الجمعة، 19 يناير 2018

دەبابەکانی پێغەمبەر !!

==============

ئایا ئەزانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لە غەزای "حــنين" دەبابەی بەکارهێناوە وەکو داهێنانێك بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لەو شەڕەدا ڕایانکردبوو چووبوونە طائف لەوێ لەناو قەلایەكی تۆکمە خۆیان حەشار دابوو ، پێغەمبەریش دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ هاوەڵان بڕیاریدا سێ جۆر چەك بەکار بهێنێت :
یەکەم : دەبابە
دووەم : مەنجەنیق
سێهەم : تەختەی دڕکاوی
=======================
بەڵام دەبابەکانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لە دار و تەختە دروستکرابوون سەربازەکان ئەچوونە ناوی بۆ خۆپاراستن لە تیری دوژمنان و پێی ئەجوونە پێش بۆ ڕووخاندنی دیوار و ئاودیوبوونی جەنگاوەران بەکار دەهات لە دیوارە بەرزەکان .
ئەکرێ شێوەی دەبابەکان بەم تایتلە بێت وەک لە وێنەکە دەرکەوتووە بە پێی وەسفەکەی شيخ الدکتور علي محمد الصلابي کەوا لە کتێبی { غزوات الرسول } باسی کردووە لە لاپەڕە ٢٩٤ .

هەروەها لە معجم المعانی باسی کراوە لە واتاکانی وشەی الدبابة :


تعريف و معنى دبابة في معجم المعاني الجامع - معجم عربي عربي


دَبّابة: (اسم)
الدَّبَّابَةُ : آلةٌ كانت تُتَّخذ قديمًا للحَرْب وهَدْم الحُصُون ، يختبئ الجنودُ في جوفها ثمَّ تُدفَعُ بشدَّة تجاه الحِصْن فتنقُبه وتهدِمُه وفي حديث عمر : حديث شريف قال : كيف تصنعون بالحُصون ؟ قال : نتَّخِذ دبّاباتٍ يدخُل فيها الرجال /


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...