الأحد، 25 مارس 2018


بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت
======================

زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان بەهەدەر داوە لەدژایەتی یەکتر و ڕق و کینە و لەبازنەی ململانێیەکی بێ سوود ئەخولێیــنەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەرکی سەرشانی ئێمەی موسڵمان دەعوە و بانگەوازە بۆ ڕێگای حەق ئەویش لەڕێگای سەلماندنی ڕاستی پەیامی خودا بۆ بێــباوەڕان و پەیڕەوانی ئایینەکانی تر هاوکات لەگەڵ وەڵامدانەوەی گومانەکان .
لەحاڵی ئێستادا بەشێك لە موسڵمانان سەرگەرمن بەبابەتێك ئەویش [[ گۆیی و تەختی هەسارەی زەویە]] .
منیش ناچاربووم بابەتێکی یەکلاکەرەوەی لەسەر بنووسم بۆ ئەوەی بواری قال و قیل نەمێنێت لەسەر ئەوەی هەم لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە بیسەلمێنین زەوی گۆییە هەم لەڕوانگەی زانستیەوە بەبەڵگەی عەقڵی و نەقلی.
بەڵام پێویستە ئاماژە بەوەش بدەین مەرج نیە تەفسیری قورئانی پیرۆز تەنها لە موفەسیرە کۆنەکان وەربگرین ، چونکە ئەگەر تەفسیری قورئان پەیوەست بووایە بەکەسێكەوە ئەوا پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت باشترین و شیاوترین کەس بوو تەفسیری قورئان بکات ، بەڵام ئەو خۆی تەفسیری نەکرد بەڵکو جێــی هێشت بۆ موفەسیرەکان و کەسانی دوای خۆی . چونکە لەفەرموودەیەکدا پێغەمبەر دروودی خوای لەسەربێت فەرموویەتی : 
{ كِتَابُ اللَّهِ فِيهِ نَبَأُ مَا كَانَ قَبْلَكُمْ وَخَبَرُ مَا بَعْدَكُمْ وَحُكْمُ مَا بَيْنَكُمْ }

واتە قورئانی پیرۆز ڕووداوی پێشینەکانی ئێوەی تیایە و هەواڵ و زانستی دوای ئێوەشی تیایە و حـوکمی نێوان ئیوەشی تیایە .
کەواتە قورئانی پیرۆز بەتێپەڕبوونی سەردەمەکان و پێشکەوتنی زانست تەفسیرەکەی دەگۆڕێت . موفەسیرەکانی قورئانی پیرۆزیش بۆ نموونە ابن کثیر و طبري و قرطبي خوا لێیان ڕازی بێت خزمەتێکی یەکجار گەورەیان کردووە لەلایەنی تەفسیردا بەڵام ئەوانیش بە وەحی ئەم تەفسیرەکان بۆ دانەبەزیوە و کەسانێکی مەعصوم نەبوونە بەڵکو وەکو ئێمە ئادەمیزادێك بوون بەتێگەیشتن و زانستی خۆیان تەفسیری قورئانیان کردووە بۆیە زۆر ئاساییە ئێستا لەسەردەمی زانست و تەکنۆلۆجیادا تەفسیرێکی نوێ و زانستی بخەینە پاڵ تەفسیرە کۆنەکان زیاتر ئیعجاز و گەورەیی و شکۆمەندی قورئانی پیرۆزمان بۆ دەربخات .
هەروەها بن عاس و امامی مالك فەرموویانە : 
رقم الحديث: 344
(حديث مرفوع) حَدِيثُ : " كُلُّ أَحَدٍ يُؤْخَذُ مِنْ قَوْلِهِ وَيَرُدُّ إِلَّا صَاحِبَ هَذَا الْقَبْرِ " ، هُوَ قَوْلُ مَالِكٍ ، وَأَرَادَ بِهِ النَّبِيَّ عَلَيْهِ الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ ، وَذَلِكَ لِكَوْنِهِ مَعْصُومًا مِنَ الْخَطَأِ ، لِأَنَّهُ مَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى ، وَكَذَا حُكْمُ سَائِرِ الْأَنْبِيَاءِ ، وَفِي الطَّبَرَانِيِّ مِنْ حَدِيثِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَفَعَهُ بِلَفْظِ : " مَا مِنْ أَحَدٍ إِلَّا يُؤْخَذُ مِنْ قَوْلِهِ وَيُدَعُ " 

کەواتە ابن عباس و امامی مالك خودا لێیان ڕازی بێت هەردووکیان هاوڕان لەسەر ئەوەی هیچ موفەسیرێك یان هیچ زانایەکی ئایینی وتەکانی قەطعی و نەگۆڕ نین بەڵکو ئەوانیش مرۆڤێکن نەوەك پێغەمبەر بن و مەعصوم بن .
بۆیە زۆر ئاساییە ئەگەر موفەسیرێکی وەکو ابن کثیر پێی وابووبێت زەوی گۆییە و لەو ڕوانگەیەوە تەفسیری ئایەتەکانی کردبێت .


ئێستاش دەچینە ناو بابەتەکەمان / 
سەرەتا لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلام :
******************************
-لە ئایینی ئیسلامدا بەپێی دەقی ئایەتەکانی قورئان و فەرموودە صەحيحەکان زەوی کروية واتە گۆییە :
لە لێژنەی فەتوا هاتووە :

سئل علماء اللجنة  :

هل الأرض كروية أو مسطحة ؟
فأجابوا : " الأرض كروية الكل مسطحة الجزء " .
انتهى من "فتاوى اللجنة الدائمة" (26/ 414) .
واتە ئەوانیش فەتوایان داوە کەوا بەشێکی زەوی تەختە لەبەر چاوی ئێمە، بەڵام هەموو زەوی گۆییە .
ئێمەش ئەڵێــین قورئانی پیرۆز بە دوو جۆر باسی شێوەی زەوی دەکات : یەکەم لە ئاستی بینەرێك لە سەر ڕووی زەوی -  دووەم : لە ئاستی بینەرێك لە دەرەوەی کۆمەلەی خۆر .
- یەکەم : لە ئاستی بینەرێك لەسەر رووی زەوی :
لەچاوی بینەرێکەوە لەسەر زەوی شێوەی زەوی تەختە 

- { وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ } سورة الغاشیة – ٢٠
{{ ئایە ناڕوانن کەوا خوا چۆن زەوی بۆ تەخت کردوون ؟ }}
- { وَالْأَرْضَ فَرَشْنَاهَا فَنِعْمَ الْمَاهِدُونَ  } سورة الذاريات – ٤٨
{{ زەویشمان ڕاخستووە ، وەکردوومانە بەباشترین شوێن و لانەی ژیان }}
- { وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ بِسَاطًا } سورة نوح -٣٩
{{ خودا زەوی بۆ ئێوە تەخت کردووە بۆ ئەوەی بەئاسانی لەسەری بژین و بەچیا و شاخەکان ڕاگیری کردووە }}
-----------------------------
- دووەم : لە ئاستی بینەرێك لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر :


A- خودای گەورە لە قورئاندا فەرموویەتی :
[ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ] سورة الزمر -٥-
واتە : ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی بەدیهێناوە، بەشێوەی کەوانەیی شەو بەسەر ڕۆژدا دەهێنێت بەهەمان شێوەی کەوانەیی ڕۆژیش بەسەر شەودا دەهێنێت ، خۆر و مانگی بۆ ئێوە فەراهەم کردووە ، هەموویان دەڕۆن تا کاتێکی دیاریکراو، هەر ئەو خودایە زۆر بەدەسەڵاتە و لێخۆشبووە .
یەکێ لە گەورەترین موفەسیرەکانی قورئان "قرطبيی"ــە و لەلایەن گرووپی تەختی زەوی بڕواپێکراوە ، کەچی ئیمامی قرطبي لەتەفسیرەکەیدا نووسیویەتی : [ يقال كور المتاع أي : ألقى بعضه على بعض ، ومنه كور العمامة ] واتە : پێچایەوە و خڕی کرد بەسەریەکەوە هەروەکو عەمامەی سەر یان کڵاو و جامانەی کوردی . کەوا هەرگیز جامانەی سەر شیوەی تەختی نیە بەڵکو شیوەی نیمجە گۆیی هەیە و زۆربەی موفەسیرەکانی قورئانیش شیوەی زەویان لێكچواندووە بە عمامة .
لە زمانی عەرەبیشدا بە تەنێکی شیێوە گۆیی دەوترێ : کُـرَة واتە : گۆ یان خڕ : كوّر الشّيء تجمّع على ذاته وأصبح كالكرة :- تكوَّر الثلجُ . المصدر : معجم المعاني الجامع .

B- خودای گەورە لە قورئاندا فەرموویەتی :
يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ } سورة الرحمن 33
واته : { ئەی گرۆی جن و ئادەمیزاد ئەگەر توانیتان لە تیرەی ئاسمانەکان و زەوی دەربچن ئەوا دەربچن و کونی بکەن ، بەڵام ناتوانن دەربچن مەگەر بە دەسەڵاتی خوا نەبێت - لێرەدا ( فَانْفُذُوا ) نفاذ بە مانای دەرچوون لە شتێك یان کونکردنی شتێك دێت یان کونبەدەری بکەی }
خوای گەورە لە ئایەتی یەکەم زەویمان بۆ وێنا دەکات وەکو تەنێکی تەخت کە دەڵیت ئایە نابینن خوای گەورە زەوی بۆ ئێوە تەخت کردووە لێرەدا بۆ ئاسانکاری تێگەیشتن لە فەزلی تەختایی زەوی خوا بەم شێوەیە باسی کردووە ،  کە ئەگەر تەختایی تیا نەبا هەمووی چیا و دۆڵ و کەند و بەردەڵان بوایە ئەوکات  ژیان زۆر ئەستەم دەبوو لەسەری ئەمە لە چاوی بێنەرێك لەسەر ڕووی زەوی .
- بەڵام لە ئایەتی دووەم باسی شێوەی زەوی و ئاسمان دەکات کە لە چاوی بینەرێك لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ، لەم ئایەتەی سوورەتی (الرحمن) خوای گەورە باسی ئەوە دەکات کە ئێمەی مرۆڤ و جن هەرگیز ناتوانین لە تیرەی ئاسمان و زەوی دەربچین ، باشە دەزانین ئاسمان لە چاوی بینەرێكەوە لەسەر زەوی شێوەی گۆیی یە و تیرەی هەیە ، بەڵام لە چاوی بینەرێك لەسەر زەوی هەرگیز زەوی بە شێوەی گۆیی (کُرويِ) نابینرێت هەتا نووسەری قورئان باسی تیرەی زەوی بکات ، قورئان تاکە کتابێكە کە 1440 ساڵ لەمەو بەر لەگەڵ وشەی زەوی ناوی تیرەی هێنابێ . با بزانین تیرە چیە ؟
تیره‌ Diameter قُطر : بریتییه‌ له‌و هێڵە ڕاسته‌ی دوو خاڵی به‌رامبه‌ر یه‌ك له‌ بازنه‌یه‌ك یان گۆیه‌کدا به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت که‌ به‌ چه‌قه‌که‌یدا ده‌روات .
با وای دابنێنن کە نوسەری قورئان وای زانیوە زەوی تەنێکی تەختی بازنەییە نەوەك گۆیی !! ئەی باشە ئەگەر تەخت بوایە بۆچی تەحەددیی هەموومانى دەکرد کە ناتوانین کونی بکەین ؟!! خۆ کونکردنی تەنێکی تەخت زۆر ئاسانە !! کەواتە بێگوومان زەوی گۆییە و تیرەی هەیە هەروەکو لەم ئایەتە پیرۆزەدا باسی کراوە .
وە ئێستا زانایانی جیۆلۆجیا دەڵین کونکردنی زەوی مەحاڵە و موستەحیلە ! چونکە تیره‌ی گۆی زه‌وی یه‌کسانه‌ به‌ 12756 km ، پێشکەوتووترین ئامێرەکانی مرۆڤ تا ئێستا توانیویه‌تی تا قولایی 13 km بروات و دواتر ئامێره‌کان له‌ کارده‌که‌وتن و نووکەکانیان دەتوانەوە به‌ هۆی گه‌رمی ناوه‌کی ناخی زه‌وی ! که‌ زانایان ده‌ڵێن پله‌ی گه‌رمی ناوەکی زه‌وی یه‌کسانه‌ به‌ پله‌ی گه‌رمی خۆر ! کەواتە با خەیاڵمان ئاسوودە بکەین هێشتا له‌ توێکڵی زه‌ویداین !!!



C- خودای گەورە لەقورئاندا فەرموویەتی :
[ وَفِي الْأَرْضِ قِطَعٌ مُّتَجَاوِرَاتٌ ] سورة الرعد -٤-
واتە : لەسەر زەوی پارچەی هاوسێ و جۆراوجۆر هەیە .
ابن کثير بەم شێوەیە تەفسیری کردووە : أي : أراض تجاور بعضها بعضا

واتە پارچە زەویەکان لەتەنیشت یەکەوەن یاخود دەبنە دراوسێی یەکتر .

سبحان الله ! ڕێك ئەمە بەواتای کیشوەرەکان دێت . بەڵام با هەڵوێستەیەك بکەین ؛
ئایا ئەگەر زەوی تەخت بێت هەموو کیشوەرەکان ئەبنە دراوسێی یەکتر ؟ بێگومان نەخێر چونکە لەکۆتاییدا هەندێ کیشوەر واتە هەندێ پارچە لەزەویدا بێ دراوسێ ئەمانەوە لەلێواری زەوی ! کەچی خودای گەورە بۆ هەموویان فەرموویەتی : متجاورات . کەواتە تەنها و تەنها یەك لێکدانەوەی هەیە ئەویش ئەبێ زەوی گۆیی بێت بۆ ئەوەی لەهەر پارچە زەویەك دەست پێ بکەین یاخود لەهەر کیشوەرێکیەوە لێی بڕوانین دراوسێیەکی هەیە . کەواتە زەوی گۆییە .

D- خودای گەورە لە قورئاندا فەرموویەتی :
[ وَالأَرْضَ بَـعْـدَ ذَلِكَ دَحَاهَا ] سورة النازعات -٣٠-
دواتر زەوی بەشیوەیەکی هێلکەیی بەدیهێناوە .
لە فەرهەنگی [ المعجم الجامع ] هاتووە : دحا اللهُ الأرضَ : بَسَطَها ومَدَّها ووَسَّعَها على هيئة بيضة للسُّكنى والإعمار

* تــێبـینی / هەندێ کەس ئەڵێن دحا و دحية بەمانای هێلکە نایەت واتە مانای هێلکەی نەعامە نادات ، بەڵکو بەمانای ئەو شوێنە دێت کەوا نەعامە هێلکەی تیا دەکات ، ئێ ئەوکاتیش هەر بامانای نیمچە گۆیی دێت چونکە لە فەرهەنگەکانی زمانی عەرەبی دەڵێت : نەعامە هێلانەی نیە بەڵکو بەقاچەکانی لیمی بیابان قووڵ دەکات و هێلکەکانی تیا دائەنێت . کەواتە هێلکەی نەعامە نیمچە گۆییە و ئەو چاڵەشی کەوا هێلکەی تیائەکات هەر نیمچە گۆییە .



E- خودای گەورە لە قورئاندا فەرموویەتی :
[ وَالأَرْضَ مَدَدْنَاهَا ] سورة الحجر - 19
واتە : زەویمان درێژ کردۆتەوە و ڕاخستووە بۆتان .
بەڵام ئایا خودای زەویەکەی دیاری کرد ؟ بێگومان نەخێر ، واتە تۆ لەهەر شوێنێك بیت پێی بوترێ زەوی ئەبینیت لەبەردەمت درێژ بۆتەوە و ڕاخراوە بێ ئەوەی کۆتایی و لێوارێکی هەبێت ، کەواتە تەنها و تەنها یەك لێکدانەوەی هەیە ئەویش زەوی گۆییە .

* ئایەتی تر زۆرن بۆ سەلماندنی گۆیی زەوی بەڵام من بەم چەند ئایەتە کۆتایی پێ دێنم .
------------------------------------------
بەشی دووەمی وتارەکەم سەلماندنی گۆیی زەویە بەبەڵگەی فەرموودەکانی پێغەمبەر دروودی خودای لەسەر بێت :

- فەرموودەی یەکەم :
[ حدثنا علي بن عبد الله قال: حدثنا سفيان قال: حدثنا الزهري عن عطاء بن يزيد عن أبي أيوب الأنصارى أن النبي صلى الله عليه وسلم  قال: إذا أتيتم الغائط فلا تستقبلوا القبلة ولا تستدبروها ولكن شرقوا أو غربوا ] صحيح البخاري 383
واتە : ( ئەگەر چوونە سەرئاو، ڕووتان لە قیبلە مەکەن ، هەروەها پشـــتـتان لەقیبلە مەکەن . بەڵکو ڕووبکەنە ڕۆژئاوا یان ڕۆژهەڵات ) . ئەمە بۆ شاری مەدینە و شام بوو .
کەواتە لەم فەرموودەیە بۆمان ڕووندەبێتەوە زەوی گۆییە نەوەك تەخت ، چونکە ئەگەر گۆیی بێت ئەوا پشتیش بکەیتە قیبلە هەر ئەگەیتەوە قیبلە بەهۆی ئەوەی زەوی گۆییە و دەگەیتەوە هەمان خاڵ ! بەڵام لەزەوی تەخت هەرگیز ئەمە ڕوونادات .
--------------------
-    فەرموودەی دووەم :
[ إِنَّ عَرْشَهَ لَعَلَى سَمَوَاتِهِ وَأَرْضِهِ هَكَذَا " ، قَالَ : " وَأَرَانَا وَهْبٌ بِيَدِهِ هَكَذَا " وَقَالَ : مِثْلَ الْقُبَّةِ ] كتاب : العلو للعلي الغفار الذهبي رقم الحديث: 45
ئەعرابیەك یاخود دەشتەکیەك هاتە خزمەتی پێغەمبەر دروودی خودای لەسەر بێت ، هەندێ پرسیاری لێ کرد ، لەوەڵامی یەکێ لە پرسیارەکان پێغەمبەر فەرمووی : عەرشی خودای گەورە لەسەر ئاسمانەکانیەتی و زەویەکەشی ئاوایە . دەستی خۆی بەم شێوەیە لێکرد وەکو گومبەزێك (قبة المسجد) پەنجەکانی نوشتاندەوە .
واتە لەم فەرموودەیەش بۆمان ڕووندەبێتەوە پێغەمبەر دروودی خودای لەسەر بێت زەوی بەشێوەی گۆیی وێنا کردووە بەئاماژەی دەستی موبارەکی . ئەم فەرموودەیەش زەبرێکی کوشندەیە بۆ ئەو کەسانەی بانگەشەی تەختی زەوی ئەکەن ! دڵنیام تا ئێستا ئەم فەرموودەیان نەبیستووە .
--------------------------------
هەروەها لەم سەردەمەی ئێستا و ڕابردووشدا هەموو زانایانی ئیسلام ئیجماعیان لەسەر ئەوە بووە هەسارەی زەوی گۆییە . فەرموون بیخوێننەوە :
مرکز الفتوی اسلام ويب . رقم الفتوى: 131655
فقد أجمع العلماء على أن قطعي الوحي لا يتعارض أبداً مع قطعي العقل وكذلك مع الواقع، ولذا لا يمكن أن يحدث تعارض بين حقيقة علمية وخبر شرعي قطعي، وكروية الأرض ليست فقط حقيقة علمية مقطوعا بها، بل هي محل إجماع نقله بعض أهل العلم، واستدل عليه جمع من محققيهم بنصوص من القرآن والسنة.
 قال شيخ الإسلام ابن تيمية في (مجموع الفتاوى): نفى بعض الجهال أن تكون الأفلاك مستديرة، فمنهم من ينفي ذلك جزما، ومنهم من ينفي الجزم به على كل أحد، وكلاهما جهل. فمن أين له نفي ذلك أو نفي العلم به عن جميع الخلق، ولا دليل له على ذلك إلا ما قد يفهمه بفهمه الناقص. هذا وقد ثبت بالكتاب والسنة وإجماع علماء الأمة أن الأفلاك مستديرة، قال الله تعالى: وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ. وقال تعالى: لَا الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَا أَن تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ. قال ابن عباس: في فلكة مثل فلكة المغزل. وهكذا هو في لسان العرب الفلك الشيء المستدير.. وقال تعالى: يكور الليل على النهار ويكور النهار على الليل. والتكوير هو التدوير.. ومنه قيل للكرة: كرة، وهي الجسم المستدير، ولهذا يقال للأفلاك: كروية الشكل.. ومنه الحديث: إن الشمس والقمر يكوران يوم القيامة.. وقال تعالى: الشمس والقمر بحسبان. مثل حسبان الرحا. وقال: ما ترى في خلق الرحمن من تفاوت. وهذا إنما يكون فيما يستدير من أشكال الأجسام دون المضلعات من المثلث أو المربع أو غيرهما فإنه يتفاوت لأن زواياه مخالفة لقوائمه، والجسم المستدير متشابه الجوانب والنواحي ليس بعضه مخالفا لبعض. انتهى.
ثم أورد بعض نصوص السنة، وأردف ذلك بأقوال من حكى الإجماع على كروية الأرض، فقال: وأما إجماع العلماء، فقال الإمام أبو الحسين أحمد بن جعفر بن المنادي من أعيان العلماء المشهورين بمعرفة الآثار والتصانيف الكبار في فنون العلوم الدينية من الطبقة الثانية من أصحاب أحمد: لا خلاف بين العلماء أن السماء على مثال الكرة... قال: وكذلك أجمعوا على أن الأرض بجميع حركاتها من البر والبحر مثل الكرة. قال: ويدل عليه أن الشمس والقمر والكواكب لا يوجد طلوعها وغروبها على جميع من في نواحي الأرض في وقت واحد بل على المشرق قبل المغرب. انتهى.
وقال ابن القيم في مفتاح دار السعادة: الطائفة الثانية رأت مقابلة هؤلاء برد كل ما قالوه من حق وباطل، وظنوا أن من ضرورة تصديق الرسل رد ما علمه هؤلاء بالعقل الضروري وعلموا مقدماته بالحس، فنازعوهم فيه وتعرضوا لإبطاله، بمقدمات جدلية لا تغني من الحق شيئا، وليتهم مع هذه الجناية العظيمة لم يضيفوا ذلك إلى الرسل بل زعموا أن الرسل جاءوا بما يقولونه فساء ظن أولئك الملاحدة بالرسل، وظنوا أنهم هم أعلم وأعرف منهم... والذي سلطهم على ذلك جحد هؤلاء لحقهم ومكابرتهم إياهم على ما لا يمكن المكابرة عليه مما هو معلوم لهم بالضرورة، كمكابرتهم إياهم في كون الأفلاك كروية الشكل والأرض كذلك. انتهى.
وقال ابن حزم في الفصل: إن أحداً من أئمة المسلمين المستحقين لاسم الإمامة بالعلم رضي الله عنهم لم ينكروا تكوير الأرض، ولا يحفظ لأحد منهم في دفعه كلمة، بل البراهين من القرآن والسنة قد جاءت بتكويرها... انتهى.
سەرچاوە :
http://fatwa.islamweb.net/fatwa/index.php?page=showfatwa&Option=FatwaId&Id=131655
هەروەها [شیخ ابن عثيمين] و [ شيخ ابن باز] ئــەڵێن زەوی گۆییە و تەخت نیە :

کلیك بکە : لینکی یوتیوب



کلیك بکە : لینکی یوتیوب

-----------------------------------------
***********************************

بەشی سێــهەمی وتارەکەم تایبەت ئەکەم بەسەلماندنی گۆیی زەوی لەڕووی زانست و عەقڵ و لۆجیکەوە :
وێنەی ڕاستەقینەی زەوی دەزگای ناسا لەدووری 1609344 کیلۆمەتر گرتوویەتی لەبەرواری July 29, 2015



- بەڵگەی یـــــەکەم :
بەپێی فاکتی زانستی هەرگیزا و هەرگیز ناکرێ و نابێت هیچ تەنێكی گەورە هێزی کێشکردنی هەبێت بەبێ ئەوەی شێوەکەی گۆیی بێت یان نیمچە گۆیی بێت ، واتە مەرجە ئەو تەنە شوێکاتی تەخت لەگەردووندا بچەمێنێتەوە : 



curvature of spacetime .
In fact, it turns out that gravity is nothing more than curved space, or, more specifically, the curvature or warpage of four-dimensional space-time.



- بەڵگەی دووەم :

لەیەك کاتدا شەو و ڕۆژ هەیە ، مەحالە و ئەستەمە لەسەر هەسارەیەکی تەخت لەیەك کاتدا شەو و ڕۆژ هەبیت بەڵکو یان هەمووی شەوە یانیش هەمووی ڕۆژە . وە ناوەندە توانای تیشکی خۆر دەگاتە 1362 وات لەسەر مەتردووجا .
ئەم تیشکە بەهیزەش هەرسێ جۆرەکەی تیشك لەخۆ دەگرێت ئەویش تیشکی [ژێر سوور] و [ڕووناکی بینراو] و [تیشکی سەروو بنەوشەیی] . جا ئەم تیشکە یەکجار بەهیزە ومەحاڵە نەگاتە هەموو زەوی ! کەواتە ناکرێ بڵێـین زەوی تەختە و تیشکی خۆریش لاوازە لەو شوێنەی پێی دەگات ڕۆژە و لەو شوێنەی پێی ناگات شەوە .



- بەڵگەی سێهەم :

کێرڤی دەریا و زەریاکان ، واتە چەمانەوەی ڕووی دەریاکان بەهۆی گۆیی زەویەوە هەروەکو بەچاوی خۆمان ئەبینین کاتێك کەشتیەك لەکەنار دەریا دوور ئەکەوێتەوە وردە وردە لەبەرچاومان نزم ئەبێتەوە تا وای لێدێت ون ئەبێت .
سەیرێکی ئەم ڤیدیۆیانە بکەن     :



- بەڵگەی چوارەم :

دیاردەی مانگ گیران دەیسەلمێنێ زەوی گۆییە . چونکە ئەگەر زەوی تەخت بێت چۆن تەنێکی تەخت وتەنك ئەتوانێ ببێتە سێبەر بەسەر تەنێکی گۆیی ؟
A lunar eclipse occurs when the Moon passes directly behind Earth and into its shadow. This can occur only when the Sun, Earth, and the Moon are aligned (in syzygy) exactly or very closely so, with the planet in between. Hence, a lunar eclipse can occur only on the night of a full moon. The type and length of an eclipse depend on the Moon's proximity to either node of its orbit.



- بەڵگەی پێنجەم :
ئەگەر گەشتێکی دوور ودرێژ بکەین ئەوا لەکوێ دەستمان پێکردووە ئەگەینەوە هەمان شوێن . کەواتە زەوی گۆییە .
On 9 March 2015, Piccard and Borschberg began to circumnavigate the globe with Solar Impulse 2, departing from Abu Dhabi in the United Arab Emirates. The aircraft was scheduled to return to Abu Dhabi in August 2015 after a multi-stage journey around the world. By June 2015, the plane had traversed Asia, and in July 2015, it completed the longest leg of its journey, It stopped in Egypt before returning to Abu Dhabi on 26 July 2016, more than 16 months after it had left, completing the approximately 42,000-kilometre (26,000-mile) first circumnavigation of the Earth by a piloted fixed-wing aircraft using only solar power.




بەڵگەی شەشەم :

ئەو ئەستێرانەی لەجەمسەری باشووری زەوی ئەبینرێت جیاوازن لەو ئەستێرانەی لەجەمسەری باکوری زەوی ئەبینرێن لەشەودا . بۆچی ؟
ئەگەر زەوی تەخت بێت ئەوا پێویستە لەهەر خاڵێك لەسەر زەوی سەیری ئاسمان بکەیت لەشەودا هەمان ئەستێرە ببینیت بەڵام ئەمە ڕوونادات چونکە زەوی گۆییە .
the sky that people on the North Pole see is completely different than the sky the people on the South Pole see.


بەڵگەی حەوتەم :
دەزگا ئاسمانیەکان لەدووری هەزاران کیلۆمەترەوە وێنەی زەوی ئەگرن وە هەمووشیان یەك جۆر وێنەمان نیشان ئەدەن کە ئەویش گۆییە . خۆ ئەگەر ڕوسیا بە شێوەی گۆیی نیشانی بدات ئەوا ئەمریکا لەدژی ئەو شێوەی ڕاستەقینەی تەختی زەوی نیشان ئەدا ، یانیش ئەگەر ئەمریکا شێوەی زەوی بە گۆیی نیشان بدات ئەوا ڕوسیا بەشێوەی ڕاستەقینەی تەختی خۆی نیشانی ئەدا ، بەڵام هەموویان بەیەك شێوە زەویمان نیشان ئەدەن ئەویش گۆییە :






بەڵگەی تر یەکجار زۆرن بەڵام نامەوێ بابەتەکەم زۆر درێژ بێتەوە .
-------------------------------------------------------
لەکۆتاییدا هیوادارم چیتر خۆمان سەرقاڵ نەکەین بەم بابەتانە چونکە یەکلایی بۆتەوە لە قورئان و فەرموودە و زانست و عەقڵ و لۆجیك زەوی گۆییە ڕوونتر بڵێم نیمچە گۆییە نەوەك تەخت بێت .
ئەوانەی داکۆکی لە تەختی زەوی ئەکەن زیاتر خزمەتی دوژمنانی ئیسلام ئەکەن بەوەی نرخ و بەهای زانست و تەکنۆلۆجیا لەبەر چاوی خەڵك ناهێڵن و هەرچی زانست و پێشکەوتنە لای ئەوان فێڵ و پیلان و ساختەیە !
کەواتە بائێمە بێین لەسەر خاڵە هاوبەشەکانمان یارمەتی یەکتر بدەین و بەیەکەوە دەعوە و بانگەواز بکەین بۆ ئایینی یەکتاپەرستی نەوەك دژایەتی حەقیقەتێك بکەین کەوا
بەچاوی خۆمان ئەیبینین .



السبت، 3 فبراير 2018

ئەستێرەی شعرا .. ئیعجازێك لە لوتکەدا

=====================================
 
ئەستێرەی شعرا بە ئینگلیزیەکەی [ Sirius ] لە شەودا دروەشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا وە چوارەم بریقەدارترین تەنەکانی ئاسمانە لەدوای خۆر و مانگ و پلانێتی زوهرە لەچاوی بینەرەوە .
ئەستێرەی شوعرا نزیکەی 8.6 ساڵی ڕووناکی لێمانەوە دوورە بەم هۆیەوە دەبێتە یەکێك لە نزیکترین ئەستێرەکان لە زەوی ، یەك ساڵی ڕووناکی = 94,605,284,000 kilometers
وە بـڕی درەوشاوەکەی دەگاتە [ 1.45 AM ] بۆیە بە درەوشاوەترین ئەستێرەی ئاسمان دادەنرێت وە بارستەکەی هەژمار کراوە بە 2.1 بارستەخۆر هەروەها تیرەکەی = 1.7 تیرەی خۆر , هەروەها هێزی کیشکردنی 350,000 جار لە کێشکردنی زەوی زیاترە  . پلەی گەرمیەکەی = 10,000 K . وە کاتی خۆی دەریاوانەکان ناویان ناوە { تەیر } وە خەڵکی بادیەش لە ناوچەی جەزیرەی عەرەبی پێی دەڵین { المرزم } .
جێگای ئاماژەیە ئەم ئەستێرەیە لە  31 / 1 / 1862  ز دۆزرایەوە لە لایەن فەلەکناسی ئەمریکی Alvan Graham Clark 
هەروەها میصریە کۆنەکان ناویان ناوە [Σωσις  - سوبدت - Seba-en-Sopdet ] کە نزیکەی 2000 ساڵ پێش زایین ئەم ئەستێرەیان بینیوە کەچی هیچ زانیاریەکی زانستیـیان دەربارەی نەبووە .
بەڵام قورئانی پیرۆز پێش زیاتر لە 1400 ساڵ ئاماژەی پێداوە کە ناوی خۆی واتە ربوبیەتی کردوە بە خاوەنی ئەستێرەیەك کەوا شایەنی ئەوەیە خودای پێ بناسین و دەسەڵاتی لە بەدیهێنراوەکانیدا ڕەنگ بداتەوە، هەروەکو خودای گەورە دەفەرموێت : 
{ وأنَّهُ هُوَ رَبُّ الشِّعْرَى } النجم - ٤٩ .
واتە : { وە بەڕاستی ئەو خودا و خاوەنی ئەستێرەی شوعرایە } .

یەکەم ئیعجاز ئەوەیە خودای باڵادەست کە لەناو بلیۆنان ئەستێرە ئاماژەی بە شوعرا کردووە کە ئەمڕۆش زانایان زۆر گرینگی بەم ئەستێرەیە دەدەن .
وە دووەم ئیعجاز بریتییە لەوەی ناوی ئەم ئەستێرەیە لە سورەتی ( النجم ) هاتوە واتە سورەتی ئەستێرە .
ئیعجازی سێهەم : خودای گەورە لەچەند ئایەتێك پێش ئەوەی ئاماژە بەم ئەستێرەیە بکات وەسفی لەدایك بوون و بەدیهێنانی مرۆڤ دەکات و دواتر باسی مردن و دووبارە زیندوو بوونەوە دەکات بەم شێوەیە :

{  وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى (39) وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى (40) ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَى (41) وَأَنَّ إِلَى رَبِّكَ الْمُنْتَهَى (42) وَأَنَّهُ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَى (43) وَأَنَّهُ هُوَ أَمَاتَ وَأَحْيَا (44) وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى (45) مِنْ نُطْفَةٍ إِذَا تُمْنَى (46) وَأَنَّ عَلَيْهِ النَّشْأَةَ الْأُخْرَى (47) وَأَنَّهُ هُوَ أَغْنَى وَأَقْنَى (48) وَأَنَّهُ هُوَ رَبُّ الشِّعْرَى  } سورة النجم .

ئێستاش زانایانی کۆسمۆلۆجی پێمان دەڵین هەموو ئەستێرەیەك وەکو مرۆڤ لەدایك دەبێت و گەشەدەکات ، دواتر دەمرێت و لەناو دەچێت ، ئەوجا دوبارە زیندوو دەبێتەوە و دێتەوە بوون ، واتە ئەستێرە هەیە لە یەك بلیۆن ساڵدا لەدایك بووە و گەشەی کردووە و مردووە و دووبارە هاتۆتەوە بوون ، سبحان الله مرۆڤیش بە هەماش شێوەیە .
هەر ئەوەندە دەتوانین بڵێین : خودایە گیان پاکی و بێ گەردی و زانایی هەر بۆتۆیە و شایەنی تۆیە ،، خودایە گیان ئەوە ئێمە شایەتیمان دا کە ئەم قورئانە پیرۆزە فەرموودەی تۆیە و پێـغەمبەر محمد [دروودی خوای لەسەر] بێت نێردراوی تۆیە و بە حەق هاتووە بۆ ئەوەی لە تاریکی کوفر و گومرایی ڕزگارمان بکات بۆ نور و ڕوناکی ئیمان و باوەڕ .
------------------------------------
سەرچاوەکان :

1- http://science.nasa.gov/astrophysics/focus-areas/how-do-stars-form-and-evolve/

2- http://www.nasa.gov/multimedia/imagegallery/image_feature_468.html

3- http://www.miraclesofthequran.com/scientific_39.html

4- The Holy Quran

بێـگومان بن زەوی گــۆییە نەوەك تەخت ====================== زۆر بەداخەوە ئێمەی موسڵمان لەم سەردەمەدا هێز و توانای خۆمان ...