- گەورەترین ئیعجازی زانستی -
===================
سەرەتا با پێناسەیەکی هۆلۆگرام
بکەین :
[[
What is a hologram?
A hologram is a physical structure that diffracts light into an image.
The term ‘hologram’ can refer to both the encoded material and the resulting
image. ]]سەرچاوە : http://holocenter.org/what-is-holographyواتە : هۆلۆگرام چیە ؟ هۆلۆگرام بریتیە لە وێنەیەکی تەنداری سێ دووری
لەڕیگای ڕووناکیەوە بەرهەمدێت یاخود لەڕێگای تیشکی لەیزەرەوە ڕەنگدانەوەی ئەبێت
لەسەر شاشەیەك.
کەواتە ئەوتوانین بڵێین هۆلۆگرام
لە وێـــنەیەکی لەیزەری خاوەن سێ دووری 3D خۆی ئەنوێنێ لەسەر
وێنەیەکی تارمایی .. وە بۆ ئەوەی هۆلۆگرام دروست بکەی بۆ تەنێکی ماددی سەرەتا ئەبێ
تیشکی لەیزەر ئاراستەی تەنەکە بکەی ئینجا تیشکدەرێکی تر دێت بۆ ئەوەی ڕووناکی
دراوە ببڕێت کە لە تەندارەکەوە هاتووە ئینجا لە پۆینتی intergraded ی
هەردوو تیشکەکە وێنەیەك ئەگیرێت وە کاتێك تیشكی لەیزەری سێهەمی ئاراستەی وێنە
گیراوەکە ئەکەین ئەوا ڕێك وێنەیەکمان بۆ دروست ئەبێت وەکو تەندارە بنەڕەتیەکەی
پێشوو وایە بەڵام وێنەیەکی ڕووناککراوەیە [brightness ] تیشکدەرە
و شەیپەکەی 3D و ڕێـك تەریبی تەنداری یەکەمە ، واتە
ئەگەر بمانەوێ هۆلۆگرامی مرۆڤێك دروست بکەین ئەوا لەکۆتاییدا وێنەی ئەو مرۆڤە
ئەبــینیـن بەڵام وەك بڵێی ئەو کەسە لە شاشەکە هاتۆتە دەرەوە و بە شێوەیەكی
ڕاستەقینە بوونی هەیە . کەچی لە راستیشدا تەنها کۆمەڵێ فۆتۆنی تەنداری لەیزەریە .
ئەمە وێنەیەیەکی ڕوونکردنەوەیی هۆلۆگرامە :
![]() |
- هێڵکاری هۆلۆگرام - |
---------------------------------------