الخميس، 11 يناير 2018

قورئان ١٤٤٠ ساڵە باسی کردووە

=================================






هەرچەند زانایان توێژینەوە بکەن لە یەکەکانی پێکهاتەی بوون بە زیندوو، و نازیندووەوە زیاتر شکۆمەندی و گەورەیی قورئانی پیرۆزمان بۆ دەردەکەوێت .
زانایان توانیان ڕاستیەکی تر بسەلمێنن کەوا سەدان ساڵە کافر و مولحیدەکان ڕەخنەی لێ ئەگرن و بەئەفسانەی پێشینان و هەڵەی قورئان هەژماریان ئەکرد، بەڵام خۆشبەختانە ئیستا زانستی سەردەم سەلماندی :
- ئاسمان قسەدەکات
- زەوی قسەدەکات
ئەمانەش دوو ڕاستین لە قورئاندا ئاماژەی بۆ کراوە هەروەكو خودای گەورە فەرموویەتی :
[ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ ] سورة فصلت -11-
واتە : ( دوای ئەوەی خودای گەورە ئاسمان و زەوی خەلق کرد ، ئینجا ڕووی کردە ئاسمان لەکاتێکدا دوکەڵ بوو؛ بەئاسمان و زەوی فەرموو : فەرمانبەردار و ملکەچ بن، بەخۆشی خۆتان یان بەزۆر بتانخەمەوە ژێر دەسەڵاتی خۆمەوە ؟! ئاسمان و زەوی وتیان : ملکەچی تۆین و چۆن دەفەرموویت وادەکەین ) .
ئیستاش ئەمەش دەقی دەرەنجامەکانی توێژینەوەی زانایانە :
- زەوی قسە دەکات :

Earth Speaks in an Inaudible Voice , Earth’s hum turns out to be just one of the many enigmatic signals resonating in the range known as infrasound. Broadly defined as sound waves longer than 56 feet, infrasound lies below the rumbling 20-hertz bass notes at the threshold of human hearing.
سەرچاوە : ← ئێرە کليك بکە


- ئاسمان قسە دەکات :

Bell Labs' Holmdale Horn Antenna in New Jersey picked up an odd buzzing sound that came from all parts of the sky at all times.
"When we first heard that inexplicable 'hum,' we didn’t understand its significance, and we never dreamed it would be connected to the origins of the universe," Penzias said in a statement. "It wasn’t until we exhausted every possible explanation for the sound's origin that we realized we had stumbled upon something big."
سەرچاوە :   ← ئێرە کليك بکە


ئــێستا کافر و بێ دینەکان چیتان بۆمایەوە ؟ بۆ ئەوەی جەنابت قورئان بەدرۆ بخەیتەوە ئەبێ سەرەتا ئەزیەت بکێشی و زانست بەدرۆ بخەیتەوە ! ئەمەشیام ئیمپـــــۆسیبل واتە ئەستەمە !
-------------------------------------------------

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...