الثلاثاء، 25 مارس 2014

نیقاشی ئیلحادی و ئیمانی




نووسینی : کارزان چاورەش
17/2/2014
----------------------------
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لەسەرەتاکانی هاتنەدی ژیان لەسەر ئەم هەسارەی ئێمەوە تاوەکو ئەمرۆ مرۆڤایەتی لە ململانێیەکی زۆر گەرم و بێ کۆتادایە لەسەر بوون و نەبوونی خودا و راستی و ناراستی ئایینە ئاسمانیەکان . وە ئەم ململانێیە هەرگیز کۆتایی نایەت چونکە هەتا رۆژی دوایی خودای گەورە خۆی بە هیچ کەسێك نیشان نادات ، کەواتە ئەوانەی بڕوایان بە خودا هێناوە لەسەر بنەمای "الأیمان بالغیب" بڕوایان پێی هێناوە و دەیپەرستن چونکە دەزانن و گومان لەوەدا نیە کە خودایەك لە پشتی ئەم گەردوونەوە هەیە و هەموو شتێك بە فەرمانی ئەو دەچێتە سەر و رێك خراوە .
بەڵام کاتێك باوەڕدارێك دەکەوێتە تاوتوێ و مناقەشەی بێ دین و مولحیدەکان لەسەر بوون و نەبوونی خودا ئەوە بەزۆری راستەوخۆ بەم شێوە و ستایلە نیقاش دەست پێ دەکات :
بڕوادار : کێ ئەم گەردوونەی دروست کرد ؟
بێ بڕوا : لە خۆوە دروست بوو بە صودفە !!!!
بڕوادار : هیچ شتێك لەخۆوە و بە صودفە دروست نابێ ..!
بێ بڕوا : ئەی باشە خوداکەی تۆ کێ دروستی کرد ؟
بڕوادار : خوداکەی من دروستکراو نیە بەڵکو خالق و بەدیهێنەرە ..!

ئەم شێواز و مۆدێلەی تاوتوێ کردنی بوون و نەبوونی خودا هەلەیە چونکە هیچکامیان نەچوونەتە سەر بنەرەتی بابەتەکان ، لێرەدا دەمەوێ روونی بکەمەوە کە ئایا چ پەیوەندیەك هەیە لە نێوان { سەرەتای مادە و کات و شوێن }

ئەم گەردوونەی ئێمە لە گەرورە ترین تەقینەوە هاتە بوون "بیگ بانگ ثیۆری" کە نزیکەی یەك لەسەر ملیار توان سێی چرکەیەکی برد لە کات و بێ دەرکردنی هیچ دەنگێك !! بە مانایەکی تر بیگ بانگ بووە هۆی هێنانە بوونی کات و شوێن و ماددە و بۆشایی لەیەك لەسەر ملیار توان سێی چرکەیەك {3^ 1\(1000000000) } ، وە ئەم تەقینەوەیە کە روویدا سەرەتا لە خاڵی سفرەوە دەستی پێ کرد . واتە " هیچ " نەبوو دواتر هاتە بوون . بەلام هەموو زانایانی گەردوون ناسی و فیزیا و فەلەك و بیرکاری و کیمیا هەموویان کۆکن و یەكدەنگن لەسەر ئەوەی کە هیچ بارستە ماددەیەك لە هیچەوە نایەتە بوون ، بەڵام گەردوون لە هیچەوە هاتە بوون !! جیاوازییەکە لێرەدایە کە چۆن گەردوون لە هیچەوە هاتە بوون ؟؟
زانای فەلەکی د.رۆبێرت هێرت  وە   د.دیڤید هیلفاند زانای فەلەکی بە نموونە دێنمەوە کە دەڵین :
{ ئەم گەردوونەی ئێمە لە سفرەوە دەستی پێکرد و هاتە بوون بەڵام نابێ پرسیار بکەین پێشی تەقینەوە گەورەکە چی هەبوو ؟؟ ئەم پرسیارە زانست و لۆژیك و عەقڵ ناتوانێ وەڵامی بداتەوە چونکە پێش تەقینەوە گەورەکە نە بۆشایی هەبوە و نە کــــات هەبووە ! بۆیە وەڵامی ئەم پرسیارە بەس خالقی گەردوون دەیزانێت }
کەواتە ئەم سەرەتایە کە لەهیچەوە دەستی پێکرد و نا ئاسایی بوو ، بەڵکوو جیاوازی هەرە سەرەکی ئەم تەقینەوەیە لەگەڵ تەقینەوەکانی تر بریتی بوو لەوەی کە هەموو تەقینەوەیەك تێکدان و کاولکاری و لاسەنگی دروست دەکات ، بەڵام بیگ بانگ بووە هۆی هێنانە بوونی سیستەمێکی یەکجار وورد و ڕێك لە هەردوو ئاستی ماددی و فۆتۆنی  کە "گەردوونە" .
کەواتە ئێستا زانست و زانایان پێمان دەڵین کە ئەم گەردوونە لە هیچەوە دروست بوو ،
ئایا قورئانیش وادەڵێ ؟
بەڵێ ، خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێ : (بدیع السموت و الأرض ) 101  - الأنعام
واتە خودا داهێنەری ئاسمانەکان و زەوییە لە نەبوون – التفسیر المیسر : تەفسیری ئاسان
کەواتە گەردوون بە شێوەیەکی نائاسایی هاتە بوون و پێویستی بە خالق و دیزاینەرێك هەبوو تا بێتە بوون لە نەبوونەوە ، وە ئێستا زانایان دەڵێن "کات " وەهم و ئەندێشەیە بەو واتایەی کە دەکرێ کات نێگەتیڤ بێت و بگەرێتەوە دواوە بە گۆڕینی هێزی کێش و ئاراستە و دووری هەربۆیە دەڵێن کاتیش رێژەییە ، واتە قابیلی گۆرانە و دروست کراوە ، ئەگەر لۆژیکانە بیر بکەینەوە چۆن دەکرێ خودا بخرێتە نێوان دوو توێی کات و بڵێین کێ خودای دروست کرد ؟ ئەم پرسیارە لە رووی فیزیاییەوە هەلەیە !

خودا ئەو زاتەیە کە بووە هۆی هاتنە بوونی ئەم گەردوونە لە نەبوون و سفرەوە ، وە هەر ئەم زاتەشە کە گەردوون کۆتایی پێ دێنێت و دەیکاتەوە سفر کاتێك دونیا خرادەبێ و قیامەت دادێت . 
؞ کەواتە نابێ بڵـێین کێ خودای دروست کرد چونکە خودا هەموو شتێکی لە نەبوونەوە هێنایە بوون ، نابێ بەهیچ پێوەرێکی ماددی و عەقڵی خودا بهێنینە رێزی ئەو شتانەی کە لەناو سنووری گەردووندان . ئەوەی لەناو ئەم گەردوونە فراوانەی ئێمەیە هەمووی لە بیگ بانگەوە یە و بیگ بانگیش خودا هێنایە بوون . هیچ کەسێکی خاوەن عەقڵ و زانست و شارەزا لە کۆزمۆلۆژیا واتە گەردوونناسی نابێ ئەوە رەت بکاتەوە کە بیگ بانگ پێوسیتی بە دیزاینەر بووە ، چونکە هەموو گەردوون بە دارشتنێکی زیرەکانە داڕێژراوە ، هەموو داڕشتن و دیزانیکراوێکی زیرەکیش  پێویستی بە داڕشتەر و دیزاینەری زیرەك هەیە کە خودای تاك و بێ هاوتایە .

ئەگەر تۆی بێ بڕوا گومانت هەیە لە بوونی خودا یان هەر بڕوات پێ نیە وەرە پێشەوە و بوێرانە پێمان بڵێ کێ بووە هۆی بیگ بانگ ؟ وە پێش بیگ بانگ چی هەبوو ؟ یان چۆن ماددە لە نەبوونەوە دێتە بوون ؟ ئایا دەتوانی لە تاقیگە گەردوونێکی نموونەییمان پیشان بدەیت و بڵێی ئەوە ماددە و وزە م بەرهەمهێنا لەم تاقیگەیە لە نەبوونەوە ؟

ئەگەر ناتوانی بۆچی بڕوا ناهێنی بە خودای بەدیهێەری بە توانا ؟


هناك 5 تعليقات:

  1. کاك سەلمان سەرەتا دەست خۆشیت لێ دەکەم کە خۆت ماندوو کردووه بەم بابەتەی من ..‏

    بەڵام پێم وانیە ئەوەی تۆ بە چەمکی هەڵە پێناسی دەکەی لە راستیدا لە تیوبی هەلە خۆی ببینێتەوە یان لە ‏ئاستی زانیاریەکانی تۆ رەنگە بە ‌هەڵە هەژماری بکەی بەس لە راستیدا زانستی فیزیك و کۆسمیك زۆر ‏لەوە فراوانترە کە ئێمە تەنها لە کەسێکەوە یان لە سۆورسێکەوە وەری بگرین . براکەم گەردوون لە ‏هیچ و سفرەوە هاتە بوون ئەمە قسەی من نیە بەڵکو هەموو گەردونناسەکان وادەڵین و ئەگەر ئینکاریش ‏دەکەی پێمان بڵێ گەردوون ‏‎20 ‎‏ ملیار ساڵ پێش ئێستا چۆن بوو ؟؟ وە ئاگادار بە ئەگەر بڵیی وزەی ‏گەردوون هەر هەبووە ئەوە گەراویتەوە بۆ باوەڕی هەزاران ساڵ لەمەو بەر کە وایان دەزانی ‏گەردوون ئەزەلیە !! جا ئەم هیچە ‏‎ Primary energy‏ تیا بوبێ یان نا ئەمە هێشتا نەبووەتە بیردۆزیش ‏بۆ زانیاریت . وە هەروەها هەموو ئیلحادی جیهانی کەوتوونەتە تەنگژەیەکی زانستی زۆر تەسك کە ‏نازانن چۆن خۆیان لێی رزگار بکەن بەڵام لای ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە دیزاین و دیزاینەر هەیە ‏زۆر بە ئاسانی سۆلیوشنی ئەم تەنگژەیە دەکەن بەوەی کە دەڵین الله گەردوونی لە نەبوون و هیچەوە ‏هێنایە بوون چونکە خۆشت دەزانی ئینترۆپی گەروون دژە لەگەڵ هەموو بەینگەکانی تر کە لە دوای ‏بیگ بەینگ روویانداوە و روودەدەن . جگە لەمەش تۆ دەڵیی مولحیدەکان ناڵین گەردوون بە صودفە ‏دروست بوو!! نەخێر براکەم خۆم لە چەندان زانای گەردوونناسی مولحید بیستوومە کە دەڵێن گەردوون ‏بە چێنس یان ئێکسیدێنت واتە صودفە هاتۆتە بوون وە ئێمەش نازانین شێوەی گەردوون بۆچی وایە ؟ ‏بۆچی بە شێوەیەکی تر نەبوو ؟ بۆچی هەژمارە بیرکاریەکانمان یەکانگیر نین کاتیك لەسەر دایدەکانی ‏گەردوون ئەپلای دەکەین ..؟

    ردحذف
  2. وە باکگراوند رادیەشنی گەردوون كه هێز و وزەی گەردوون = ‏‎0‎‏ واتە شێوەی گەردوون تەختە .‏
    بەڵام لێرەدا یەکەم شت قورئانی پیرۆز بە ‏‎1440‎‏ ساڵ پێش زانایان کەوتووە و زۆر بە راشکاوی پێمان ‏دەڵی کە گەردوون تەختە :
    ‏{ يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ‎ ‎كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ وَعْدًا عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ } .‏
    ئەمە چیمان پێ دەڵی ؟؟
    پێمان دەڵی کە گەردوون تەختە وەکو لاپەرەی کتاب ، هەروەها پێمان دەڵێ گەردوون سەرەتا و کۆتایی ‏هەیە واتە ئەزەلی نیە هەروەکو چۆن زانست دەڵێ گەردوون سەرەتا و کۆتایی هەیە قورئانیش وادەڵیت ‏هەروەها ئەم ئایەتە پیرۆزە پێمان دەڵی کە گەردوون دیزاین کراوە .‏
    دووەم شت كە سەرەنجامی هێز و وزەی گەردوون سفرە بەم واتایە نایەت کە گەردوون دیزاین نەکراوە ‏، ستیفن هاوکینگ سامڵێکی زۆر جوان باس دەکات لە کتێبی دیزاینی مەزن کە دەڵێت : نموونەی ‏ئەوەی کە گەردوون دیزاین نەکراوە وەکو ئەوە وایە کەسێك لە شوێنێکی دەشتایی بە خاکەناسێك چاڵێك ‏لێ بدات ، ئەمە گەردوون هاتە بوون ، وە کە چاڵەکەی پڕ کردەوە ئەمە گەردوون چویەوە باری ‏پێشووی کە نەبوونە . بەڵام ئایا ئەمە راستە ؟ سەرەتا پێم بڵێ کە گەردوون سفرو هیچ بێ چۆن وەکو ‏ئەم خاکەی دەشتاییەکە هەژماری دەکەی و چاڵی تیا دەکەی ؟ دووەم شت کاتێك هێز و وزەی گەردوون ‏سفر بێ ئەمە مانای ئەوپەڕی ئاڵۆزی و رێكی گەردوون دەگەیەنێ کە بە یەك نانۆ زیاد و کەم نیە ‏بڕەکانی هێز و وزە کە ئەمە هەر خۆی بەسە بۆ ئەوەی کە بیسەلمێنی جێ دەستی خالقێکی بەدیهێنەر ‏دیارە لەم گەردوونە پێر ئینترۆپیە .‏

