بوون لە نێوان
پەرەسەندن و دیزاینی زیرەك
---------------------------------------------------
نووسینی :
کارزان كوزمولوجيست
29-3-2014
بیردۆزی التصمیم
الذکي Intelligent Design خەریکە دەبێتە یاسایەکی جێگیر لە ناوەندە زانستیەکان
و رۆژ لە دوای رۆژ لە جیهاندا شوێنکەوتووانی زیاد دەکات لە زانایان و فەیلەسووف و تایبەتمەندەکان
چونکە ئەم بیردۆزە لەسەر بنەمای زانستی و
لۆژیکی هەنگاو دەنێت و زۆر بە وردی لە بەش و پێکهاتەکانی بوون و ژیان دەکۆڵێتەوە .
فەلسەفەی ئەم بیردۆزە بریتیە لە دانەپاڵی دەستێکی زیرەك و دانا کە لە دەرەوەی ئەم
گەردوونەیە بۆ بوونی هەموو بەشەکانی
گەردوون نەوەك هەموو مێتریالەکانی زیندوو و نازیندوو بە رەهەندێکی خەیاڵی و دوور
لە بنەماکانی زانست و لۆجیك پارافرەستیك بکەی و بیگێریەوە بۆ ملیارەها ساڵ پێش ئێستا
و بە کەیف و دڵی خۆی رێزبەندی و پۆلینی زیندەوەران بکەی!!
کاتێك سەرنج دەدەین
لە بوونەوەران کە بە تەصمیم و دیزاینێکی یەکجار ورد و رێك و تەواو دروستکراون لە
ئاستێکی رێکخستنی یەکجار بەرزدان بۆیە بیگوومان دەبین کە : (( لە پشت هەموو رێکخستنێکی
زیرەکانە رێکخەرێکی ''زیرەك'' هەیە )) .
هەر ئەم
ئالۆزی و تەعقیداتەی ناو بوونەوەران بوو وای لە کۆمەڵێك زانا کرد بیربکەنەوە و رای خۆیان بگۆرن لە هۆکاری
ئیبهۆسی و پەرەسەندنەوە بۆ بوونی خودایەکی دیزاینەر و دانا لە سەرووی هەموو سروشت
و بووندا کە هەرگیز مرۆڤ ناتوانێ بە تەواوی وەسفی بکات و لێی تێبگات مەگەر بەو
ئەندازەیەی کە خۆی پێمان ناساندوە لە رێگای پێغەمبەرانەوە ، چونکە ئەگەر
دروستکراوەکانی ئەوەندە ئالۆز و رێك و ورد و تەواو بن ئاخۆ دەبێ زاتی خودا خۆی چۆن
بێت ؟؟!
با چەند
نموونەیەك وەربگرین :
- پرۆفیسۆر ئەنتۆنی
فلۆو کە یەکێک بوو لە مولحیدە جیهانیە بەناوبانگەکان و زیاتر لە 50 ساڵ بانگەوازی
دەکرد بۆ ئیلحادیەت و زیاد لە 30 کتابی
داناوە لەسەر ئیلحاد ، بەلام لە دواییدا کە زانست و تەکنۆلۆژیا پێشکەوت و پەردەی
لادا لەسەر ئەو سیستەمە ئالۆزە نەبینراوەی لە کرۆکی بوونەوەراندا هەیە کە لە جیهانی
مایکرۆییدا شاراوە بوو لە ناو خانەکانی زیندەوەران ، فلۆو بۆی دەرکەوت ئەم هەموو رێکخستن
و وردەکاریە هەرگیزا و هەرگیز ناکرێ دەرەنجامی صودفە یان سروشت بێـت ، بۆیە لەدوای
توێژینەوەیەکی وردی خانەی زیندوو The Cell لەگەڵ تێرامان لەم گەردوونە زەبەلاح
و گەورەیە بۆی دەرکەوت "کە بێگومان دەبێ خودایەك هەبێ و هەبووە کە بوونەوەرانی
بەم دیزاینە لەرادەبەدەر رێك و تەواوە دارشتوە و خەلقی کردوون" هەروەها لە
دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی فلۆو دەڵێت : " یەکێکی تر لەو فاکتەرانەی کە وای
لێکردم بڕوا بە خودا بێنم زانای بەناوبانگ ئەلبێرت ئەنشتایین بوو کە ئەویش بڕوای
بە دیزاینەری گەردوون هەبوو واتە خودای گەورە " . وە ئێستا فلۆو بروای بە خوای
گەورە هێنا و دەڵێت هیچ خودایەك نیە جگە لە الله .
- وە هەروەها
زانای کیمیای زیندەیی فرانسس کریك بەرەگەز بەریتانی یەکێك بوو لە سەرخەرانی بیردۆزی
ئیڤەلۆشن بەلام ئەویش رای خۆی گۆڕی و وتی : پەیکەرێکی ئالۆز و معقدی وەکو DNA هەرگیز ناکرێ بەرهەمی صودفە یان
سروشت بێت بەڵکو دەبێ رێکخەرێك و دیزاینەرێکی زۆر زیرەك هەبێ کە ئەمانەی بەم شێوەیە
دیزاین کردووە ، وە هەروەها دەڵێت لەناو خانەیەکی زۆر بچوکدا ئەم هەموو دەزگایە
کاردەکەن کە "وێستگەی وزە و کارگە وتەکنۆلۆژیایەکی زۆر ورد و رێك و بنکەی
داتای ئالۆز و سیستەمی زەخیرەکردن و پالاوتگەی پێشکەوتوو و پەردەی خانەی هۆشیار کە
دەزانێت لە دەرەوە و ناوەوەی خانەدا چی روودەدات" کە دەبێ ئەمانە هەر
هەموویان لەیەك کاتدا کار بکەن ، بێ گوومان دیزاین کراوە و دەستی خالقی پیوە دیارە
بە رەهایی .
- بەهەمان شێوە
لەدوای سەرهەڵدانی بیردۆزی التصمیم الذکي یان دیزاینی زیرەك زانای مایکرۆ بایۆلۆژی "دۆگی ئێکس"
دەڵێت :
"ئەگەری"
دروست بوونی تەنها یەك پرۆتینی ناو خانە دەیسەلمێنێ دیزانەرێك هەیە لە پشتی ئەم گەردوونەدا
، کاتێك ئێکس یەك بلیۆن ساڵی دانا وەکو رەخسناندنی بوارێك بۆ تەنها دروست بوونی یەك
پرۆتین بۆی دەرکەوت کە ئەگەرەکە زۆر زۆر زۆر لاوازە بەرادەیەك هەر جێگای سەرسورمانە
! ئەگەرەکەی بریتی بوو لە یەك لەسەر دە توان سەد و شەست و چوار ، بە رەنووس :
{{ یاسای
ئەگەر
ئەگەر =
ژمارەی جارەکان کە لەوانەیە کەوتنەوەی رووداوی تێدا دووبارە بێتەوە ÷ ژمارەی جارەکان کە رووداوەکەی تێدا روودەدات }}
1 /
100000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000
کە ئەم رەنووسە
هیچ لۆژیکێك قەبوولی ناکات کە تەنها یەك پرۆتین بە بێ دایزاینەر دروست بووبێت لەکاتێکدا
ماوەی یەك بلیۆن سالیشی پێدابوو لە هەژمارەکانی بۆ یەك پرۆتین !!! ئەی دەیان هەزار
ئەندامۆچکەی وەکو پرۆتین لە ناو خانەك کە بەچاو نابینرێت ؟؟!!! ئەی دروست بوونی زیاتر
لە 150 ملیۆن جۆری زیندەوەر ؟!!!
هەروەها "بیل گیتس" دەڵێت :
{{ ناوکە ترشی DNA بریتیە لە پرۆگرامێکی کۆمپیوتەری بەڵکو لە هەموو پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەری ئالۆزترە بە موطلەقی ، وە ئەمەش گرینگی خۆی هەیە چونکە ئێمە دەزانین کە هەموو پرۆگرامیك لە لایەن پرۆگرامسازەکانەوە دێن "البرمجي" واتە هەموو زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی زیرەکەوە دێن نەوەك لە هیچەوە ، هەر بەم شێوەیەش کاتێك زانیارییەکانی ناو DNA دۆزرانەوە بێ گومان دەبێ ئەمانەش لە سەرچاوەیەکی زیرەکەوە هاتبن کە دیزاینی کردووە }}
{{ ناوکە ترشی DNA بریتیە لە پرۆگرامێکی کۆمپیوتەری بەڵکو لە هەموو پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەری ئالۆزترە بە موطلەقی ، وە ئەمەش گرینگی خۆی هەیە چونکە ئێمە دەزانین کە هەموو پرۆگرامیك لە لایەن پرۆگرامسازەکانەوە دێن "البرمجي" واتە هەموو زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی زیرەکەوە دێن نەوەك لە هیچەوە ، هەر بەم شێوەیەش کاتێك زانیارییەکانی ناو DNA دۆزرانەوە بێ گومان دەبێ ئەمانەش لە سەرچاوەیەکی زیرەکەوە هاتبن کە دیزاینی کردووە }}
کەواتە با ئێستا
بپرسین ئاخۆ رێژەی ئەم دیزاینە زیرەکە {{ Intelligent
Design }} چەندە
لە ئاستی گەردیلەیی ؟
وەلام :
دیزاینی زیرەك
دەڵێت سەرەنجامی رێژەی جیاوازی دیمەتەری ناوکەکانی گەردیلە لە دووری و نزیکی يەوە
بە بڕی یەکسان لە پێچەوانەی ئاراستەدا دەکاتە :
1 /
1000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000
واتە 1 لەسەر
10 توان سەدو 120 نزیکەی دوو دیشلیار یەکەی ژمارەیی ئەگەر دووری دیمەیتەرەکانیان لەیەك
نزیكخرانەوە یان دوورخرانەوە ئەوا سیفەتی بوونی "گاردنی" لەدەست دەدەن .
نامەوێت زۆر
درێژە بە باتەکەم بدەم بەلام بە پێویستی دەزانم کەوا ڕای زانای مولحیدی گەردوونناس
لیونارد سیسکیند Leonard Susskind تان بۆ باس بکەم کە دەڵێت : {{هیچ عەقڵێكی تەواو باوەر بەوە ناکات
گەردوونێكی وەها ئالۆز و لە ئاستی 120 پلەی توانی هێزی ژمارەی دەیی رێکخرابێت و بڵێــین ئەمە بە صودفە دروست بوو یان
کاری سروشتە ! بەڵکو پێویستی بە دیزانەر و موصەمیمێکی زیرەك هەیە . وە دەڵێت زانایانی
فیزیا لەوە دەترسن کە ئایین بە فیزیا تێكەڵ ببێت!! چونکە ئەوکات راستی ئایینەکان دەردەکەوێت
بۆ خەڵك }}
کەواتە دەبێ ئەوە
بڵێن : خودای گەورە زۆر بە ورد و ڕێـکی هەموو شتێکی درووست کردوە بە ئەندازە و قەدەری
خۆی کە زانستی نوێ و زانایان ئەمەیان بۆ سەلماندین و پاڵپشتی ئاینە ئاسمانیەکانیان
کردینەوە .
لە کۆتاییدا
ئەم ئایەتەتان بیردەخەمەوە کە لەگەڵ ئینتەلەگێنت دیزاین هاوتیۆرە :
{ إِنَّا
كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ } سورة
القمر - 49
بێگومان ئێمە
هەموو شتێكمان بە ئەندازەی خۆی دروست کردووە .
---------------------------------------------------------
**************************************