==============================
خودای گەورە لەقورئانی
پیرۆزدا 1440 ساڵ لەمەوبەر فەرموویەتی :
[ وَقَالُواْ أَئِذَا كُنَّا عِظَاماً وَرُفَاتاً
أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقاً جَدِيداً * قُل كُونُواْ حِجَارَةً أَوْ حَدِيداً
] سورة الإسراء - 49 ,
50 -
واتە : ( بێ بڕوایان بەسەرسامیەوە دەڵێن : ئەگەر بووینە ئێسکی ڕزیو و پوکاو ، چۆن سەرلەنوێ زیندوو دەکرێینەوە بە خەلقێکی نوێ ؟ پێیان بڵێ ببنە بەرد یان ئاسن هەر زیندوو ئەبنەوە )
ئیستاش زانستی سەردەم
گەیشتە ئەو دەرەنجامەی جەستەی زیندەوەرەکان لەژێرخاکدا ئەگۆڕێن بۆ بەرد و
هەندێکیش بۆ کانزایەك ناسراوە بە [ کانزای ئاسنی پایرایت ] ئەمەش شێوگی کیمایی pyrite : FeS2 وەئەمەش زۆر جار پێی ئەوترێ زێری ساختە جونکە
بریقە و ڕەونەقێکی زێڕی هەیە :
وەدوای ماوەیەك ئەم کانزایە واتە ئەم ئاسنە بەهۆی شێ و رطوبەوە ئۆکسیدەیشن ئەکات واتە ژەنگ هەڵدێنی و ئەڕزێ !
کەواتە هەندێ زیندەوەر
لەدوای مردنی ئەبێتە ئاسن و زۆربەشیان ئەبنە بەرد، خودای گەورەش تەحەددای کافر و
بێ باوەڕانی کردووە و پێیان ئەڵێت ببنە بەرد یان ئاسن و ژەنگاویش بن ئێمە هەر
زیندووتان ئەکەینەوە .
- پرسیاری ئێمە ئەوەیە :
ئایا محمد چۆن زانی بۆی هەیە زیندەوەر لەدوای مردنی ببێتە بەرد یان ئاسن تاکو بەم
شێوەیە وەڵامی کافران بداتەوە ؟
******************************
سەرچاوە :
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق