=====================================
گفتوگۆکردن دەربارەی بوون و نەبوونی خودا تەوەرەیەکی زۆر سەرەتاییە چونکە هەرکەسێك لەم گەردوونەدا عەقڵی هەبێت واتە ژیر بێت بە ناچاری عەقڵەکەی پاڵی ئەدات بۆ ثیۆلۆجی واتە دان ئەنێت بە بوونی خودا یان هێز و دەسەڵاتێکی دەرەکی زۆر زیرەك و بە توانا و دیزاینەر لەپشت ئەم گەردوونە .
ئەگەرچی کەسانێكیش هەبن ئینکاری لە بوونی خودا بکەن بەڵام ئەمە تەنها ئینکاری حەق و ڕاستیە ئەگینا سەلماندنی نەبوون هەر لە بوونی هەبوو پوچەڵ ئەبێتەوە .
کەواتە ئێمە هەموومان ئەزانین خودایەك یان هێز و دەسەڵاتێك هەیە گەردوون و ژیان و ئادەمیزادی بەدیهێناوە . بەڵام خودای گەورە پێمان ناڵێت چۆن و بە چ شێوازێك خودا ئەم ئاژەڵ و زیندەوەرانەی خەلق کردووە ! بەڵکو شێوازی خەلق کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ ئاشکرا کردووین : (( أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا )) ، ئەمڕۆش زانستی نوێ بە تیۆرەیەکی سەلمێنراو باسی هەمان میکانیزم و شێوازی هاتنە کایەوەی گەردوون ئەکات : The Big Bang Theory .
بیردۆزی [ بیگ بانگ ] کە سەلماندی خودا گەردوونی بەدیهێناوە |
هەروەها خودای گەروە باسی شێوازی هاتنە کایەوەی مرۆڤ ئەکات : خەلقی ڕاستەوخۆی ئادەم و حەوا ، واتە هەموو مرۆڤە نێر و مێ یەکانی سەر زەوی ئەچنە سەر یەك دایان و باوان ؛ زانستی مۆدێرنەش لەم دواییە ئەم ڕاستیەی سەلماند ئەم دایان و باوانە ئادەم و حەوا یە :
[ Y-chromosomal Adam (Y-MRCA) ] واتە ئادەم
[ Mitochondrial Eve ] واتە حەوا
بەڵام خودای گەورە شێوازی هاتنە کایەوەی ئاژەڵەکان و زیندەوەرانی بۆ ئێمە باس نەکردووە ، بەڵکو ئەمەی وەکو مەتەڵێك بۆ ئێمەی ئادەمیزادی خاوەن ژیری و عەقڵ جێهێشتووە هەروەکو لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرموێت :
{ قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ؟ } سورة العنکبوت – 20
واتە : (( بەناو زەویدا بڕۆن و بگەڕێـن و سەرنج بدەن چۆن خەلق و ژیان دەستی پێکردووە ؟ ))
واتە خودا فەرمان بە مرۆڤەکان ئەکات بە گەشتی نەوەك تەنها بە موسڵمان ! بەڵکو بە هەموو مرۆڤایەتی ئەڵێـت بە دوای شێوازی بەدیهاتنی ژیان و چۆنیەتی هاتنە کایەوەی ئاژەڵ و پڕایمەتەکاندا بگەڕێن .
کەواتە خودای گەورە نـــەیفەرمووە : بەناو زەویدا بگەڕێن بۆ ئەوەی بزانن کێ خەلق و ژیانی دەست پێکردووە ؟ ئایا سروشتە یان خودا ؟ یان سپۆنتانیس جەنەرەیشن بوو ؟
نانا نەخێر هەرگیز خودا ئەم داوایەمان لێ ناکات چونکە هیچ مرۆڤێکی ژیر و عاقڵ ئەمە ڕەت ناکاتەوە و ئەمە پیشەی مرۆڤی ژیر و دانا نیە ، بەڵکو ئێمە وەکو مرۆڤی ژیر و خاوەن عەقل ئەبێ بەدوای شێواز و چۆنیەتی و تایتڵ و میکانیزمی خەلق و ژیاندا بگەرێــێن کە خودا پەیــڕەوی کردووە سەدان ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بەڵکو بلیۆنان ساڵ، نەوەك بە دوای ئەلتەرناتیڤ بۆ خودا بگەڕێــین .
------------------------------
پێویستە موسڵمان بزانێت واتای ئەم چەمکانە چیە :
١- پەرەسەندن : تطـور : Evolution /
نابێ بە هیچ شێوەیەك موسڵمان بڕوای پێ بکات چونکە بوونی خودا ڕەت ئەکاتەوە و سروشت ئەکاتە ئەلتەرناتیڤ .
