الخميس، 2 مارس 2017

کوانتەم میکانیك ؛ جیهانی ئیعـجاز


'=============='
نووسەر : کــارزان زانست خواز

ستەیشنی A :
========
تیۆرەی کوانتەم میکانیك بەکۆمەڵێك دۆزینەوەی نوێ هاتە ناوەندە زانستیەکان و جیهانی مایکرۆیی ڕوونکردەوە و پێمانی وت چۆن کارلێك ئەکەن لەسەر بنەمایەکی نەزانراو .
بۆ نموونە بە پێی میکانیكی کلاسیکی ئەگەر ئێمە شەق لە چەند تۆپێکی تێنس بدەین بە ئاراستەی دیوارێكی چیمەنتۆ  ئەوا مەحالە هیچ یەکێك لە تۆپەکان ئەم دیوارە کون بکەن و لەو دیوی دیوارەکە بێنە دەرەوە.
بەڵام کوانتەم میکانیك پێمان ئەڵیت ئەمە ئەستەم نیە بەڵکو بۆی هەیە ئەگەر بەڕێـژەیەکی زۆر کەمیش بێت جارێك لە جارەکان تۆپێك دیوارەکە کون بکات و لەودیو بێتە دەرەوە، وە هەروەکو ئێمە گومان نابەین و بەئەستەمی ئەزانین  لیرەیەك لە قاسەیەکی ئاسنی موحکەم و قفلکراو بێتە دەرەوە ، بەلام کوانتەم میکانیك پێمان ئەڵیت ئەمە ڕێی تێئەچێـت بێتە دەرەوە چونکە کاینـێتیـکی وزە کە لیرەکە هەیەتی هەر چۆنێك بیت ئەوا ناگا بە هێزی بەیەکەوەلکانی دیواری قاسەکە ، وە ئەمەش وائەکات نەتوانێ لێی دەربچیت ، بەڵام کوانتەم میکانیك پێمان ئەڵێت ئەمە بۆی هەیە ڕووبدات ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ چاوەڕێمان کرد ، نموونەی وەکو ئەم دیاردانە لە ڕووی کلاسیکەوە بە نەبوو یان مستحيل دائەنرێت ، بەڵام لە کوانتەم میکانیك موستەحیل نیە و ڕووئەدات، ئەمەش ناوئەبرێت بە : دیاردەی کاریگەری تونێل [ Tunneling Effect ] .
لە ڕووی زانستیەوە ناکرێ تۆپی تێنس دیوار کون بکات ، وە لە ڕووی زانستیەوە لیرەیەك ناتوانێ قاسەکەی کون بکات ،
بەڵام لە ڕووی زانستیەوە؛ ئەلەکتڕۆنە خاوەن وزە کزەکان دەرئەچن لەناو ئەو بلورانەی دیواری تۆکمەیان هەیە، وە پارتیکلەکانی ئەلفای خاوەن وزەی کز دەرەئەچن لە ناو ناوکی گەردیلەکان سەرەڕای بوونی تۆکمەیی لە هێزی کێشکردنی ناوەکی لەسەری ، ئا ئەمەیە کوانتەم میکانیك کەوا ڕێگا ئەدات بە دیاردەی تونێلی زانستی لە جیهانە مایکرۆییەکان ، وە ئەگەر ئەم دیاردانە بوونیان نەبوایە ئەوا بینای ئەلەکترۆنی وردڕێــژ بوونی نەئەبوو کەوا لە نیمچە گەیەنەرەکان ئەچێت، وە دروست کردنی ئامێری گەیاندنی خانەیی بچووك واتە [مۆبایل] مەحــال ئەبوو .
دیاردەی تونێلی لە کوانتەم میکانیك تاکە دیاردە نیە بەڵکو لکانی کوانتەمی [ Quantum Coherence ] ئەمەشیان دیاردەیەکی تری زۆر سەرسوڕهێن و سەیرە ! کەوا لە ئاستی ماکرۆسکۆپی ڕووئەدات، وە لەم دیاردەیەدا [ کۆ ]  وەکـــو [ تاك ] هەڵسوکەوت ئەکات، وە تاکیش هێزی کۆی هەیە .
لکانی کوانتەمی بۆ نموونە لە دیاردە لەیزەریەکان دەرئەکەون، ئەمەشیان کاتێك وزەیەکی زۆری فۆتۆنەکان یەکدەگرن بۆ ئەوەی هەمان ئاست و هەمان لەرەلەر و هەمان توێیان هەبێت، وەئەمەش مانای لکانە.

