ئادەم و حەوا بــە بەڵگەی زانستی
====================
نووسەر : کارزان زانست خواز
بە درێژایی مێژوو ئەوانەی کە بڕوایان بە خودا و کتابە ئاسمانیەکان
نـەبوو تیۆری (خەلق)یـان ڕەتدەکردەوە و جێگرەوەی ماددی و هۆکاری سروشتیان دەخستە
شوێنی ، وە هەموو ئایینە ئاسمانیەکان کاتێك باسی ڕەچەلەك و ئۆریجنی مرۆڤیان دەکرد
دەیانبـردەوە سەر دوو کەس، کە باوك و دایکی مرۆڤایەتین ئەوانیش : "ئادەم و
حەوا" یان (ئادەم و ئیڤە) . هەموو زمانە جیاوازەکانی دونیا بەم شێوەیە
ناوەکەی دێنن، واتە ئەم دوو ناوە نەگۆرە هەتا لە هەموو کتابە ئاسمانیەکانیشدا .
چەند ساڵێك لەمەوبەر زانستی بۆماوەزانی مرۆیی human genetics هەڵسا بە لێکۆڵینەوەیەکی
یەکجار مەزن و دورودرێژ و ئاڵۆز لەسەر ڕەچەڵەکی مرۆڤی زیرەك Homo sapiens .
- بۆ مرۆڤە (نێرەکان) لە ڕێگای پشکنینی مایکرۆیی
ئەنجامدرا لەسەر "کرۆمۆسۆمی Y"
لە چەند شوێنێکی جیاواز بۆ ڕەگەزی نێر لە وڵاتە جیاجیاکاندا کە گەیشتنە ئەو
ئەنجامەی هەموو مرۆڤە نێرەکانی سەر زەوی ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ یەك باوك . واتە
درەختی وای کرۆمۆسۆمی هەموو نێرەکان ڕەگەکەی یەك کەسە ئەویش :
"
Y-chromosomal Adam (Y-MRCA)"
واتە : Y
کرۆمۆسۆم ئادەم
ئەمانەش لینکی سایتی سکای نیوز و ویکیپیدیا و ناشیونال
جیوگرافیك و کەناڵی Ufo لە
یوتیوبن وەکو بەڵگە :
http://www.sci-news.com/genetics/science-y-chromosomal-adam-01709.html
---------------------------------------------------------------
http://en.wikipedia.org/wiki/Y-chromosomal_Adam
---------------------------------------------------------------
http://ngm.nationalgeographic.com/print/2006/03/human-journey/shreeve-text
---------------------------------------------------------------
https://www.youtube.com/watch?v=jVrtiK3XqTM
- هەروەها لە بەرامبەریشدا بۆ دۆزینەوەی ڕەچەڵەك و بنەڕەتی
مرۆڤە (مێـیەکان)ی سەر زەوی پشکنین و لێكۆڵینەوە ئەنجامدرا لە هێڵەکانی مایتۆکۆندریای خانەی ئافرەتان کە ئەمەش لە
شوێنی جیاجیا لە وڵاتەکان ئەنجامدرا وە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ڕەچەڵەکی هەموو مرۆڤە
مێـیەکانی سەر زەوی دەگەڕێتەوە سەر یەك کەس،
واتە درەختی مایتۆکۆندریای حەوای هەموو مێیـەکان ڕەگەکەی
یەك ئافرەتە ئەویش :
" Mitochondrial
Eve "
واتە : مایتۆکۆندریای ئیڤ یان مایتۆکۆندریای حەوا .
- ئەمانەش لینکی سایتی ویکیپیدیا و ساینس دەیلی و جینیت
کوێدوکەن وەکو بەڵگە :
http://es.wikipedia.org/wiki/Eva_mitocondrial
---------------------------------------------------------------
http://www.sciencedaily.com/releases/2010/08/100817122405.htm
---------------------------------------------------------------
http://www.gentequeeduca.org.br/planos-de-aula/eva-mitocondrial-nossa-mae-africana
بیگومان هیچ کەسێك هەتا هیچ زانایەکیش ناتوانێ ئەم دۆزینەوە
گرنگە ڕەت بکاتەوە چونکە ئەمە بیردۆزێك نیە یان بیرۆکەیەك بێت وەکو ئیڤۆڵیوشن !!
بەڵکو ئەمە تاقیکراوەتەوە لە تاقیگەی زانستی و بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراوە هەتا
ناشیونال جیۆگرافیك کە گرینگترین و باوەڕپێکراوترین سەرچاوەی زانستیە زۆر بە جوانی
باسی ئەمە دەکات و دەڵێت ڕەچەڵەکی هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی دەگەڕێتەوە سەر یەك
پیاو و یەك ئافرەت واتە یەك دایەن و یەك باوان :
https://www.youtube.com/watch?v=p4AwIkzut48
زانست پێشکەوت و لێکۆڵینەوەی کرد و گومانی بێ دین و کافرەکانی ڕەواندەوە دەربارەی
ڕەچەڵەکی مۆڤ و بۆی سەلماندین کە ئەوەی هەزاران ساڵە ئایینە ئاسمانییەکان باسی
دەکەن دەربارەی ڕەچەڵەکی مرۆڤ کە ئادەم و حەوان ڕاستە و ئەمڕۆ هیچ گومانێك نەماوە
کە ئێمە هەموومان نەوەی یەك دایك و یەك باوکین . نەوەك وەکو ئەوەی بێدین و
کافرەکان بە درێژایی مێژوو گاڵتەیان بەوە دەهات کاتێك دەمانگوت ئێمە هەموومان لە
ئادەم و حەواین بەڵکو بە ئەفسانەی پێشینان ناویان دەبرد !!
کۆنترین ئێسکە پەیکەری مرۆڤ کە دۆزرابێتەوە پێی دەڵێن
(ئاردی هیومان) کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 5 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا
وە ئەمە ڕێك تیۆری ئیڤەڵۆشن پوچەڵ دەکاتەوە چونکە بە پێێ ئەم تیۆرە دەبوایە مرۆڤ
لەو کاتەدا مەیموون بوایە یان لە قۆناغی پەرەسەندن بوایە ! ئەمەر هەر بۆخۆی بە
نێگەتیڤانە بەسەر خۆتان شکایەوە !!
وە قورئانی پیرۆز وەکو ئیعجازێکی زانستی سەردەم بە
زامانی ئاماژە پێمان دەڵێ ئادەم و حەوا یەکەم مرۆڤ نەبوون لەسەر زەوی ! بەڵکو
ئادەم و حەوا یەکەم مرۆڤی زیرەك و قسەکەرن لەسەر زەوی و باوك و دایکی هەموو
مرۆڤایەتین کە دەتوانن ژیری خۆیان بەکار بێنن و داهێنان بکەن و جیاواز لە هەموو
جۆرەکانی تری زیندەوەران بژین . بەڵام خوای گەورە ئادەم و حەوای کردە جێنشینی ئەو
مرۆڤانەی کە پێشتر لەسەر زەوی دەژیان و ئەقڵ و ژیرییەکی سەرەتاییان هەبوو وە
قسەشیان نەدەزانی ، هەروەکو زۆر جوان بۆمان ڕوون دەبێتەوە لەم دوو ئایەتە پیرۆزەدا
:
{ وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ
لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ
فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ
وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (30) وَعَلَّمَ آَدَمَ
الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ
أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (31) }
سورة البقرة
کاتێك خوای گەورە پێناسەی ئادەم دەکات بەوەی کە خەلیفە و
جێ نشینە ، بۆمان رووندەبێتەوە کە هەموو جێ نشینێك دەبێ لەوە بچی کە پێشتر لەوێ
بووە ! بۆ نموونە هەر چوار خولەفای ڕاشدین هەر هەموویان مرۆڤ بوون و موسڵمان بوون
و شارەزابوون لە ئایینی ئیسلام بۆیە بوونە خەلیفەی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەربێت
، کەواتە ناکرێ بڵێـێن ئادەم و حەوا خەلیفەی خودان لەسەر زەوی ! چونکە خودا یەکسان
نــیە بە مرۆڤ ! هەروەها خودا لەسەر زەوی نەژیاوە !! بەڵکو کۆمەڵێك مرۆڤی هاوشێوەی
ئادەم و حەوا ژیاون (پرایمەری هیومان) . لە لایەکی ترەوە لەم ئایەتە سەرسوڕمانی
مەلائیکەتەکانمان بۆ دەردەکەوێت بە قسەکردنی ئادەم ! کەواتە مرۆڤەکانی تر
نەیانتوانیوە قسە بکەن و سوپاس و ستایشی خوا بکەن ، کە زانستیش ئەمەی سەلماندووە
هەروەها بەشێك لە موفەسیرە گەورەکانی قورئان باسی ئەوەیان کردووە کە ئادەم یەکەم
مرۆڤ نەبووە لەسەر زەوی .
هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت :
{ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ } سورة آل عمران - ٣٣
{ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ } سورة آل عمران - ٣٣
واتە : ( بەڕاستی
خودا ئادەم و نوح و نەوەکانی ئیبراهیم و نەوەکانی عیمرانی هەڵبژاردووە )
ئایا هەڵبژاردن
لەنێوان کۆمەڵێ کەس ناکرێت تاکو چاکترین و باشترین هەڵبژێرێ ؟
باشە ئەگەر ئادەم تاکە مرۆڤێك بوایە خوای گەورە چۆن إصطفا ی دەکرد واتە چۆن هەڵی دەبژارد ؟
بێگومان پێش ئادەم مرۆڤ هەبووە .
باشە ئەگەر ئادەم تاکە مرۆڤێك بوایە خوای گەورە چۆن إصطفا ی دەکرد واتە چۆن هەڵی دەبژارد ؟
بێگومان پێش ئادەم مرۆڤ هەبووە .
ئەو لێكۆڵینەوانەی کراون لەسەر ئادەم و حەوای زانستی بەس
لە ڕووی کاتەوە هەندێ جیاوازیان هەیە هەروەکو هەندێکیان دەڵین ئادەم 60,000
ساڵ پێش ئێستا ژیاوە . وە هەندێکی تریان دەڵێن 100,000 تا 200,000
ساڵ پێش ئێستا ژیاوە .
وە حەواش 180,000 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە
. وە هەندێکی تریان دەڵێن 100,000 تا 200,000
ساڵ پێش ئێستا ژیاوە .
وە لە نوێترین توێژینەوەکاندا کە لە ویکیپیدیاش ئاماژەی
پێداوە دەڵین مێژووی ئادەم و حەوا زۆر لەیەك نزیکن و لەیەك کات ژیاون هەر وەکو
نوسراوە :
{{Two reports in August 2013 suggest much younger ages, and in fact, suggest that both (Y-chromosomal Adam) and (Mitochondrial Eve) could have lived at the same time }}
واتە : دوو
توێژینەوە لە ئەیلولی 2013 ئەنجامدراوە بە پێی
تەمەنە بچووکەکان بە ساڵانێکی زۆر ، وە لە ڕاستیدا ئاماژە بەوەدەکات کە هەر یەك لە
ئادەم Y کرۆکۆسۆم و ئیڤ
مایتۆکۆندریا لە یەك سەردەمدا ژیاون .
هەروەها لە لێکۆڵێنەوەیەکی تردا دەڵێت :
{{ In the study, led by Stanford University School of
Medicine geneticists reported the Y-MRCA to have lived between
120,000 and 156,000 years ago, based on genome sequencing of
69 men from 9 different populations. In addition, they estimated the age of
Mitochondrial Eve to about 99,000 and 148,000 years. This would imply that
the discrepancies between the age of male and female MRCA are reconcilable }}
واتە :
لە لێکۆلێنەوەیەکدا بە سەرپەرشتیاری مامۆستای پزیشك لە زانکۆی ستانفۆرد کە
دەڵیت Y-MRCA واتە ئادەم
ژیاوە لە نێوان 120,000 تا 156,000 ساڵ لەمەو بەر ،
لەسەر بنەڕەتی ڕیزبەندی جیناتی کە لە 69 پیاو لە 9
گرووپی نیشتەجێی جیاوازدا وەرگیراوە ، وە لە بەرامبەریشدا کات و سەردەمی ژیانی ئیڤ
مایتۆکۆندریا دەگێڕێتەوە بۆ 99,000 تا 148,000
ساڵ لەمەو بەر ، کە ئەمەش گرەنتی و بەڵگەیەکە کە هەردووکیان لەیەك سەردەمدا ژیاون
.
- لەم
دوو توێژەنەوە دا تەمەنی ئادەم و حەوا
دیاریکراوە :
بۆ ئادەم دەڵێ 208,300 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە :
http://www.sci-news.com/genetics/science-y-chromosomal-adam-01709.html
وە بۆ حەوا 200,000 ساڵ پێش ئێشتا ژیاوە :
http://www.sciencedaily.com/releases/2010/08/100817122405.htm
بۆ ئادەم دەڵێ 208,300 ساڵ پێش ئێستا ژیاوە :
http://www.sci-news.com/genetics/science-y-chromosomal-adam-01709.html
وە بۆ حەوا 200,000 ساڵ پێش ئێشتا ژیاوە :
http://www.sciencedaily.com/releases/2010/08/100817122405.htm
کەواتە
بە پێی نوێترین توێژینەوە 8,300 ساڵ نێوانی ئادەم و حەوایە ، وە لە ئاینیشدا ئادەم و حەوا لەیەك
کات نەبوو ! بەڵکو حەوا دوای ئادەم دروست
کرا بە ژمارەی رۆژەکانی خوا = نّ يَوْماً عِندَ رَبّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مّمّا تَعُدّونَ ، واتە هەر رۆژێك = 1,000 ساڵ ، وە یەك دەقی شەرعی نیە باسی مێژووی ئادەم وحەوا بکات نە لە قوڕئان و نە لە حەدیث ! وە لە هیچ
ئایەت و حەدیثێك باس نەکراوە ، بەڵام لێکدانەوەی هەندێ مێژووناسی ئیسلامی هەیە کە
باسی مێژووەکەی دەکات بەڵام وابەستەی هیچ دەقێکی شەرعی نیە .
لە کۆتـــــاییدا :
سپێشیاڵێتی جیناتی مرۆڤ وادەکات خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە
ئەنجام بدرێت لەسەر ڕەچەلەکی مرۆڤ و کات و شوێن و ژمارەکەی . وە ئەمەش بووە هۆی
ئەوەی کە مێژوو و ڕەچەڵەکی مرۆڤەکانی ئەمڕۆ بدۆزرێتەوە و هەرهەموویان ببـاتەوە سەر
دوو کەس کە باوك و دایکی مرۆڤایەتین بە ناوەکانی (ئادەم و حەوا) وە هەموو
گومانەکانی ڕەواندەوە دەربارەی ئەوەی کە باوانی ئێمە مەیمون بووە ! چونکە بە پێی
بیردۆزی پەرەسەندن (Evolution) مرۆڤ لە مەیموونەوە
پەرەی سەندووە ، بەڵام زانست تیۆری
ئیڤۆلیشنی لە زۆر تیوبەوە پوچەڵکردەوە یەکێك لەمانە Yئادەم
و مایتۆکۆندریای حەوا بوو .
ئەمەش یەکێکە لە بەخششە مەزنەکانی خودای باڵادەستی
کارامە کــە زانست بە مرۆڤ دەدات تا بتوانێت گومانەکان بڕەوێنـێـتەوە و بیرو
باوەڕی خۆی تۆکمەتر بکات بۆ ئەوەی سەربەرز بێت لە هەردوو دونیا .
------------------------------------------------
و آخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق