الاثنين، 8 يناير 2018

گومانی [ گومانەکان ] لە ئیسلامدا

Suspicion of suspicions in Islam
========================


بەشێك لەبێباوەڕان و مورتەدان گومانێكیان بڵاو کردۆتەوە ئەڵێن :
[ هۆکار و پاڵنەری سەرەکی بۆ ئەوەی من بـبمە مولحید و لەئیسلام دەربچم ڕێگری ئایینی ئیسلام بوو لە گومان ! واتە لە ئایینی ئیسلامدا گومان و شەك حــەرامە و نابێت بەهیچ شێوەیەك موسڵمان گومانی هەبێت لەهیچ بابەت و بەش و پایە و ڕوکنێك لە ئیسلامدا ، چونکە هەر کاتێ گومانت بۆ دروست بوو ئەوکات تۆ کافریت و خوێنت حەلالە !! ]
با بزانین ئاخۆ قسە و پاساوەکانی ئەمانە ڕاستە ؟
- ثیۆلۆجی لە ئیسلامدا هەڵدەقوڵێت لە بنکەی گومانەوە بۆ لوتکەی یەقین و بڕوابوون بە غەیب و پەنهان . کەواتە خودی گومان بەشێكە لە بنەما و پرەنسیپڵی ئیسلام ، خودای گەورە خۆی ئەڵێت تۆی مرۆڤی خاوەن عەقڵی ئازاد بڕوا بەهیچ شتێك مەکە کاتێك بەڵگەی لەسەر نەبوو، هەتا بڕوا بەخوداش مەکە ئەگەر بەڵگەی لەسەر نەبوو واتە بنەمای ئیسلام پێچەوانەی شوێنکەوتەی باوباپیرانتە بە کوێرانە ئەمەش لەئایەتەکانی قورئاندا بە ڕوونی ئاماژەی بۆ کراوە .
خودای گەورە خۆی لەزۆر ئایەتدا ئاشنامان ئەکات بە چەندین بنەمای گومان و شەك بۆ ئەوەی بە یەقینەوە خودا بپەرستین نەوەك بۆماوەییانە لەباوباپیرانمانەوە بۆمان مابێتەوە ..
ئەمانەش بەشێكن لەو ئایەتانەی مرۆڤ هاندەدات بۆ ئەوەی گومان بکات تا لێکۆڵینەوە Research بکات و بە عیلم و زانستەوە خودا بپەرستێ ، تەنانەت خودای گەورە دەیزانی هەندێ کات خودی پێغـەمبەریش (دروودی خوای لەسەر بێت) گومانی هەبووە لەهەندێ ئایەت !! بۆیە ئەگەر بۆ پێغەمبەر جائیز و ڕێگەپێدراو بێت گومان بکات ئەوا بێ گومان بۆ من و تۆش گومان ئاساییە . لەخاڵی پێنخەم ئاماژەم پێیداوە :
١- قل سيروا في الأرض فانظروا کيف بدأ الخلق ؟ واتە بەناو زەویدا بگەڕێـن و توێژینەوە بکەن لەسەر پەیدابوونی ژیان و یەکەم خانەی زیندوو Abiogenesis : The Origin of Life .
٢- أفلم ينظروا الی السماء فوقهم کيف بنينها وزينها ومالها من فروج ؟ واتە توێژینەوە بکەن لەسەر سەرەتای دروستبوونی ئاسمان و ئەستێرەکان Cosmology and Big Bnag  .
٣- فالينظر الأنسن مم خلق ؟ واتە توێژینەوە بکەن لەسەر سەرەتای پەیدابوونی مرۆڤ و پەیڵەنتۆلۆجی Paleontology  .
٤- وإن کنتم في ريب مما أنزلنا علی عبدنا فأتوا بسورة من مثله وادعوا شهداءکم من دون الله إن کنتم صـدقین . واتە : ئەگەر تۆی مرۆڤی خاوەن عەقڵی ئازاد گومانت هەبوو لەم قورئانە ، ئەوا  مافی خۆتە بەڵام پـێـویستە سورەتێکی هاوشێوەی سورەتەکانی قورئان بـهێنیت بەو مەرجەی کۆپی پێستی قورئان نەکەی تەنها یەك دوو وشەی لێ بگۆڕیت !
٥- فأن کنت في شك مما أنزلنا إليك فاسأل الذين يقرءون الکتاب من قبلك . واتە : ئەی محمد ئەگەر تــۆ گومانت هەیە لەوەی بۆتۆمان دابەزاندووە لەبارەی نەوەی ئیسرائیلەوە ئەوا پرسیار بکە لەو کەسانەی پێش خۆت کە لەتەورات شارەزان و دەیخوێننەوە .
---------------------------------------------------

کەواتە خودای گەورە خۆی ئەفەرموێت کوێرانە و بێ زانستScience    بڕیاد مەدە کە خودا هەموو شتێکی خەلق کردووە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکت هەبێت و نەزانیت چۆن خەلق کراوە و چی تیایە و قەبارە و بـڕ و دایمێنشن و بارگە و وزەکەی چۆنە ، واتە وەکو ئەو کەسانە مەکەن هەمیشە ئەڵێن : خودا خودا .. خودا خۆی ئەزانێ و بەس !
بۆیە تۆی مرۆڤی خاوەن عەقڵی ئازاد هەمیشە بۆت هەیە گومانت هەبێت بەڵام بەو مەبەستەی بگەیتە یەقین و دڵنیایی و لێکۆڵینەوە بکەیت نەوەك تەنها ئامانجت دژایەتی و ناشرین کردنی ئایین و موسڵمانان بێت .
کـــەواتە ئەم گومانەی بێ بڕوایان و پاساوەکانیان کە باسی ئەکەن دەربارەی گومان هیچ گومانی تیا نیە کە گومانێکی پووچە !!



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...