وە دوای ئەمە هەموو فۆتۆنەکان بەیەك جار دەرئەچن بۆ ئەوەی لە گیرەکەی دەربازبێت بە وزەیەکی یەکجار زۆر و زەبەلاح و چەقڕۆ کەوا پێـی ئەڵین گوژمەی لەیزەر [ Laser Beam ] .
شایەنی باسە هاوکێشە بنەرەتیەکانی لەیزەر وەدەستهاتوون لە ساڵانی سیەکانی سەدەی ڕابردوو، بەڵام جێبەجێکردنە زانستیەکەی و دروستکردنی یەکەم لەیزەر لە ساڵانی شەستەکان بوو، وە ئەمڕۆش ئەزانین جێبەجێکردنەکانی لەیزەر سنووری نیە و لە زۆربەی زانست و پیشە و خزمەتگوزاریەکان ڕۆڵـی گرینگی هەیە .
ئینجا لکانی کوانتەمی لە دیاردەیەکی تردا دەرئەکەوێت ناونراوە بە چڕی بۆز-ئاینشتاین [ Bose-Einestein Condensation ] .
وە ئەمەش بریتیە لە کۆبوونەوەی ژمارەیەکی بێ شومار لە پارتیکلەکان لە ئاستی ئەوپەڕی کەمیدا لە وزەی سیستەم ، وە لەکاتی بوونی بڕێكی دیاریکراو لە وزە (یان پلەی گەرمی) ئەم پارتیکلانە هەموویان بەیەکەوە هەڵسوکەوت و کارلێك ئەکەن وەکو یەك جەستە، وە سیفاتەکانی ماددەش ئەگۆڕێت کە ئەم پارتیکلانەی لێ پێك هاتووە لە ڕوالەتدا و ئەبێتە سفر لە لکێنەریدا ، وە ئەتوانرێ یەك تۆن لە مادەی چڕکراو بەناو کونی دەرزیەك تێپەڕبیت لە ماوەیەکدا کاتەکەی کەمترە لە بەشێکی زۆر بچوك لە چرکەیەکدا.
ئەم دیاردەیەش جێبەجێ ئەبێت لە لیکوید_هیلیۆم ، شلەکە دابەش ئەبێت بۆ دوو ناوەند، یەکێکیان چڕکراوە بەم شێوە، کەوا خۆی ئەنوێنێ لە هەندێ سیفات ناونراوە بە سیفاتی شلەی سەروو [ Super-fluids ] .
وە دووەمیان شلەی هیلیۆمی ئاساییە لەگەڵ لکاندنەکەی خۆی .
هەر لەو سۆنگەیەوە توێژینەوە نوێیەکان ڕوونیان کردەوە بۆی هەیە گەردوون لەسەرەتای بەدیهێنانیدا ئەم دیاردانە ڕوویدابێت لە پلە یەکجار بەرزەکان، کاتێك وزەی بۆشایی چەمێنراو  واتە (وزەی کازیمیر) گۆران بۆ پارتیکڵە خاوەن بارستەیەك لەوانەیە ئەوان باپیرەی پارتیکلەکانی ئەو تەنۆلکانە بن کەوا ئێمە ئەیناسین و ئەیخوێنین لەمرۆدا یان هێگزەکان Higgs، هێگزەکانیش زانایان زۆر توێژینەوەی لەسەر ئەکەن لە تاقیکردنەوەکانی بەرکەوتەی هاردۆنی گەورە، ڕەنگە ئەم دیاردانە یارمەتیدەر بووبن بۆ تێگەیشتن لە بار و دۆخەکانی ماددە و وزە بەتایبەت لە بارەکانی قۆناغی سەرەتای دروستبوونی گەردوون .

زۆربەمان هەڵە تێگەیشتووین لە کوانتەم میکانیك، واتە وائەزانین کوانتەم میکانیك تەنها لەسەر جیهانی مایکرۆسکۆپی جێبەجێ ئەبێت، لە کاتێکدا میکانیکی کلاسیکی لەسەر جیهانە مایکرۆسکۆپیەکان جێبەجێ ئەبن.
ڕاستیەکە ئەوەیە کوانتەم میکانیك لەسەر هەموو سیستەمەکان جێبەجێ ئەبیت، بەڵام لەکاتی جێبەجێکردنی لەسەر جیهانی مایکرۆسکۆپی هەمان دەرەنجام دەرئەچێت کەوا لە میکانیکی کلاسیکی دەرئەچوو .
لەکاتێکدا میکانیکی کلاسیکی هەرەس دێنێت ئەگەر جێبەجێ کرا لەسەر جیهانی بینراو، وە کوانتەم میکانیك گشتگیرانەتر و ڕاستترە، میکانیکی کلاسیکی بارێکە لە بارەکانی کوانتەم میکانیك کەوا دەرەنجامەکانی وەدەست دێن کاتێك کردارەکە لەناو سنووری سیستەمەکە بێت.

.

**********************************
M ستەیشنی A :
==========
لە سیەتیەشنی A واتە (کوانتەم میکانیك) ئەوە فێربووین کەوا ئەگەر کاتی زۆر چاوەڕوان کرا یان کردارێك زۆر دووبارە کرایەوە ئەوا بۆی هەیە لە یاسا سروشتییە کلاسیکیەکەی خۆی دەربچێت، ئایا قوڕئانی پیرۆز ئاماژەی بەمە داوە ؟ بێگومان بەڵـێ /
- خوای گەورە ئەفەرموێت :
{{
قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانْصُرُوا آَلِهَتَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ فَاعِلِينَ * قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ  }} سورة الأنبياء – 68 , 69
واتە : ( گەلەکەی پێغەمبەر ئیبراهیم وتیان ئەو کوڕە بسوتێنن و خوداکانی خۆتان سەربخەن ، خوای پەروەردگاریش بە ئاگری فەرموو سارد و سەلامەت بە لەسەر ئیبراهیم )
کەواتە ئاگر لەسەردەمی ئادەم و حەوا خەڵکی ئەسوتاند و سوتێنەر بوو، وە پێش ئادەمیش هەر وابوو ، دوای ئادەمیش هەر وابوو، ئەمڕۆش هەر وایە ، 100 ساڵی تریش بڕوات هەر وایە و خەڵك ئەسوتێنێت و سووتێنەرە، بەڵام کوانتەم میکانیك پێمان ئەڵێت بۆی هەیە جارێك لە جارەکان ئاگر نــەســوتێنێ ، سبحان الله یەکێك لەو جارانە ئەوە بوو کەوا پێغەمبەر ئیبراهیمی نــەسووتاند (سەلامی خوای لێبێت) .. سبحان الله !!
- هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی :
{{ اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانْشَقَّ الْقَمَرُ }} سورة القمر - 1
واتە : ( ڕۆژی دوایی ' قیامەت ' نزیك بوویەوە و مانگ لەت بوو )
کلاسیك میکانیك پێمان ئەڵێت ئەگەر هەر لاسەنگیەك لە solar-system واتە کۆمەڵـەی خۆر ڕوویدا ئەوا ڕەوگە و خولگەی هەسارەکە(ان) ئەگۆڕیت و ئەبێتە هۆی کارەساتی ترسناك ، بۆ نموونە ئەگەر هەسارەی موشتەری لابدەین لە کۆمەلەی خۆر ئەوا درێژی شەو ڕۆژ دەگۆڕیت و هەسارەی نوێ دروست ئەبێت لە کۆمەلەی خۆر، یان بۆ نموونە ئەگەر 900 کیۆمەتر مانگ لە زەوی دوور کەوتەوە ئەوا پلەی گەرمی و هێزی کێش و گۆشەی لاری زەوی گۆڕانی بەسەر دێت لەگەڵ کۆمەڵێك گۆڕانکاری تری چاوەڕوانـنەکراو ، یان بۆ نموونە ئەگەر مانگ دوولەت بوو ئەوا هێزی کێشکردنی زەوی لاسەنگ ئەبێت و شەو ڕۆژ کورت ئەبێتەوە و ژیان ئەکەوێتە ژێر نیشانەی پرسیارەوە ،
بەڵام ..!! بەڵام کوانتەم میکانیك پێمان ئەڵێت بۆی هەیە جارێ لە جارەکان مانگ دوولەت بێت و هیچ گۆڕانکاریەکیش ڕوونەدات لەسەر زەوی .
سبحان الله !! هەر ئەمەبوو کەوا 1440 ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا واتە مانگ دوو لەت بوو بێ ئەوەی زەوی لاسەنگ بێت .. فتبارك الله أحـسن الخالقين .


