لەسەرەتای
سەرهەڵدانی ژیری و دروستبوونی کۆمەڵگەی مرۆیی لەسەر هەسارەکەمان دەیان هەزار ساڵ
لەمەوبەر، مرۆڤ هەوڵیداوە وەڵامی کۆمەڵێك پرسیاری هۆو و هۆکار بداتەوە کــە
وابەستەیە بە سەرەتای گەردوون و پەیدابوونی ژیان و ئادەمیزاد ، بەڵام خۆشبەختانە
لەدوای پێشکەوتن و دۆزینەوە مەزنەکانی سەدەی نۆزدە و بیست و بیست ویەك لە بوارە
جیا جیاکانی زانست و تیکنۆلۆجیادا توانرا بۆ هەموو مرۆڤایەتی بسەلمێنرێت [
دیزاینەر ] ێـــك بوونی هەیە وەکو هۆکار و بکەرێك لەپێش سەرەتای تەقینەوەی گەردوون There is a Designer before the Big Bang .
زانستی سەردەم بۆی
سەلماندین بەهیچ شێوەیەك هەرگیزا وهەرگیز [ مــاددە ] لە هیچەوە نایەتە بوون بەبێ
کارتێکردنی [ هــێز ] ێــکی دەرەکی "External forse" .
کەواتە ئێــمەی
بڕوادار بە دیزاینەری گەردوون براوەی هەموو دیبەیتێکین لەسەر بوون و نەبوونی خودا
، چونکە بێ دین ئەگەر بڕوای بە هیچ شتێك نەبێت بەڵام بــڕوای بە زانست و توێژینەوە
زانستیەکانە ، ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ ئەم مولحیدە هەست بە داڕمانی دەروونی ئەکات کاتێك
ئەم سەلماندنە زانستیە ڕووبەڕووی ئەبێتەوە و هەموو بنەما و ئایدۆلۆجیەتی ئیلحادی
هەڵدەوەشــێنێتەوە ، چونکە ئیلحاد لە کورتترین پێناسەیدا بریتیە لە : ڕەوتێکی
ئایدۆلۆژی بۆ ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی ئەوەی خودایەك هەیە دیزاینەری هەموو شتێکە .
کەواتە زانستی
سەردەم چەکوشێکی پۆڵایین ئەکێشێ بە سەری هەر کەسێك بڵێت : خودا بوونی نیە !
هەر مرۆڤێك پێی وابێت
زانست بوونی خودای نەسەلماندووە با بفەرموێت وەڵامی ئەم پرسیارەمان بداتەوە :
چۆن گەردوون لە
هیچەوە هاتە بوون ؟
? How does the Universe come from No-thing
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق