الجمعة، 28 مارس 2014

ئیعجازی ژمارەیی --- سبحان الله

ئایا وەلامی بێ دینەکان چیە بۆ ئیعجازە ژمارەییەکانی قورئانی پیرۆز ؟
نووسین و ئامادەکردنی : کارزان چاورەش
28-3-2014

-------- ئایا ئەم ئیعجازانەش محمد (ص) وەری گرتووە لە یۆنانیەکان و میصریە کۆنەکان یان ئەمانە هەر بەراست ئیعجازی قورئانن کەوا هیچ کتابـێك نیە لەم جیهانەدا ئیعجازی ژمارەیی تیابێت بە کتابە ئاسمانیەکانیشەوە جگە لە قورئانی پیرۆز ، ئەگەر هەندێ لە ئیعجازەکانی تر قال و قیل هەڵبگرێت بەلام ئیعجازی ژمارەیی هیچ بوارێك بۆ ئەمە ناهێڵێتەوە . وە ئەگەر یەك ئیعجاز بوایە یان دوو یان سێ دەمانگوت ئەمە بە صودفە بووە بەلام بەسەدان ئیعجازی ژمارەیی هەلە لە قورئان کە رەنووسی هەندێکیان بە هەموو بژمێرێك 'حاسبة' یەك هەژمار ناکرێت .
ئێستاش من یەك ئیعجازی ژمارەیی وەکوو نموونە باس دەکەم لە سورەتی ق و سورەتی ص :
ص والقرآن ذى الذكر (1)
ق والقرآن المجيد (1)
پیتی ص لە سورەتی ص 29 جار هاتووە .
پیتی ق لە سورەتی ق 57 جار هاتووە .
با ئێستا کۆیان بکەینەوە :
57 + 29 = 86= ژمارەی سوورەتە مەکـکـیەکان .
ئەمجارەیان با کەمیان بکەین :
57 – 29 = 28=ژمارەی سورەتە مەدەنیەکان .
وە ژمارەی 57 لە 5 و 7 پیكهاتووە واتە 5+7=12
وە ژمارەی 29 لە 2 و 9 پێکهاتووە واتە 2+9=11
با ئەنجامەکانیان کۆ بکەینەوە :
12+11=23 وە 23=ژمارەی سالەکانی دابەزینی قورئانی پیرۆز .
وە ئەمجارە با کەمیان بکەین :
12 - 11 =1 وە خوای گەورەش یەکە .
ئەمجارەیان با ژمارەکان جارانی یەكتر بکەین :
57x29=1653
ژمارەی ریزبەندی پیتی ص لە ئەبجەدی عەرەبی = 14
ژمارەی رێزبەندی پیتی ق لە ئەبجەدی عەرەبی = 21
14x21=294
سورەتی ص لە جوزئی 23 یەو سورەتی ق لە جوزئی 26
26 - 23 =3
2=ژمارەی هەردوو سورەت یان هەردوو پیتی ص و ق
2+3=5
1653 – (294 - 5 ) = 1653 – 289 = 1364 ژمارەی وشەکانی هەردوو سوورەتی ق و ص
---------------------------------------------
بێ دینی بەرێز ئایا ئەمەش صودفەیە یان نیشانەی راستی و دروستی قورئانە کە بە وەحی دابەزیوە ؟


هناك تعليقان (2):

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...