*************************************
*************************************
ستەیشـنی B :
=========
سامپڵی پێوانەیی بۆ تەنۆلکە سەرەتاییەکان
========================
فیزیازانە تەنۆلکەییەکان بەردەوام بوون لە دۆزینەوەی تەنۆلکەی نوێ لەمیانەی بەریەککەوتنی ئەو تەنۆلکانەی کەوا لە تاقیگەکانی سیرن ئەنجام ئەدرێت لە جنێڤ و بروکهێڤن و ستانفورد و فیرمی لاب لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .
وە لەمیانەی ساڵانی پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بە پلەبەندی بینای تەنۆلکە سەرەتاییەکان دروستکرا و فیزیازانەکان پێناسیان کرد کەوا چوار جۆری سەرەکی لە هێزی کارەکتەر بوونی هەیە لە گەردووندا ئەوانیش :
1- هێزی ناوەکی بەهێز
2- هێزی ناوەکی لاواز
3- هێزی ئەلەکترۆ موگناتیسی
4- هێزی کـــێـش
ئەوەی زانراوە و چەسپاوە کارلێکەکانی تەنۆلکەکان لەگەڵ یەکتری لەکاتی بەریەککەوتنیان بەدەستدێت لە میانەی 3 هێزەکەی کۆتایی، کەوا هێزی کێش لەزۆربەی کاتدا زۆر لاوازە، وە ئەوەی زانراوە ڕێژەی هێزی کارەبایی لەنیوان پرۆتۆن و ئەلەکترۆن بۆ هێزی کێشکردنی بارستەیی لەنێوانیان =

 100,000,000,000, 000,000,000,000, 000,000,000,000, 000,000

وە ئەم ژمارەیەش یەکجار گەورەیە ! بۆیە فیزیاییەکان لەجیهانی ئەتۆمیدا جەخت لەم سێ هێزە ئەکەنەوە : ئەلەکترۆموگناتیسی و ناوەکی لاواز و ناوەکی بەهێز .
فیزیازانەکانی تەنۆلکە سەرەتاییەکان ویستیان ساپمڵێکی نموونەیی دابنێن کەوا لێکدانەوەی بنەمای جیهان بکات لەم تەنۆلکە سەرەتاییانە، وە دوای ئەوەی پڕۆتۆنەکان و نیوتڕۆنەکان دۆزرانەوە لە ڕیگای ئەو پرەنسیپڵەی ناونراوە بە [ کوارگ : Quarks ] وە کلاسیفیکەیشنی تەنۆلکە سەرەتاییەکان کراوە بۆ ئەم بەشانە :

- کوارگەکان / ژمارەیان 6 دانەیە : b , s , d , t , c , u
کوارگی بەرزUp  و کورارگی نزم Down و کوارگی بنکە Bottom و کوارگی لوتکە و کوارگی فێتنا Charm و کوارگی نامۆ Strange .

- لیبتۆنەکان / ئەوانیش 6 جۆرن :
1- ئەلەکترۆن
2- میۆن
3- تاون
4- نیوترینۆ ئەلەکترۆن
5- نیوترینۆ میۆن
6- نیوترینۆ تاون

تەنۆلکە بەستەرەکان : وە ئەمانەش ناودەبرێن بە [ نێرەر : Massenger ] لەمانە پێك هاتوون :
& & فۆتۆن & گلۆن Gluon کەوا بۆندی نیوان کوارگەکانە .

