕادەیەك بە وردبینی ئاسایی نابینرێت !! بۆ نموونە ناوەندە تیرەی خانەیەکی مرۆڤ = 2% ی یەك میلیمیتەر !!
لەناو خانەکانی زیندەوەراندا ناوك هەیە ، بێگومان ئەم ناوکە داخراو نیە بەڵکو چەند کونێکی تیایە بۆ تێپەڕبوونی هۆڕمۆنەکان و هەندێ فەرمانی تر . وە لەناو ناوکدا شتێك هەیە پێی دەوترێت ((کرۆمۆسۆم)) . وە ژمارەی کرۆمۆسۆمەکان لە زیندەوەرێکەوە بۆ زیندەوەرێکی تر جیاوازە ، بۆ نموونە بۆقەکان 26 کرۆمۆسۆمیان هەیە و هەموو مەیموونەکانی چامپانزی 48  و مریشكەکان 78 و کرۆمۆسۆمیان هەیە ، بەڵام ئەی مرۆڤەکان چەند کرۆمۆسۆمیان هەیە لەناو هەر خانەیەکدا ؟
مرۆڤ لەهەر خانەیەکیدا 46 کرۆمۆسۆمی هەیە ، کەواتە لە ڕووی بایۆلۆجیەوە جیهانی  مرۆڤ بەستراوە بە ژمارە 46 . بەڵام تۆوی پیاو  و هێێلکەی ئافرەت  نیوەی ژمارەی کرۆمۆسۆمەکانی تیایە واتە تۆو = 1n : 23ch  وە هێلکە =  1n : 23ch کاتێك لە مناڵداندا تۆو و هێلکە یەکدەگرن دەبێتە 2n : 46ch دوو ئێن چل و شەش کرۆمۆسۆم . ( 46ch = 46 chromosomes )
با سەرنج بدەین بزانین ئایا قوڕئانی پیرۆز ئاماژەی بەم ژمارەیە کردووە لەگەڵ ناوی مرۆڤ ؟
خوای گەورە لە 4 شوێندا لە قوڕئانی پیرۆز ئاماژەیەکی پەنهانی بە ژمارەی  کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ کردووە کە ئەمەش بە یەکێك لە گەورەترین ئیعجازی ژمارەیی دادەنرێت لە قـوڕئاندا ، وە ئەگەر تەنها لە یەك شوێن ئاماژەی پێکرابا دەگوترا ڕەنگە ئەمە  بە صودفە یا ڕێکەوت بووە بەڵام لە چوار شوێندا ئاماژەی پێکراوە کە هیچ بوارێك بۆ قال و قیل و گومان نایەڵـێتەوە :

>>> ئـاماژەی یەکەم //
خوای گەورە لە سورەتی (النجم) باسی ئەوە دەکات کە خودا مرۆڤی دروست کردووە و هەر ئەویشە دەیژیێـنێ و دەیمرێنێ ، دواتر دەفەرمووێ :
(( وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى *45* مِنْ نُطْفَةٍ إِذَا تُمْنَى *46* )) سورة - النجم
واتە :
(( خوای گەورە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێی بەدیهێناوە *45* لە تۆوێك کاتێك دەپیتێنێ *46* )) سورة - النجم
سبحان الله ژمارەی ئایەتەکە = بە ژمارەی ئەو کرۆمۆسۆمانەی کە لە تۆو و هێلکەدا هەن کاتێك پیتێـن ڕوودەدات .


>>> ئـاماژەی دووەم //
سورەتی مرۆڤ (سورة الأنسان) ڕیزبەندی ژمارە 76 ـە لە قوڕئاندا ، وە ژمارەی ئایەتەکانی = 31 ئایەت .
ئێستاش با بێین ژمارەی (ئایەت) بــە (ڕێزبەندی) سورەت هەژمار بکەین :

1(31)   2(32)   3(33)   4(34)   5(35)   6(36)   7(37)   8(38)   9(39)   10(40)   11(41)   12(42)   13(43)   14(44)   15(45)  16(46)   17(47)   18(48)   19(49)   20(50)   21(51)   22(52)  23(53)   24(54)   25(55)   26(56)   27(57)   28(58)   29(59)  30(60)   31(61)   32(62)   33(63)   34(64)   35(65)   36(66)   37(67)   38(68)   39(69)   40(70)   41(71)   42(72)   43(73)     44(74)   45(75)   46(76) 

سبحان الله ژمارەی ڕێزبەندی سورەتەکە یەکیـگرتەوە لەگەڵ ژمارە 46 : 46(76) 


>>> ئـاماژەی سێـیەم //
خوای گەورە لە سورەتی "التین" باسی خەلق و بەدیهێنانی مرۆڤ دەکات لە ئایەتی چوارەمدا ، ئەگەر ژمارەی "پیتەکان" بژمێرین لە سەرەتای سوڕەتەکە تا دەگەینە وشەی (الْإِنْسَانَ) دەبینین 46 پیت هەیە :
(( وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ *1* وَطُورِ سِينِينَ *2* وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ *3* لَقَدْ خَلَقْنَا )) تا ئێـرە 46 پیت . (( الْإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ *4* ))
سبحان الله مرۆڤیش بەدیهێنراوە لە 2n : 46ch واتە دوو ئێن 46 کرۆمۆسۆم .


>>> ئـاماژەی چوارەم //
خوای گەورە لە سورەتی "الأنسان" باسی خەلق و بەدیهێنانی مرۆڤ دەکات لە ئایەتی دووەمدا ، ئەگەر ژمارەی "پیتەکان" بژمێرین لە سەرەتای سوڕەتەکە تا دەگەینە وشەی (الْإِنْسَانَ) دەبینین 46 پیت هەیە :
(( هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا  *1*  إِنَّا خَلَقْنَا ))
 تا ئێرە 46 پیت .
ئەمەش تەواوی دوو ئایەتەکە :
(( هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا  *1*  إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا *2* ))
سبحان الله مرۆڤیش بەدیهێنراوە لە 2n : 46ch واتە دوو ئێن 46 کرۆمۆسۆم .

ئایا ئەمە نایسەلمێنێ قوڕئانی پیرۆز ئاماژەیەکی زۆر ڕاشکاوی داوە بە ژمارەی کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ ؟ وە پێمان دەڵێ قوڕئان دوورە لە تەحریف و دەستکاری کردن یەك پیتی زیاد و کەم نەکراوە! وەهیچ هەڵەیەکی تیانە ؟
ئایا ئەمە نایسەلمێنێ کە لە لایەن خوداوە دابەزیوە ؟؟ ئایا لە سەردەمی پێغەمبەردا کرۆمۆسۆم زانراو بوو ؟
بێ دینەکان بیر بکەنەوە و پەشیمان ببنەوە ، دەرگای تەوبە کراوەیە ...،،
هەرچەند زانست بەرەوپێش دەچێ زیاتر شکۆمەندی و ڕاستی قوڕئان دەردەخات بۆ هەموو جیهانەکان .

بڵاوی بکەنەوە بۆ هاوڕێکانتان ...

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...