=======================
زۆر بەداخەوە ئێمە
لەژینگەیەك پەروەردەکراوین کەلتور و داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان لەڕووی پەروەردەییەوە
زاڵبوون بەسەر بنەماچەسپاوەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بەڕادەیەك ئەگەر یەکێك
کارێکی حەرام بکات ئاسایی و نۆرمالە، بەڵام ئەگەر کارێك بکات پێچەوانەی عادەت و
داب و نەریتی کۆمەڵگای کوردی بێت ئەوا پێی ئەڵێن : نەکەی !! عەیبە !! جوان نیە !! کەچی ئەم دەستەواژانە لە ئاینی ئیسلامدا پولێکی
سووتاو ناهێنێ، بەڵکو
[ حلال و مباح ] لەگەڵ [ حرام ] کار و گوفتارەکان لێك جیائەکاتەوە .
[ حلال و مباح ] لەگەڵ [ حرام ] کار و گوفتارەکان لێك جیائەکاتەوە .
ئینجا یەکێك لە نەریت و
کەلتورە سەقەت و ناڕێكەکانی ئەم کۆمەڵگایەی ئێمە ئەوەیە بەچاوێکی زۆر سوك و دوژمن
ئاسا سەیری مرۆڤێکی کافر ئەکەن !!
یەعنی لەمناڵیەوە وا
فێرکراوین هەرچی کافرە :
- پیسە
- بێ عەقڵە
- دوژمنی ئێمەیە
- نەزان و دواکەوتووە
- زیناکەر و داوێن پیسە
- دز و ڕێگرە
- دۆزەخی و ئەهلی ئاگرە
- دۆزەخی و ئەهلی ئاگرە
- نابێ هاوڕێیەتی بکەین
- نابێ چاکەی لەگەڵ
بکەین
بـــــــــــەڵام ....!
بەڵام زۆر بەداخەوە ئەم
تێڕوانـــینە سەراپای هەڵەیە و پێچەوانەی فەرمایشتەکانی ئیسلامە .
بەڵێ سەراپای هەڵەیە
چونکە هەرگیز ئایینی ئیسلام پێمان ناڵێت دژایەتی کافر بکەین . بەڵکو ئێمە دژایەتی
ئەو کافرانە ئەکەین کەوا ستەمکار و خوێنڕیژ و دوژمنی ئێمەن و هەوڵ و پلانیان
لەناوبردنی موسڵمانان و ئیسلامە. واتە کافرێکی موسالم و شەڕنـــەکەری مەدەنی لە
ئەڵمانیا یاخود یابان یان ئەمریکا بۆخۆی خەریکی کەسابەت و کار و پیشەی خۆیەتی و
زیانی بۆ کەس نیە و هیچ کێشەی لەگەڵ موسڵمان نیە ، بۆچی تۆ ڕقت لێیەتی ؟ کێ ناڵێ
ئەم کافرە لەسەر دەستی تۆ موسڵمان نابێت و خودای گەورە ئەیکاتە یەكێك لە داعی و
بانگخوازەکانی ئەم سەردەمە .
بانگخوازی ئەڵمانی Pierre Vogel |
خودای گەورە لەقورئانی
پیرۆزدا پێمان ئەفەرموێت :
[ لا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ
أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ
] سورة المــمتحنة -٨-
واتە : ( بەدڵنیاییەوە خودای گەورە قەدەغەی ئەوەتان لێ
ناکات دادپەروەری و ڕەفتاری چاك لەگەڵ ئەو کافرانەدا بکەن کەوا جەنگیان دژ
نەکردوون و دژایەتی ئایــنیان نەکردوون و لەماڵ و شوێنی خۆتان دەریان نەکردوون،
چونکە بەڕاستی خودا دادپەروەرانی خۆش دەوێت . )
کـــەواتە ئەم ئایەتە پیرۆزە ڕێك پێچەوانەی ئەو کەلتور و
نەریتەیە کەئێمەی لەسەر پەروەردەکراوە بەهەڵە .
هەروەها ئەگەر ڕاشکاوانەتر بدوێـــین لەم سەردەمەدا
موسڵمان هەموو ژیانی بەندە لەسەر تەکنۆلۆژیا و ئامێرەکانی وەکو مۆبایل و سەیارە و
فڕۆکە و تیڤی و سەتەلایت و بەفرگر و سپلیت و هیتەر و گیزەر و گڵۆپ و کارەبا و حەپ و دەرمان و ئامێرە پزیشکیەکان و قوماش و جل و بەرگ و ....هتد کــــــە
ئەمانە زۆربەی هەرەزۆری دروستکراوی دەستی کافرەکانە ئێمە بەکاریان دەهێنیــن . زۆر
بەداخەوە هەندێ مەلا و مامۆستای ئایینی لەمیمبەرەکانەوە دوعا ئەکەن و ئەڵین :
خودایە هەرچی وڵاتی کوفرە لەناوی بەرە و تەخت و وێرانی بکە !!
ئەم دوعایە تاوانێکی زۆر گەورەیە چونکە وڵاتێك نەماوە
بەناوی وڵاتی کوفر بەڵکو هەرچی وڵاتی کوفرە ئێستا ڕێژەیەك موسڵمانی لێیە ! دواتریش
ئەگەر خودا ئەم وڵاتانە لەناوبات ئەوا تۆ ناتوانی چیتر هاواربکەیت و وتار بدەیت
چونکە هەموو کەل و پەلەکانی ناو مزگەوتەکەت دروستکراوی دەستی کافرەکانە !!
وە ئەوەی زیاتر دژایەتی ئێمەی موسڵمان ئەکات هەندێك لە
دەسەڵاتدارانی وڵاتانی خۆرئاوان نەوەك خەڵك و هاوڵاتیەکانی، مامۆستای ئایینی هەیە
ئێستا بووەتە تاجیر و بزنسمان لە وڵاتی چین کەل و پەل دێنـێـت و لێرە دەیفرۆشیتەوە
واتە خۆی پێ دەوڵەمەند کردووە ، دواتریش کە هاتە سەر میمبەر دوعایان لێ ئەکات !!
کـــەواتە ئیسلام هەرگیز کێشەی لەگەڵ کوفر نیە بەڵکو
کێشەی لەگەڵ زولم و ستەم و ناداگەری و خوێنڕشتن هەیە واتە ئەو کافرەی شەڕت ئەکات و
هاتووە لە وڵاتی خۆت وەدەرت ئەنێ و ئازادیەکانت زەوت ئەکات ئەوە دوژمنتە نەوەك
کافرێکی موسالم و مەدەنی .
===========================
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق