الجمعة، 12 يناير 2018

ژمارەکان ئیڤەڵوشن بەدرۆ ئەخەنەوە

=======================


سەرەتا با پێناسەیەکی ئیڤەڵوشن بکەین :

Evolution : is changes in gene frequency in a population from one generation to the next and large-scale evolution the descent of different species from a common ancestor over many generations.
سەرجاوە : ئێرە کلیك بکە

لەهەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە ئەکات ئیڤەڵوشن پڕۆسەیەکی لەسەرخۆیە و بەهێواشی گۆڕانکاری ئەکات و جۆری نوێ دێنێتەکایەوە :

"The preservation of many transitional forms, through layers representing a length of time, gives a complete
record of slow and steady evolution."

بەڵام ئیستا زانایان و سەرچاوە زانستیەکان پێمان ئەلێن ژمارەی جۆری ئاژەڵەکان لەسەر زەوی زۆر زۆر زۆر زۆر لەوە زیاترە کە پێشتر خەمڵێنرابوو ، ئاشکرایە یەکەم خانەی زیندوو بەدیهێنراوە نزیکەی 4,000,000,000 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر ،  وە ئەگەر بێت و بەپرەسیپڵەکانی ئیڤەڵوشن هەژماری جۆرەکانی ئاژەڵان بکەین لەگەڵ لەناوچوونە گشتیەکانیش ئەوا ئەبێ ژمارەی جۆرەکان لە چەند ملیۆنێك زیاتر نەبێت ، بەڵام ئیستا سەرچاوە زانستیەکان پێمان ئەلێن نزیکەی  1,000,000,000,000یەك ترلیۆن
 "species" واتە جۆری ئاژەڵ بوونی هەیە و لەهەر جۆرێکیش بە هەزاران و ملیۆنان و بلیۆنان دانــــــــــەی هەیـــــە !!


لەجەستەی یەك مرۆڤدا زیاد لە 100,000,000,000,000  سەد تــرلیۆن خانەی بەکتریا بوونی هەیە، وەلەزەویشدا نزیکەی ملیۆن ملیۆن ملیۆن ملیۆن ملیۆن ملیۆن خانەی بەکتریا و خانە سەرەتاییەکان بوونیان هەیە.


توێژەران لەساڵی 2013 لە گۆڤاری SCIENCE ئاماژەیان بەوەدا : ئێمە پێــویستمان بە 50 ساڵ هەیە لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی بەردەوام لەگەڵ تێچووی 50,000,000,000 $ بلیۆن دۆلار تەنها بۆ ئەوەی جۆرەکان ئاژەڵان لەسەر زەوی بدۆزینەوە و هەژماری بکەین .

هەروەکو ئاماژەمان پێدا لەسەرەوە یەکەم خانەی زیندوو بەدیهێنراوە نزیکەی 4,000,000,000 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەم هەژمارەبێت پێویستە زەوی هەر ساڵێك 200 جۆری نوێ لە ئاژەلەکان بەرهەم بهێنێت، ئەمەشیان ئەستەمە چونکە ئەگەر وابووایە ئیستا ئێمە لەم 2018 ساڵەی ڕابردوو ئەبوایە  403,600  جۆری ئاژەڵی نوێ بەرهەم بهاتبایە و لەبەرچاومان بە شێوەی ئیڤەڵوشن و ناچراڵ سێلەکشن، بێگومان ئەمەش هەرگیز لۆجیکی و زانستی نیە چونکە ئێمەی مرۆڤ سەدان ساڵە توێژینەوەی زانستی ئەکەین و هیچ شتێکی لەم جۆرەمان بەدینەکردووە .
ئەمەش نەبینراوە و بوونی نیە کەواتە ئیڤەڵوشن تەنها درۆیەکە و تیۆرەیەکی ساختە و فەیکە ! کەواتە ئەم ترلیۆن جۆرەی ئاژەڵان لەکوێ هات ؟



-------------------------------------------------
سەرچــاوە : ← ئێرە کلیك بکە



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...