الأربعاء، 1 مارس 2017

كِتَابٌ مَرْقُومٌ - ئایپادەکانی قیامەت


=============
نووسەر : کارزان زانست خواز
کتێبی دیجیتەڵی Digital Book



بەپێی ڕەهەندەکانی ثیۆلۆجی بوونی خود وابەستەیە بە بوونی هۆکاری ژیر لە پشت ستراکچەری بوونەوەراندا ، کەواتە ئێمە بەدیهێنراوێکی ژیر و زیرەکین ، ئەبێ لێکۆڵینەوە و توێژینەوە و تَدَبُّر بکەین لە قورئانی پیرۆز چونکە ڕینموونی و بەرنامەی ژیانە بۆ مرۆڤایەتی ، هاوکات کۆمەڵێك ئیعجازی زانستی زۆر تۆکمە و بەهێزیشی تیایە .
- لەم بابەتەدا ئاشناتان ئەکەم بە ئیعجازێکی زۆر زۆر زۆر سەرسوڕهێن و زۆر زۆر ئەلەکتڕۆزانستی !!
لەم سەردەمەدا مرۆڤێکی ئاسایی نزیکەی 60 بۆ 80 ساڵ ئەژی، ئەمە جگە لەوەی گەل و ئومەتانی پێش ئێمە بە سەدان و بگرە تا هەزار ساڵیش تەمەنیان بووە ، جا ئەم تەمەنە پـڕیەتی لە کاری چاکە و خراپە، خۆشی و ناخۆشی ، خێر و شەڕ ، ستەم و دادگەری ، کوفر و ئیمان ، کارکردن و خەوتن ... هتد .
هەروەها ئێمە هەرچی بکەین لەم دونیایە هەمووی ئەنوسرێتەوە یاخود وێنەی ئەگیرێت و تەصویر ئەکرێت، ئینجا لەقیامەتدا لە شێوەی دەفتەرێك پێمان ئەدرێتەوە .
- بەڵام ئایا ئەبێ قەبارەی ئەم دەفتەرە چەند بێت ئەم هەموو ڕووداوەی ژیانی مرۆڤێکی تیادا تۆمار کرابێت ؟ تۆ بێنە پێش چاوت کەسێك 97 ساڵ ژیاوە هەمووی بنووسەوە و تەسویری بکە چرکە بە چرکە !! بەقەد بارستایی مسقالێك زەرە نابێ ون بێت و ئیلا تۆمار کراوە ! ئەمە دەفتەرێکی ئەوێت قەبارەکەی بەقەد باڵاخانەیەکی 5  تابق بێت !!
========================
ئیعجازی مەزن و شکۆمەند و کۆنکریتی ئەوەیە خودای گەورە 14 سەدە لەمەوبەر پێمان ئەفەرموێت ئەم کتێبەی ئێوە لە قیامەتدا وەری ئەگرنەوە [دەفتەری ئەعمال] کتێبێکی ئەلەکتڕۆنی دیجیتەڵیە !! واتە چۆن ؟
واتە ئەو کتێبەی تۆ لە قیامەتدا وەری ئەگریتەوە کە هەموو کار و کردەوەکانی تۆی تێدا تۆمار کراوە بە نووسین و ڤیدیۆ ، هەمووی لە شێوەی کتێبێکی ئەلەکتڕۆنی وەکـــــو 
"{ ئایپادێك }" ئـــــەدرێتەوە دەستت ، جا زۆر بە ئاسانی هەر یەکێك لە ئێمە هەر ساڵ و ڕۆژ و سەعاتێکی ویست لە تەمەنی خۆی یەکسەر ئەیدۆزێتەوە بە سێرچێك و سەیری ئەکات بزانێ لە دونیا چی کردووە ،  خۆ ئەگەر وانەبێت و ئەم کتێبە لە پەڕەی کاغەزی سکلاسیکی بێت ئەوا بەلایەنی کەم ئەبێ 500 ملیۆن لاپەڕە بێت بەڵکو زۆر زیاتریش!! بەڵام ئـایـا هیچ کەسێك ئەتوانێ 500,000,000 لاپەرە بە یەك دەست هەڵبگرێت کاتێ لە مەلائیکەتەکان وەری ئەگرێتەوە جا بە دەستی ڕاست یان چەپ ؟ ئایا ئەتوانی ؟ بێگومان نەخێر ، دەی کەواتە ئەبی ئەم کتێبە ئەلەکتڕۆنی بێت و بە سیستەمی [ دیجیتەڵی ] ئیش بکات . بۆیە ئێستا ئێمە ئەتوانین کتێبێکی 500,000,000 لاپەڕەیی لەناو ئایپادێك هەڵبگرین کەوا کێشەکەی کەمترە لە چارەگە کیلۆیەك و لە دەفرەتێکیش بچووکترە !! هەروەها بەکارهێنان و ئیشکردنی زۆر ئاسانە .
- خوای گەورە لە سورەتی "المطففين" ئەفەرموێت :

{ كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٍ (7) وَمَا أَدْرَاكَ مَا سِجِّينٌ (8) كِتَابٌ مَرْقُومٌ (9) وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ .... وَمَا أَدْرَاكَ مَا عِلِّيُّونَ (19) كِتَابٌ مَرْقُومٌ (20)  } سورة المطففين .
ئەگەر سەرنج بدەین خوای گەورە لە دوو ئایەتدا باسی کتێبی رەقەمی ئەکات [كِتَابٌ مَرْقُومٌ] کەوا هەموو کار و کردەوەکانی ئێمەی تێدا تۆمار کراوە واتە ئەم کتێبە دیجیتەڵیە ، ئەگەر لە گۆگڵ بنووسیت : Digital book  واتە "کتاب مرقوم" ئەبــینین کۆمەڵێك وێنەی ئایپاد و تابلێتی ئەلەکتڕۆنیمان نیشان ئەدات کەوا پـڕیەتی لە کتێبی PDF و جۆرەکانی تر :


فــــــــــــــــسبحان الله !
ئێستا پێمان بڵێــن ئەگەر پێغەمبەر [محمد] دروودی خوای لەسەر بێت خۆی قورئانی نووسیوە ، چۆن زانی کتێبی دیجیتەلی هەیە لە قیامەتدا ؟ هەروەها چۆن زانی ئەم کتێبە لە قەبارەیەکی زۆر زۆر بچووکدا ئەتوانێ دەریایەك زانیاری کۆبکاتەوە و سەیڤ بکات ؟ ئایا لەسەردەمی دابەزینی قورئاندا کتێبی دیجیتەڵی هەبوو ؟ وەلامەکەیم لە مولحیدەکان ئەوێت .

زۆر بەداخەوە ئێمە بـە شێوەی تَدَبُّر و لێ وردبوونەوە قورئان ناخوێنیــنەوە، بەڵکو کاتێ قورئان ئەخوێنینەوە تەنها بیر لەوە ئەکەینەوە لە کەمترین کاتدا خەتمێک بکەین و خێرا خێرا لاپەرەکان وەرگیڕین! لەمەودوا بە چاوێکی زانستی و ئەکادیمیەوە قورئان بخوێــننەوە بۆ ئەوەی تَدَبُّر و تێڕامان لە ئایەتەکان وامان لێ بکات زیاتر ئیمانمان بە خوای گەورە یەقین بێت و ئیعجازی زیاتر بدۆزینەوە لەم کتێبە مەزن و پیرۆزە .

وآخر دعــوانا أن الحمد لله رب العالمين .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...