السبت، 20 يناير 2018

ئاوێـتـەی قـوڕئان و گەردوون لە کۆسمۆلۆجیدا

=========================

ئەگەر بڵێــین گەردوون [پێش] سەرەتاکەی [هیچ] بوو بەواتای نەبوون ، ئەوا لە ڕاستیدا هیچێکی فیزیایی بووە نەوەك هیچێکی ڕەها . وە بە دڵنیاییەوە لەسەر خوێنەر ئەستەمە وێنای [هـــیچ] بکات لە ئەندێشە و مێشکی خۆی !
لەم مەقالە زانستیەدا ( چوار ) ستەیشنی گەردوون باس ئەکەم لەگەڵ ( چوار ) M ستەیشنی قورئان /
.

>>> ستەیشنی A :
لەم بارەدا کەوا بوونی [هیچ] باسدەکرێت لە سەردەمی ئێستادا بە بەڵگەی ناونراو بە { Vacuum Fluctuations } وە ئەگەر لەرەلەری بۆشایی توانرا بهێنرێتە بوون بۆ وزە و ئەمەش بەدوایدا دەرئەکەوێت بە شێوەیەك لە شێوەکان لە [شوێن & کات]دا ئەگەر باردودۆخی گونجاو بوونی هەبوو ، یەکێك لەم بارە پێویستانە بوونی چەمانەوەی پۆزەتیڤ لە شوێکاتدا کەوا ئەبێتە هۆی گۆڕانی لەرەلەری بۆشایی بۆ بوونێکی ماددی ڕاستەقینە و [ چڕی ] پۆزەتیڤی وزە لە توێـیەکدا ، بەو مانایەی لەرەلەرەکانی بۆشایی توێـی خۆی بەرهەم دێنێت لەکاتی فەراهەم بوونی چەمانەوەی پۆزەتیڤ ، وە شایەنی باسە هەموو لەرەلەرەکانی بۆشایی لە فۆڕماتی پارتیکڵدان یان فایلدی مەجازین بەپێی ئەوەی تیۆرەی فایلدەکانی کوانتەم باسی ئەکات .

دەرکەوتنی وزەی بۆشایی ناوئەبرێت بە [کاریگەری کازیمێر - Casimir Effect ] کەوا زانای هۆلەندی هێندریك کازیمیر (1909 – 2000) دۆزیەوە و کرا بە تیۆرە لە ساڵی 1948 ، وە ئەڵێت هێزێکی کێشکردن دەرئەکەوێت لەنێوان دوو سلابدا بەو مەرجەی کۆنتاكت کرابێت و هاوتا بن، لەکاتی لەیەك نزیککردنەوەیان بۆ دووریەکی زۆر کەم ، ئەوکات ئەم هێزە پێچەوانە هاوڕێژە ئەبێت لەگەڵ دووری نێوان دوو سلابەکە، ئەمە پێی ئەوترێت بەرهەم هێنانی وزەیەکی نێگەتیڤ بە چــڕیەقەبارەیەکی پێچەوانە هاوڕێژە بوو لەگەڵ پلەی چوارەم لە دووری نێوان دوو سڵابەکە :

r = -hc / d^4
وە ئەمەش ناوئەبرێت بە وزەی بەرهەمهاتوو لە کاریگەری کازیمیر Casimir Energy وە ئەمەش دڵنیایی کراوەتە لە بوونی ئەم وزەیە لە تاقیگەکانی بێل لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی ورد و تەواو.
توێژینەوەکان دەربارەی تیۆرەکانی تر کراون لەسەر کاریگەری کازیمیر و هەژماریش کراون لەناو ڕووێکی گۆیی و بۆیان دەرکەوت وزەیەکی پۆزەتیڤ بەرهەم دێت لەناو بۆشایی گۆیەکە کەوا تیرەکەی a بە وزەچڕیەکی ڕاستەوانە هاوڕێژە لەگەڵ پلەی چوارەم بۆ نیوە تیرەکەی ، هەر لەم سۆنگەیەشەوە توێژینەوەی کاریگەری کازیمیر کراوە بۆ ئەندازەی شوێکاتی گۆیی وەکو بۆشایی ئاینشتاین و بۆشایی ڕۆبرستۆن کە ئەمانەش لەناو ئەندازەیی گۆیی بوون .
بەڵام پێویستە بیرخۆمانی بخەینەوە کەوا وزەی بۆشایی دەرناکەوێت تەنها بە کاریگەریەکی دەرەکی نەبێت ! وەکو چەمانەوەی شوێکاتی بۆ نموونە، وە بۆ ئەوەی بزانین چەند لە وزە بۆشایی بەرهەم دێنێت، ئەوە پێویستە بزانین بۆشاییەك بەقەد قەبارەی گۆی زەوی، بـڕە وزەیەك بەرهەم دێنیت بەشی ناوەندە پێداویستی کەسێك ئەکات بۆ یەك رۆژ ، ئەمەش واتە ئەو وزەیەی کەوا بۆشایی بەرهەمی دێنێت بۆ یەکەی ڕووبەر زۆر کەمە .
بەڵام چۆن وزەی کازیمیر بەرهەم دێت ؟
ئێمە دەتوانین لەوە تێبگەین کاتێك دوو سلابی کۆنتاکت بەرامبەر یەکتری دائەنێـین کە ئەمە گۆڕانی بنەمای بۆشایی ئەندازەییە . بوونی دوو سلاب ئەبێتە هۆی بڕینی لەرەلەرەکانی بۆشایی مەجازی و ئەگۆڕێت بۆ لەرەلەری ڕاستەقینە ، لەبەر ئەوەی لەرەلەرە دەرەکیەکان گەورەترن لە ناوەکیەکان کەوا لە نیوان دوو سلابەکە بوون ، ئەمەش ئەبێتە هۆی داڕشتنی پەستانێكی پۆزەتیڤ لە دەرەوە بۆ سەر سلابەکە و ئەمەش پەستانێکی نێگەتیڤ بەرهەم دێنێت و ئەبێتە هۆی ئەوەی لەیەك نزیك ببنەوە .
بەزمانی جیاوزیەکان ئەڵێــین [هیچ] وەکو جیاوازیەکی تەواوە Perfect Symmetry ئەگەر چەمانەو هەبوو ئەمە شکانی جیاوزیە و
ئەبیتە گۆڕانی باری [هیچ] >> بــۆ >> [بوون] .
بەم شێوەیە وزە بەرهەم دێت و دوای ئەوە ماددەش لەو وزەیە دروست ئەبێت،
توێژینەوە دەکرێت لە وزەی کازیمیر لە میانەی هەژمارێك کە پێی ئەوترێت بەهای چاوەروانکراو بۆ درێژکراوەی پاڵنەر – وزە ، بەتایبەتی تر هەژماری گوێزەرەوەی کات

0 < |T 00| > 0
وە ئەم برەش هەژمار کراوە لەلایەن زۆرێك لە توێژەران لە بۆشایی چەماوەی جیاوازدا ، ئەمەشیان دۆزیەوە کە بـڕێکی پۆزەتیڤە و و گەورەترە لە سفر [0] لە باری بۆشاییە داخراوەکان کەوا چەماوەی پۆزەتیڤی هەبێت .

وە کاتێك بڕەکەی وەرئەگرین و لە لای ڕاستی هاوکێشەکانی ئەنیشتایین دایئەنێین ئەبینین کەوا ئەبێتە سەرچاوەیەك بۆ وزەی گەردوون ، وە پێمان ئەڵێت سەرەتا گەردوون خاوەن قەبارەیەکی بچووك و سنوردار بووە ، واتە سفر نەبووە هەروەکو لە گەردوونەکەی فرێمان سفر بوو، یان ئەم قەبارەیە بچووك بووبێت بە بڕی دیمێنشنەکانی بلانك [ نەگۆڕی بلانك :  J.s6.6260693 × 10^-34 ] ئەگەر بڕەکەی پشتی بەستبێت بە [کــــات] لەگەڵ پشت بەستنی بە دابەشکردنی گەرمی ئەوا ئەتوانێت گەروون بەرهەم بێت و بەرەوپێش بچیت لەگەڵ کات بە درێژکراوەی وزەکەی کەوا خۆکارانە بەرهەم دێت لە وزەی کازیـمیر ، وە لەدوای ئەمـە پەرچە کارلێکی گەرانەوە Back-  reaction بۆ ئەم وزەیە بەرهەم دێت لەگەڵ ئەندازەی بۆشایی،
وە کاتێك ڕاسکردنەوە گەرمیەکانی وزەی کازیمیر وەرئەگرین و کاریگەری ئەمەش لە بەرەوپێش چوونی گەرمی گەردوون ئەدۆزینەوە ئەبێتە گەردوونێکی وەکو ئەوەی زانا [ئاینشتاین] باسی ئەکرد، کەوا ئەمەش لە ئەنجامە کۆتاکانی هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ گەردوونی [ڕۆبرتسۆن] و [کاڕ] کەوا پشتیان بە کات بەستبوو .


>>> ستەیشنی B :
ئەبینین وزەی بۆشایی کازیمیر ڕوون ئەبێتەوە لەکاتی کارلێکی کاردانەوەی لەگەڵ ئەندازەی شوێکات بۆ گەردوونێك بـــە بەردەوامی فراوان ئەىێت بە ناوەندێك جیاوزە لەو ناوەندەی کەوا فریدمان پێشنیازی کردبوو کاتێك ئەڵێت چـڕی وزە دەکەوێت بە ناوەندەبڕی 1 / a ^ 2 نەوەك 1 / a ^ 3 ئەمەش واتە بەرهەمهێنانی ماددە/وزە بە ناوەندە پێچەوانە هاوڕێژە بوون لەگەڵ نیوەتیرەی گەردوون ، وە بەپێی ئەم سامپڵە ئەکرێ وێنای ئەوە بکەین گەردوون بەرهەمهاتووە بە وزەی کازیمیری لە ئەنجامی چەمانەوەی شوێکاتی سەرەتایی زۆر گەورە ، دوای ئەمە ئەم وزە کازیمیریە کارلێکی کردووە لەگەڵ ئەندازەی شوێکات و وای کردووە گەردوون فراوان بێت . هەروەها ئەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کەوا یاسای هابڵ ئاماژە بە بوونی درێژبوونەوەیەکی هەڵئاوسان ئەکات بۆ گەردوون لەگەڵ ئەوەی لە توێـیەکی سفری دەرنەچووە ، واتە ئەگەر هاویەك بوونێك بکەین لەسەر یاسای هابڵ ئەبینین :

r(t) = r "0" e ^ H.t
لە کاتێکدا r "0" ناوەندە دووری نێوان دوو گەلەئەستێرەیە لە کاتی سفری .
هەروەها گەردوون سەرەتا پلەی گەرمی زۆر بەرز بوو دواتر دابەزی بە تێپەڕ بوونی کات و فراوانبوونی بە پێی ئەم هاوکێشەیە :
T = [ 10^10 / t ] X2
واتە دوای تێپەڕینی ( 0.01 ) چرکە لە دروست بوونی گەردوون پلەی گەرمیی دابەزیەوە بۆ 100,000,000,000 سەد بلیۆن پلە!! وە ئەم پلەیەش بەشی ئەوەی نەئەکرد پڕۆتۆن و نیۆتڕۆنەکان بەرهەم بێن ! تەنها بەشی ئەوەی ئەکرد ئەلەکتڕۆن و پۆسیترۆنەکان بەرهەم بێن هاوکات ئەم تەنۆلکانە بەرهەم دێن و زۆر بە خێرایی بە هەموو ئاراستەکاندا بلاو ئەبنەوە و بەر یەکتری ئەکەون و تیشەکان بەرهەم دێنن .


>>> ستەیشنی C :
[پۆزیترۆن  Positron تەنۆلکەیەکی سەرەتاییە لە پێکهاتەی ماددەی ئاسایی بەشدار نییە ، لەناوکی ئەتۆم و نیوترۆندایە ، بە دژەتەنی ئەلەکتڕۆن ناودەبرێت ، لەهەموو سیفات و تایبەتمەندییە فیزیاییەکان لە ئەلەکترۆن دەچێت تەنیا لە بارگەی کارەبایی نەبێت ، کە پۆزیترۆن بارگەی کارەبایی پۆزەتیڤ (موجەب) هەڵدەگرێت و بەڕادەی یەکسان بە بارگەی ئەلەکترۆن ، بەڵام بە پێچەوانەی ئەلەکترۆن کە بارگەی نێگەتیڤ (سالب) هەڵـدەگرێت ، لەکاتی بەرکەوتنی پۆزیترۆن بە ئەلەکترۆن لەناوچوونی ئەلەکترۆن – پۆزیترۆن ڕوودەدات واتە دەگۆڕێن بۆ دوو تیشك لە تیشکەکانی گاما ، بەو مانایەی دەگۆڕێن بۆ وزە لە شێوەی دوو وەیڤی ئەلەکترۆماگناتیکی کە هەمان فریکوێنسییان هەیە ، وە پۆزیترۆن کورتکراوەی وشەی (Positive Electron) ــە ،

positron the "antiparticle" of the electron,
because it turns out that Dirac 's discovery was ubiquitous .

>>> ستەیشنی D :
هەموومان ئەزانین تەقینەوەی کۆمپانیای تویوتا لە یابان هەرگیزاو هەرگیز نــابێتە هۆی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلێكی تەواو ڕێك و کامل !!
ئەی تەقینەوەی گەردوون چۆن بووە هۆی ئەوەی گەردوونێكی ڕێك و وردڕێژ و چەسپاو بەرهەم بێت ؟؟
بێگومان ئەم تەقینەوەیە لەگەڵ هەموو تەقینەوەکانی تر جیاواز بوو هەروەکو زانایان ئاماژەی بۆ ئەکەن تەقینەوەی گەردوون ئەگەر یەك لاسەنگی زۆر بچووك لە بڕی تیشەکەکان و بارگە و بارستەی پێکهاتەکانی ماددە و دووریەکان ڕوویدابوایە لە چرکەکانی سەرەتای تەمەنی ! ئەوا هەر ئەوکات لەناو دەچوو تۆش نەئەبووی تاکو ئەم بابەتە بخوێنیتەوە !!
بەڵام ئێستا باسی هەژمارێکی زۆر سەیر ئەکەین لە گەردووندا ئەویش [Golden Ratio ] واتە ڕێـــــژەی زێـــڕین یان phi .


ڕێژەی زێڕین بەسەر هەموو بەشەکانی گەردووندا بە زیندوو + نازیندوو جێبەجێ ئەبێت واتە دوو دووری وەرئەگرین لە خاێكەوە A بۆ خاڵی c بەڵام دووری B لە A و C دا = ڕێژەی زیـڕین = 1.61803398875

ڕێژەی زێڕینی کلکی گەلەئەستێرەیەك بۆ سەنتەرەتیشکدەرەکەی = 1.61803398875
سەیری ئەم وێنەیە بکە :

ڕێژەی زێڕینی هەردوو لێوی مرۆڤ بۆ لێوی خواروە و ژێر لووتی کاتێ خەندەیەك ئەکات = 1.61803398875

ڕێژەی زێـڕینی کەعبە بۆ باشوور و باکووری جەمسەری زەوی = 1.61803398875
سەیری ئەم وێنەیە بکە :

****************************************
****************************************
****************************************

>>> ئایا قوڕئانی پیرۆز ئاماژەی بەم ڕاستیە زانستیانە داوە ؟
با بەیەکەوە سەرنج بدەین و ئایەتەکان لەگەڵ ستەیشنەکانی سەرەوە بەراورد بکەین :


M ستەیشنی A :
==========
گەردوون لە هیچەوە دروست بوو هەروەکو لە ستەیشنی A ئاماژەمان پێی داوە ، لە سورەتی البقرة، ئایەتی 117 خودای باڵادەست فەرموویەتی :
{ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ..}
نزیکەی 1000 ساڵ لەمەوبەر [ ابن کثير ] بەم شێوە تەفسیری کردووە :
{{ قال ابن جرير : وبديع السماوات والأرض : مبدعهما . وإنما هو مفعل فصرف إلى فعيل ، كما صرف المؤلم إلى الأليم ، والمسمع إلى السميع . ومعنى المبدع : المنشئ والمحدث ما لم يسبقه إلى إنشاء مثله وإحداثه أحد . }} .
- واتە خودای گەورە ئاسمان و زەوی لە هیچەوە هێنایە بوون .. سبحان الله !

- ستراتیژ لە بابەت : ئایا جیاوازی چیە لە نێوان [خَلْق] و [بِدْع] ؟
خَلْق : واتە بەدیهێنانی تەنێك لە نەبوونەوە یان بوونی هەبووە لە ڕاندۆمدا بەلام دیزاین ئەکرێت، ئەبێ خەلق کامل و تەواو بیت .
بِدْع : واتە بەدیهێنانی شتێك لە نەبوونەوە بۆ بوون، بەلام مەرج نیە تەواو بیت .
ئایا [بِدْع] ی گەردوون واتە لە نەبوونەوە هاتە بوون چەندی خەیاندووە ؟
قورئانی بیرۆز ئەڵێ کاتێکی زۆر کەمی خەیاندووە کەوا ئەکەوێتە نێوان پیتی [ ك ] و  [ ن ] خوای گەورە فەرمووویەتی :
{{ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَإِذَا قَضَى أَمْراً فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ [كُـــن] فَيَكُونُ }}
- واتە : (( داهێنەری ئاسمانەکان و زەویە لە نەبوونەوە [ئەم داهێنانەی ئاسمانەکان و زەوی ئەمرێکە لە ئەمرەکانی پەروەردگار] وە کاتێ ئەمرێك دەکات پێی ئەڵێت [بــبە] ، ئەبێت ))
سبحان الله ! خوای گەورە بە کاتێکی زۆر کەم گەردوونی لە توێــی نەبوون هێنایە بوون، زانستی کۆسمۆلۆجی ئەڵێت : کاتی هاتنە بوونی گەردوون لە نەبوونەوە = 1 / (1,000,000,000)^3 ی چرکەیەك !! سبحان الله .
- ئەی کاتی [خەلق] کردنی ئاسمانەکان و زەوی چەند بوو ؟
13.8,000,000,000 بلیۆن ساڵ بە پێوانەی کاتی زەوی ، وە 6 ڕۆژ بە پیوانەی کاتی خودا .
سبحان الله ~ Subḥān Allāh

.
>>> M ستەیشنـی B
=============
گەردوون بە بەردەوامی فراوان ئەبێت هەروەکو لە ستەیشنی B ئاماژەمان پێداوە ، خوای گەورە لە سورەتی الذاریات ئایەتی 47 فەرموویەتی :
 ﴿وَالسَّمَاء بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ﴾
ابن کثير لە تەفسیری ئەم ئایەتە فەرموویەتی : ((  يقول تعالى منبها على خلق العالم العلوي والسفلی : ( وَالسَّمَاء بَنَيْنَاهَا ) أي : جعلناها سقفا [ محفوظا ] رفيعا ) بأيد ) أي : بقوة . قاله ابن عباس ، ومجاهد ، وقتادة ،والثوري، وغير واحد ،(وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ)، أي : قد وسعنا أرجاءها ورفعناها بغير عمد ، حتى استقلت كما هي )) .
هەروەها ئیبن عەباس و قەتادە و موجاهید و الثوري دەڵێن : "بأید" واتە هێز ، وە زانایانی تەفسیر دەڵێن وشەی "موسعون" : اسم فاعل بصیغة الجمع لفعل اوسع و هو یفید الأستمرار أي استمرار التوسع .
واتە : موسعون ناوی بکەرە و بە شێوەی کۆ هاتوە بە فرمانی فراوانتر و بۆ بەردەوامی واتە بەردەوامی فراوانبوونی گەردوون .

- کەواتە [ ئێمە ئاسمانمان بونیاد ناوە بە هێز و توانای خۆمان ، وە ئێمەش فراوانی ئەکەین ]
سبحان الله ~ Subḥān Allāh
.

M ستەیشنی C :
==========
هەموو گەردوون دووانەیە و پەیڕەوی سیستەمی  Pear ئەکات واتە [ماددە & دژە ماددە] و [پۆرۆتۆن & ئەنتی پڕۆتۆن] و [نیــوتڕۆن & ئەنتی نیوتـڕۆن] ،
ئەی ئەلەکترۆن ؟ ئەویش پۆسەتیڤی ئەلەکترۆن واتە ئەلەکترۆنی بارگە پۆزەتیڤ و کورتکراوەتەوە : پۆزیترۆن Positron ،،
پۆزیترۆن ئەم ئایەتەی قوڕئانی پیرۆزمان بیر دەخاتەوە کاتێك خودای باڵادەست دەفەرموێت :
( وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ) [ سورة الذاریات ٤٩ ] واتە : ( لەهەموو شتێك دووانەمان بەدیهێناوە بەڵکو بیربکەنەوە و پەندی لێ وەربگرن ) کە یەکێك لەم دوو شتانە : ئەلەکترۆن و پۆزیترۆنە ،،، سبحان الله ~ Subḥān Allāh


M ستەیشنی D :
==========
ڕێــژەی زێڕین ئەوەی سەلماند کەوا هەڕەمەکی و ڕاندۆم هیچ ڕۆڵـێك نابینێت لە خەلق و دیزاینی گەردووندا ، بەڵکو ڕێژەی زێڕین لە هەموو بوونەوەراندا جێبەجێ ئەبێت ..
پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی :
{{ تَبَسُّمُكَ فِي وَجْهِ أَخِيكَ صَدَقَةٌ " }} واتە : (خەندە ڕووخۆشێت بە ڕووی برای موسڵمانت خێرە )
سبحان الله کاتێك مرۆڤ خەندەیەك ئەکات ڕێك 100% ڕێژەی زێڕین جێبەجێ ئەکات :
http://www.goldennumber.net/wp-content/uploads/2012/05/paula-zahn-face.jpg

هەروەها خوادی باڵادەست فەرموویەتی :
{{ إِنَّا كُلّ شَيْء خَلَقْنَاهُ بِقَدَر }}
یان {{ وَخَلَقَ كُلّ شَيْء فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا }}

سبحان الله خودای باڵادەست فەرموویەتی هەموو شتێك بە ئەندازەی خۆی دروست کراوە واتە ئەم ئەندازەیە هەرەمەکی و صودفە نیە بەڵکو = 1.61803398875
 **************************************
سەرچاوەکان :
-1 القرآن الکريم
-2 سایتی فەڕمی ناسا
-3 سایتی سپەیس
-4 سایتی ناشناڵ جیوگرافیك
-5 سایتی یونیڤێرس - ڕیڤیــو
6- سایتی گۆڵد - نەمبەر
------------------------------

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...