الجمعة، 19 يناير 2018

قوڵایی دۆزەخ چەند مەترە ؟

======================

بێگومان هەموو بەدیهێنراوێکی خودای پەروەردگار بەپێوانە و ئەندازەی تایبەتی خۆیەتی هەروەکو لەقورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی : { إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ } سورة القمر -49-
واتە : ( من هەموو شتێكم بەئەندازە و پێوانە بەدیهێناوە ) .
بێگومان دۆزەخیش یەکێکە لەبەدیهێنراوە گەورە و زەبەلاحەکانی خودای گەورە کەوا پڕیەتی لە ئاگر و بەرد، لەوڕۆژەوەی خەلق کراوە بڵێسە ئەدات و گەرم دەبێت بۆ ئەوەی لەڕۆژی قیامەتدا کافر و ستەمکار و دووڕووەکانی بخرێتە ناوی و بسوتێن لە مرۆڤ و جن و شەیطانەکان .. خودای گەورە پەنامان بدات .
کەواتە با بزانین قوڵایی دۆزەخ چەندە ؟ 

پێغەمبەر دروودی خوای لەسەربێت دەفەرموێت :
- { عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، قَالَ : كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَسَمِعْنَا وَجْبَةً ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " أَتَدْرُونَ مَا هَذَا ؟ " قُلْنَا : اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ ، قَالَ : " هَذَا حَجَرٌ أُرْسِلَ فِي جَهَنَّمَ مُنْذُ سَبْعِينَ عَامًا ، الآنَ حِينَ انْتَهَى إِلَى قَعْرِهَا " } .
- واتە : (لەئەبو هورەیرەوە فەرموویەتی : ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین دروودی خوای لەسەربێت گوێبیستی دەنگێکی گەورەبوون وەکو ڕمبەیەك بوو، پێغەمبەریش فەرمووی : ئەزانن ئەمەچیە ؟ وتمان خودا وپێغەمبەرەکەی ئەزانن، پێغەمبەریش فەرمووی : ئەمە بەردێکە 70 ساڵ لەمەوبەر فڕێـــدراوەتە ناو ئاگری دۆزەخەوە ئێستا گەیشتنە بنکەی دۆزەخ )
ئێستاش هەژمارێکی فیزیایی ئەکەین بۆ ئەم 70 ساڵە :
لەم فەرموودەیە بۆمان ئاشکرابوو [بەربوونەوەی سەربەست Free fall] لەئاگری دۆزەخدا لە لووتکەوە بۆ بنکە 70 ساڵی ئەوێت .
کەواتە دراوەکان ئەمانەن :
١- کات t : 70 ساڵ
٢- هێزی کێشکردنی زەوی لەدونیادا  g : 9.81 m/s^2

داواکراو : قوڵایی دۆزەخ بەمەتر ؟

شیکار :

کەواتە قوڵایی دۆزەخ بەگوێرەی هێزی کێشکردنی زەوی ئەگاتە 23,252,388,913,152,000,000  مەترە !!
بە کیلۆمەتر ئەکاتە [23,252,388,913,152,000] بیست و سێ کوینتلیۆن و دووسەد و پەنجاو دوو کوادرلیۆن و سێ سەد و هەشتا و هەشت ترلیۆن و نۆسەد و سیانزە بلیۆن و سەد و پەنجا و دوو ملیۆن کیلۆمەترە . ئینجا خودای گەورە سوێندی خواردووە دۆزەخ پڕبکات لە جن و مرۆڤەکان ئەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خودایان نەدەکرد لەدونیادا و گاڵتەیان بە قیامەت و زیندووبوونەوە و بەهەشت و دۆزەخ دەهات [.....لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ] سورة السجدة -١٣- .

واتە قوڵایی دۆزەخ زیاترە لە مەودای نێوان زەوی و ئەستێرەی Alpha Centauri کە نزیکترین ئەستێرەیە لە زەوی لەدوای خۆرەوە . ئەستێرەی ئەلفا سێنتۆری نزیکەی 43,700,000,000,000 کیلۆمەتر لێمانەوە دوورە .
کەواتە مەودای قوڵایی دۆزەخ 532091  جار زیاترە لە دووری نێوان زەوی و ئەستێرەی Alpha Centauri ، بەواتایەکی تر ئەگەر کەسێك بخرێتە ناو دۆزەخەوە وەکو ئەوەوایە ئەوەوایە پێنج سەد و سی و دوو هەزار و نەوەد و یەك جار لەزەویەوە بچیتە ئەستێرەی Alpha Centauri ..!! سبحـــان الله !!
======================
تێبینی : ئەم هەژمارە فیزیاییەی لەسەرەوە سەلماندمان بەگوێرەی هێزی کێشکردنی زەویە لەدونیادا ، بەڵام لەقیامەتدا زەویەکی تر هەیە هەروەکو خودای گەورە دەفەرموێت : { يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ ۖ وَبَرَزُوا لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ } سورة ابراهيم -48-
کەواتە لەقیامەتدا لەسەر زەویەکی تر دەژین وەبێگومان زەوی قیامەت گەورەترە لەم زەویەی دونیا ، کەواتە بۆی هەیە هێزی کێشکردن زیاتر بێت . کەواتە ئەگەری هەیە قوڵایی دۆزەخ زۆر لەمەش زیاتر بێت کە هەژمارمان کرد چونکە پەیوەندیەکی ڕاستەوانە هەیە لەنێوان هێزی کێشکردن و خێرایی .
==========================

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...