٢- پەرەپێدراو : تطويـر : evolvement /
واتە ئەکرێ و بۆی هەیە خودا بە پەرەسەندن ئاژەڵەکانی هێناوەتە کایەوە بەو واتایەی خودا لە هەموو گۆڕانکاری و ئیڤۆلڤەکان هۆکار بووە بەڵام بێ ئەوەی دانەیەك بگۆڕیت بۆ دانەیەکی تر بەڵکو هەموو سپیشزەکان بە جیا خەلق کراون دوای ئەوە گۆڕانکاری و ڤاریەیش لەناو فامیلیەکان ڕویداوە بەهۆی نیوتڕاڵ میوتەیشن هەروەها لە ئەنکۆمپلێکسەوە بۆ کۆمـپلێکس بەتێپەڕبوونی کات)
٣- دیزاینی زیرەك : تصميم ذکي : Intelligent Design /
ئەم تیۆرەش ئەڵێت خودای باڵادەستی دیزاینەر هەموو ئاژەڵەکانی لە [ئاو] خەلق کردووە بە دیزاینێکی زیرەکانە [ intelligent design ] یەك بەدوای یەك بەو واتایەی خودا سەرەتا جۆرەها بەکتریای خەلق کردووە ئینجا جۆرەها ماسی و ئینجا جۆرەها تیمساح و جۆرەها دەیناسۆر و جۆرەها فیل و جۆرەها ورچ و جۆرەها مەیمون و جۆرەها مرۆڤ ...هتد . سیکوێنس و ڕیزبەندیەکە زۆر گرینگ نیە ، گرینگ ئەوەیە خودا هەر جۆرە ئاژەڵێکی خەلق کردووە بە سەربەخۆیی و هەرگیز هیچ ئایەت و فەرموودەیەك نادۆزیەوە نــە لەقورئان و نــە لە ئینجیل و نـــە لەتەورات و نــە لەزەبوور بە ئاماژەش باسی ئەوە بکات ئاژەڵێك گۆڕابێت بۆ ئاژەڵێکی تر بەتێپەڕبوونی کات !!
- کەواتە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی زۆر شێواز و ڕیگا هەیە بۆ هاتنەکایەوەی ژیان لەسەر زەوی بەڵام ئێمەی موسڵمان خاوەن قورئان و فەرموودەین بۆیە نابێ بەهیچ شێوەیەك پاڵپشی هیچ بیردۆز و گریمانەیەك بکەین ئەگەر دژ و پێچەوانەی دەسەڵاتی خودا و ئایەت و فەرموودەکان بوو . زۆر بەداخەوە لەم دواییە چەند موسڵمانێــك بــڕوایان بە بیردۆزەکەی داروین هێــناوە بێ ئەوەی شارەزایی تەواویان هەبێت لە زانستی بایۆلۆجی و کۆسمۆلۆجی و جینۆم و فۆسەلایزەیشن و خودی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز .
بەڕاستی ئەمە کارەساتە چونکە تۆ ئەتەوێ موسڵمانانی تریش لەگەڵ خۆتدا لەخشتە بەریت ، چۆن ئەبێ تۆ بڕوا بە بیردۆزێك بکەیت جێگای خودا و ئایین بگرێـتەوە ؟
=====================
لە کۆتاییدا ئەمەوێ ڕێــنمایی خۆم و ئێــوەش بکەم بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەك بڕوا بە هیچ گریمانە و تیۆرێك نەکەین هەتاوەکو ئەبێت فاکت و ڕاستی و تاقی ئەکرێتەوە و بەڵگەی زانستی لەسەر پێشکەش ئەکرێت . ئینجا ئەگەر هاوتا بوو لەگەڵ ئایەت و فەرموودەکان یانیش بەلایەنی کەم دژیان نەبێت ئەوکات ئەتوانن بــڕوای پێ بکەین چونکە ئێــمە قاعدة و ڕێسایەکی شەرعیمان لە ئایینی ئیسلامدا ئەڵیت :
{{ الأصل في الأشياء الإباحة }}
واتە : بنەرەت و ڕاستی لە کار و بارەکاندا ڕێگەپێدراوە .
کەواتە هەموو شتێك لە ئایینی ئیسلامدا ڕیگەپێدراو و حەلال و موباحە مادەم هیچ دەق و تێکستێك نەبێت دژی بێت و قەدەغە و حەرامی بکات .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق