السبت، 20 يناير 2018

بەراوردێك لەنێوان ئەخلاقی موسڵمان و مولحیدەکان

=================================



سەرەتا با پێناسەیەکی ئەخلاق بکەین :

ئەخلاق بریتیە لە کۆمەڵێ بنەما و شیرازەی ڕیکخراو لە وەرگری خێر و چاکە و ڕەتکەرەوەی خراپە و شەڕ و تاوان خۆی ئەبینێتەوە ، مرۆڤ دۆستی و ڕیز دوو فاکتەری سەرەکی و دیاری ئەخلاقن .
لە سەردەمی دابەزینی قورئانی پیرۆزەوە هەتا ئەمڕۆ ئەکاتە نزیکەی 1440 ساڵ ، نەبووە و ناشبێت کەسێك یان گروپێك یان حیزبێك یان خەلافەت و حکومەتێك  100% پابەندی قوڕئان و سوننە بوبێت لەگەڵ ئەمەشدا ستەمکار و بێ ئەخلاق بووبێت !
هەموو مێژووی ئیسلام بخوێنەوە بێ ئەخلاقی و کاری تیرۆری و دڕندانەیی نادۆزیتەوە لەناو موسڵمانان ، ڕەنگە لەناو مونافیق و خەواریج و تاقمەکانی تر هەبێت ، بەڵام مەحالە کەسێك پابەندی قورئان و سوننە بێت و بێ ئەخلاق بێت ، ئەگەر بێ ئەخلاق بوو ئەوە بزانە ئەو کەسە پابەندی قورئان و سوننە نیە .
لە هەموو مێژووی موسڵمانان تەنها دوو نموونە دێنمەوە لە لوتکەی ئەخلاقدا :
١- (( داودی کوڕی ئەبی هند ئەگێرنەوە کەوا 40 ساڵ بەڕۆژوو بووە و کەسیش نەیزانیوە تەنانەت کەس و کارەکەشی ! ئەو پیاوە بەرز و بەڕیزە کاتێ بەیانیان دەرئەچوو بۆ کار و پیشەکەی نانی نیوەڕۆی لەگەڵ خۆی ئەبرد ، لەماڵەوە وایان ئەزانی نیوەڕۆ نان ئەخوات بەڵام ئەچوو نانەکەی ئەکردە خێر لە ڕیگادا بە هەژارانی ئەبەخشی!! دوایی ئێوارە ئەهاتەوە ماڵ لەگەڵ کەس و کارەکەی نانی ئەخوارد و رۆژووەکەی ئەشکاند !! ))

٢- (( ئیبن عومەر لە شەوێکدا بەلای شوانی مەڕەکان تێپەڕی لە بیابانێکی چۆڵدا ، ویستی ئیمانی ئەم شوانە تاقی بکاتەوە پێی وت : چەند مەڕێکمان پێ بفرۆشە و پارەکەشی بۆخۆت ببە ، شوانەکەش وتی : من بەندە و خزمەتکارم ناتوانم ئەم کارە بکەم ! ئیبن عومەریش بە شوانەکەی فەرموو بە خاونەکەی بڵێ گورگ مەڕەکانی خوارد ، شوانەکەش چونکە دڵ و ناخی پڕ بوو لە خۆشەویستی خودا و ئیمان و عەقیدەیەکی پتەوی هەبوو یەکسەر وتی :
ئەی چی بڵێم بە خودا ؟ چی بەو خودایە بڵێم کە هەمیشە چاودێرمە و کاتێك لە قیامەت محاسەبەم ئەکات و منیش ناتوانم قسە بکەم دەست و قاچەکانم بەجواب دێن !!
سبحان الله ئیبن عومەر بە ئەخلاق و دەستپاکی و ئیمانی ئەم شوانە زۆر سەرسام بوو دەستی بەگریان کرد !! دواتر فەرمانی بە خاوەنەکەی کرد ئەم شوانە کە بەندە و خزمەتکارە ئازاد بکات . ))

ئازیزان و خۆشەویستان ئا ئەمەیە ئەخلاق و ڕەوشتی موسڵمان ، ئا ئەمەیە کاریگەری بڕوا بوون بە خودا و پەیڕوی کردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام .
ئێستاش با ئەخلاق و سیفاتی بێدین و مولحیدەکان بەراورد بکەین بە موسڵمانان بزانین ئاخۆ ئەوان چۆنن :
ئەوەتا لە توێژنەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە خەڵکی ئەمریکا متمانەیان بە مولحیدەکان نیە و ئەڵێن ئەخلاق و ڕەوشتیان باش نیە !! فەرموون بیخوێننەوە :
هەروەها توندوتیژی و تیرۆری جەستەیی و فیکری و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتان لە کۆمەڵگا ئەوروپی و ئیلحادیەکان لە تەشەنە و زیاد بوونە !! فەرموون بیخوێننەوە :
ئینجا باوکی رۆحی بێ دینەکانی جیهان [ ریچارد داوکینز ] لە کتێــبەکەی خۆی بەناویThe God Delusion } لە لاپەڕە 355 ئەڵێت :
دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر مناڵ کارێکی زەوقی و ئاساییە و هیچ پەیوەندی بە ئەخلاقیشەوە نیە چونکە گوناح و خێر بوونی نیە بۆیە ئەمەش زۆر ئاسایە ، هەروەها ئەڵێت کاتێ من مناڵ بووم مامۆستاکەم لە دواوە کاری سێکسی لەگەڵ کردووم و تۆزێك ئازاری هەبوو بەڵام زۆریش ئاسایی بوو !!! فەرموون بیخوێننەوە :

هەروەها ڕیچارد داوکینز ئەڵێت دەستدرێژی سێکسی بە شێوەی توند و تیژی زۆر ئاساییە و پەیوەندی بە ئەخلاق نیە ، ئەوەتا بە دەنگی خۆی وائەڵێت :
هەروەها یەکێکی تر لە بێدینەکان بەناوی Dan Barker ئەڵێت :
"Child Rape Could Be Moral"

واتە : بۆی هەیە دەستدرێژی سێسکی بۆ سەر مناڵان کارێکی ئەخلاقی و ئاسایی بێت !!
-------------------------------
ئەوەی زۆر سەرساممان ئەکات بەڵکو توشی شۆکی کردووین بریتیە لە زینای مەحارم !! واتە سەرانی ئیلحاد و بێ دینی داوای ئەوە ئەکەن بە یاسا ڕیگە بدرێت [ باوك و کچ ] یان [ خوشك و برا ] یان [ دایك و کوڕ ] زەواج بکەن یاخود زینا بکەن !!! فەرموون ئەمەش بەڵگە :
ئایا ئیلحاد و بێ دینی واتە بێ ئەخلاقی ؟ ئەی بۆچی ئەم بێ دینانە ئەوەندە دژی هەموو بەهایەکی جوان و شیرازەیەکی بەنرخی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتین ؟ بۆچی مولحیدەکان داوا ئەکەن هاوسەرگیری و سێکس لەگەڵ ئاژەڵەکان بکرێت ؟ ئایا چووەتە داوای هەموو مرۆڤەکان و کەس زەواجی لەگەڵ نەکردووە بۆیە پەنای بۆ حەیوانات بردووە ؟
ئەمە پرۆفیسۆرێكە لە یەکێك لە زانکۆکانی ئوسترالیا کە داوای سێکس ئەکات لەگەڵ ئاژەڵان !! شایەنی باسە ئەم پرۆفیسۆرە یەکێکە لە گەورە و دەمڕاستی مولحیدەکان کەوا لەسەر داوا و تەشریعی ئەم بێ دینە و ئەمسالی ئەمانە ئێستا بێ دینەکان لەگەڵ ئاژەڵ سێکن ئەکەن :
لێرەش : Atheism and Bestiality - Atheist Peter Singer
- لە توێژینەوەیەکی تەواو زانستیدا دەرکەوتووە مولحيدەکان زۆرترینی ئەو کەسانەن خۆیان ئەکوژن و کۆتایی بەم ژیانە ماددیەی خۆیان دێنن چونکە هەر کەسێك دوور بێت لە خودا واتە لایەنی رۆحی فەرامۆش بکات خۆشی لە ژیان نابینێت !! بۆیە زۆربەیان پەنا ئەبەنە بەر خۆ کوشتن :
---------------------------------------
ئینجا سوپرایسی گەورە ئەمەیە :
==================
یەکێك لە بەناوبانگترین و باوەڕپێکراوترین سایتی زانستی [ پوبمێد ] ــە کەوا هیچ کەسێك ناتوانێ تانە بدات لە زانیاری و دەیتاکانی ، فەرموون بخوێننەوە بزانن چۆن باسی بێ دینەکان ئەکات و چۆن پێناسیان ئەکات !! ئەڵێت خەڵکی زۆربەی وڵاتان واتە جیهان بە گشتی متمانەی بە مولحیدەکان نیە و خۆشیان ناوێن چونکە زۆربەیان بێ ئەخلاقن !! هەورەها خەڵکی وای ئەبینن ئەگەر مرۆڤ بڕوای بە خودا و چاودێری ئیلاهی هەبێت کەمتر تاوان و سەرپێچی ئەکات وەك لەوەێ بێ دین و مولحید بێت :
Recent polls indicate that atheists are among the least liked people in areas with religious majorities (i.e., in most of the world).
سەرچاوەی پوبمێد :
------------------------------------
هەروەها مەحکەمەی هۆڵەندی ئەیەوێت هاوسەرگیری مناڵان بکاتە یاسا !!
لە لوتکەی ڕەوشت و ئەخلاقی بێ دینان گەیشتنە ئەوەی کوشتنی مناڵ بکەنە کارێکی ئەخلاقی و ئاسایی !! فەرموون لە جۆرناڵی بەناوبانگی بەریتانی [تێلێگراف] بیخوێننەوە :

ئەمجارەیان مولحیدەکان نەوەستان و پەلاماری هێماکانی هات و چۆیان داوە لە نیویۆرك !! ئەمەیە ئەخلاق و ڕەوشت و شارستانی و مەدەنی بوون ؟
تەواوی ڕووداوەکە بخوێنەوە لە جۆرناڵی جیهانی دەیلی مەیل  :
- مارجرێت سانجێر عەلمانی و مولحیدی بیرمەند لە بواری دامەزراندنی خێزان پێمان ئەلێت :
{ ئەگەر ئەتەوێ کارێکی زۆر بە سۆز و مرۆڤانە بکەیت ! ئەوە بچۆ مناڵێکی شێرە خۆرە بکوژە !!! }
سەرچاوە :
هەروەها سەرکردەی چین [ ماو تسی تونگ ] کە شیوعیەکی بێ دین بوو تەنها لەماوەێ چوار ساڵدا زیاد لە 45,000,000 چل و پێنج ملیۆن کەسی کوشت !!!
کەسێك و دوو کەس نا ! سەد و دووسەد نا ! بەڵکو هەزار و دە هەزاریش نا !! بەڵكو ملیۆنێك و دوو ملیۆنیش نا !! چل و پێنج ملیۆن کەسی کوشتووە !! مافی ژیانی لە چل و پێنج ملیۆن کەس سەندەوە !!
Mr Dikötter, who has been studying Chinese rural history from 1958 to 1962, when the nation was facing a famine, compared the systematic torture, brutality, starvation and killing of Chinese peasants to the Second World War in its magnitude. At least 45 million people were worked, starved or beaten to death in China over these four years.
سەرچاوە :
--------------------------------------
داوا ئەکەم لە بێ دینەکان ئەم ڕستەیە بکەنە کوردی :
Atheism and not religion is responsible for the worst mass murders of history.
نەوەك ئینگلیزی نەزانن کێشە نیە خۆم ئەیکەمەوە کوردی :
واتە : ئیلحاد هۆکار و بەرپرس بووە لە دڕندەترین جەنگەکانی جیهان و کۆمەڵکوژیەکانی  مرۆڤایەتی بەدرێژایی مێژوو، واتە ئایدۆلۆجیای ئیلحادە وائەکات مرۆڤ ببێتە تیرۆرست نەوەك ئایین !!
ئەمە کۆتا دێری بابەتێك بوو کەوا نووسەری بە توانا [ جۆن ئەزۆپاردی ] بڵاوی کردبوویەوە لە سایتی
 timesofmalta پۆست کرابوو بەناونیشانی [ Atheism and mass murder  [واتە ئیلحاد و کۆمەڵکوژی !:
ئەمەش لە ئامار و دەیتاکانی خۆیان ئەڵێن : هۆکاری جەنگ و شەڕەکان ئایینەکان نەبوون ! بەڵکو بێ دینی و ئیلحادە ئەبێتە هۆی جەنگ و شەڕ و کوشتن ..
لە هەموو جەنگەکاندا هۆکاری سەرەکیان بێ دینی بووە بە ڕێژەی 93% !!
دووبارە داوکینز قسەی خۆی کردەوە ! لێرەدا ئەڵێت :
پیاو مافی ئەوەی هەیە خیانەت لە هاوسەرەکەی بکات و فێڵی لێ بکات ، هەورەها بێ ئەخلاقی ئەوەیە ئافرەتەکە حەق و مافی تایبەتی خۆی هەبێت بەرامبەر مێردەکەی :
ئەمەش بێل ماهێر یەکێکە لە مولحیدە کۆمیدیەکان و ئەڵێت : پیویستە ژمارەی دانیشتوانی زەوی کەم بکەینەوە لە ڕیگای مەرگەوە !!
لەم جۆرنالەشدا 10 کەسایەتی مولحید لە خراپترین و بێ ئەخلاقترین و ستەمکارترین پیاوانی مێژوو باس ئەکات بەدرێژایی مێژوو :
========================
لەکۆتاییدا هیوادارم چیتر باسی ئەخلاق و ڕەوشت نەکرێت لەلایەن بێ دینەکانەوە ! چونکە ئێوە نە بڕواتان پێی هەیە و نە بوونیشی هەیە لاتان ! ئەگەر تۆی بێ دینی کورد هەندێ ڕەوشت و ئەخلاقی جوانیشت هەبێت ئەمە زادەی ئایدۆلۆجیا ئیلحادی و سیکۆلارەکەت نــــیە ! بەڵکو ئەمە زادەی ئەم کۆمەڵگا موسڵمانەیە کەوا تۆ تیایدا گەورە بوویت و پەروەردە کراویت !
ڕەنگە کەسانێكی مولحید  بڵێن : [ جا تاوانی من چیە ئەمانە کاری خراپ و بێ ڕەوشتیان کردووە و بەهەڵە لە فەلسەفەی ژیان تێگەیشتوون ؟ ]
وەڵام : ئەزیزەکەم بەهەمان پێوەر و لۆژیك : جا تاوانی منی موسڵمان چیە کاتێك کەسانێكی ناحاڵی لەئیسلام کاری هەڵە و بێ ڕەوشتی ئەکەن و خەڵك تیرۆر ئەکەن ؟ من چ پەیوەندیم بەوانەوە هەیە تاوەکو تۆ بڵێیت : هەرچی موسڵمانە داعشە !! هەرچی موسڵمانە گەواد و تیرۆستە !! هەرچی موسڵمانە بێ عەقڵ و دواکەوتووە !! ئەم چەمکە ناشرین و قێزەونانە بوونەتە دروشم و ئەدەبیاتی ئێوە کە هەمیشە ئێمەی پێ تاوانبار ئەکەن لەکاتێکدا ڕیژەی ئەو موسڵمانانەی تیرۆرست و توندڕەون ناگاتە %0.0000001  ی هەموو موسڵمانانی جیهان کە هەموویان مەدەنی و میانڕەون .
بۆیە هەمیشە کەسانی دیندار بەتایبەت موسڵمان زۆر زۆر دوور بوونە لە تیرۆر و کاری نابەجێ و بێ ئەخلاقی . بەڵام بێ دینەکان چاویان بەم پەرێزە پاکەی ئێمە هەڵنایە بۆیە هەر ڕۆژە و بە جۆرێك دژایەتیمان ئەکەن ! هەتا دوێنێ شەڕی شبهات و شهوات بوو ! بەڵام ئەمڕۆ بووەتە شەری صحوات و فرقە ئیسلامیە مزيفەکان ! واتە تاقم و گرووپی ئیسلامی ساختە دروست ئەکەن بۆ ئەوەی لەسەر ئیسلام و موسڵمانانی هەژمار بکەن ! داعش یەکێکە لەو گرووپە تیرۆریانەی لەسەر پشتی ملیان نووسراوە : Made in USA !

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...