-هێگز Higgs boson : تەنۆلکەیەکی سەرەتاییە وا گومان دەبرێت کە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی بارستەی ماددە ، وە ئاماژەی تەنۆلکە سەرەتاییەکان پێکێنراوە بە شێوەیەکی فەڕمی لە ساڵی 2011 لە [ بەریەککەوتنی هاردۆنی گەورە ] لە تاقیگەی سیرن .
وە تێبینی ئەکرێت پێهاتەکانی جیهانی ماددی لە تەنۆلکە سەرەتاییەکانەوە بریتیە لە فێرمیۆنەکان خاوەن ئێنیوی نیوەیین ، کەوا لەدوایدا بۆزۆنەکان ئەبنە تەنۆلکەی بەستەر و بنەمای هێزەکانی لەسەر بەدیهێنراوە .
وە ئەمەش شایەنی باس و گرینگی پێدانە و بۆی هەیە نهێنیەکی گرینگی لە کڕۆکی خۆیدا حەشار دابێت لە نهێنیەکانی بەدهێنان و بەرهەمنێنانی گەردوون .
بۆیە فێرمیۆنەکان وێنای فلوتێك ئەکەن جیاوازە لەو فلوتانەی کەوا بۆزۆنەکان بەرهەم دێنن .

**********************************

M ستەیشنی B :
==========
هەروەکو زانیمان لە ستەیشنی B کۆمەڵێك نهێنی و شاراوەی گەردوونی بوونی هەیە و زانایان بەدوایدا ئەگەڕین، بەڵام هەرچەند زانیاری ئەدۆزنەوە دەربارەی گەردوون ئەوکات ئەزانن کەوا هیچیان نەزانیوە لە نهێنیەکانی ئەم گەردوونە سەرسوڕ‌هێن و زەبەلاح و ئاڵۆزە !! سبحان الله خوای گەورە 1440 ساڵ لەمەوبەر فەرموویەتی :
{{
قُلْ أَنْزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ [ السِّرَّ ] فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا }} سورة الفرقان - 6
واتە : ( ئەی محمد بڵێ ئەو خودایە قورئانی دابەزاندووە کەوا [نهێنی] ئاسمانەکان و زەوی ئەزانێت، بەڕاستی خودای گەورە لێبوردەی بەبەزەییە )
سبحان الله ! پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت پێش 14 سەدە چۆن زانی کۆمەڵێك نهێنی لە ئاسمان و زەویدا بوونی هەیە ؟
[ بۆ زانیاری :  زانایان تا ئێستا نزیکەی 9,000,000 جۆری ئاژەڵیان لە زەویدا دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەڵێن گومان ئەبەین نزیکەی 150 ملیۆن جۆر هەبن بەلام هێشتا لە قولایی دەریاکان و بورکانەکانن و ئێمە نەماندۆزیوەتەوە ، لەگەڵ کۆمەڵێك نهێنی تری زەوی لە ڕووی مێژوویی و شوێنەوار و شەیپی Space_Time ]
هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی :
{{ لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ [ أَكْبَرُ ] مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ }} سورة غافر - 57
واتە : ( خەلق و بەدیهێنانی ئاسمانەکان و زەوی زۆر [ گەورەتر و گرینگتر و ئاڵۆزترە ] لە خەلقی مرۆڤ، بەڵام زۆربەی خەڵکی نایزانن )
سبحان الله ! بەڕاستی خودای خالق و بەدهێنەر و دیزاینەری کارامە ڕاستی فەرموو، بەڕاستی بەدیهێنان و دیزاینی گەردوون کارێکی زۆر زۆر زۆر ئاڵۆزە، زانایان بەم هەموو تێکنۆڵۆجیا و ئامـێر و دەزگا پێشکەوتووەیان تا ئێستا نەیانتوانیوە لە 20% ی گەردوون تێبگەن ! واتە زیاد لە 80% ی گەردوون هەموو نهێنی سەرسوڕهێنە .. سبحان الله !

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...