    ردحذف
  3. هەروەها کاتێك تۆ باسی ئەوە دەکەی کە ماددە لە هیچەوە هاتۆتە بوون لە تاقیگە ئەمە ئەوەم بۆ ‏دەردەخات کە تۆ مادە و فۆتۆن لێك جیاناکەیەوە !!! براکەم ئەو فۆتۆنەی تۆ باسی دەکەی لە هەموو ‏گەردووندا بڵاو بوەتەوە کە پێی دەڵین : پرۆتۆن & ئەنتی پرۆتۆن ، با دڵت خۆش بکەم کە قورئانی ‏پیرۆز بە شێوەی ئاماژە باسی ئەمەشی کردوە :

    ردحذف
  4. خودای گەورە ئەم گەردوونە واتە ئاسمانەکان و زەوی بە 6 رۆژ بەدیهێناوە ، بەلام لە قورئاندا بە ‏دوو شێوە باسکراوە‎ :

    ‎- ‎‏ لە ئایەتێکدا دەڵێت بە 6 رۆژ ئاسمانەکان و زەویمان بەدیهێناوە : (إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ ‏وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّام )‏

    ‎- ‎‏ بەڵام لە ئایەتێکی تردا دەڵێ بە 6 رۆژ ئاسمانەکان و زەوی و " ئەوەی لەنێوانیاندایە " بەدیمان ‏هێناووە : (وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّام )‏‎

    کەواتە بەپێی ئەم 2 ئایەتە بێت هیچ کاتێکی نەخەیاندووە تا نێوانی ئاسمان ( نێوان گەلەئەستێرەکان) و ‏زەوی دروست کراوە واتە هەردووکیان بە شەش رۆژ ؟‏‎!!
    ئایا ئەمە هەلەیە یان ئیعجازە ؟؟‎

    فیزیای نوێ دەڵێت هیچ شوێنێك لەم گەردوونەدا نیە بەتاڵ بێت و بۆشایی‏‎ space ‎‏ بێت . بەڵکو ‏ئەوەی پێشتر بە بۆشایی دادەنرا پڕکراوەتەوە بە مادەیەکی زۆر سەیر ! کە نیوترۆن و ئەنتی نیوترۆنە ‏، ئەم ماددە ڕەشە بە بەردەوامی دروست دەبێت و لەناو دەچێت واتە لەو مایکرۆ سێکەندەی کە تێـیدا ‏دروست دەبێت لەهەمان مایکرۆسێکەند لەناو دەچێت . بەوواتایەی هیچ کاتێك ناخایەنێت تا دروست ‏دەبێت‎ .

    هەر ئەمەشە 1440 سال لەمەو بەر قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێداوە کە کاتی خەلقکردنی ئاسمانەکان ‏و زەوی وه کاتی خەلق کردنی ئاسمانەکان و زەوی و "ئەوەی لە نێوانیاندایە ماددەی ڕەش" بەیەك ‏ماوە باسی لێوە کردوە .‏

    ردحذف
  5. دڵنیابە هەموو تاقیگە و لەیبۆراتۆرەکانی جیهان ناتوانن تەنانەت یەك هێگز دروست بکەن لە عەدەمەوە ‏واتە ‏no thing ‎‏ . هەر ماددەیەك کە ئێمە هەمانە و دۆخەکەی دەگۆرین هەمووی بەرهەمی بیگ ‏بەینگە کە ئەویش دیزاین کراوە . ‏
    دووبارە دەست خۆشیت لێ دەکەم هیوادارم بەردەوام بیت و زیاتر هەوڵی زانستی راستەقینە بدەیت . ‏

    بۆ پالپشتی قسەکانم سەیری ئەم لینکانە بکە :‏

    http://www.space.com/25126-big-bang-theory.html

    http://en.wikipedia.org/wiki/Intelligent_design

    http://www.encyclopedianomadica.org/English/photon.php

    http://www.wired.com/2010/12/x-particle/

    ردحذف

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...